فه‌رمانمان پێ كرا كه له قوڕئانی پیرۆز ورد بینه‌وه؛ چونكه تێگه‌یشتن و كارپێكردنی له ژیاندا به‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. «کِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَیْکَ مُبَارَکٌ لِیَدَّبَّرُوا آیَاتِهِ وَلِیَتَذَکَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ» (ساد:٢٩)
به‌پێی ئه‌و ئایه‌ته وردبوونه‌وه هێندێ هه‌نگاوی پێشه‌كی هه‌یه كه به‌بێ به‌كارهێنان و كارپێكردنیان، وردبوونه‌وه ئاكامێكی جێمتمانه و باش و شیاوی نابێت. ئه‌و هه‌نگاوه پێشهكییانه به‌ده‌ست دێن و بۆ كه‌سێك كه قوڕئانی كردۆته به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی، پێویسته. كه‌سێك كه ده‌یهه‌وێ تێگه‌یشتنێكی قوڕئانی هه‌بێ، یه‌كه‌م شت كه پێویسته بیكات، له‌ڕوو خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆزه. پاشان ناسینی ڕۆڵی وشه و ڕسته‌كان له ئایه‌ته‌كاندا. له‌وانه‌یه كه‌سێك بڵێت كه شتێكی وه‌ها له سه‌رده‌می هاوه‌ڵاندا باو نه‌بووه و له لایه‌كی تره‌وه بۆ گه‌یشتن به‌و شته پێویسته زۆر ورد بی و هه‌ر ئه‌وه‌ش ببێته به‌ربه‌ستێكی گه‌وره بۆ وردبوونه‌وه و تێفكرین. له‌ڕاستیدا ئه‌و پرسیاره جێی خۆیه‌تی. به‌ڵام وه‌ڵامی پرسیاره‌كه: ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و هاوه‌ڵان باو نه‌بووه، به‌هۆی ئه‌وه بووه كه قوڕئان به زمانی عه‌ڕه‌بی واته زمانی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) دابه‌زیوه و ئه‌وان خۆیان ته‌واو ئاشنای زمانی زگماكی خۆیان بوون و ئیتر پێویستییه‌كیان به ڕێزمانی عه‌ڕه‌بی به شێوه‌ی ئه‌وڕۆیی نه‌بوو. له لایه‌كی تر ئه‌ركی ئایینی ئێمه ئه‌وه‌یه كه خۆمان به‌دوای ئامراز و كه‌ره‌سه‌ی تێگه‌یشتن له قوڕئان‌دا بڕۆین، هه‌رچه‌ند ساڵانی دوورودرێژ بخایه‌نێت. چونكه ئامرازی تێگه‌یشتن له قوڕئانئهگهر له‌خزمه‌ت قوڕئان دابن، ده‌بنه هۆی سه‌ربه‌خۆیی ڕا و بۆچوون و ڕزگاری له چاولێكه‌ریی و ده‌مارگرژی و ڕواڵهتنواڕی و لاڕێتێگهیشتن.
جیا له‌وه چاره‌یه‌ك نییه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه كه‌سێكی جێمتمانه و خێرحواز و دڵسۆز و ئاشنا به قوڕئان په‌یا بكه‌ین و له ڕێی ئه‌وه له قوڕئان تێبگه‌ین.
خاڵێكی كه لێره پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكرێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ڕاسپاردانه زۆتر بۆ كه‌سانێكن كه لانیكه‌م سه‌ره‌تایه‌ك له تێڕامان بزانن و تێگه‌یشتن له قوڕئان و به‌كارهێنانی له ژیانیاندا بۆیان گرینگ بێ.
١- پێش هه‌مووشتێك تێنووسێكی سه‌د لاپه‌ڕی و یا دووسه‌د لاپه‌ڕی له‌گه‌ڵ پێنووسێك ته‌یار بكات، له كاتی تێڕامان هه‌رشتێكی كه به‌لایه‌وه نوێیه و یا جیاوازی له‌گه‌ڵ تێڕامانه‌كانی پێشووی هه‌یه و بۆی جێی پرسیاره، به ژماره‌ی ئایه‌ت و نێوی سووڕه‌ت بینووسێت و له‌گه‌ڵ وردبوونهوهیدا به‌دوای وه‌ڵامی پرسیارهكهشیدا بگه‌ڕێت.
