هه‌ر له به‌ره‌به‌یانى مێژووى مرۆڤایه‌تیه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنى سه‌ره‌تاکانى ژیانى مرۆڤ له‌م هه‌ساره‌یه‌دا توندوتیژیش سه‌رى هه‌ڵداوه گه‌ر به دیدى قورئانیه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌که بڕوانین ده‌بێت کوڕێکى ئاده‌م پێغه‌مبه‌ر به پاڵنه‌رى حه‌سوودى و قبوڵنه‌کردنى به‌رامبه‌ره‌که‌ى به‌وجۆره‌ى که‌هه‌یه کوڕه‌که‌ى تر‌ى واته براکه‌ى خۆی ده‌کوژێت و به‌مه‌ش یه‌که‌م خوێنڕێژى له مێژوودا روو ده‌دات. به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه‌دا له‌گه‌ڵ له ئارادا بوونى حه‌زو تاسه‌ش بۆ ژیان، له‌گه‌ڵ بوونى ترسى سروشتى و خۆپاراستن له‌مردن و زۆر شتى دیکه‌ش ده‌توانین بڵێین خه‌ونى نا توندوتیژیش، خه‌و بینین به‌ژیانێکى ئارام و ئاسوده و هێمن و پڕ له ئاسایش، خه‌ونێکى کۆن و دێرینى کۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تیش بووه. دیاره توندوتیژى زۆر ره‌هه‌ند وکایه له‌خۆ ده‌گرێت که لێره‌دا زیاتر ره‌هه‌ند و کایه سیاسیه‌که خراوه‌ته روو وه‌ک ته‌وه‌رێک بۆ قسه له‌سه‌رکردن. گه‌رچى ئه‌وه‌ش روونه که توندوتیژى له بازنه‌ى تاکه‌وه بۆ خێزان و کۆمه‌ڵگه له کایه جۆراوجۆره‌کاندا په‌یوه‌ندیه‌کى جهدهلى له نێوانیان دا هه‌یه هه‌ر یه‌که‌یان له کارلێک له‌گه‌ڵ ئه‌ویتردایه پێم وایه توندوتیژى کوڕى کولتور و سه‌رزه‌مینێکى دیاریکراو نیه وه‌ک هه‌ندێک که له ناوه‌نده رۆشنبیریه‌که ده‌بینرێت و ده‌یه‌وێت توندوتیژى بکاته جه‌وهه‌رێکى نه‌گۆڕى کلتورى رۆژهه‌ڵات و قهڵهمرهوێکى جوگرافی دیاریکراو که ئه‌وه‌ش دووپاتکردنهوهیهکى ناهۆشیارانهى گوته‌زاى فه‌رهه‌نگى خۆرهه‌ڵاتناسی ئه‌وروپایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ش راسته که مه‌رج نیه توند وتیژى و له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى (بالقوة) (بالفعل) به‌یه‌کسانى به‌سه‌ر کلتور و شارستانیه‌ت و نه‌ته‌وه و ناوچه‌کاندا دابه‌ش بووبێت و بێت چونکه توندوتیژى به‌ره‌نجامى چه‌ندین کارتێکه‌رى سایکۆلۆژى و رۆشنبیرى وکۆمهڵگهیى جۆراوجۆره که له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکىتر وه‌ک ناو گه‌ل و ناوچه‌یه‌که وادێت و کێرڤه‌که‌ى به‌رز و نزم ده‌کات به‌ڵام سه‌ره‌تا گرنگه له‌سه‌ر خودى چه‌مکى توندوتیژى هه‌ندێک بووه‌ستین چونکه وه نه‌بێت هێنده چه‌مکێکى بێ گرفت و تیشکالاوى بێت به‌تایبه‌تیش له‌م ده‌ڤه‌ره‌ى که ئێمه‌ى تێدا ده‌ژین چونکه زۆرجار توندوتیژى به‌ناوى خۆیه‌وه ناونه‌نراوه یاخود ئاوه‌ڵناوێکى خراوه‌ته پاڵ ناوه‌رۆکێکى ئیجابى له‌وه‌ش زیاتر شۆڕشگێڕانه‌ى پێدراوه وه‌ک گوته‌زاى (توندوتیژى و شۆڕشگێڕانه) له‌چوار چێوه‌ى بیرى سیاسى مارکسیزم به‌ڵکو له‌وه‌ش زیاتر گه‌ر بمانه‌وێت له‌به‌ر تیشکى گۆڕانه جیهانیهکان و به‌یه‌کداچوونى ده‌رکه‌وته‌کاندا به شێوه‌یه‌کى ریشه‌یی به‌ناوه‌ڕۆکى چه‌مکه‌که و وه‌ک دیارده‌یه‌کیش له‌سه‌ر ئاستى کۆمه‌ڵگه‌کاندا بچینه‌وه، ده‌بێت گومان له ره‌وایه‌تى په‌یوه‌ندیه‌ى نێوان هێز و توندوتیژى و ده‌وڵه‌تى هاوچه‌رخیش بکه‌ین که (ڤێبێر) ته‌رحى ده‌کات به شه‌رعیه‌ت ده‌دا و مۆنۆپۆڵکردنى توندوتیژى و به‌کارهێنانى هێز له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. چونکه ئه‌م پێوه‌ره یاخود ئه‌م دیده بۆ په‌یوه‌ندى نێوان به‌کارهێنانى هێز و توندوتیژى و ده‌سه‌ڵات، تاراده‌یه‌کى زۆر له یاریدایه یاسا سته‌مکاره‌کان به پێویستى رێکخستنى کۆمه‌ڵگه دابنآ و ئۆباڵى ئه‌و هه‌موو خراپه و تاوانه‌یان لێدابماڵێت که ده‌که‌وێته ئه‌ستۆى ئه‌وان و داڕێژه‌رانى یاساکان و ده‌سه‌ڵاتى راپه‌ڕاندن ئه‌م سه‌رنجه‌ش کاتێک (ئیعتیبار)ى خۆى په‌یدا