په‌یکه‌ری شاعیر و ئه‌دیبی ناوداری کورد مامۆستا «پیره‌مێرد» له‌لایه‌ن ھونه‌رمه‌ندی خه‌ڵکی خانه‌قا، «به‌شیر ناسری» کۆتایی پێھات. به‌پێی ڕاپۆرتی به‌شی فارسی ئیسلاح وێب، به‌شیر ناسری به‌ سازکردن په‌یکه‌ری گه‌وره‌ پیاوانی کورد وه‌کوو : مه‌وله‌وی کورد، میرزا عه‌بدولقادری پاوه‌یی، مامۆستا ھه‌ژار، مامۆستا ھێمن، قاله‌مه‌ڕه‌، عوسمان ھه‌ورانی، مه‌زھه‌ر خالقی، شێرکۆ بێکه‌س، ئه‌حمه‌د شاملو و ... ھتد، و ھه‌روه‌ھا پیشانگای جۆراوجۆری نه‌قاشی و ته‌ڕاحی له‌ تاران و شارانی دیکه‌، کارنامه‌یه‌ی پرشنگدار له‌ ئیش و کاری ھونه‌ری خۆی، به‌جێ بێڵێت.