دوای ڕاگەیاندنی دەرەنجامی ھەڵبژاردنی لێژنەی کارگێڕانی پاڕلەمانی ئێران کە سەر لە بەیانی ئەمڕۆ 10ی جۆزهردان بەڕێوه چوو، بەربژێرانی سوننە نەیانتوانی دەنگی تەواو بەدەس بێنن و بچنە نێو بەڕێوبەرایەتی پاڕلەمانەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، محەمەد قەسیم عوسمانی، نوێنەری خەڵکی بۆکان و ڕەسووڵ خزری، نوێنەری پیرانشار و سەردەشت، بەربژێرانی سوننە بۆ بەدەسھێنانی سێ کورسی دابینکاری پاڕڵهمان لە نێوان ھەشت بەربژێردا، خۆیان ناوزەد کرد کە دەنگیان بە دەست نەھێنا.
به پێی ئەم ھەڵبژاردنانە، عەلی لاریجانی بە سەرۆک، پزشیکیان و موتەھەری وەک قایم مقامی پاڕلەمان ھەڵبژێردران.
ھهر وهھا محەمەد ئاشووری، بێھروز نێعمەتی، ئەسدوڵڵا عەبباسی وەک دابینکاری سەرۆکایەتی پاڕلەمان و ئەمیرئابادی، فەرھەنگی، قازی زادە ھاشمی، ڕەنجبەرزادە، کاتیب و وەکیلی وەک دەبیری سەرۆکایەتی پەڕلەمان ھەڵبژێردران.
جێگای ئاماژەیە کە لەم فۆڕمە نوێیەی سەرۆکایەتی پاڕلەمان لە چاو ساڵانی ڕابردوو چەن ئاڵوگۆڕێکی بچووک ڕویداوە، ئەندامانی سەرۆکایەتی پێشوو : لاریجانی، پزشکیان، موتەھەری، کاتیب، قازی زادە، ڕەنجبەرزادە، یوسف نەژاد، ئەمیرئابادی، فەراھانی، وەکیلی، ئاشوری تازیانی، نێعمەتی و عوسمانی بوون.
بۆچوونهکان