ده‌کات که هه‌ست بکه‌ین به‌گشتى یاسا سه‌روه‌رى له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژیه‌وه راگیراوه‌و یاخود ده‌خرێته روو، له کاتێکدا که له زۆر شوێندا و له‌وانه‌ش له ده‌یان ساڵى رابردووى ناوچه‌که‌ى ئێمه‌دا خودى به‌شێک یاساکان هه‌ڵگرى دیکتاتۆریه‌ت و توندوتیژى بوون به‌ڵکو ده‌ورى گرنگیان هه‌بووه له کۆت و به‌ند کردنى تاک و کۆمه‌ڵگه و فشار خستنه سه‌ر ئازادیه‌کان و قاڵبدانى کۆمه‌ڵگه و هه‌وڵى تێک‌شکاندن و په‌راوێزخستنى چه‌ندین توێژى کۆمه‌ڵایه‌تى که هه‌ر وه‌ک ده‌زانین هه‌موو ئه‌مانه په‌ستانى رۆحى و سایکۆلۆژى و سیاسى و کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابورى زیاد ده‌که‌ن و سهرنجام کۆمه‌ڵ رووبه‌رووى ته‌قینه‌وه‌یه‌کى بورکان ئامێز ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه بنیاتنانى دێدێکى رۆشن ده‌رباره‌ى خودى توندوتیژى وه‌ک چه‌مک و دیارده هه‌تا بڵێیت گرنگه بۆ قسه‌کردن له‌سه‌رى و بیرکردنه‌وه له روووبهڕوو بوونه‌وه‌ى و سنوردار کردنى له ئاسته جۆراوجۆره‌کانى ژیان و کۆمه‌ڵگه‌دا . چونکه ئه‌گه‌ر ئیمه ته‌نها خوێنرێژیمان به توندوتیژى زانى ناتوانین له مکانیزمهکانى ئیشککردنى دیارده‌که تێبگه‌ین و دێدێکى هه‌مه لایه‌نه‌مان هه‌بێت بۆ زه‌مینه‌ى سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه و ره‌گ داکوتانى. ناتوانین له‌سه‌ر جۆرێک توندوتیژى بووه‌ستین که ده‌توانین بهرهوچاوکردنى پێوه‌ره‌کانى ده‌ست نیشانکردنى توندوتیژى به توندوتیژى شاراوه ناوى به‌رین. ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ک بیرمه‌ندى گه‌وره‌ى ئێرانى عه‌بدولکه‌ریم سروش ده‌ڵێت ده‌خوازێت تێگه‌شتنێکى فه‌لسه‌فیمان بۆ چه‌مکه‌که هه‌بێت و له بازنه‌ى مامه‌ڵه‌یه‌کى رووکه‌شى سیاسى و رۆشنبیرى رۆژانه و سه‌ر پێیی ده‌ریبکه‌ین لانى که‌م لاى ئه‌و نوخبه فیکرى و سیاسیه‌ى رۆڵى بنه‌ڕه‌تى له ئاراسته‌کردنى کۆمه‌ڵگه و شکڵ پێدانى ئه‌ودا هه‌یه. سروش ده‌ڵێت: (توندوتیژى واته په‌نا بردنه به‌ر ئه‌و شێوازانه‌ى که ناسازن له‌گه‌ڵ (NORM) و سروشتدا جا چ ناساز بن له‌گه‌ڵ سروشتى تاکى مرۆڤ یان له‌گه‌ڵ سروشتى کۆمه‌ڵگه‌ى مرۆڤایه‌تیدا یان رێنوێنى کۆمه‌ڵێک به‌پێچه‌وانه‌ى سروشت و نۆرمى ئه‌و کۆمه‌ڵه‌وه بێت هه‌موو ئه‌مانه به توندوتیژى له‌قه‌ڵه‌م بدرێن . بۆیه وه‌ها نیه ته‌نها کوشتن و ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان و شتى دیکه‌ى وه‌ک ئه‌مانه به توندوتیژى دابنرێن، ئه‌مانه شێوازه ئێجگار تونده‌کانى توندوتیژین) (1) هه‌روه‌ها سروش هه‌ر شتێک ببێته هۆى که‌مبوونه‌وه‌ى هوشیارى تاک به توندوتیژى ده‌زانێت. ئه‌م دیده‌ى سروش له توانایدایه په‌نجه له‌سه‌ر به‌شێکى گرنگ له ره‌گ و ریشه‌ى ئه‌و توندوتیژیه دابنێت که‌له ئێستادا له واقیعى کۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتیه‌کان و له‌وانه‌ش کۆمه‌ڵگه‌ى عێراقى و کوردستانی‌دا ده‌بینرێت و ئاماده‌یی هه‌یه. . له روویه‌کى تره‌وه رۆڵى یه‌کجار خراپى کۆلۆنیالیزم و ده‌وڵه‌تى پۆست کۆلۆنیالیزم و هه‌ندێک ئایدۆلۆژیا له به‌رهه‌مهێنانى توندوتیژى هاوچه‌رخ له ناوچه‌که‌دا ده‌خاته روو. ئه‌ویش له‌و له‌و سۆنگه‌وه که کۆلۆنیالیزم زه‌برێکى گه‌وره‌ى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌کردن و نوێکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵگه‌کانى ئێمه دا‌و توشى شڵه‌ژانێکى گه‌وره و ناکۆکى و لێکدابڕانێکى کلتورى به‌سوێى کردن. کۆلۆنیالیزم جگه له توند‌و تیژى سه‌ربازى و خوێن رشتن په‌یره‌وى له توندوتیژى رۆحى و کلتورى و کۆمهلایهتیشى له دژى دانیشتوان و گه‌ل و نه‌ته‌وه کۆلۆنیالێکراوهکان