ئەگەر وەك گریمانەیەك بۆ ڕۆشنبیر ئەو گریمانەیە قەبوڵ بكەین بۆ ڕۆشنبیری كە بریتیە لە هەوڵدان بۆ كەشفی حەقیەت و لابردنی ئازار و ڕەنج و مەینەتیەكان مرۆڤایەتی ئەوا دەتوانین لە دوو قەیران خۆرمان ڕزگار بكەین هەم لە بێ تیۆری و بێ سەروبەری ڕۆشنبیری ڕزگارمان دەبێت هەم دەتوانین ئامانج بۆ ڕۆشبیر دیاری بكەین لە ڕوانگەی ئەو ئامانجەوە ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی دیاری بكەین، ئالیرەشەوە دەتوانین بڵێین ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی بریتیە لە كەشفی حەقیقەت و جەوهەرە وون و ئاشكرا نەبوەكانی ئایین و پێشكەش كردنی بە كۆمەڵگا وەك بەشێك لە حەقیقەت و تێڕوانی مرۆییانە بۆ دۆزینەوەی حەقیقەت، سازگار كردنەوەی ئایین و تەفسیری ئایینی بە سروشت و تایبەت مەندیەكانی كۆمەڵگا تاوەكو ئایین بتوانێت ئەو ڕۆڵەی لێی داواكراوەو چاوەڕوان دەكرێت بگێڕێت. كە ئەگەر ئایینی ئیسلام وەربگرین بریتیە لە نمایش بونی ڕەحمەت بۆ جیهان و مرۆڤایەتی. كە لەوانەی جیاوازی مرۆڤی هاوچەرخ لەگەڵ مرۆڤی سوننەتی و داخوازی و پێوەرەكانی ڕەحمەت لای ئەو مرۆڤە بەو تێڕوانین و تەفسیرانەی كە بەشێوەیەكی سوننەتی بۆ ئایین كراوون نەتوانن ئەو ڕۆڵە بگێڕن هەربۆیە ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی لە هەمبەر ئایین و تەفسیری تەقلیدی بۆ ئایین گرانتر دەبێت و پێویستی بە خوێندنەوەی زیاتری ئایین هەیە. بەڵام پێش ئەوەی ئێمە باس لە ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی بكەین پێویستە پێناسەی كۆمەڵێك چەمك بكەین تاوەكو بتوانین لانی كەمی ئەوەی ئەمانەوێت بیگەیەنین و ڕوئیامان بۆ ئەو جۆرە چەمكانە ڕوون بێت كلتوری ئایینی یا سوننەتی یا تەفسیری تەقلیدی ئایین چی یە ؟ پێم خۆشە پێش ئەوەی پێناسەی ئەو چەمكە بكەم ئەوە ڕونبكەمەوە كە لەم بابەتەدا چەمكی سوننەت بەمانای چەمكە ئایینیەكەی یا بەمانای چەمكی ناو زانستی فەرموودە باس نەكراوە بەڵكو بەمانای بۆماوەی كۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری باسكراوە لەناو كۆمەڵگادا. كلتور وەك خۆی یا سوننەتی كۆمەڵایەتی بریتیە لە هەموو ئەو هەڵسو كەوت و بیرو باوەڕانەی كە تاك بە شێوەیەكی هەستیانە (ئاگایانە) بێت یا بەشێوەیەكی نەستیانە ( بێئاگایانە) بێت بەشێوەیەكی بەدیهیانە قەبۆلی كردوون . ئێمە ئەو بۆچونانە بەبێ پرس و ڕا قەبوڵ دەكەین بگرە بابەتەكانی دیش لە ڕوانگەی ئەو سوننەت و كەلتورەوە قەبوڵ دەكەین ئەو سوننەتانە لە ماوەی منداڵیدا بێت یا بەهۆی ژینگەی كۆمەڵایەتیەوە یا