ده‌مێکه حه‌ز ئه‌که‌م باسێک بنووسم له باره‌ی مه‌عنای «لا إله إلا الله» به کوردی؛ به‌ڵام نه‌مئه‌وێرا، ئه‌ترسام نه‌توانم به‌و جۆره‌ی شێاوه باسی بکه‌م و ببێته هۆی خلیسکانی خوێنه‌رێک؛ به‌ڵام نووسینه‌که‌شی بووبوو به ورکه‌و خۆره‌ی گیانم‌و ئاقیبه‌ت چاری خۆمم نه‌کرد!
به‌رهه‌می ماوه‌یه‌کی زۆر خوێندنه‌وه‌و بیرکردنه‌وه، به‌م ئه‌نجامه‌ی گه‌یاندووم که باشترین و ڕێک و ڕاستترین هاوتای کوردی بۆ لا إله إلا الله، خوا ڕاو کردنه! به‌ڵێ خوا ڕاو کردن له سه‌ر کێشی که‌و ڕاو کردن و که‌روێشکه ڕاو کردن! ئه‌زانم ئه‌م قسه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی من ئه‌ناسن، زۆر گرانه و جێگای سه‌رسوڕمانه، به‌ڵام ڕاستیه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه...!
جیاوازیه‌که له‌وه‌دایه که خوا له ناو ئێمه‌دا به که‌سێک ئه‌گوترێ و له قورئاندا به که‌سێکی تر؛ خوا لای ئێمه به‌و که‌سه ئه‌ڵێن که درووستکه‌ری ئاسمان و زه‌وی و به‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌رانه، ئه‌و که‌سه‌یه بڵیندییهکان و کێوه‌کان و ئه‌ستێره‌کانی درووست کردووه و به‌رگی بوونی کردووه‌ته به‌ر کائینات! به‌ڵام قورئان به که‌سێکی دیکه ئه‌ڵێ خوا؛ خوا له قورئاندا ئه‌و که‌سه‌یه که تۆ، به‌ڵێ تۆی ئینسان، دانانی ڕێگای ژیانت پێ سپاردووه؛ خوا ئه‌و که‌سه‌یه که تۆ چۆنیه‌تی به کارهێنانی ئه‌ندامه‌کانت له‌و وه‌رئه‌گری! جا ئه‌گه‌ر زمان و گوێ و ده‌ست و لاقت ئاوا به کار ئه‌هێنی که شه‌یتان ئه‌ڵێ، ئه‌وه خوای تۆ شه‌یتانه؛ ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی نه‌فس بی، نه‌فس خواته و ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی ئه‌ڵڵا بی ئه‌ڵڵا خواته؛ واته ئه‌مه‌ی که ئه‌ڵڵا خوات بێ به ده‌ستی خۆته و تا تۆ له به‌کارهێنانی ئهندامهکانتدا گوێڕایه‌ڵی ئه‌و نه‌بی، ئه‌و با خالقیشت بێ، به‌ڵام نابێته خوات! خالیق بوونی ئه‌و به ده‌س ئێمه نییه و بمانهه‌وێ و نهمانههوێ ئه‌و هه‌ر خالیق و بهدیهێنهرمانه!
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه یه‌ک خوامان نییه و کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری هه‌ر له کۆنه‌وه تا ئێستا خوای زۆری تێدا بووه، چوونکه هه‌ر که‌سێ گوێڕایه‌ڵی که‌سێکه و خوای ئه‌و جیاوازه له خوای که‌سانی دیکه؛ هیندێ که‌س به‌نده‌ی شه‌یتانه و هیندێ به‌نده‌ی نه‌فسه و هیندێ به‌نده‌ی کۆمه‌ڵگایه و هیندێ به‌نده‌ی زۆردارانه و ...! ناودارترین خواکان له مێژووی دیندا ئه‌مانه‌ن: نه‌فس، شه‌یتان، پووڵ و پاره، ده‌سه‌ڵات، کۆمه‌ڵگا، زۆرداران، پیاوانی ئایینی و ...
