بسم لله الرحمن الرحیم {۞ ... وَمَن يَخْرُجْ مِن بَيْتِهِ مُهَاجِرًا إِلَى اللَّهِ وَرَسُولِهِ ثُمَّ يُدْرِكْهُ الْمَوْتُ فَقَدْ وَقَعَ أَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ ۗ} [النساء : 100] «وه ئه‌و که‌سه‌ی که به مه‌بەستی کۆچ به‌ره‌و خوا و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، له‌ماڵ بێته ده‌ر و کاتی مردنی بگات، پاداشەکەی له لای خوایە (و پارێزراوە)». ڕووداوی دڵته‌زێنی مینا، که بووه ھۆی مردن و برینداربوونی سه‌دان که‌س، حاجییه‌کانی ماڵی خوا و تێکڕا نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی له نیمه‌ڕۆی ڕۆژی جه‌ژنی قوربان تووشی خەم و که‌سه‌ر کرد. پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به‌بۆنه‌ی ئه‌م کاره‌ساته پڕ ئازاره‌وه پێشکه‌شی بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردووان و ھه‌مووی ھاووڵاتیانی به‌ڕێز ده‌که‌ین. به پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیز (د.خ) : « مَنْ حَجَّ فَلَمْ یَرْفُثْ وَلَمْ یَفْسُقْ رَجَعَ کَیَوْمِ وَلَدَتْهُ أُمُّهُ » [البخاری ومسلم] «واته : ھهرکەس حه‌ج بکا و تووشی شه‌ھوه‌تی نه‌وس و قسه‌ی خراپه و ناشایست نه‌بوو، تاوانه‌کانی ئه‌سڕدرێته‌وه وه‌ک ئه‌و ڕۆژه‌ی که له دایک بووە». کۆچکردووان، له یەکێ له پیرۆزترین کات و شوێنه‌کان و له پاکترین حاڵه‌تی مه‌عنه‌وی به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری مێھره‌بان گه‌ڕانه‌وه و ئه‌گه‌ر خوا بیھەوێ له به‌ھه‌شتی پڕ له نیعمه‌تی په‌روه‌ردگار و ھاوڕێ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاکان و سدیقان و شه‌ھیدان وه‌ر ده‌گیردرێن. به‌ڵام جێی بیرھێنانه‌وه‌یه که له ڕوانگه‌ی مافی و حقوقییه‌وه، له ڕێوڕه‌سم و کۆبوونه‌وه‌ی به‌و شێوه، به‌رپرسیاریه‌تی گشتی ڕێوڕه‌سمه‌که و پاراستنی گیانی ئاماده‌بووان، له ئەستۆی وڵاتی خانەخوێیه، و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، پێویسته لێکۆڵینه‌وه‌ی کارناسانه و بێلایه‌نه بۆ ڕۆشنبوونه‌وه‌ی ھۆکاری ڕووداوه‌که و به‌رگیری له ڕوودانی ئاوه‌ھا کاره‌ساتێک بکرێت. ھه‌روه‌ھا ده‌بێ ئاستی پارامێتری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌م کۆبوونه‌وه گه‌وره بچێتە سەرێ. ھه‌روه‌ھا ئاست و شێوازی ئه‌ده‌بیاتی ھه‌ندێک له میدیاکان له‌کاتی باسکردن و لێکۆڵینه‌وه و شرۆڤه‌کردنی ئه‌م ته‌وه‌ره، له ئاستی واقعبینی و مامناوه‌ندیی ده‌رچوو و له‌م کاته‌دا که ته‌نووری ئاگری وێرانکه‌ری ناوچه‌ی خۆرھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌رمه، ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ده‌بێته ھۆی ئاژاوه‌ی میدیایی که له ئه‌نجامدا ده‌بێته ھۆی قووڵبوونەوەی ئه‌و که‌لێنه‌ی ئێستا و ھه‌روه‌ھا به‌رژه‌وه‌ندی ی‌و مه‌سڵه‌حه‌تی ھیچ ده‌سته و لایه‌ن و بزاڤێک و مه‌زھه‌بێکی جیھانی ئیسلامی تێدا نییه. له کۆتاییدا، وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی کۆچکردووان و ھیوای خۆڕاگری و پاداش بۆ ئه‌وان، شادی و مزگێنی به‌ھه‌شت بۆ ڕۆحی ته‌واوی کۆچکردووان، شیفای خێرای برینداران له په‌روه‌ردگاری تاقانە داواکارین. جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
بۆچوونه‌کان