٢- كاتی تێڕامان په‌یمان له‌گه‌ڵ خوای خۆی ببه‌ستێ كه ئامانجی ته‌نیا گه‌یشتن به ڕاستییه.
٣- به‌ڵێنی به‌خۆی بدات كه قوڕئان پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی بیركردنه‌وه‌كانی ئه‌و بێت نه‌ك بیركردنه‌وه‌كانی پێوه‌ری هه‌ڵسه‌نگاندنی قوڕئان. واته ههرشێتێكی كه به‌پێی به‌ڵگه‌ی ڕاست و ڕوون به‌ده‌ستی هێنا، وه‌ك بنه‌مای دا‌نێت. به‌واتایه‌كی تر وره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێ كه خرتوخاڵی ڕابردووی كه له‌سه‌ر مێشك و بیریی نیشتبوو، بیسڕێته‌وه.
٤- هه‌وڵ بدات هه‌رچه‌ند كاتێكی زۆرتر بخایه‌نێت به‌ڵام تاكوو له واتای ئایه‌تێك تێنه‌گا، نه‌چێته سه‌ر ئایه‌تێكی تر، چونكه ڕۆیشتن به‌بێ تێگه‌یشتن و تێڕامان ته‌نیا خێری په‌رستش و عیباده‌ته‌كه‌ی هه‌یه و ده‌سكه‌وتێكی جێ ڕه‌زامه‌ندی به‌ده‌ست ناهێنیت.
٥- تاكوو ده‌توانێ هه‌وڵ بدا هاوڕێژه‌یی ئایه‌ته‌كان بدۆزێته‌وه، چونكه هاوڕێژه‌یی ئایه‌ته‌كان و ڕه‌چاوكردنی شێوازیان ڕۆڵێكی به‌رچاوی له تێگه‌یشتنی قوڕئانی پیرۆز هه‌یه.
٦- زۆرینه‌ی كه‌سه‌كان مه‌به‌ستیان له خوێندنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز به‌ده‌ستهێنانی پاداشه، بۆیه كاتی وردبوونه هه‌وڵ بدات هۆكاره‌كانی پاداش و سزا بناسێت و تاوتوێیان بكات، چونكه ناسینی ئه‌وان ده‌بێته هۆی پابه‌ندبوونی زیاتری به قوڕئان.
٧- هیچكات مه‌به‌ستی ته‌نیا چه‌ندییه‌تی و چۆنیه‌تی نه‌بێ، به‌ڵكوو به‌پێی توانای گرینگی به هه‌ردووكیان بدات و زیاتر به چۆنیه‌تییه‌كه‌ی گرینگی بدات. چوانكه له‌گه‌ڵ قوڕئان بوون سه‌ركه‌وتنێكی خواییه كه هه‌ركه‌س بیهه‌وێ، خوای گه‌وره پێی ده‌به‌خشێت.
٨- هه‌وڵ بدات تاكوو جارێك ته‌واوی قوڕئانی به وردی و تێڕامانه‌وه نه‌خوێندبێته‌وه، ڕا و بۆچوون ده‌رنه‌بڕێت، چونكه ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز ڕاڤه‌ی یه‌كتری ده‌كه‌ن و هێندێكیان، هێندێكی تر سنووردار و یا كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
٩- ئه‌گه‌ر كرا ده‌سكه‌وته‌كانی خۆی له شوێنی پێوه‌ندیدار وه‌ك ناوه‌نده‌كانی زانستی یا لای زانایانی توێژه‌ری بواری قوڕئانی به مه‌به‌ستی ڕه‌خنه و تاوتوێ و وارهسی و متمانه‌به‌خۆیی بخاته ڕوو.
١٠- هه‌وڵ بدات له هه‌ر دۆخێكدابێ، به‌پێی دۆخه‌كه‌ی ڕۆژانه تێڕامانی هه‌بێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك ئایه‌تیش بێ، چونكه به به‌رده‌وامبوونی نه‌ته‌نیا ڕایه‌ڵه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ده‌ست ناچێته‌ده‌ر، به‌ڵكوو پته‌وتریشی ده‌كا.
١١- وردبوونه‌وه له قوڕئانی پیرۆز زانست و تێگه‌یشتن به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و ده‌توانێ ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر كه‌سایه‌تییدا بێنیت، بۆیه ئاگادار بێ ئه‌گه‌ر ده‌سكه‌وته‌كانی له كرداردا ڕه‌نگ نه‌داته‌وه و پێی پابه‌ند نه‌بێ، سوودێكی ئه‌وتۆیی بۆی نابێ.
