(کارنامه ی کووده تاکه ی میسر و ئاماژه دل خوشکه ره کانی)
چوارشه‌ممه‌ی ریکه‌وتی 23/5/1392 ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆ رووداوێکی سه‌ر سوورهێنه‌ر له قاهیره‌ی پایته‌ختی وڵاتی میسر روویدا که بڕوا ناکه‌م که‌س چاوه‌ڕوانی رووداوی وای له‌و ئاستا و له به‌رده‌م که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندندا که راسته‌وخۆ رووداوه‌که‌یان ده‌گوازته‌وه بکردایه.
به‌ڵام لای چه‌کداری حاکم که ئه‌وا بۆ شه‌ست ساڵ ئه‌چێ خۆی سهپانداوه به سه‌ر وڵاتێکی گه‌وره‌ی وه‌ک میسردا و جیره خۆر و مل که‌چی ئهمریکیهکانهو له پێناو وه‌رگرتنی جیره‌ی مانگانه‌ی له ئه‌مریکا بوه به پاسه‌وانی سنووره‌کانی ئیسرائیلی داگیرکه‌ر، ده‌سبردن بۆ ماڵ و کیان و گیان و که‌رامه‌تی هاو وڵاتیانی خۆی زۆریچ دوور له عه‌قڵ و لۆژیک نییه!
چه‌کدارێکی وه‌ک عه‌بدول فه‌تتاحی سیسی و چه‌ته چه‌کمه له پێ هاوه‌ڵه‌کانی کاتێ توانیان سندووقه‌کانی پێنج جار ده‌نگ دانی یه‌ک له‌دوی یه‌کی میسریهکانیان خسته ژێر پێ و له وێوه سه‌ریان وه سه‌رخست، ده‌شتوانن ئه‌وه‌ی ناگونجێ بیکه‌ن و کردیشیان ئه‌وه‌ی کردیان. ئه‌و کرده‌وه‌ی هه‌موو که‌سی سه‌رسام کرد که‌وا له ماوه‌ی که‌متر له په‌نجا رۆژا لانی که‌م پێنج هه‌زار مرۆڤی لاوی خوینگهرمی خوازیاری ئازادی و دادپه‌روه‌ری له ژنان و له پیاوان خه‌ڵتانی خوێن کرد‌و تا بۆی کرا جهنازهکانیشی رفاند‌و ئه‌وه‌ی نه‌کرا گڕی تێ به‌ردان و سووتاندنی، ئه‌وه‌ی گه‌یشته‌وه ده‌س که‌س و کاره‌که‌ی ته‌نانه‌ت بۆ ناشتن و ئه‌سپه‌رده‌کردنی جه‌نازه‌ی شه‌هیده‌کان داوای له که‌س و کاره‌که‌یان ده‌کرد ده‌بی بێن و بنووسن که ئه‌م شه‌هیدانه خۆیان خۆیان کوشتۆتهوهو له کرده‌ی خۆ کوژیدا گیانیان له ده‌ست داوه.
بیست هه‌زار بریندار که زۆرێکیان برینه‌که‌یان سه‌خته‌و له چوون بۆ نه‌خۆشخانه‌کان خۆ ده‌پارێزن بۆ وه‌ی له چنگی چه‌کداری زاڵم رزگاریان ببێ و ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی له گۆڕه‌پانه‌کان رێک خران که‌وتنه به‌ر په‌لاماری چه‌ته‌ی بڕنه‌و له‌شان و پزیشکی نه‌خۆشخانه‌ی گۆڕه‌پانی رابیعه‌ی عه‌ده‌ویه رای گه‌یاند له پێش چاوی خۆی چه‌کداره‌کانی سیسی تیری خه‌لاسیان داوه له بڕێ له برینداره‌کان و بڕێکیشیان هه‌ر به برینه‌که‌وه له ناو نه‌خۆشخانه‌که به‌زیندوویی سووتاندویانه!
