سه‌ر له به‌یانی رۆژی شه‌ممه، 17ی پووشپه‌ڕی 1391ی هه‌تاوی «سلمی سبحانی» خوشکی به‌رێزی مامۆستای شه‌هید «ناصر سبحانی» کۆچی دوایی کرد.
به‌پێ راپۆرتی هه‌واڵنێری پێگه‌ی راگه‌یاندنی ئیسلاح، داده «سلمی سبحانی» خوشکی مامۆستای شه‌هید «ناصر سبحانی» به‌هۆی نه‌خۆشی وه‌ستانی دڵه‌وه له شاری پاوه ماڵئاوایی له ژیان کرد.
پێگه‌ی راگه‌یاندنی ئیسلاح سه‌ره‌خۆشی خۆی به بۆنه‌ی له ده‌ستچوونی ئه‌و خۆشهوێسته، به بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی سوبحانی، مناڵانی ئه‌و خوشه‌که و هه‌موو که‌س و کاری راده‌گه‌ینێ و لێبورده‌یی و گه‌یشتن به به‌هه‌شتی بهرینش له خوای گه‌وره بۆ خوالێخۆشبوو داوا ده‌کا.
بۆچوونه‌کان
بدون‌نام
24 تیر 1391 - 05:08به داخه‌وه هه‌واله‌که 2 هه‌له‌ی تیایه: 1- به‌هۆی نه‌خۆشی وه‌ستانی دڵه‌وه 2-له گوندی دوریسانی پاوه ماڵئاوایی له‌ژیانی کرد. هؤی سه‌ره‌کی وه‌فاتی ئه‌و به‌ریزه نادیاره و له شاری پاوه له مالی خؤیان فه‌وتی کردوه. تکایه ئیسلاحی فه‌رموون.