چرکەساتێک لە بهردهم پێغەمبەری خودا: عَنْ أَبِی هُرَیْرَهَ ، قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ : ” الْمُؤْمِنُ الْقَوِیُّ خَیْرٌ وَأَحَبُّ إِلَى اللَّهِ مِنَ الْمُؤْمِنِ الضَّعِیفِ، وَفِی کُلٍّ خَیْرٌ؛…” موسلیم/۲۶۶
لە ئەبوو هوڕەیرە(خوای لێی ڕازی بێ) دەگێڕنەوە کە پێغەمبەری خوا ﷺدەیفەرموو؛ لەلای خوا بڕواداری بەهێز لە بڕواداری بێ ئیڕادە خوشەویستترە و هەر کامیان قازانجی (و خێر) خۆی هەیه...
چەند خاڵێكی تایبەت لەو فهرموودهیه کە شایانی لێوردبوونهوهیه:
١ـ "وزە و لاوازی" هەردووکیان خوا بهخشیونی؛ ئەی بۆچی خوا بڕواداری بەهێزی خۆش دەوێت؟ جێگەی بیرکردنەوەیە؛ پێویستە کە بزانین کە هێزانی و لاوازی؛ هەژاری و نهداری لەگەل ویست و ئارەزووی خوا دروست دەبێ؛ مرۆڤ لە هێندێک لە لایەنەکان بێبەری لە نەخشە. بهڵام پێکهاتەی هاوسەنگی کۆمەڵایەتی لەگهڵ ئەو شێوازە هەڵسەنگاندنە و بەرزی و نزمی بە شێوەیهکی باش بەڕێوە دەچێ. «أَهُمْ یَقْسِمُونَ رَحْمَتَ رَبِّکَ نَحْنُ قَسَمْنَا بَیْنَهُم مَّعِیشَتَهُمْ فِی الْحَیَاهِ الدُّنْیَا وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِّیَتَّخِذَ بَعْضُهُم بَعْضًا سُخْرِیًّا وَرَحْمَتُ رَبِّکَ خَیْرٌ مِّمَّا یَجْمَعُون» (زوخروف/۳٢).
٢ـ پێویستە باسی ئەوە بکەین کە "هێز و لاوازی" هەر ئەو جورەی کە باری "دەروونی" و خواداوی هەیە ؛فهرموودهی سەرەوه؛ مرۆڤی بڕوادار بۆ بەدەستهێنانی هێز هان دەدا؛ چوونکە بنەما لە بیرۆکەی ئایینیدا هەوڵدانە: «وَأَنْ لَیْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰ»
٣ـ بازنەی هێز لە فهرموودهدا تەنیا توانایی جەستەیی نییە؛ لە سنوور و گۆڕەپانی ژیانی کۆمەلایەتی، دەسەکەمی تواناییە پێویستەکان بریتین لە:
ـ توانایی فکری
ـ توانایی کردەوەیی
ـ توانایی ماڵی
ـ توانایی کۆمەڵایەتی، ڕیژەیی
ـ توانایی پێداویستییەكانی ڕۆژانه
ـ توانایی لەشکری هەر ئەو شتەی کە دوژمن لێی بترسێت. «وَأَعِدّوا لَهُم مَا استَطَعتُم مِن قُوَّهٍ وَمِن رِباطِ الخَیلِ تُرهِبونَ بِهِ عَدُوَّ اللَّهِ وَعَدُوَّکُم»
٤ـ بەڵام سەرچاوە و بناغەی تەواوی وزەکان؛ وزەی "ئیمانە" چونکە ئیمان هێزی مەعنەویی و دەروونی و هاندەری بنەڕەتییە کە بڕوادار بە خواوە پێوەندی دەدات و بە پشتبەستن بە سرشتی ئەوە کە مڕوڤ دەتوانێ ڕیگای بێچارەیی تێپەڕ بکات و بە پشتبهستن بە هەوڵی ئامانجدار؛ لە هێزەکانی پێویست بەهرەمەند بێت.
٥ـ ئەگەر وایە پروهردگار ئەگەر جۆرێك "لاوازی" داوە بە کەسێک؛ پێغەمبەرﷺ ئەو كهسه هان دەدا بۆ ئەوەیکە لە بوارەکانی دیکەوه ئەو "هێز" و توانایی پێویست بەدەست بێنێت. ئەو شێوە نەریتییە هەر ئەو جۆرەی کە سەبارەت بە کەسێک باوە، دەتوانێ بۆ نەتەوەکانیش بەکار بێت. خودا ئینسانەکان و نەتەوەکان و وڵاتە بەهێزەکانی خۆش دەوێت؛ ئەگەر کە لە ڕێگای نافەرمانی لە خودا و زۆرداری هەنگاو نەنێن.
٦ـ دەتوانین بڵێین کە ئەوڕۆ "بڕواداری بەهێز" کەسێکە کە لە چوارچێوەی (بواڕ) بیرکردنەوە، زۆرتر بەرگری لە بیری ئایینی دهكا؛ چونکە هەبوونی بهربڵاوی سوشیال میدیا؛ شەڕی ئەستێرەکانی چەند دەیەی پێشووی؛ بە شەڕی بیرۆکەکان گۆڕیوەتهوه، کەوایە ئەرکی سەرشانی بڕوادار، بەهێزکردنی توانایی زانستیی و فکرییە بە سێ ئامانج:
ـ ئامانجی یەکەم: خۆ بەدەست بیرۆکە ڕواڵەتییه جوانەکان نەدات
ـ ئامانجی دووم: بە بیرۆکەکانی بەرامبەری خۆی تێبگەینێت کە لە ڕیگادا ناخۆشی زۆرە تا وا بیر نەکاتەوە کە زۆربەیان وکوو ئەو بیر دەکەنە و هەموو لەگەڵ ئەو یهک بۆچوونیان هەیە.
ـ ئامانجی سێیەم: کەسانێک هەن کە دوو بیرۆکەیان هەیە و ناتوانن ڕێگای دروست جیا بکەنەوە؛ لەوانەیە تۆ بتوانی بو دیتنەوەی ڕێگای ڕاست هاوکاریان بکەی.
موحەممەد ئەحمەدیان ـ سەقز هەینی / 10ی ڕیبەندانی99
بۆچوونهکان