جا ئه‌مه‌ش زیاد که له یه‌که‌م رۆژی روودانی کووده‌تا چه‌کداریه‌که ده‌سیان داوه به راوه‌دوونانی لایه نگرانی شه‌رعیه‌ت و ئازادی و دیموکراسی و تاوه‌کوو ئێستا هه‌ر به‌رده‌وامه‌و زیاتر له ده‌هه‌زار که‌سیان ده‌سگیر کردوه‌و تووندی زیندانه‌کان کراون. جا ئه‌گه‌ر سه‌رۆک کۆماری وڵات که له رێگه‌ی سندووقی ده‌نگدانه‌وه وه له ده‌نگدانێکی بێگه‌رددا هه‌ڵبژێراوه بۆ دوو مانگ ئه‌چێ بێ سه‌روو شوێن بێ‌و هیچ که‌س هه‌واڵی نه‌زانێ و ته‌نانه‌ت دادگا و دادوه‌ره دانراوه‌کانی سه‌ر به چه‌کداری حاکم هه‌واڵی نه‌زانن وه هه‌ر وه‌ها رێبه‌ری گشتی اخوان المسلمین که ته‌مه‌نی بۆ هه‌شتا ساڵ ئهچێو بدرێته به‌ر جوێن و لێدان و ددانی بشکێنرێ ئه‌وا ئه‌بێ حاڵی ئه‌و گیراوهکانیتر چۆن بێ!
ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌ریان بڕی‌و نه‌توانرا په‌رده‌پۆش بکرێ ئه‌وه بوو که لانی که‌م 36 که‌س له گیراوه‌کان له ناو ماشینی به‌ناو پۆلیسدا ده‌ستدرێژی گولله‌یان کرایه سه‌ر و ده‌سبه‌جێ شه‌هید بوون! سوتاندنی مزگه‌وت و دانه به‌ر ته‌قه‌ی مه‌ناره‌ی مزگه‌وته‌کان و ده‌رگا له سه‌ر داخستنی سه‌دان که‌س له ناو مزگه‌وت و ئه‌وا قه‌ده‌غه کردنی ئه‌نجام دانی نوێژی هه‌ینی له بڕێ له مزگه‌وته گه‌وره‌کانی قاهیره و چه‌ن شاریتر له لایه‌ک و هێرش کردنه سه‌ر کلیساکان بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕی ئایینی له لایه‌کیتر به‌شێکن له کارنامه‌ی کاری چه‌ته چه‌کداره‌کان له دوو مانگی رابردوودا ئه‌و چه‌کدارانه‌ی له لایه‌ن زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری عیلمانیه‌کان چ له ناو میسر‌و چ له ده‌ره‌وه‌دا پاڵپشتی ده‌کرێن و به‌و په‌ڕی بێشه‌رمییه‌وه پاساو بۆ ئه‌م هه‌موو تاوانانه دینه‌وه و چاوی ویژدان و ئینساف به رووی ئه‌م راستیانا ده‌به‌ستن و له‌وه زیاتر ئه‌و هه‌موو مروڤه ئازادی خوازوو مه‌ده‌نیه ته‌نیا و ته‌نیا به هۆی ئه‌وه‌ی که ئیسلام خواز و دیندارن ده‌ده‌نه به‌ر هێرشی ناڕه‌وای ده‌زگاکانی راگه‌یاندنیان و له هیچ دروو ده‌له‌سه‌و فریو و خهڵهتاندنێ ناسڵه‌منه‌وه و قوربانیه‌کان به تیرۆریست و دژه مه‌ده‌نیه‌ت تومه‌تبار ده‌که‌ن و چه‌ته‌ی بڕنه‌و له شانی قاتڵی خوێن رێژی کووده‌تاچی به فریشته‌ی رزگاری ده‌ناسینن!
جا هه‌ر به‌راوردێکی کورت‌و کۆتا ده‌ریده‌خا ئه‌م درۆ و ده‌له‌سه‌یه چه‌نی بێشه‌رمانه‌و بێویژدانانه‌یه. دکتور مورسی سه‌رۆک کومارو اخوان المسلمینێ که بو پێنج جار له هه‌ڵبژاردنی یه‌ک له دووی یه‌ک متمانه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی میسریان وه ده‌ست هێنا له یه‌ک ساڵ حوکمی ئه‌و وڵاته حه‌وت هه‌زار خۆپیشاندانی گه‌وره‌و چکۆله به دژی وان رێک خرا به‌ڵام تاقهکهسێ به ده‌ستی ئه‌مان نه‌کوژرا. ئه‌گه‌ر که‌سێ هات و کوژرا هه‌ر سه‌ر به یارانی مورسی و ئیخوان بوو. باره‌گای هیچ حیزب و لایه‌نێ له‌و یه‌ک ساڵا نه‌سووتێنرا ئه‌گه‌ر نووسینگه‌و باره‌گایه هات و سووتێنرا ئه‌وا سه‌ر به مورسی و ئیخوان بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی ده‌زگاکانی راگه‌یاندن زۆربه‌ی زۆریان هه‌ر له جیرهخۆرانی رژێمی پێشوو بوون ئه‌وه‌ی پێانکرا ته‌نانه‌ت له جوێنیش به مورسی و هاوه‌ڵانی، خۆیان نه‌پاراست به‌ڵام به درێژی یه‌ک ساڵ ته‌نانه‌ت یه‌ک کاناڵیش دانه‌خراو یه‌ک رۆژنامه‌ش نه‌به‌سترا به‌ڵام له یه‌که‌م چرکه‌ساتی روودانی کووده‌تای سه‌ربازی هه‌موو که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندنی سه‌ر به مورسی و ئیخوان داخران و رۆژنامه‌کان به‌ستران. هیچ کام له‌مانه ویژدانی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری عیلمانیه‌کانی نه‌هه‌ژاندو به تاقه وشه‌یه‌ک به‌رپه‌رچی ئه‌و کرده‌وه دژه مرۆڤایه تیهو دژ به هه‌موو بنه‌ماکانی ئازادی و دیموکراسیه‌یان نه‌دایه‌وه به‌ڵکو به پیچه‌وانه‌وه ده‌جووڵینه‌وه و پاساوی سه‌یرو سه‌مه‌ره دێننه‌وه ئه‌وه با جۆری مامه‌ڵه‌ی ئه‌وروپیه‌کان و ئه‌مریکیه‌کان باس نه‌که‌ین که زۆربه‌یان به جۆرێ له جۆره‌کان پاڵپشتی کوودهتاچییهکانیان کرد! ئه‌من به‌ره‌وای نابینم که‌سێ بکهۆیته ئه‌و داوه‌وه که ئایا مورسی‌و ئیخوان‌و لموسلمین و ئیسلامییه‌کان به گشتی به‌کاری ئیرهابییهوه تێوه‌گلاون! نانا ئه‌وه داوێکهو دانه‌ره‌که‌ی ده‌یه‌وێ له‌م رێوه په‌رده‌پۆشی هه‌موو ئه‌و کاره ئیرهابی و تیرۆریستیانه بکات کهخاڵۆی بڕنه‌و له‌شان به پشتگه‌رمی پاساو هێنانه‌وه‌ی عیلمانیه‌کان و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن ده‌یکات. به‌ڵی به‌راستی شاعیری گه‌وره‌ی کورد چه‌ن جوانی هۆنیوه‌ته‌وه:
ئادام ئیسمێت و کێسنجر
بێنه خاکی چاره‌ڕه‌شان
ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ڵ ده‌که‌ن به چایچی له وه‌زاره‌تی ئابووری
ئه‌وه‌ی دووه‌م لای پارلمان بڕنهویکی ده‌که‌نه شان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی پرسیاری سه‌ره‌کییه‌و پێویسته هه‌ڵویسته له‌سه‌رکردنی بۆ بکرێ ئه‌مه‌یه:
ئایا ئه‌م مه‌ینه‌ته‌ی که ماوه‌یه‌کی دووروو درێژه سیمای هه‌ره دیاری ئه‌م ناوچه‌یه و وڵاتانی ئیسلامییه – به جۆرێ خاکی چاره‌ڕه‌شانی ناو بنرێ زیده‌ڕه‌وی نه‌کراوه – تاکه‌ی درێژه‌ی هه‌یه؟!
