دەقی بەیاننامەی جەماعەت سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی سووریا بەم چەشنەیە:
لە مارسی ۲۰۱۱ و لە درێژەی بەهاری عەڕەبیدا، هێزی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی سووریا، شار و ناوچە جیاوازەکانی وڵاتی تێپەڕاند. زۆری پێ نەچوو کە لەنێو تەپوتۆزێکی کە لە ڕۆڵگیری ئەکترانی چوک و گەورەی ناوچەیی و جیهانی و دوای وێرانی و کاولبوونێکی زۆر، قوربانییانێکی زۆر و ملوێنان ئاوارە و ویست و خوازی سەرەکەی و جەماوەریی لە پەراوێز هاویژرا.
لەماوەی سێ هەفتە لەمەو پێشەوە، بە پێشڕەوی زۆر خێرای نەیارانی چەکدار و پاشەکشەی بەردەوامی سوپای سوریا و لەگەڵ پێشوازیی گەرمی خەڵکی شارەکان، ڕژێمی دەسەڵاتدار ڕووخا و لە ڕەوتێکی پاراو و ڕەواندا، سەرۆکوەزیری ڕژێم، دەسەڵاتی خۆی بە موحەممەد بەشیر، سەرۆکوەزیری ڕاگوێزراو سپارد.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح، بەپێی ئەو ڕووداوانە بە پێویستی دەزانێ کە ئەو چەند خاڵە ئاراستەی ئەندامان، لایەنگران و گشت بەردەنگانی بەڕێزی بکات:
۱ـ ڕووخانی رژێمی بەعسی سووریا کە هەموو ڕۆژێ پەردەیەکی نوێ لەسەر سەرکەشی و یاخیگەریی ئەو لە چوارچێوەی زیندانە ترسناک، گۆڕە کۆمەڵکوژییەکان و... لادەبردرێت، بۆ گشت ئازادکراوان جێی شادومانییە و پێویستە ئەو دەسکەوتە بەنرخە بە گەلی سەربەرزی سووریا پیرۆزبایی بڵێین. هیوادارم وشیاری دەسەڵاتدارانی نوێ، گۆڕانکارییەکانی دوایی، ببێتە کۆتایی موسیبەتەکان بۆ گشت شارۆمەندانی سووریا لە هەموو چین و نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان.
۲ـ ئەوەیکە تاکوو ئەوڕۆ لە ڕوانگە و وتووێژی دەسەڵاتدارانی نوێی دەمێشق دێتە بەرچاو، بەجۆرێک بۆنی گۆڕانکاری و سازانی لێوە دێ. پاراستنی پێکهاتە و بنەماکانی ئیداری ئێستا، لە خاڵە بەهێزەکانی ئەو کۆمەڵەیە.
۳ـ هەوڵە تاوانکارەکانی ڕژێمی زایۆنیزم لە ڕووخاندنی ژێرخانەکان و داگیرکردنی خاکی سووریا، هەروەک بەردەوامیی داگیرکردنە خۆنوێنەکان ئیدانە دەکرێت و پێویستە وڵاتانی ناوچە لە هەنگاوە پەسەندەکەی دەوڵەتی ئافریقای باشوور سەبارەت بە تاواندنی جەنایەتەکانی سروشتی داگیرکەرانە، پەند وەرگرن و بە کەڵکوەرگرتن لە یاساکانی نێونەتەوەیی، بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زێدەخوازی ئیسڕائیل بەربەست دروست کەن.
۴ـ پاراستنی مافی تەواوی شارۆمەندانی سووری پێویستە وەک دەسەڵاتدارانی نوێ بێت، بەتایبەت کوردەکان کە وێڕای ڕیشەی پتەوی کە لە خاکی خۆیاندا دایانکوتاوە، لە سەرتاسەری تەمەنی کۆماری سووریا تاکوو گۆڕانکارییەکانی ۲۰۱۱ خاوەنی هەوییە و شوناسی سووری نەبوون.
۵ـ پێویستە خەڵکی سووریا لەمەڕ پیلان و قەیرانه ئەگەریانە و زۆربوونی ناکۆکییەکانی ناوخۆیی، وشیارانە هەنگاو بنێن.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح
۲۲ی سەرماوەزی ۱۴۰۳
بۆچوونهکان