مونا عه‌بدی تێكواندۆكاری لاوی بۆكانی، پله‌ی سێهه‌می كێبڕكێكانی نێونه‌ته‌وه‌یی توركییای به‌ده‌ست هێنا.
له كێبڕكێكانی توورێنمێنتی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازادی تێكواندۆی توركیا كه له‌ژێر ناوی جامی سه‌رۆككۆماری به‌ڕێوه چوو، مونا عه‌بدی دوای وه‌رزشوانانی توركیا و ڕووسیا به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ تێكواندۆكارێكی تری توركیا له‌سه‌ر سه‌كۆی سێهه‌م ڕاوه‌ستا و میداڵی بۆرۆنزی به‌ده‌ست هێنا.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌و وه‌رزشوانه بۆكانییه كه داهاتوویه‌كی ڕوون چاوه‌ڕێیه‌تی، ساڵی ١٣٩٨یش توانی له تیمی نه‌ته‌وه‌یی مێرمناڵانی ئێرانی‌دا میداڵی زێڕی كێبڕكێكانی قاره‌مانی ئاسیا به‌ده‌ست بێنیت.
بۆچوونه‌کان