رَمَضـَانُ هَـلَّ هِـلالُـهُ ... وَظِلالُهُ وَ جَمَالُهُ
فَالْقَلْبُ مَوصُولُ الْمُنى ... بِاللهِ جَلَّ جَلالُهُ.
سروشت و پێكهاته‌ى مرۆڤ وایه كه گوناه و هه‌ڵه ده‌كات، تاوان ئه‌نجام ده‌دات، چ به‌رامبه‌ر خوا، چ به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر، ته‌نانه‌ت هه‌نێ جار به‌رامبه‌ر خودى خۆیشى سته‌م و تاوان ئه‌نجام ده‌دات. بۆیه زۆرجار نه‌فس و هێزى شه‌ڕ و هه‌وا و ئاره‌زووه‌كانى هه‌ڵه و گوناهى پێ ئه‌نجام ده‌دات و ده‌یخاته زۆنگاوى ڕه‌ش و لیخنى (دوورى و تۆران له خوا)، پاشان ملكه‌چى و هاوڕێیه‌تى و دڵخۆشكردنى نه‌فس و شه‌یتان... ئه‌مه واده‌كات په‌ڵه‌ى پیس و چڵكن و ڕه‌ش بنیشنه سه‌ر دڵ، ورده‌ورده دڵ ڕه‌ش و ڕه‌ق بكه‌ن و ناسكى و زیندووێتى و ترپه و لێدانه جوانه‌كانى دڵ كه‌م بكه‌نه‌وه و دڵ بێ گیان و بێ بڕست و بێ ڕهمهقى بكه‌ن.
مه‌علووم و به‌ڵگه‌نه‌ویستیشه كه خواى گه‌وره و بهدیهێنهریش، خوایه‌كى میهره‌بانه، به‌خشنده و لێبوورده‌یه، پۆشندهى هه‌ڵه و تاوان و خه‌تایه، چاوپۆشى له نه‌نگى و چه‌وتى و كه‌موكورتییه‌كانى مرۆڤه خه‌تاكار و به‌نده تاوانباره‌كانى ده‌كات، ئه‌و خوایه زاتێكه به‌زه‌یى و میهره‌بانى لێ ده‌بارێ.
ڕه‌حمه‌تى چه‌ند به‌رامبه‌ر پێش توڕه‌یى و خه‌شمى كه‌وتووه، زاتێكى میهره‌بانى وایه كه ڕه‌حمه‌ت و میهرهبانییهكهى هه‌موو شتێكى گرتووه‌ته‌وه... ئه‌و خوایه زاتێكه خۆى مرۆڤه‌كانى خوڵقاندووه و یه‌كێكن له تابڵۆ و نیگاره‌كانى ده‌ستى جوانكارانهى خۆى، ئه‌و خوایه پێى خۆش نییه تابڵۆ و نیگاره نهخشینهكانى له‌كه و په‌ڵه و ڕه‌شییان لێ بنیشێ، حه‌ز ناكات لێڵ و ته‌ڵخ و ناقوڵا بن، ئه‌و كه ده‌بینێ هه‌نێك له تابڵۆ و نیگاره‌كانى، هه‌نێك له مرۆڤ و به‌نده‌كانى خه‌ریكه دڵیان ڕه‌ش ده‌بێت و په‌ڵه و له‌كه‌یان لێ نیشتووه و لێ ده‌نیشێ. كه ده‌بینێ به‌نده‌كانى به گوفتار و سلوكى ناشیرین و خراپیان خه‌ریكه پیس و چڵكن و ناشیرین ده‌بن، بۆیه هه‌میشه قه‌ڵه‌م و فڵچه‌ى ڕه‌حمه‌ت و لێبووردن و به‌خشنده‌یى و چاوپۆشى ئاماده‌یه بۆ لابردنى ڕه‌شى و په‌ڵه و لهكهكانى سه‌ر تابڵۆ و نیگاره‌كانى و نوێكردنه‌وه‌یان... ئه‌و خوایه میهره‌بانانه ده‌رگاى (تهووابى و سهتتارى و غه‌ففارى) خۆى واڵا ده‌كات، تا به‌نده خه‌تاكار و خراپكارهكانى بگه‌ڕێنه‌وه و ته‌وبه بكه‌ن و په‌شیمانى ده‌ربڕن، چاوه‌ڕوانى دانبهههڵهدانانى بهندهكانیهتى، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌یه كه به‌نده‌كانى به كۆڵێك گوناه و و هه‌ڵه و خراپه و تاوانه‌وه ڕوو له ده‌رگانه‌ى لێبوردن و ڕه‌حمه‌تى بكه‌ن و په‌شیمانى ده‌بڕن، تاوه‌كوو ئه‌ویش میهره‌بانانه ته‌وبه‌یان لێ قبووڵ بكات و لێیان خۆش ببێت و چاوپۆشى له ڕابردووى ڕه‌ش و چڵكنیان بكات.