کردووه. به‌داخه‌وه له زۆربه‌ى کاتیش‌دا ئه‌و نوخبه سیاسیه‌ى دواتر له ژێر په‌رده‌ى ده‌سه‌ڵاتى نیشتمانیدا دیارى کردنى چاره‌نوسى کۆمه‌ڵگه‌کانى ئێمه‌ى که‌وته ئه‌ستۆ له‌به‌ر دۆخه بابه‌تیه مێژوویه‌که و هه‌ست کردن به س تێکشکانه‌کان له ئاستى خودى کلتورى ژیارى، کاتێ بووه میراتگرى ئه‌و مۆدێله سیاسى و رێکخستنه‌ى کۆلۆنیالیزم به‌شێوه‌یه‌کى (ئانى) گوێزرابوویه‌وه، ئێره نه‌ک هه‌ر ده‌توانى جارێکى تر کۆمه‌ڵگه بخاته‌وه سه‌ر رێگاى گه‌شه‌سه‌ندنى سروشتى و ناوه‌کى خۆی، به‌ڵکو هه‌ندێک جار له کۆلۆنیالیزم توند‌وتیژتر که‌وتنه تێکشکاندنى نۆرمى کۆمه‌ڵ و شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ سروشته مێژوویى و ئایینى و کلتورى و نیشتمانیه ره‌سه‌نه‌که‌ى . دواتریش به ته‌شه‌نه‌کردن و بڵاوبوونه‌وه‌ى ئایدۆلۆژیا خوێناوى و رادیکاڵه‌کان له‌سایه‌ى مارکسیزمێکى دۆگما و ناسیونالیزمێکى قانگدراو به هه‌ناسه‌ی فاشیستیانه و نهزعهیهکى سیاسى کوێرانه هێنده‌ى تر بازنه‌کانى توندوتیژى توشى ههڵاوسانێکى ترسناک هاتن و ئاسۆکانى لێبوردن و کراوه سیاسیش ته‌مومژى دایگرتن و نائومێدیهکى گه‌وره دایگرتن. ئه‌گه‌ر نا چۆن ئه‌وه لێکبده‌ینه‌وه که کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقى پێش په‌نجاکان واته پێش بڵاوبوونهى فۆڕمه توندرهوهکهى هه‌ندێک ئایدۆلۆژیا و مۆدیلى ده‌سه‌ڵاتى مۆدێرنه‌ى دواکه‌وتوو زۆر له کۆمه‌ڵگه‌ى دواى په‌نجاکان لێبورده‌تر بووه. به‌ڵکو کۆمه‌ڵگه‌ى کوردستانیش له سى و چله‌کان و هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا دیسانه‌وه لێبورده‌تر بووه شه‌سته‌کان که هه‌موو ده‌زانین که‌رتبوونى ریزه‌کانى کوردایه‌تى له ساڵى (1964) دا چی به‌دواى خۆیدا هێنا. له نه‌وه‌ده‌کانیش زنجیره شه‌ڕه‌کانى ناوخۆ خستیه روو ئێمه چه‌ند له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نامیهرهبانین هه‌روه‌ها دێوه‌زمه‌ى شه‌ڕ و توندوتیژى و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له هه‌ناوى به‌شێکى به‌رچاو له وڵاته‌که‌ماندا خۆى مه‌ڵاس داوه و ئه‌هریمه‌نى شه‌ڕ و خوێنڕێژى هێشتا په‌رستگاى گه‌رمه به موریدانى. ئه‌م دیده بۆ توندوتیژى که سروش وه‌ک بیرمه‌ندێکى ئیشکه‌ر له ناو کلتورى خۆرهه‌ڵاتی و ئیسلامی‌دا ته‌رحى ده‌کات وده‌توانێت یارمه‌تیه‌کى زۆرى ئێمه‌ى کوردیش بدات بۆ رزگار بوون له بێباکیهى له‌م رووه‌وه کۆمهڵگهکهمانى تێدا ده‌ژی، به‌تایبه‌تى ئه‌و بێباکیهى پنته‌کانى کارتێکردن و به‌شێک له ناوه‌نده فیکری سیاسیه‌که تیایدا ده‌ژین، ئه‌ویش کاتێک لاى ئه‌و به‌شه ناوه‌نده فیکرى دابڕان یه‌کسان ده‌بێت به ئیداره‌کردنى ململانآ رۆژانهیهکانى نێوان ته‌وژم و لایه‌نه نیشتمانیه‌کان له روانگه‌یه‌کى (ئانى) بآ پاڵپشت له رووی تیۆرى و فیکریه‌وه. دیسانه‌وه باسکردنى توندوتیژى له‌م چوارچێوه‌دا لێکدانه‌وه رهشبینهکانى که‌سێکى وه‌کو (هۆبز و فرۆید) ره‌تده‌کاته‌وه. چونکه لاى ئه‌و دوو هزرڤانه توندوتیژى ده‌بێته به‌شێکى ئۆرگانى و زگماکى مرۆڤ خۆى و پێیان وایه ئه‌م کائینه هه‌ر له‌بنچینه‌وه خۆپه‌رست و شه‌ڕخوازو توندوتیژه. هه‌ر بۆیه ئه‌م دیده به‌تایبه‌تى له به‌رگه هۆبزیهکهیدا پێشنیارى سه‌پاندنى ده‌سته‌ڵاتێکى توند به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌کات بۆ جڵه‌و کردنى ئه‌م غه‌ریزه وێرانکهرهى مرۆڤ و هێشتنه‌وه‌ى مانا و پانتایه‌ک بۆ ژیان له سایه‌ى ئاسایش و به‌یه‌که‌وه ژیانێکى سیستمایزهکراوى کۆمه‌ڵایه‌تیدا. هه‌روه‌ها ئه‌و راڤه دۆگمایانهش ره‌ت ده‌کاته‌وه که ئه‌م تیۆره له بوارى بایه‌لۆژیا و سایکۆلۆژیاوه ده‌گوازرێته‌وه بۆ کایه‌ى کلتور و توندوتیژى ده‌که‌ن به موڵکى شه‌رعى کلتور و