ئایا خودی ئه‌م رووداوانه بگره به‌شێ له هوشیاری که که‌وتوته ناوچه‌که‌وه و دوژمنانی وا پهشوکاندووه «شه‌لم کوێرم ناپارێزم» ده‌س ده‌وه‌شێنن نیشانه‌ی ئه‌وه نییه ئێمه به‌ره‌و ئاسۆی رزگاری زۆر به خێرا هه‌نگاو ده‌نێین و پشتێنی هیممه‌تمان توند لێ به‌ستوه‌و هه‌موو ئه‌و ته‌نگ و چه‌ڵه‌مانه‌ی به‌رده‌م پشت به خوا و له‌سایه‌ی هۆشیاری تاک و کومه‌ڵ دهڕهویتهوه و جارێ‌تر ئوممه‌تی ئیسلامه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌کۆی شانازی و مه‌کۆی سه‌رفرازی خۆی. له‌م ماوه‌یه‌دا له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو رووداوه ناسۆرانهدا گه‌لێ ئاماژه‌ی دڵ خۆشکه‌ر هاتنهگوڕێ و ئاسۆی گه‌یشتن به‌و ئامانجه پیرۆزه‌یان وه ده‌ر خست. هه‌ر له هۆشیاری و بیداری تاک و کومه‌ڵی ئیسلامی له وڵاته جیاجیاکان تا مل که‌چ نه‌کردن بۆ دیکتاتوره خوێنڕێژه ئه‌ڵقه له گوێکانی ئه‌مریکی و ئه‌ورووپیه‌کان تا ململانیی مه‌ده‌نی و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئاشتیانه ته‌ک نه‌یاره‌کان و په‌نابردنه به‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان وه هه‌ر وه‌ها خۆ پارازتن له ده‌ست درێژی کردنه سه‌ر نه‌یاران ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش که به‌و جۆره دڕندانه مامه‌ڵه‌یان کرد‌و زیاتر له 5000 هه‌زار که‌سیان لێ شه‌هید کردن و هێشتا به‌وه‌شه‌وه نه‌توانرا رێڕه‌وی میانه‌ڕه‌وی و شیوازی ئاشتیانه‌یان لێ بگۆڕن! ئه‌مانه هه‌موو ئاماژه‌ی دڵ خۆشکه‌رن بێگومان مێژوو زۆرکه‌م شتی وای به خۆیه‌وه بینیوه و مێژوو سه‌لماندوویه‌تی ئه‌م ریبازو شیوازه ده‌ره‌نجامی دره‌وشاوه‌ی لێ ده‌بیته‌وه. قه‌دو قامه‌تی ئه‌و لاوه خۆش قه‌دو قامه‌ته‌م له‌به‌رچاوه که له به‌رده‌م ده‌بابه‌و تانکی چهتهکانا هه‌ردوو ده‌ستی به نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانی وان ئاشتیانه‌یه به‌رزکرده‌وه‌و سینه‌ی نا به لووله‌ی دهبابهکهوه به‌ڵام چه‌ته‌ی قاتڵ قه‌ناسه‌ی گرته دڵی و هه‌ر له‌وێ له به‌رده‌م چاویلکه‌ی کامیراوه زۆر به توندی که‌وته زه‌وی و قامه‌تی خه‌ڵتانی خوێن بوو به‌ڵام هاوه‌ڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر به توندی ئاخی هه‌ڵکێشاو دوو ده‌ستیدا به رانیا به‌ڵام هێشتا خۆی پیگیراو نه ئه‌و به‌ڵکو هه‌زاران و میلیونان لاوی به حه‌ماسه‌ت و خوینگه‌رم هه‌زاران دیمه‌نی له‌و جۆره‌یان بۆ خۆیان بینی دیسان ده‌ستیان بۆ شیوازی توند‌و تیژی نهوهشاندو به سه‌ر نه‌فه‌س و حه‌زو تووره‌یی خۆدا زاڵ بوون!
