یەکەم کۆبوونەوەی مامۆستایانی پۆلی دووھەمی ناوەندی سەر بە جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو. بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵنێری ئیسلاح، خالد ئەحمەدی «بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی» ئەو کۆبوننەوە، ڕایگەیاند : ئەم دانیشتنە به یارمەتی بەشی خوێندکارانی زانکۆی پارێزگای کوردستان و بە مەبەستی ئاشنا بوون و ناسینی یەکتری مامۆستایان و ھاوبیری ئەوان لە بەشی «دەعوەتی ئیسلامی» و بەڕێوەبردنی ڕۆڵی بانگخوازیی لە شوێنی فێرکاری و پەروەردەیی و ھەروەھا ئاڵوگۆڕی ئەزموونی بانگخوازی و کاری لە شوێنی ئیش و کاردا بەڕێوە چوو. لەم کۆبوونەوەدا کە ماوەی یەک ڕۆژی خایاند، مامۆستایانی شارەکانی سنە، مەریوان، بانە، دیواندەرە و سەوڵاوا بەشداریان کرد و ئامادەبوان ئاڵوگۆری ئەزموونییان دەربارەی ئیش و کاری پەروەردەیی و بانگخوازی پێکەوە ئەنجام دا. یەکەم وتەبێژی ئەم کۆبوونەوە، «محەمەد ئەحمەدیان» بەرپرسی لێژنەی بەڕێوبەرایەتی جەماعت لە پارێزگای کوردستان بوو کە وێڕای باسکردن و سەلماندنی پەیامی جەماعەت و بەرپرسیاربوونی بانگەوازی ئیسلامی لە نێو مامۆستایانی ئەندامی جەماعەت لە ناو کۆمەڵگادا، بە سەختی و دژواریەکانی ئەم ڕێگایە ئاماژەی کرد . بۆ نموونە باسی لە : بەربەستەکانی بانگخوازی، قیزەون و توندو تیژ پیشاندانی سیمای ئیسلام لە لایەن ھەندێ لە ڕێکخراوە دژە ئایینیەکان، بوونی فیکر ئایینی جیاواز و دژی یەک کرد بەڵام ھەمووی ئەمانەی ھەم بە ھەل و مەرج ناو برد و ھەم بە ھەڕەشە. لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، ڕایگەیاند : بۆ ئەوەی «مامۆستای بانگخواز» بتوانی سەرکەوتوو بێ، ئەبێ زانست و ئاگایی ئایینی ھەبێ و لە زانستگەلێک وەک تەفسیری قورئان و فەرموودەی پێغەمبەر، فیقھ و ئوسوولی فیقە، مێژوو، کۆمەڵناسی، دەروونناسی ھەندێ سەررشتەی ببێت. لەپەنا ئەمانەشدا دەبێ لە وانەوتنەوەی تایبەتی خۆی، بەتوانا بێت. لە درێژەی قسەکانیدا، سەبارەت بە گرینگی پەروەردە و ڕاھێنان، بە پشت بەستن بە قسەیەکی «کانت» فەیلەسووفی غەربی، وتی : پەروەردە (تربیت) و بەڕێوبەرایەتی (مدیریت) دوو ھونەری گەورە و تایبەت بە مرۆڤە و لە بەینی ئەو دووانەدا، پەروەردەکردن لە بەڕێوبەرایەتی دژوارترە. لە کۆتایی قسەکانیدا، ھەندێ ئاموژگاری بۆ مامۆستایانی بانگخواز بوو کە دەتوانین ئاماژە کەین بە : ـ ھەوڵ دادن بۆ پێشکەشکردنی سیمایێکی جوان و ڕێکوپێک لە ئایینی ئیسلام لە شوێنی فێرکاری و پەروەردەیی ـ ئەنجامی بانگەوازی ئیسلامی بە پێی ناسین و شوێنکەوتنی پێغەمبەر (د.خ) ـ بوونی یارمەتیدانی دۆستانە و ئەرێنی لەگەڵ دۆستان و چالاکانی بواری فەرھەنگی لە شوێنی فێرکاری بە بوونی فیکری جیاواز. ـ ناساندنی سەرچاوە خوێندکاریەکان به ھاوکاران لە کاتی وتووێژ لە خوێندنگا، بۆ ڕۆشنگەری و تێگەیشتنی زیاتر لە پرسە ئیسلامیەکان ـ ئامادەکردنی بەستێن بۆ پێوەندیگرتن و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕێوبەرانی خوێندنگاکان ـ ناسینی مامۆستایان و ھەروەھا خوێندکارانی توانا و ڕوو لە دین بۆ گواستنەوەی باشتری ئامۆژە ئایینیەکان بۆ لای ئەوان ـ توانایی وڵامدانەوە بە شوبھە و غایەڵەکانی دژ بە ئیسلام ـ وتاربێژی دیکەی ئەم کۆبوونەوە «محەمەد سدیق قادری» یەکێ لە مامۆستایانی خوێندنگاکانی شاری بانە بوو. لە قسەکانیدا وتی : «مامۆستایان لە بەرامبەر بەرەی داھاتووی کۆمەڵگا، بنەماڵەکان، نەتەوەی خۆیان و تەنانەت خوداش بەرپرسن و دەبێ خاڵانێکی وەک : زانست و کردەوە سەبارەت بە ئامۆژە ئایینیەکان، توانایی قسەکردن، توانایی بە ئیقناع گەیاندنی خوێندکاران و ھاوکارانی ناو خوێندنگا، ڕاستی، سەبر و لەخۆ بوردەیی، حەق ویستی، ئیخلاس و بوونی ڕۆحیەی ڕەخنەگری لە بەرامبەر بیر و ئەندێشەکانی ناو کۆمەڵگا لە گەورەترین تایبەتمەندیەکانە بۆ مامۆستایەکی بانگخواز. لە بەشێکی دیکەی ئەم کۆڕەدا، بەشی «مایکی ئازاد» بەڕێوە چوو کە لە لایەن ئامادە بوانەوە پێشوازی گەرمی لێکرا و ھەرکەس ھەندێ دەربارەی ئەزموونەکانی خۆی بۆ ئامادەبوان باسی کرد. شايانی باسە کە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی مامۆستایانی ئەندامی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاحی پارێزگای کوردستان کە بە تەوەری «مامۆستای بانگخواز» بەڕێوە چوو.
بۆچوونهکان