بە ناوی خوای هۆزان و لێزان

خولقێنەری هەستی خوایە،بە بەڵگەی زانستی فیزیا و شاهیدی دانی نەزم و نیزامی هەستی.

له پێشدا پرسیارێک دەکەین،ئایا لەوانەیە نەزم و نیزامێک هەبێ کە بە یەک شێوە لە چەندین پێک هاتەکانی دونیادا کە بە تەسادووف هەڵکەوتبێ و خولقێنەری نەبوبێت؟ چەندە تەسادوف ۱،۲،۳یا خود هەزاران تەسادوف؟

سەیری دونیا بکەین دەبینین پێک هاتووە لە بێ ژمار «ئەبەر خوشە» کە هەر «ئەبەر خوشە» بێ ژمار گەل ئەستێرە (کەهکێشان)ی تێدایە کە ئەو گەل ئەستێرانە بە پێچەوانەی کاتژمیر بە دەوری خۆیان و ناوەندی «ئەبەر خوشە» دا خول دەخۆن، «گەل ئەسترەکان»یش بێ ژمارە ئەستێرەیان تێدایە (کە بە چەبگەرد بە دەوری خۆیان و گەل‌ئەستێرە دا دەسوڕێن) و هەر ئەستێرەش ۱تا چەندین مانگی هەیە کە بە ده وری دا دەسوڕێن. جا جوانیەکە لەوە دایە مانگەکان هەم بە چەپی خۆیان و هەم چەپی ئەستێرەکەیان ده سووڕێن. ئەستێرەکانی گەل ئەستێرەی «ڕێگای شیری» خۆمان بە چەپی خۆیان و خۆر دا خول دەخۆن، ئەوە بەردەوامە تا خولانی ئەبەرخوشەش.

هەمو کەرەستەیێک پێک هاتووە لە خڕۆکە(ئەتۆم) کە ئەتۆمیش خۆی لە دو بەشی: 

1.لایەکانی ئێلێکترۆنی (۱تا۲٥۰و زیاتریش ئێلێکترون) 

2.ناوک یا هەستە، پێکهاتووە،کە ئێلێکترۆنەکانیش بە دەوری ناوک دا چەپگەرد خول دەخۆن، شایانی باسە کە ئێلێکترۆنەکان بە دەوری خۆشیان دا خول دەگەڕێن. ناوکیش پێکهاتوە لە دوو جۆر گەردیلە بە ناوی1ـ پڕۆتۆن و 2ـ نۆترۆن (لە۱تا۲٥۰زیاتریش گەردیلە)،کە ئەوانەش لەنێو ناوک دا خول دەخۆن، پڕۆتۆن و نۆترۆنیش پێک هاتووە لە سێ کوارکی ۱میلیون بەرانبەر چوکتر لە خۆیان. ماشا الله چەند جوانە ئەوانەش هەر خول دەخۆن بە پێچەوانەی سووڕانی کاتژمێرەوە.

ئایا ئەوانە تەسادوفی بون؟ چەندیان تەسادوفی بون کە هەمویان لێک دەچن لە چووک ڕا تا گەورە؟

کەواتە با بزانین کە خولقێنەرێکی بە هێز و بە توانا و زۆر بە دێقەت و مودیریەتی باش بە ناوی اللە ئەو پێک هاتوانەی دونیاکانی بە دی هێناوە.

 

سەرچاوە:کتێبی ئەختەر فیزیا / نوسراوەی: وۆڵفگانگ کانت