فه‌رهه‌نگ و ته‌نانه‌ت قهڵهمرهوێکى جوگرافی دیاریکراو. ده‌بێت ئێمه له کاتێکدا له‌مه‌ڕ پرسێکى گرنگى وه‌کو توندوتیژى سروشت و میکانیزم و ره‌هه‌نده‌کانى ده‌وه‌ستین و قسه ده‌که‌ین، ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێت که نابێت سروشتى خوێناوى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌م به تایبه‌تى سه‌دى بیستهممان له‌یاد بچێت، که هه‌ندێک له رۆشنفیکران و بیرمه‌ندان به خوێناوی‌ترین و پڕ توند‌وتیژترین سه‌ده‌ى ژیانى مرۆڤایه‌تى نێو مێژووى له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. مه‌به‌ستمان له‌م قسه‌یه ئه‌مه‌یه که به په‌ی بردن بۆ ره‌گ و ریشهکانى توندوتیژى و چۆنیه‌تى ره‌گ داکوتان و شێوازى ئیشکردنى له کایه‌ى سیاسه‌ت و ته‌نانه‌ت له پانتایى ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تیشدا، نابێت زۆر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قوڵایی مێژوو به‌و واتایه‌ى زۆربه‌ى لێپرسراوێتیهکان بخه‌ینه سه‌ر مێژووى کۆنى مرۆڤایه‌تى یاخود ره‌گه‌کانى به شێوه‌یه‌کى زیاده‌ڕه‌وانه بگێڕینه‌وه بۆ پێش مۆدێرنه. له‌گه‌ڵ پێویستى فه‌رامۆش نه‌کردنى دیدى مێژوویى بۆ لێکدانه‌وه‌ى توندوتیژى به‌ڵام ئه‌م دیده له بارى دا نیه بمانگه‌یه‌نێته بهرهنجامێکى راست و شیکردنه‌وه‌ى ره‌گه‌زه پێکهێنه‌ر و سه‌ره‌تاییه‌کانى و ده‌ست نیشانکردنى یاساکانى سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه و له قاڵبدانى. چونکه ئه‌و توندوتیژیه‌ى ئه‌مرۆ له ئارادایه واته ئه‌م مۆدێله له توندوتیژى تاراده‌یه‌کى زۆر په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه‌ى سیاسی مۆدێرن و ده‌وڵه‌تى هاوچه‌رخ و شێوه‌ى کۆمه‌ڵگه له‌چوارچێوه‌ى قه‌واره‌ى ده‌وڵه‌ت - نه‌ته‌وه‌دا. پێویسته رۆڵى ده‌رکه‌وتنى ئایدۆلۆژیا گه‌وره‌کان و داروینیزمى کۆمه‌ڵایه‌تى و چۆنیه‌تى بۆ لێکردنه نه‌ته‌وه‌یی و ئایینى و کلتورى و شارستانى ره‌گه‌زیه‌کان له‌سه‌ر بناغه‌ى هه‌ندێک تیۆرى بایۆلۆژى و ئهنسرۆپۆلۆژى و سوسیۆلۆژى نوآ له فراوانکردنى توندوتیژیمان له‌به‌رچاو بێت. وه‌ک ته‌رحێک بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى نێوان ته‌وژمه‌کانى کۆمه‌ڵگه و خولقاندنى رووبه‌رێک بۆ یه‌کگه‌یشتنى عه‌قڵانى و به‌یه‌که‌وه ژیان له‌سه‌ر بنچینه‌ى پره‌نسیپى هاوڵاتى بوون. له عه‌قڵه خوێناوى و تراژیدیاکهى خۆیدا به شێوه‌یه‌کى ئێجگار ترسناک له‌ژێر کاریگه‌رى ماکیاڤیلیزم و بزوتنه‌وه‌ى کۆلۆنیالیزم و دواتر ناسیۆنالیزمێکى توندڕه‌و کۆمۆنیزمدا بووه. هه‌ر له چوارچێوه‌ى ئه‌م فیکرهشدا مه‌رگى ئه‌خلاق له کایه‌ى سیاسه‌ت و ئاراسته‌کردنى کۆمه‌ڵگه‌دا راگه‌یه‌نرا. شه‌رعیه‌ت دراوه به شاڵاوه‌کانى داگیرکردنى وڵاتان و پاکتاوکردنى نه‌ژادى و پرۆسه بهکۆمهڵکوژیهکان. هه‌روه‌ها سیسته‌مێکى نێوده‌وڵه‌تى ناعادیلانه و زاڵم هاتووه‌ته کایه‌وه که تا ئێستا به‌ده‌ست ئه‌و ناهاوسه‌نگی و سته‌مه‌وه ده‌ناڵێنێت. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێت بوونى توندوتیژى له کلتورى سیاسى هاوچه‌رخى ئێمه‌دا ته‌نها به مێژووى ناوچه‌که لێکبدرێته‌وه نه‌ک هه‌ر ناتوانن ته‌فسیرێکى راست و دروست بده‌ن به ئێمه به‌ڵکو له‌وه‌ش خراپتر لێکدانه‌وه‌که‌یان ده‌بێته پاساوێکى ئایدۆلۆژى بۆ ئه‌و توندوتیژیه‌ى که بووه‌ته خورهى په‌یوه‌ندیه ئینسانیه‌کان و له ئێستادا له ئارادایه. رێگامان لێده‌گرێت له‌وه‌ى دیدێکى مه‌عریفى له‌مه‌ڕ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ دیارده‌که و ده‌رچوون له بازنه داخراوه نامرۆڤایهتیهکانى بنیات بنێین و له‌سه‌ر گرنگترین عهڵقهکانى بووه‌ستین. ره‌نگه هێشتا مابێتى به‌شێک له