بەهۆی فیرگەو قوتابخانەكانەوە بێت بوەتە بەشێك لە ئێمەو لێیەوە ئەڕوانینە دەورو بەرمان . ئالیرەشەوە كەلتوری ئایینی یا تەفسیری تەقلیدی و باوی ئایینی هەموو ئەو بۆچون و بڕوایانە ئەگرێتەوە لای ئێمە دروست بون و وەك ستانداردێكی ئایینی سەیریان دەكەین ئیدی ئەو بابەتانە ئایینی بن وەك تێكست و دەقەكان یا تەفسیری ئایینی بن وە هەموو ئەو بابەتانەی بەدرێژایی مێژووی ئایین كراوون یا هلەڵسوكەوتی نا ئایینی بن وەك هەموو ئەو بۆچونە تەئسیل نەكراوانەی لە دنیای ئیسلامدا هەن كە زۆر جار لە ڕوانگەی ئایینیشەوە بە ئینحراف ئەزانرێن بەڵام لای ئێمەی موسڵمانی ئەم كۆمەڵگایە وەك ئایین تەماشایان دەكەین . كە دەكرێت هەموو شوێن كەوتوانی ئایینێك لە تێكست و دەقەكاندا هاوڕا بن . لە مەڕ تەفسیریش جوگرافیا ئەو ڕۆڵەی نابێت ودەكرێت لە ناوچە جیاجیاكاندا لایەنگرانی جۆرە تەفسیێك هەبێت بەڵام سلوكیاتی ئایینی تەئیسیل نەكراو زۆر پابەندی ناوچەیی و لۆكاڵیە. ڕۆشنبیر ئایینی كێیە ؟ مەبەستمان لەو ڕۆشنبیرانەیە كە كار لەسەر كلتورە ئایینیەكە دەكەن و (ئەیانەوێت ئایین سازگار بكەنەوە لەگەڵ واقیعی كۆمەڵگادا ئەویش بە كەشفی حەقیەتە ئاشكرا نەبوەكانی دین و لابردنی ناڕەحەتیەكانی هاوولاتیان لە ڕوانگەی ئایینەوە ئیدی ئەو كەسە نوسەرێكی ئایینی بێت یا پیاوێكی ئایینی ناو پەرستگایەك بێت یا سیاسیەكی ئایینی بێت) لە بری داب و نەریت و ڕسوماتی نائایینی كۆمەڵگا كە ئەوانە تایبەت مەندی نا ئایینی كۆمەڵگان، ئالێرەشەوە دەتوانین ئاماژە بەوە بكەین ئەی خودی ئایین چۆن بكەینە كەرەستەی كار لەسەر كردنی ڕۆشنبیری ئایینی . لای فیقهیەكان ئایین یا كلتوری ئایینی كراوە بە دووبەشەوە ئەوانیش بەشە ( سەوابت) جێگیرەكان، (متغیر ) ناجێگیرەكانن، كە لەبەشە سەوابتەكاندا ناكرێت ئیجتهاد بكرێت و لەبەشە نا ناجێگیرەكان ئیجتهادات ڕێپێدراوە . بەڵام ئەم پۆلێن كردنە لای ڕۆشنبیرانی ئایینی قەبوڵ كراوو نیە . بگرە هەموو فەقیهەكانیش دان بەو پولێن كردنانەدا نانێن بگرە كەسێكی وەك مامۆستا ناسری سوبحانی لەبەشێك لەو بوارەدا كە پێیان ئەوترێت سەوابت ئیجتهادی كروە بەشێك لە بیرمەندان و ڕۆشنبیرانی ئایینیش پێیان وایە ئەگەر سەوابتی ئایینی سەوابتن ئیدی چ پێویست بە حەرام كردنی ئیجتهاد دەكەن خۆیان سەوابتن و ئیجتهاد هەڵناگرن . بەڵام ئەوەی ماوەتەوە ئێمە بمانەوێت لێرەیا كاری لەسەر بكەین بریتیە لە پۆلین كردنی ئایین (ئیسلام) تاوەكو بتوانین ڕۆڵی ڕۆشنبیرانی ئایینی ڕونبكەینەوە . موستەفا مەلەكیان گەورە بیرمەندی ئێرانی پێی وایە ئێمە خاوەنی سێ جۆر ئیسلامین واتە ئیسلام پۆلێن دەكات بۆ سێ جۆر ئیسلامین كە ئەوانیش ئیسلامی (3،2،1) ن واتە ئیسلامی یەك بریتیە لە هەموو ئەو تێكست و دەقانەی بەشێوەی نەقڵی گوازراوەتەوە بۆ ئێمە، ئیسلامی 2 بریتە لە هەموو ئەو تەفسیر و ڕاڤانەی كە بەدرێژایی 14 سەدەی مێژووی ئیسلامی كە بۆ دەقە یەكەمیەكان كراوون،ئیسلامی 3 بریتیە لە هەموو ئەو بۆماوە كلتوری و هەڵسوكەوتیانەی كە ماونەتەوە. هەربۆیە ئێمە ئەمانەوێت باس لە ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی بكەین لە بەرامبەر ئەو سێ پانتاییەی ئاییندا نەك مەبەستمان ئەوە بێت چی كراوەو نەكراوە واتە ئەم بابەتە ڕاپۆرتێك لەمەڕ ڕۆڵ و مێژویی ڕۆشنبیرانی ئایینی ناكاتە كاری خۆی، كەواتە كاتێك باس لەوە دەكەین پێویستە ڕۆشنبیرانی ئایینی چی بكەن . مەبەستمان ئەوەیە بڵێین چی بكەن تاوەكو بتوانن زۆرترین پانتاییەكانی حەقیقەت كەشف بكەن و كەمترین ڕەنج و موسیبەتەكانی ژیانی مرۆڤ بهێڵنەوە مەبەستمانە بڵێن كەمترین و ڕەنج موسیبەت بهێڵنەوە، چونكە بەشێك لە ئاییندارانی تەقلیدی پێیان وایە ئایین دەتوانێت تەواوی ڕەنج و موسیبەتەكانی سەر شانی مرۆڤایەتی لا ببات كە ئەوەش ئەوەمان پێی دەڵێت ئەو كەسانە پێیان وا نیە مرۆڤ ڕۆڵی هەبێت لە ئاییندا یا پێیان وانیە ئیسلام دابەش بكەن بۆ سێ جۆر ئیسلام لەسەر بنەمای ئەو ژمارانەی كە پێشتر ووتمان . كەواتە ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی بریتیە لە لابردنی دەردو مونافاتەكانی مرۆڤ لابردنی ناڕەحەتی و چەمەسەریەكانی بەردەم مرۆڤایەتی. ئەركی ڕۆشنبیرانی ئایینی نابێت وەك ئەو كەسانە بێت كە نەخۆشخانەیەك بونیات ئەنێن بۆچارەسەر نەخۆشەكان بەڵام لەبری بایەخ دان بە نەخۆشەكان كار لەسەر زرق و برق كردنی نەخۆشخانەكە بكەن كە ئامانجی دروست كردنی نەخۆشخانەكە نین. هەر لێرەشەوە گرفت و ململانێی نێوان سوننەتگەرا ئایینیەكان و ڕۆشنبیە ئایینیەكان دروست دەبێت چونكە سوننەتگەرا ئایینیەكان كار لەسەر ئایین دەكەن بەڵام ڕۆشنبیرە ئایینیەكان كار لەسەر ئایین و ژیانی خەڵك دەكەن هەر ئەوەی كە ئیبن خەلدوون پێی وایە لە نێوان فەقیهەكان و ڕۆشنبیركاندا هەمیشە كێشە و ململانێ هەیە ئەو پێی وایە ئەو كێشەیە لەنێوان ئەو دوو چینەدا لەسەر ئەركی ئایینیانەی ئاییندارانە . چونكە فەقیهەكان ئەیانەوێت واقیع ڕام بكەن بۆ فیقه، لەو نێوەندەدا تەفسیری ئایینی دەبێتە سەنتەر یا واقیع و ژیان پێویستە تەفسیری دەق بكەن نەك دەقەكان بەشێوەیەك تەفسیر بكرێن كە خزمەت بە واقیع بكەن بەڵام ڕۆشنبیران داوای بەردەوامی پڕۆسە تەفسیر دەكەن تاوەكو بتوانێت لەگەڵ ئەو واقیعەدا بێنەوە .كەواتە تەفسیر لای ڕۆشنبیران بریتیە لە پڕۆسەیەكی بەردەوامی دانە بڕاوو بەدرێژایی زەمەن كە ئەمەش وا دەكات ئایین هەمیشە لە تەرح كردن بەردەوامە و مرۆڤەكان لە پڕۆسەیەكی بەردەوامی كەشفی حەقیقەتەكانی ناو ئاییندان و كار لەسەر كەمكردنەوەی ڕەنج و ناڕەحتیەكانی سەرشانی مرۆڤایەتی دەكەن .چونكە هەر واقیعەو خاوەنی دەرد و موسیبەتێكی دیاری كراوە. ناكرێت وەك پزیشكێك تەشخیسێك دیاری بكرێت و چارەسەرەكەش بەیەكسانی بۆ هەموو نەخۆشێك كۆپی بكرێتەوە. بۆچی تەفسیری تەقلیدیانەی ئایین ناتوانێت دەردو ڕەنجەكانی مرۆڤی ئەم سەردەمی چارەسەر بكات ؟ وەڵامی ئەو پرسیارە ئەگەڕێتەوە بۆ داخوازی و موتەتەلەباتی مرۆڤی ئەم سەدەمە كە جیاوازە لە داخوازی مرۆڤی سەردەمی كۆن،پێویستە هەموو ئەو كەسانەی بایەخ بە ڕۆشبیری ئایینی و ئەندێشەی نوێی ئایینی ئەدەن ڕەچاوی داخوازی مرۆڤی هاوچەرخ بدەن، چونكە بەبێ ڕەچاو كردنی ئاستی چاوەڕوانی مرۆڤی هاوچەرخ لە ئایین ناتوانین ئایین سازگار بكەینەوە لەگەڵ ڕۆحی مرۆڤی سەردەمدا . ئەگەر ڕۆشنیری ئایینی ڕەچاوی ئەوانە نەكات كە گوتاری خۆیان ئاراستە دەكات ئەوا گوتارێكی تا سەر ئیسقان نا مومكنە و ناتوانێت لە دەردو ڕەنجەكانی مرۆڤی سەردەم بگات . ڕۆشنبیری ئایینی لەگەڵ مرۆڤی مۆدێرندا سەروكاری هەیە ئەو مۆدێرنەیەی خاوەنی پێنج سەد ساڵ كلتورە و لە ڕۆژئاواوە دروست بوە . مرۆڤی هاوچەرخ مرۆڤێكی ئیستدلال گەرایە، واتە خوازیاری بەڵگەیە بۆ ئەوەی پێی ئەوترێت، ناتوانێَت بێ ئیستدلال بۆچونی هیچ كەسێكی دی قەبوڵ بكات بۆ نمونە ئێمە ناتوانین بەهیچ كەسێك بڵێین ا یەكسانە بە ب چونكە فڵان ئیمام وای وتوە بەڵكو پێویستە بڵێین ا یەكسانە بە ب چونكە ب یەكسانە بە ج و ا یەكسانە بە ج كەواتە ب یەكسانە بە ا بەلام مرۆڤی كۆن پێویستی بە هەموو ئەو ئیستدلال كردنە نەبوو تەنها ئەوەندە كافی بوو ئێمە بۆچونی ئیمامێك یا زانایەك بگوازینەوە بۆ بەرامەرەكەمان تاوەكو بڕوامان پێبكات. خاڵی دوەمی ئەوەیە كە ئێمە ناتوانین وەك مرۆڤەكانی ڕابردوو باوەڕ بە مێژوو بكەین چونكە گەشە كردنی زانستی مێژوو هەموو مێژوی خستوەتە ژێر پرسیارەوە و ناتوانین وەك خۆی قەبوڵی بكەین . دەبێت ئەوەشمان لە یاد نەچێت نەك بە تەنها ئایینی پیرۆزی ئیسلام بەڵام سەرجەم ئایینەكان مەنشەئو سەرهەڵدانیان ئەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش مۆدێرنە واتە ئایین خسوسیاتی پێش مۆدێرنەی هەیە ئەو ئایینانە هەرچی و هەرچۆنێك بن هەوڵیانداوە شوێنكەوتوان و ئەوانەی