ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممەی ۳۰ی گەلاوێژی ۱۴۰۴ لە لێواری ڕامسەر ڕووی دا. مەولەوی عەلی تاهیرپوور لەگەڵ دوو مناڵی ۱۰ و ۱۴ ساڵەی لە کاتی مەلەکردندا، نوقمی ئاو بوون و گیانیان لەدەست دا.
خوالێخۆشبوو تاهیرپوور لە کەسایەتییە چالاک و دڵسۆزەکانی پەروەردەیی هەژمار دەکرا و ڕۆڵێکی بەرچاوی لە جذب و ڕێنمایی مێرمناڵان و گەنجان و لاوانی جەماعەتدا هەبوو. هەوڵ و تێکۆشانەکانی هەمیشە ڕوحێکی دڵسۆزانە، خالیسانە و داڵغەی کولتووری و ئایینی هەبوو و بیر و نێوی خاسی لەگەڵ قوتابی و هاوڕێیانی هەرمان دەمێنیتەوە.
پێوەندییە گشتییەکانی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای خوڕاسانی ڕەزەوی وێڕای دەربڕینی هاودەردی و سەرەخۆشی، لە خوای گەورە بۆ خوالێخۆشبووان ڕەحمەت و لێبوردن و بۆ جێماوان و کەسوکاری سەبری جەمیل و پاداشی زۆر داوا دەکا.
اللَّهُمَّ اغْفِرْ لَهُ، وَارْحَمْهُ، وَعَافِهِ، وَاعْفُ عَنْهُ، وَأَكْرِمْ نُزُلَهُ، وَوَسِّعْ مُدْخَلَهُ، وَاغْسِلْهُ بِالْمَاءِ وَالثَّلْجِ وَالْبَرَدِ، وَنَقِّهِ مِنَ الْخَطَايَا كَمَا نَقَّيْتَ الثَّوْبَ الْأَبْيَضَ مِنَ الدَّنَسِ، وَأَبْدِلْهُ دَارًا خَيْرًا مِنْ دَارِهِ، وَأَهْلًا خَيْرًا مِنْ أَهْلِهِ، وَزَوْجًا خَيْرًا مِنْ زَوْجِهِ، وَأَدْخِلْهُ الْجَنَّةَ، وَأَعِذْهُ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ وَمِنْ عَذَابِ النَّارِ.

بۆچوونهکان