یه‌کێتر له‌و ئاماژه دڵ خوشکهرانه که له‌م رۆژانا بینیمان گریانی گه‌رم و گوڕ‌و پڕدل پڕ‌و فرمێسکاوی ئۆردۆغان بوو که بۆ کچه شه‌هیده‌که‌ی دکتور موحه‌ممه‌د بڵتاجی دڵی هاته کوڵ و له‌به‌رده‌م چاویلکه‌ی کامیرای که‌ناڵێکی جیهانیدا که راسته‌وخۆ په‌خش ده‌کرا خۆی پێ نه‌گیرا و تێرتێر گریا! بڵتاجی یه‌کێ له ریبه‌رانی ئیخوان ولموسلمینه که له رۆژه ره‌شه‌که‌ی ره‌شه‌کوژیه‌که‌ی رابیعه‌دا کچه 17 ساله‌که‌ی شه‌هید بوو به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ساته‌ی هه‌واڵی شه‌هید بوونی کچه‌ی له لایه‌ن کوڕه‌که‌یه‌وه پێدرا راسته‌وخۆ هاته سه‌ر خه‌ت و له رێگه‌ی که‌ناڵه‌کانه‌وه رایگه‌یاند کوشتنی جگهرگوشهکانمان ئێمه له سه‌ر ریبازی ئاشتیانه لاناداو دواتر نامه‌یه‌کی زۆر دڵته‌زین له باوکێکی جگهرسووتاوهوه بۆ کچه‌ی شه‌هیدی ده‌نووسێ و ده‌نووسێ: خۆشه‌ویسته‌که‌م پێم خۆش بوو خۆم نوێژی جهنازهکهتم بخوێندایه به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌هاتم بۆ وه نه‌بوو له کوژران ده‌ترسام یا له زیندانی زاڵمان به‌ڵکوو بۆ وه بوو تا ئه‌و ئامانجه پیرۆزه‌ی تۆ گیانت له‌پیناویدا به‌خت کرد بیگه‌یه‌نم به ئه‌نجام ... ناڵێم رۆڵه خۆشه‌ویسته‌که‌م «ماڵاوا» به‌ڵکو ده‌ڵێم تاکوو «دیدار» به‌ڵکوو دیدار نزیکه‌و له‌سه‌ر حه‌وزی که‌وسه‌ر هاوڕێ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستمان موحه‌ممه‌د (ص) و هاوه‌ڵانی ... ئۆردۆغان که ئه‌م نامه‌یه‌یان بۆ خسته سه‌ر به‌و جوره هاته کوڵ و تێرتێر گریا و وتی ئه‌م هه‌ڵویسته‌ی بڵتاجی دهرسو وانه‌ی گه‌وره‌ی تێدایه بۆ وڵاتانی ئیسلامی و به تایبه‌ت بو لاوانی موسوڵمان. به‌ڵێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بو زیاتر له ده جار له‌گه‌ڵ ئۆردۆغاندا گریام به‌ڵام له هه‌مان کاتدا له پشت ئه‌م گریانه‌وه خه‌نده و پێکه‌نینی ئۆممه‌تی ئیسلامه‌تیم بینی و دڵم لێوان‌لێو بوو له ئومید و هیوا به دوا رۆژ و خۆشحال بووم ئه‌گه‌ر رۆژێ شه‌ڕێ نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی و ره‌گه‌زایه‌تی له تورکیاوه‌و له ژێر ناوی «تورکانی لاو» به پیلانی ده‌ره‌کی و هه‌ڵخه‌ڵه‌تانی ناوه‌وه سه‌ری هه‌ڵداو ئه‌وا بۆ نۆ ده‌یه ده‌روا سهریشهی «من من و تۆ تۆ» به‌رۆکی به‌ر نه‌داوین و له‌و رۆژه‌وه ئه‌مرۆشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌ر که‌سێ ته‌پڵی خۆی لێ ده‌داو له شه‌ڕه نه‌ته‌وه بۆ شه‌ڕه گه‌ڕه‌کیش گویزرایه‌وه! به‌ڵام ئه‌مڕۆ له هه‌مان شوێن دهنگۆیهتر ده‌بیسرێ و ده‌بینرێ! ئه‌وا زیاتر له ده ساڵه ئۆردۆغان و هاوبیره ئیسلامیه‌کانی به وته‌ی خۆیان تێده‌کوشن فرمێسکی دایکی کورد‌و تورک له‌و وڵاته بسڕن و کوردان به برای خۆیان ناو ده‌به‌ن و به راشکاوییه‌وه ده‌ڵێن برای کوردمان زوڵمی لی کراوه‌و ده‌بێ قه‌ره‌بوو بکرینه‌وه و ئه‌وا شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئاشتی به رێبه‌ری ئۆجه‌لان و ئۆردۆغان ریکهوتوهو پێده‌چی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌تر وه ده‌ست بێنێ و ئه‌گه‌ر ئۆردۆغان له‌م ماوه‌ی حوکمی یازده ساڵه‌یدا به مه‌ردی نه‌به‌رد ده‌ناسراو وه‌ک پیاوێکی زۆر جیددی، جه‌سوور، متمانه به‌خۆ، وه نه‌به‌رد ده‌رکه‌وتوه و نه‌یاره عیلمانیه‌کانی – که ئیستاش خه‌ونی خه‌یاڵاتی که‌ماڵ ئاتاتۆرک ده‌بینن – له ململانێی دیموکراسیدا به‌زاندوه‌و وه‌ک یه‌که‌م هێز له‌سێ خولی یه‌ک له‌دووی یه‌کی هه‌ڵبژاردندا ده‌رکه‌وتوه و له لایه‌ن نه‌یاران و بڕێ جار چاودیرانه‌وه به که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتخواز و قولدور وینا کراوه به‌ڵام ئهمرو ده‌یبینین به‌و جوره بۆ شه‌هیدبوونی کچێکی 17 ساڵه‌و باوکێکی جگه‌رسووتاوی مهزڵوومهوه وا ده‌گری که به هیچ پێوه‌ریکی ماددی و سیاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی ئه‌ودا نییه و له‌گه‌ڵ روانگه‌ی رهگهزایهتیو نه‌ته‌وایه تیشه‌وه یه‌ک ناگرێته‌وه !به‌ڵێ ئه‌مه‌یه جێگای دڵخوشی و خوشحاڵیمان که ده‌بینین خۆپیشاندانی ده‌یان هه‌زاری له ئهنکاراو ئه‌سته نبووڵی تورکان و دیاربه‌کرو هه‌ولێری کوردان و توونسو سه‌نعای عه‌ره‌بان و له تارانی فارس و ئیرانیه‌کان بۆ هاوخه‌می برای موسوڵمان به‌ڕێوه ده‌چێ! بویه پێ ده‌چێ دڵ ئێشه‌و سه‌رێشه‌ی «من من و تۆ تۆ» بهروکمان به‌رداو خۆشه‌ویستی مرۆڤ و ئایین، زبان و نیشتمان و داهاتووی هاوبه‌ش له‌م خاکا ریشک داداو گوڵی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری و ئاشتی و برایه‌تی و گه‌شه‌سه‌ندن بڕوێنی و خاکی چاره‌ڕه‌شان بگۆری به گوڵزارێ بۆ هه‌موومان.
به‌و هیوایه‌و
ان معالعسر یسری
ERFANZOMORRODI@GMAIL.COM
بۆچوونه‌کان
امان فرجی
15 شهریور 1392 - 06:47زور سپاس بوو کاک غرفانی به ریز جوان بوو پینووست ره نگین بی.