بەپێی ڕاپۆڕتێ ئیسلاحوێب، ڕۆژی پێنجشەممە ۱۳ی سەرماوەزی ۱۴۰۳، ئەندامانی شوڕای ناوەندیی جەماعەت دوای ڕاوێژکاری و تاوتوێی پێویست و بەپێی دەنگدان، دکتۆر یەعقووب خۆرسەندیان وەک بەرپرسی نوێی لێژنەی کارگێڕیی ناوەندی هەڵبژارد.
دکتۆر خۆرسەندی خاوەن بڕوانامەی دکتوڕای زمان و ئەدەبیاتی عەڕەبی و لەدایکبووی ۱۲ی خاکەلێوەی ۱۳۶۰ لە گوندی هەرێمی سەر بە شاری لارەیە و لە خولی ڕابردوو بەرپرسی بەشی کارگێڕیی جەماعەت لە لقی فارس بوو.
ئەمینداری گشتیی جەماعەتی دەعوەت و ئیسلاح لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: بەرپرسانی تری جەماعەت لە ئاستی ناوەندیی و پارێزگا لە شێوازێکی نوێدا ڕادەگەیەندرێن.
بۆچوونهکان