ناوه‌نده فیکرى و سیاسیه‌که‌ى ئێمه ده‌رک به‌و مه‌رگه‌سات و تراژیدیا گه‌وره بکات که‌به ته‌عبیرى بورهان غلیون مۆدێرنهیهکى تێکشکاوى به ئایینکراو به‌سه‌ر ئێمه‌دا هێناویه‌تى (2). که به‌داخه‌وه هه‌ندێک گروپ و بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامیشى لێره‌و له‌وآ به‌رهه‌مهێناوه که زیاتر له‌وه‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى رۆحى ئیسلام و ره‌مزى له دایکبوونێکى سروشتى بن، مۆرکى کاردانه‌وه‌یه‌کى نه‌خۆش و شێوازى ئیشکردنى هه‌ندێک له ئایدۆلۆژیا مۆدێرنه‌کان به تایبه‌ت مارکسیزمیان له‌خۆگرتووه له وێنه‌ى گروپه ته‌کفیریه توندوتیژه‌کان. هه‌موو ئه‌م سه‌رنج و تێڕامانانه به‌ره‌و ئه‌وه‌مان ده‌به‌ن که ئێمه پێویستیه‌کى گه‌وره‌مان به توند و تیژى ناسینه. . . نابێت به نیازى ئه‌وه‌ش بین تیۆره سایکۆلۆژی و سیسۆلۆژیه خۆرئاوایه‌کان بتوانن به‌ته‌واوى که‌ره‌سه‌کانى ئه‌و ناسین و مهعریفهیهمان پێ بده‌ن ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که ئه‌و تیۆرانه بهسیفهتى ئامرازێکى راڤه‌کردن پشتگوێ بخه‌ین و سوودیان لێوه‌رنه‌گرین چونکه کارێکى له‌وجۆره نه‌گونجاوه. به‌ڵام بۆئه‌وه‌ى وێنا و تێرامان و ده‌ست نیشانکردن و به‌ره‌نجام گیریهکانمان ته‌واو ده‌رچن و ئاوێنه‌ى واقیعى قه‌یاره و سروشتى توندوتیژى بن له کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بێت له پاڵ ئه‌و ئامرازه تیۆریانه دا ره‌هه‌نده کلتورى و سایکۆلۆژى و ئایینى و شارستانى و نه‌ته‌وه‌یه تایبه‌ته‌که‌ش له‌به‌رچاو بگرین به‌ڵکو له‌سه‌روو ئه‌وه‌شه‌وه بۆ به‌رچاو روونى ته‌واو ده‌بێت په‌نا به‌رینه بهرلێکۆلینهوهى مه‌یدانى و بابه‌تى و بێلایه‌ن و زانستى وه‌ک دهرخهرێکى قهیارهى دیارده‌که و ئه‌زمونکردنى ئه‌و ئامرازه تیۆریانه‌ش که به‌کارى ده‌هێنین. توندوتیژى ناسینیش وه‌نه‌بێت هه‌روا کارێکى ئاسان بێت له رووى عه‌مه‌لیه‌وه، هه‌ڵبه‌ت نه‌ک له‌به‌ر ته‌لیسماوى بوون و ئاڵۆزبوونى زیاد له سنوورى دیارده‌که، به‌ڵکو زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نهکهش و هه‌وا نێوده‌وڵه‌تى و ههرێمایهتیهکه و ناواقیعه ناوخۆیهکهش به‌تایبه‌تیش له رووى سیاسیه‌وه یارمه‌تیده‌رێکى باش نین بۆ سه‌رگرتنى پڕۆژه‌یه‌کى له‌و جۆره و کاراکردنى رۆڵى رۆشنبیری و به‌یه‌که‌وه ژیان ئاشتیخوازى و لێبورده‌یی. چونکه سه‌ره‌نجام توندوتیژى مهسهیهک نیه دابڕاو بێت له رێ و جێى نوخبه سیاسی و فکریه‌که و دابه‌شبونه کۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوریه‌کانى کۆمه‌ڵگه. توند و تیژى و لێبورده‌یی دوو چه‌مکى (مجرد) ى فیکرى چوارچێوه‌ى ژووره داخراوه‌کانى ناوه‌نده ئه‌کادیمیه‌کان نین، دیدێکى ئایدیالیستانهى ریزپهڕى ناو روو په‌ڕى کاره‌کانى هه‌ندێک فه‌یله‌سوفى سه‌ر هه‌ڵگرتوو نین به‌ڵکو راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به مه‌سه‌له‌کانى وه‌ک شه‌رعیه‌تى سیاسى و گۆڕین و چینه‌کانى ده‌سه‌ڵات و دابهشکردنهوهى سه‌رمایه ره‌مزى و مادیه‌کان و سیاسیه‌کان به‌گشتى. لێبوورده‌یی شتێک نیه ته‌نها به یاسا بسه‌پێنرێت به‌ڵکو کارلێککردنێکى قوڵ و کاریگه‌رى ناو هه‌ناوى کلتورێکه، دووباره خوێندنه‌وه‌ى مێژووه. پێداچونهى تێڕوانینه‌کانه بۆ مرۆڤ و سروشتى مرۆڤ. به‌ڵکو جۆرێکه له هه‌ڵوێست گرتن به‌رامبه‌ر به مرۆڤ. ئه‌م قسانه ئه‌وه‌نده گومانکردنێکى فیکریه هێنده بانگه‌شه نیه بۆ ره‌شبینى به مانا رۆمانسیه باوه‌که. . . شه‌ڕ له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا جورئه‌ت و خۆنه‌ویستى و کراوه‌یی و ره‌خنه‌گرتن و بهخوداچونهوهیهکى فراوانى ده‌وێت. ئێمه تا ئه‌و کاته‌ى له فه‌زایه‌کى نه‌خۆشدا قانگى