ئاخر ئه‌و خوایه زاتێكه (تهوواب)ه، زۆرترینى ته‌وبه‌ى به‌نده‌كانى وه‌رده‌گرێ و قبووڵیان ده‌كات، مادام ساغ و ڕاستگۆیانه بن، ئه‌و زاتێكه (سه‌تتار)ه، زۆرترینى عه‌یبه و نه‌نگى و خراپه‌كانى به‌نده‌كانى ده‌پۆشێ، مه‌گه‌ر خۆیان نه‌یانه‌وێ یان خۆیان نه‌یپۆشن و فا‌ش و ئاشكرایان بكه‌ن، ئه‌و خوایه زاتێكه (غه‌ففار) و زۆر لێبوورده‌یه، ده‌بوورێت و به ته‌واوى لێبوورده‌یه، هیچى تیا ناهێڵێته‌وه و (100%) له به‌نده‌كانى خۆش ده‌بێت و له ڕابردووى چڵكن و خهتاكارانهیان خۆش ده‌بێت و پاكیان ده‌كاته‌وه، پاكیان ده‌كاته‌وه له چهپهڵییهكانى گوناه و تاوان وه‌ك ئه‌و ڕۆژه‌ى كه له‌دایك بوون.
ئێمه‌یه‌ك كه ئاوا گوناهبار و خه‌تابار و تاوانكارین، خوایه‌كى ئاوا میهره‌بان و به‌خشنده و لێبووردهش هه‌یه و چاوه‌ڕوانمانه، ئیدى چاوه‌ڕێى چى ده‌كه‌ین؟! به‌دیار چییه‌وه وه‌ستاوین؟! به‌خوا كاتییه‌تى، به‌ڵێ هه‌ر ئێستا كاتییه‌تى نه‌ك دواتر و ڕۆژ و مانگ و ساڵێكى تر، ته‌نانه‌ت نه‌ك چركه‌یه‌كى تر، كاتى ته‌وبه و گه‌ڕانه‌وه‌یه، كاتى ده‌ربڕینى په‌شیمانى و ڕووكردنه ده‌رگانه‌ى ڕه‌حمه‌تى خواى به‌به‌زه‌ییه، به‌ڵێ زۆر كاتییه‌تى، كاتى ته‌كاندنى ته‌پوتۆزى نیشتووى سه‌ر دڵمان، كاتى لابردن و پاككردنه‌وه‌ى په‌ڵه ڕه‌ش و چڵكنهكانى سه‌ر دڵه، كاتى پاككردنه‌وه‌ى ده‌ست و چاو و گوێ و دڵ و زمانمانه له گوناهه‌كان، كاتى ته‌كاندنى ماڵى دڵه، ماڵى بێ ئهغیارى دڵ، ماڵى بێ حاڵى دڵ، گوێتان له ترپه و خورپه و تهكانهكانى دڵتانه؟! ئه‌ها من گوێم لێیه (ترپه و خورپه و تهكانهكانى دڵ، میهره‌بانانه پێمان ده‌ڵێن: كاتى ته‌كاندنى دڵه). سابهڵكوو ڕه‌مه‌زانى ئێمه‌ش تام و چێژێكى قوڵ و فراوان ببه‌خشێته دڵ و ڕۆحمان و ڕه‌مه‌زانى پیرۆزیش به كام و تامى دڵمان بێت.
خوایه گیان! تامه‌زرۆیانه و موحتاجانه له به‌رده‌م ده‌روازه‌كانى ڕهحمهتتدا وه‌ستاوین، له به‌رده‌م ده‌روازه‌ى پڕ له به‌ره‌كه‌تى (ڕه‌مه‌زان)دا نۆره‌مان گرتووه، ده‌فر و توێشبهرهیهكى خاڵیشمان هێناوه تا له خه‌زێنه‌ى به‌خشنده‌یى و ڕه‌حمه‌ت و ڕووبار و كانى (ڕه‌ییان) و خه‌زێنه‌ى خه‌رمانى به‌خشنده‌یى و لێبووردن و به‌زه‌یى و ڕهحمهتتدا پڕ و لێوانلێویان بكه‌ین...
ئیلاهى! تۆش ئه‌ى كه‌ریمى كه‌ره‌م نوێن! نه‌رمه نیگایه‌كت ببڕه له به‌نده عابید و موشتاق و موحتاج و تامهزرۆكانت... چونكه باش دڵنیاین كه ته‌نیا تاكه نه‌رمه نیگایه‌كت ده‌مانژیێنێته‌وه ئازیزگیان.
ئیلاهى! تۆش لوتفى زیاتر بنوێنه و به‌م بێ تفاقییهى خۆمانه‌وه قبووڵمان بكه... شایسته‌ى به‌ره‌كه‌ت و نوورى بێ چوونت و لهززهتى ڕه‌مه‌زانمان بكه ئه‌ى گیانبه‌خشى گیانان، ئه‌ى خاوه‌نى مانگى ڕه‌مه‌زان، مانگى دابه‌زینى نوور و قوڕئان.
بۆچوونه‌کان