بسم الله الرّحمن الرّحیم
وَلَا تَحْسَبَنَّ الَّذِینَ قُتِلُواْ فِى سَبِیلِ اللَّهِ أَمْوَتاً بَلْ أَحْیَآءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ یُرْزَقُونَ فَرِحِينَ بِمَا آتَاهُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ وَيَسْتَبْشِرُونَ بِالَّذِينَ لَمْ يَلْحَقُواْ بِهِم مِّنْ خَلْفِهِمْ أَلاَّ خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلاَ هُمْ يَحْزَنُونَ
موجاهیدی گه‌وره ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی دەفتەری سیاسیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی فەلەستین، دوای ژیانێکی پڕ لە به‌رھه‌م و پڕ لە خه‌بات و جیهاد، گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خودا و دڵی گەلی ئازاد و ئازادیخوازانی لە جیهاندا شکاند، بە تایبەت خەڵکی بێ ماڵ و حاڵ لە غەززە.
ئیسماعیل ھەنییە، بە شانازییەوە، گه‌ڕایه‌وه بۆ لای شێخە شەهیدەکەی شێخ ئەحمەد یاسین و کاروانی شەهیدانی سەربەرزی ڕێگای ئازادی و خەبات دژی داگیرکاریی و ڕۆڵی جێگرەوەی خۆی لە پێشخستنی کارەکتەر و گوتاری جیهاد و خۆڕاگری لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات نیشان دا.
جەماعەتی دەعوەت و ئیسڵاح وێڕای باوەڕ بە چارەنووس و به‌شی دیاریکراویی پەروەردگار، به بۆنه‌ی ئه‌م کاره‌ساته گه‌وره‌یه پرسه و سه‌رخۆشی له نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌زی فه‌له‌ستین و ھاوبیرانی له بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسدا ده‌کات. له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین که نه‌ته‌وه و خاکی فه‌له‌ستین سه‌رکرده‌ی دیکه بۆ پێشخستنی ئارمانی ڕه‌وای خۆی ھه‌یه و تیرۆری شێخ ئیسماعیل ھه‌نیه له تاران و سڕینه‌وه‌ی ئه‌م که‌سایه‌تییه مێژووییه ده‌بێته ھۆی ئه‌وه‌ی که ئیراده و خه‌باتی ئه‌م میلله‌ته ھه‌ژار و قاره‌مانه زیاتر بێ .
إنّا لله وإنا إليه را‌جعون
جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح
۱۴۰۳/۰۵/۱۰
۱۴۴۶/۰۱/۲۵
بۆچوونه‌کان