به‌سه‌ر خۆدا داخران و ده‌مارگیرى حیزبى و خێڵایه‌تى سیاسى بده‌ین، تا به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رزه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تی و فیکرى و سیاسیانه‌ى رق و کینه و که‌راهیه‌ت و بوغز به‌رهه‌مدێنن بێباک بین، تا وێنامان بۆ ده‌سه‌ڵات نهگۆرٍین و به‌کرده‌وه به‌ئیراده و خواست و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانى خه‌ڵک سنوردار نه‌کرابێت، تا خه‌ڵکانێکمان هه‌بن له‌سه‌رو یاساوه، تاوه‌کو یاساکان ره‌نگدانه‌وه‌ى ناخ و فه‌رهه‌نگ و واقیع و پێداویستیه‌کانى کۆمه‌ڵگه نه‌بن و نوخبه‌یه‌ک وه‌ک به‌شێک له رمبازێنه خۆش خه‌یاڵه‌کانى خۆى له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه بیسه‌پێنێت، تا سنورێک بۆ (امتیاز)ى ناڕوا و جیاوازى کردن له‌سه‌ر بناغه‌ى ره‌گه‌ز و نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و ئینتماى سیاسى دانه‌بڕێت، تا ده‌مارى تۆڵه‌کردنه‌وه و توڕه‌یی و خوێنرێژى له رۆحى مرۆڤه‌کاندا سست نه‌که‌ین، تا نا عه‌داله‌تى کۆمه‌ڵایه‌تى و سته‌مى کلتورى و مێژووپهرستى و غهربگهرایی له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا پاشه‌کشه پێنه‌که‌ین. تا حورمه‌ت بۆ فیکر و مه‌عریفه و لێکۆڵینه‌وه‌ى زانستى له‌به‌رامبه‌ر وێنا کردنى به‌رامبه‌ره‌کان وه‌ک شه‌یتان و دوژمن نه‌گێڕنه‌وه و سنور بۆ پڕوپاگه‌نده و ژه‌هراوى کردنى سیاسى دانه‌نێین. . . ناتوانین بڵێین له کاروانى هه‌وڵێکى جدیداین بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ى توندوتیژى و پاشه‌کشێ پێکردنى. چونکه هه‌موو ئه‌وانه‌ى باسمان کردن و زۆر شتى تریش که لێره‌دا بوار نیه باسیان بکه‌ین خانه و کوره‌کانى به‌رهه‌مهێنانى دیارده‌که و بهردهوامبوونیهتى. به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ش که ئایا هیچ ده‌رفه‌تێک هه‌یه بۆ لاوازکردنى کلتورى توندوتیژى بۆ ئه‌وه‌ى به ئه‌رێ وه‌ڵام بده‌ینه‌وه ئه‌وه‌نده‌مان به‌سه بڕوامان به ئیراده‌ى مه‌زنى مرۆڤ هه‌بێت ئه‌و شته‌ى له‌گه‌ڵ کاراکردنیدا زۆرێک له حهتمیهتهکان راده‌ماڵێت و بزوتنه‌وه‌ى مێژوویش بهجۆرێکتر ئاراسته ده‌کات. گه‌رچى وروژاندنى باسى ئیراده له‌م شوێنه‌دا به ناچارى ده‌مانباته‌وه سه‌رباسى بوون و نه‌بوونى یاخود قه‌باره‌ى ئاماده‌بوون و ئه‌م وتاره له روانگه‌ى ئه‌و دیده‌ى هه‌یه‌تى بۆ سروشتى مرۆڤ پێى وایه له‌گه‌ڵ بوونى(مێداقیه)ت و جدییه‌ت و زانستى بوون و قه‌ناعه‌تى ته‌واودا ده‌توانرێت مانایه‌کى پرشنگدارتر له‌وه‌ى ئێستا هه‌یه بۆ فه‌رهه‌نگى پێکه‌وه ژیان و قبوڵکردنى یه‌کتر و شه‌رعیه‌تدان به جیاوازیه سروشتیه‌کان و لێکبوردن په‌یدا بکرێت. چونکه ئه‌گه‌ر له روانگه‌یه‌کى قورئانیه‌وه سه‌یرى سروشت و (فگر)هى مرۆڤ بکرێت له‌و دیده ره‌شبینیه‌وه دهرماندهکات که توند و تیژى ده‌کات به به‌شێک له پێکهاته‌ى رۆحى و سایکۆلۆژى مرۆڤ و ده‌یکات به دیارده‌یه‌کى ناکۆمهڵایهتى. قورئان ده‌رباره‌ى مرۆڤ و دهروونهکهى ده‌فه‌رموێت:[ و نفس و ما سواها فڕلهمها فجورها و تقواها قد افلح من زکاها و قد خاب من دساها ] له روانگه‌ى ئه‌م ئایه‌ته‌وه و چه‌ندین ئایه‌تى تره‌وه تێده‌گه‌ین که مرۆڤ و ده‌روونى هه‌ڵگرى هه‌ردوو ئه‌گه‌رى چاکه و خراپه‌یه. هه‌ڵگرى تۆوى لێبوردن و توندوتیژیه. لێره‌وه رۆڵى بنچینه‌یی پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و خێزان و کۆمه‌ڵگه و کلتور و سیسته‌مى سیاسى دێته پێشه‌وه که مرۆڤ به‌کام ئاراسته‌دا ده‌به‌ن و کام ره‌هه‌نده له قه‌واره‌ى ئه‌م مرۆڤه گه‌شه پێده‌ده‌ن و کامهشى ده‌پوکێننه‌وه و بچوک ده‌که‌نه‌وه. ئه‌م دیده‌ش تا راده‌یه‌کى به‌رچاو له‌گه‌ڵ دیدى زۆرێک له‌و بیرمه‌ند و رۆشنبیر خۆرئاوایانه یه‌کده‌گرێته‌وه که بۆچوونه‌کانى وه‌ک هۆبز و فروێدیان قبوڵ نیه و مرۆڤ ده‌که‌ن به بونه‌وه‌رێکى کلتورى و ژینگه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى. کاتێکیش توندوتیژى خۆڕسک نه‌بوو له رێی به کۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌وه هات، ئیتر ده‌رگا به رووى ته‌قاندنه‌وه‌ى وزه بیناکهرهکانى مرۆڤ و کۆمه‌ڵگه‌دا ده‌کرێته‌وه. عه‌قڵ له‌به‌رده‌م حه‌تمیه‌تى بایۆلۆژى یاخود سایکۆلۆژیدا خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانى خۆى راناگه‌یه‌نێت به‌ڵکو له ده‌رگا جۆراوجۆره‌کان ده‌دات و فۆرم و نه‌خشه‌ى جۆراجۆریش ئه‌زموون ده‌کات ئێمه وتمان هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر مرۆڤ و که‌رامه‌تى مرۆڤ، مرۆڤى بهئامێرنهکراو مرۆڤى پڕ له رازى (فطره). مرۆڤێک پێش ئه‌وه‌ى ژیانى په‌یوه‌ست بێت به سوڕى خوێنه‌وه به‌هه‌ناسه‌ى خودا زیندووه. کاریگه‌رى گه‌وره‌ى هه‌یه به‌سه‌ر تێڕوانیمان بۆ توندوتیژى و جۆرى چاره‌سه‌رکردنى. هه‌ر له‌م سیاقه‌شدا پێم وایه داڕشتنى تیۆرێک بۆ دژایه‌تى کردنى توندوتیژى و پاشه‌کشه پێکردنى له ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى وه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌ى به زۆرینه موسوڵمان و خۆرهه‌ڵاتى، به‌ڵکو به‌نه‌ریت کردنى ئه‌و تیۆره له به‌رگه وردکراوه میللیهکهیدا، پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ناو کانونه فهرههنگیهکهى له‌مه‌ڕ خۆمان خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و فه‌رهه‌نگه و هه‌وڵدان بۆ دارشتنى پایه‌کانى هیومانیستیهکى تایبه‌ت به‌خۆمان. بێئه‌وه‌ى تایبه‌تى له‌م شوێنه‌دا به ماناى په‌نجه‌ره داخستن بێت به رووى کلتورى مرۆڤایه‌تیدا. مه‌سه‌له‌ى بنیاتنانى ئه‌م دیده و ته‌رحکردنى ئه‌م تیۆره چوارچێوه‌یه تا راده‌یه‌کى زۆر مه‌سه‌له‌ى جدى بوون یا خودى جدی نه‌بوونه له تێکشکاندنى بازنه‌کانى توندوتیژى و وشککردنه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌کانى. من ده‌زانم ته‌رحکردنى بیرۆکه‌یه‌کى له‌مجۆره که‌سانێک له ناوه‌نده رۆشنبیریه خۆ به عه‌لمانى زانهکهى کوردستان تووشى سه‌راسیمه‌بوون ده‌کات ره‌نگه لاى هه‌ندێکیشیان شێوه چاره‌سه‌رى له‌مجۆره بچێته خانه‌ى بیر لێنهکراوهکانهوه ره‌نگه لاى به‌شێک له ناوه‌نده ئیسلامیه‌که‌ش به پرۆسه‌ى ده‌سته‌مۆکردنى خودى ئیسلام دابنرێت!! به‌ڵام لاى رۆشنبیرێکى ئیسلامى کراوه به‌سه‌ر رۆحى مه‌زنى ئیسلام و سه‌رده‌مه‌که‌یدا رۆشنبیرێکىترى جدى که لانى که‌م له‌سه‌ر ئاستى فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تى خاوه‌نى (ئینتما)یه بایه‌خى ئه‌م بیرکردنه‌وه رۆژبه‌رۆژ زیاتر ده‌بێت. له‌پاڵ ئه‌مه‌دا پێویستیمان به تێپه‌راندنى شوناس و ئاوه‌ڵناوه فه‌رعیه‌کان ده‌بێت بۆ گه‌یشتنه‌وه به حه‌قیقه‌ته بنچینه‌یه‌کانى شته‌کان له پێناو پهرتنهبوونى تێڕوانینمان بۆ بوونه‌کان و دیارده‌کان و بنیاتنانى وێناکردنێکى راست و دروست له‌مه‌ڕ جه‌وهه‌ره‌کان. بانگه‌شه‌ش بۆ داڕشتنیش بۆ دیدێکى سه‌ربه‌خۆ له‌مه‌ڕ توندوتیژى و دیارده‌کانى تریش پێش ئه‌وه‌ى پێداویستیه‌کى رۆحى بیت راستیه‌کى سوسیۆلۆژیه. چونکه له روانگه‌ى کۆمه‌ڵناسیه‌وه ناکرێت بیر له‌وه بکه‌ینه‌وه کلتورێک (له‌ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى شارستانى و کلتوریه‌وه) جێگاى سه‌رله‌به‌رى کلتورێکى تر بگرێته‌وه ئه‌و مه‌سه‌له‌ى که له سه‌ده‌ى بیسته‌مدا به‌شێک له نوخبه‌ى سیاسى و فیکرى ویستیان له‌گه‌ڵ کلتورى ئیسلامی‌دا ئه‌نجامى بده‌ن و کلتوره خۆرئاوایهکه بکه‌ن به جێگره‌وه‌ى