لە کۆبوونەوەی زانایانی ئاینی شاری مەھاباد، کە لە ناوەندی ئیسلامی ئەو شارە، بە ئامادەبوونی ئیمام جومعە، بەرپرسی ناوەندنی زانایانی ئایینی و دەستەیەک لە مامۆستایانی ئەم شارە بەڕێوە چوو، 72 کەس لە مامۆستایانی مەھاباد، سەبارەت بە یەکێ لە کێشەکانی ئێستای کۆمەڵگا، واتە: زۆربوونی ئاستی مارەیی و خەرج و تێچووەکانی ھاوسەرگیری، وتووێژیان کرد.
لەم کۆبوونەوە، بە مەبەستی ئاسانکاری لە پرۆسەی ھاوسەرگیری و کەمکردنەوەی لەمپەرەکانی ھاوسەرگیری گەنجان، ھاتنە سەر ئەوەی کە مارەیی ژنان 23 مسقاڵ زێڕ بێت، 4 تا 5 مسقاڵ بەشێوەی نەخت و باقیەکەشی بەشێوەی قەرز لە ئەستۆی زاوا بێت.
ئامادەبووان لەم دانیشتنەدا، جەختیان کردە سەر ئەوەی کە لە ساڵانی ڕابردوو زۆربوونی مارەیی و خەرجەکنی ھاوسەرگیری بووەتە لەمپەرێکی گەورە بۆ پێکھێنانی بنەماڵە لەناو گەنجاندا و ئەم دیاریکردنی ئاستی مارەییە، دەتوانێ ھەنگاوێکی باش بێت بۆ پەرەدەان بە ھاوسەرگیری و کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆمەڵگا.

بۆچوونهکان