گوتاری خۆیان ئاراستە كردوون قەناعەت پێبكەن واتە بە پێی عەقڵی ئەوان گوتاری خۆیان بونیات ناوە (كلم الناس علی قدر عقولهم) ئەوان جگە لەمە چارەیەكی دیان نەبوە، هەربۆیە ئەوانەی ئەیانەوێت بە پێی عەقڵی مۆدێرن مەحكمەی گوتاری ئایینی پێش سەردەمی مۆدێرن بكەن هەڵەیەكی مەنهەجی گەورە دەكەن . وەك ئەوانەش كە ئەیانەوێت گوتاری سەردەمی پێش مۆدێرن تەعمیم بكەن بەسەر مرۆڤی سەردەمی مۆدێرندا. ئەمە ئەمانباتەوە بۆ ئەو ئاستەی بتوانین زاهیری گوتاری ئایینی بەهەرسێ ئاستەكەیەوە بگوزەرێنین، ئەمانباتەوە بۆ ئەو ئاستەی بزانین ئەگەر پێغەمبەر(د.خ) د.خ لەسەر بێت مرۆڤ نەبوایە ئەوا كامە بەشی قورئان ئەگۆڕا . لەوانەیە ئەم پرسیارە پێویستی بە ڕونكردنەوە زیاتر ببێ تاوەكو نەكەوینە ناو جەدەلێكەوە كە بنەماكەی لێك نەگەشتن بێت نەك خودی فیكری بابەتەكە . ئەگەر ئێمە پرسیارەكەمان بەم شێوەیەی لێبكەین ئەگەر خودی پێغەمبەر(د.خ) د.خ عەرەب نەبوایە ئەوا چ گۆڕانكاریەك لە قورئاندا ڕوی دەدا، لەونەیە كەسانێك هەبن بڵێن جا خۆ پێغەمبەر(د.خ) د.خ عەرەبە ئیدی ئەم پرسیاە بۆچی ؟ بەڵام ئێمە دەڵێن ئەگەر هەرگۆڕانكاریەك لە نەتەوەی پێغەمبەر(د.خ) دا ببێتە هۆی گۆڕانكاری لە پەیامە ئاسمانیەكەدا ئیدی ئەوە عەرەزیاتی ئایینەو دەتوانین بیگوزەرێنین تەمەنا دەكەم ئەم بابەتە بەشێوەیەك لێك نەدرێتەوە كە بانگەشەی تەحریفی لوغەی قورئان دەكەین . ئەگەر پێغەمبەر(د.خ) فارس یا كورد یا ئینگلیز بوایە بە دڵنیاییەوە قورئان بەو زمانانە دەبوو . كەواتە ئەگەر پێغەمبەر(د.خ) یش مرۆڤ نەبوایە فریشتە بوایە ئەوا كام بەشەی قورئان ئەگۆڕا. یا ئەگەر پێغەمبەر(د.خ) د.خ زادەی سەردەمی مۆدێرن بوایە كام بەشەی قورئان نە دەبوو. لە قورئانی پیرۆزدا قسەیەك لەسەر ئیلحاد بونی نیە چونكە ئیلحاد زادەی سەردەمی پێش مۆدێرن نیە لەسەردەمی پێغەمبەر(د.خ) دا ئیلحاد بونی نەبوو بەڵام پڕواو پڕ باسی موشریكەكان دەكات . ئەگەر هەموو موشریكەكان یەكسەر بڕوایان بە پێغەمبەر(د.خ) بهێنایە ئایا هەموو ئەو باسكردنەی ئەوان دەبوو ئەگەر ئەبولەهەب خراپ نەبویا ئایاتی لەسەر ئەهاتە خوارەوە كەواتە ئەگەر لەسەردەمی مۆدیرندا بوایە پێویستی بە موخاتەبەی عەقڵیانەی مرۆڤە سادەكان نەدەبوو پێویستی بەوە نەبوو باسی ئەوەبكات بتەكان چ سودێك بە مرۆڤ ئەگەیەنن ئەگەر خۆیان ناتوانن مێشێكیش لە خۆیان دەر بكەن ئالێرەوە پێویستمان بە گەڕانەوەیە بۆ جەوهەری دین و ئامانجە گەورەكانی دین . ئێمە دەتوانن زۆر بەئاسانی ئەو گوتارانەی دین بدۆزینەوە كە بۆ هەموو سەردەمێك ئاراستە كراوون .