کۆى بوونه کلتوریهکه. هه‌وڵێکى له‌مجۆره ده‌توانێت کلتور توشى شێواویهکى ناوه‌کى گه‌وره بکات و پهککهتهیی و رێگرتن له خۆ تازه‌کردنه‌وه و داهێنانى بکات به‌ڵام زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێت پرۆسه‌ى هاتنه سه‌رخۆ و هه‌ڵسانه‌وه و بوژانه‌وه بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام. یاخود به‌هاکانى لێبودهیى و به‌یه‌که‌وه ژیانى ئاشتیخوازانه له په‌یوه‌ندیه کۆمهڵگهیهکاندا کارا بکات. چونکه ئه‌م پرۆسه‌یه خۆى له خۆیدا پرۆسه‌یه‌کى توندوتیژه و له هه‌ناویدا دیدێکى نافرهیی هه‌ڵگرتووه که له‌م رووه‌شه‌وه دیسانه‌وه ده‌بێته هۆکارێکى تر‌ى په‌ره‌دان به توندوتیژى . ئه‌گه‌ر له رووى رۆشنبیرى سیاسیه‌وه سه‌یرى مه‌سه‌له‌که بکه‌ین لهکهشوههوایهکى له‌مجۆره‌دا سیاسه‌ت له‌وه ده‌رده‌چێت ره‌نگدانه‌وه‌ى واقیع و فه‌رهه‌نگ و ئایین و بیروباوه‌ڕ و پێداویستیه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و کۆمه‌ڵگه خۆجیهکه بێت به‌ڵکو گه‌ر ده‌سته‌واژه‌یه‌ک له بورهان غلیونیش بخوازین سیاسه‌تێکى له‌مجۆره ده‌گۆڕێت به کودهتاچێتى، کانگاى به‌رهه‌مهێنانى توندوتیژى گومان له‌وه‌دا نیه که کلتورى ئیسلامى و کورده‌وارى بارگاویه به‌ره‌گه‌زى توندوتیژى جۆراجۆره‌وه تێدایه . به‌ڵام له هه‌مان کاتدا که‌ره‌سه‌ى خاوى لێبورده‌یی و ئاشتیخوازى و به‌یه‌که‌وه ژیانیشى له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵگرتووه. بۆیه ئه‌گه‌ر ته‌وژمێکى کۆمه‌ڵایه‌تى کات بیه‌وێت (شینى) ستراتیژیه‌تى رۆشنبیرى ناتوندوتیژى بکات ده‌توانێت به بوژانه‌وه‌ى ئه‌م رووه‌ى فه‌رهه‌نگ قوڵایهک به پرۆژه‌که‌ى ببه‌خشێت. گه‌ر توندوتیژى له روویه‌که‌وه هه‌ڵوێست بێت به‌رامبه‌ر به مرۆڤ و که‌رامه‌تى مرۆڤ و به‌سوک سه‌یرکردنى و لێبورده‌یی ته‌رحێک بێت بۆ هاوکارى و هه‌ڵویست گۆرێن له‌به‌رامبه‌ردا تێکشکاندنى ئیراده‌ى به‌رامبه‌ر به‌ڵکو سڕینه‌وه‌ى ئه‌ودا ئه‌وا نه‌ک هه‌ر له کلتورى ئێمه‌دا به‌ڵکو له خودى قورئاندا وه‌ک ده‌قێکى دامه‌زرێنه‌رى (معیارى)ی یان کلتورى (به‌مانا باوهکهى) دیدى مرۆڤى خاوه‌ن که‌رامه‌ت ده‌دۆزینه‌وه [ ولقد کرمنا بنى آدم ] به‌ده‌ر له‌وه‌ش له قورئاندا مرۆڤ ره‌هه‌ندێکى موتهعالى پیرۆز وه‌رده‌گرێت که له سنورى مرۆڤ بوونى خۆیدا سیفاته‌کانى خواى گه‌وره‌ى تیا ره‌نگ ده‌داته‌وه. ئه‌ویش له‌و روانگه‌وه که مرۆڤ، ئاده‌میزاد له قورئاندا جگه له‌وه‌ى خواى گه‌وره خۆى به‌دیهێناوه که ئه‌مه‌ش دیاره گه‌وره‌یی و که‌رامه‌تى پێده‌به‌خشێت له هه‌مان کاتدا له رۆحى خودا خۆى تێدایه [ و نفخنا فیه من روحنا] گه‌ر رۆحیش گه‌وهه‌رى شته‌کان بێت که‌واته مرۆڤ له جه‌وهه‌رى خوداى تێدایه . لێره‌وه ده‌توانین بیر له جۆرێکى نوآ له هیۆمانیستى بکه‌ینه‌وه ئه‌ویش ئه‌و بۆچونه‌یه که قورئان ته‌رحى ده‌کات له‌م بۆچوونه‌شدا مرۆڤ خولگه‌یه هه‌موو مرۆڤ بۆ خزمه‌تکردنى ئه‌و دروستکراوه. فریشته وه‌ک ره‌مز بۆ پاکیزه‌یى و نورانێتى ره‌ها کڕنووشى بۆ بردووه. بێئه‌وه‌ى ئه‌م خولگه بوونهى ماناى پچرانى بێت له زاتى خوداى موته‌عال به‌وجۆره‌ى تا راده‌یه‌کى به‌رچاو له ئه‌زمونى خۆرئاواییدا به‌تایبه‌تیش له چاخى رۆشنگه‌ریدا ده‌بینین. چونکه ئه‌و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه گه‌وره‌یی و پیرۆزى له‌وه‌وه وه‌رده‌گرێت به‌مه‌ش له‌و هه‌ڕه‌شانه رزگارى ده‌بێت که هیومانیستى چاخى رێنسانس و رۆشهنگهرى ئه‌وروپى بۆ سه‌رى دروستى ده‌که‌ن که‌له وه‌همێکى گه‌وره‌دا هه‌وڵى بهخوداکردنى مرۆڤ ده‌دات به‌ڵام ورده ورده سه‌رى له به ئامێر بوون و نامۆیی و ده‌سته‌مۆیی رۆحیه‌وه ده‌رده‌چێت لانى که‌م له هه‌ندێک بواره‌کانى ژیانى ت
بۆچوونه‌کان