جا ئێستا مه‌عنای لا إله إلا الله ئه‌وه‌یه که تۆ به تێخی «لا إله» بکه‌ویته ناو خواکان، هه‌موویان جودا که‌یه‌وه و له سه‌ر ته‌ختی خوایه‌تی ده‌ریان که‌ی و ئیعلانی دوژمنایه‌تیان له گه‌ڵدا بکه‌ی و وه‌ک ئیبراهیم (د.خ) هاوار که‌ی: «کُلُّهُم عدوٌّ لی إلا ربُّ العالَمین»! لا إله إلا الله یانێ کاتێک ویستت بخۆی ته‌نیا ئه‌و شتانه بخۆی که ئه‌ڵڵا حه‌ڵاڵی کردوون؛ کاتێ ویستت قسه بکه‌ی ته‌نیا به‌و جۆره قسه بکه‌ی که ئه‌ڵڵا ڕازیه؛ کاتێ ویستت مامه‌ڵه بکه‌یت ته‌نیا به‌و شێوه که ئه‌ڵڵا پێی خۆشه مامه‌ڵه بکه‌ی و ئه‌و و خواکان جودا که‌یه‌وه و ڕووبه‌ڕوویان ببیته‌وه‌و پێیان بڵێی: ئه‌ڵڵا نه‌بێ که‌س ناکه‌م به خوا و له ئه‌ڵڵا نه‌بێ چۆنیه‌تی ژیان وه‌ر ناگرم=لا إله إلا الله!
به‌ڵێ، ئه‌وه‌ی که ئه‌ڵڵا ببێ به خوامان به ده‌س خۆمانه و ئه‌وه‌یش که ببێ به ته‌نیا خوامان، ئه‌ویش هه‌ر به ده‌ست خۆمانه! موسوڵمانێتی ئه‌وه نییه که ئه‌ڵڵا خوامان بێ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵڵا ته‌نیا خوامان بێ! واته ته‌نیا به‌و جۆره که ئه‌و پێی خۆشه ره‌فتار بکه‌ین و له چۆنێه‌تی به کارهێنانی ئه‌ندامه‌کانی دیار و نادیاری له‌ش و نیعمهتهکانماندا، ته‌نیا موتیعی ئه‌مری ئه‌و بین و ئه‌و خواکان له دڵمان و له کۆمه‌ڵگامان ده‌رکه‌ین و ڕاویان بنێین! به‌ڵێ لا إله إلا الله به کوردی واته: «خوا ڕاو کردن»!
بۆچوونه‌کان
مودريك عةلى عارف
05 بهمن 1391 - 07:24برای ئازیزم مامۆستا جه‌لیل .. ده‌ست خۆش بی و قه‌له‌مت به برشت و مهعریفهتت زیاتر بیت ... بۆچوونه‌كه‌ت زۆر جوانه و به‌ساده‌یی په‌یامی یه‌كتاپه‌رستی و وهحدانییهتت گه‌یاندووه ... به‌لام خۆزگه كه‌میك دریژتر بوایه تا ـ وه‌ك ده‌لین ـ عه‌وام فامیش بوایه... خوا به‌ره‌كه‌ت بخاته ته‌مه‌ن و عیلم و ئیمانتهوه....
بدون‌نام
05 بهمن 1391 - 11:36خوات لێ رازی بێ مامۆستا مودریک گیان!....خۆشحاڵ بووم که نووسراوه‌ی ئه‌م برا بچووکی خۆتهت په‌سه‌ند کردووه،ئه‌وه بۆ من جێگای دڵخۆشیه. به‌ڵام کهلگهی فێڵم لێ مه‌گره،گوتم جارێ با تامی ده‌می خوێنه‌ران تاقی که‌مه‌وه ئه‌گه‌ر زانیم کاردانه‌وه‌ی باشی بوو،هه‌ر له‌و قوماشه بهرپانیشمان هه‌یه په‌کی درێژداڕینیش ناخه‌م، دز مه‌یلی بێ تاریکه شه‌و فره‌س!