كەواتە دۆزینەوەی ئەو پەیامە ئاراستە كراوانە هەمان كەشفی ئەو حەقیقەتەیە كە ئێمە لەسەرەتاوە وەك تیۆرێك بۆ ڕۆشنبیر قەبوڵمان كرد. كەواتە بۆ ئەوەی ئایین بەشداری چارەسەر كردنی گرفتەكانی پێویستمان بەوەیە ئایین بتوانێت لە ناو ناخی مرۆڤدا هەژان دروست بكات چونكە ئەگەر ئایین نەتوانێت ناخی مرۆڤ بهەژێنێت ناتوانێت بەشداری فیعلی گۆڕانكاری و چارەسەری گرفتەكانی مرۆڤ بێت (ان الله لایغیر ما بقوم حتی یغیر ما بانفسهم) ئالێرەوە ئەگەینە ئەوەی كە بۆچی گوتاری ئایینی تەقلیدی ناتوانێت بەشداری چارەسەری گرفتەكانی كۆمەڵگا بێت چونكە وەك مالك بن نەبی ئاماژەی پێئەكا لە ڕووی سۆسیۆكلتوریەوە ئەو ڕۆڵەی لە دەس داوە كاری گوتاری ئایینی بوەتە تەئویلی میتافیزكا . براتراند راسلیش پێی وایە بەدرێژای مێژوو مرۆڤ ڕووبە ڕووی سێ گرفت بوەتەوە ئەوانیش گرفتی لەگەڵ (سروشت، كەسانی دەوروبەری، خۆی تاوەكو گرفتەكانی لەگەڵ خۆیدا چارەسەر نەكات ناتوانێت گرفتەكانی دیش چارەسەر بكات ). كەواتە ئەركی ڕۆشنبیری ئایینی بریتە لەگەڕاندنەوەی جوڵەو بزاوت بۆناو گوتاری ئایین دۆزینەوەی جەوهەر و ئامانجەكانی ئایین .بەشدار پێكردنی ئایین لە چارەسەر دەرد ڕەنج و مەینەتیەكانی مرۆڤدا، كەواتە لەوانەیە ئەم پرسیارانە لای مرۆڤێكی سوننەتی مایەی وەڵام نەبن . مایەی ئەوە نەبن لەسەریان بوەستیت، بەو حوكمەی ئەو گرفتانەی زادەی ئایین نین ئیدی ئایین بۆچی بیر لە چارەسەریان بكاتەوە، زۆر ڕونتر بڵێم بەدیعوزەمان شێخ سەعیدی نەورەسی زۆر بەڕونی ئەو بۆچونەی خۆی خستوەتە ڕوو، بەڵام ئایا ئایین كێشەی لەگەڵ مرۆڤەكاندا هەیە یا مرۆڤەكان كێشەیان لەگەڵ ئاییندا هەیە، ئەگەر مرۆڤەكان كێشەیان لەگەڵ ئاییندا هەیە ئەوا ئایین فەمۆش دەكەن خۆشیان بەرپرسیاریەتی ئەو بڕیارەیان قەبوڵ دەكەن بەڵام ئەگەر ئایین كێشەی لەگەڵ مرۆڤەكاندا هەبێت چی دەكات . بانگەشەیان دەكات ئەیەوێت بیانگێڕێتەوە بۆ باوەشی خۆی بەختەوەریان بكات چونكە بۆ خزمەتی ئەوان هاتوە، كەواتە پێویست دەكات بیر لەچارەسەر گرفتەكانیان بكاتەوە تاوەكو بگەڕێنەوە لە خیتابی قورئانیا ئەو حاڵەتە زۆر ڕونە قورئان لەسێ بەش پێك هاتوە ( خەبەر . ئەحكامی ئەخلاقی . ئەحكامی عیبادەتی ) خەبەر لە قورئاندا تەنها بۆ ئەوەیە مرۆڤەكان پابەند بن بە هەردوو ئەحكامەكانی ترەوە ئەحكامی عیبادەتیش تەنها بۆ ئەوەیە ئەحكامی ئەخلاقی قەبوڵ كەین كەواتە بەلانی كەم یەك لە سێی قورئانی خەبەرە خوادا هەیە قیامەت هەیە سزا هەیە پاداشت هەیە مێژو گێڕراوەتەوە تەنها بۆ ئەوەیە كێشەی لەگەڵ مرۆڤا هەیە .
بۆچوونهکان