١٢- هه‌وڵ بدات بۆ هه‌ر ده‌سكه‌وتێكی به‌ڵگه‌ی ڕوونی له قوڕئانی پیرۆزی بۆ هه‌بێت، تاكوو ئه‌گه‌ر پرسیاركه‌رێك به‌دوای وه‌ڵام دابوو، وشیارانه وه‌ڵامی بداته‌وه و ئه‌گه‌ر به‌گومان و دڕدۆنگێك ویستی گومانێك دروست بكات، به زانیاری ته‌واو و ڕه‌چاوكردنی ئه‌ده‌ب و پاراستنی بنه‌مای زانستییه‌وه وه‌ڵامی گومانه‌كه‌ی بداته‌وه.
١٣- سه‌باره‌ت به بابه‌تێك كه به ئاكام نه‌گه‌یشتووه و یا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كردووه، به‌ته‌واوی له ڕاده‌ربڕین له‌سه‌ری خۆی بپارێزیت، چونكه ده‌سكه‌وته‌كانی تریشی عه‌یبدار ده‌كا.
١٤- به‌هۆی ئه‌وه‌یكه نموونه‌یه‌كی پێویست و ته‌واو سه‌باره‌ت به وردبوونه‌وه له قوڕئان له‌و ڕۆژگاره‌دا نییه، هه‌وڵ بدا هێواش و به‌رده‌وام هه‌نگاو بنێته‌وه و تۆماركردنی ئه‌زموونی شیرینی خۆی بۆ شوێنڕێبازانی ئه‌و ڕێگایه له‌یاد نه‌كا.
١٥- به‌مه‌به‌ستی هاندانی هاوڕێیانی بۆ وردبوونه‌وه له قوڕئانی پیرۆز، پرسیار دروست بكا و ئاراسته‌یان بكات.
١٦- به‌پێی توانای ده‌سكه‌وته‌كانی كه پێشتر به‌پێی ژماره‌ی ئایه‌ت و سووڕه تۆماری كردبوو، به‌گوێره‌ی بابه‌ت دایانێت.
١٧- كه‌سانێك كه تازه ڕوویان كردۆته تێڕامان له قوڕئان، هه‌وڵ بده‌ن كار له‌سه‌ر بابه‌ت و یا بابه‌تگه‌لێك بكه‌ن كه به‌لای وانه‌وه گرینگتره؛ چونكه گه‌یشتن به ئاكام بۆوان هانده‌ر ده‌بێ.
١٨- له‌وانه‌یه له‌به‌ینی ڕێگادا تووشی ماندوویی و بێتاقه‌تی بێ و ئامانجی دیاریكراوی له‌بیر بكات، بۆیه بۆ به‌رده‌وامی له‌و ڕێگایه، په‌یمانی له‌گه‌ڵ خوای خۆی نوێ بكاته‌وه.
١٩- قوڕئان وه‌ك نه‌خشه‌ی جیهانه و هه‌ر ئایه‌تێكی وێنه‌ی شار یا گوندێكه كه تێیدا ده‌ژین به ڕێژه‌ی پانتایی ئاگاداری ئێمه له سنووری هه‌ر شار و گوند و دۆخی جوگرافیایی و كاریگه‌ریی و كارتێكه‌ری ئاوه‌دانی و شاره‌كان له یه‌كتر واتا په‌یا ده‌كه‌ن، بێ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و واتایانه دژ به یه‌كتری بن، بۆیه بۆ تێگه‌یشتنی زیاتری ئایه‌ته‌كان و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر یه‌كتر، پێویسته ڕوانینی خۆی بۆ ئاستێكی به‌رز و گشتیی په‌ره پێ بدات.
٢٠- هیچ كات ده‌سكه‌وتی كه‌سانی تر كه به زه‌حمه‌ت به‌ده‌ستیان هێناوه، به‌نێوی خۆی ته‌واو نه‌كا، چونكه ئه‌و كاره جۆرێك دزی هه‌ژمار ده‌كرێ و ده‌بێته هۆی ڕووشاندنی كه‌سایه‌تی زانستی ئه‌و كه‌سه. به‌ڵكوو ئه‌ده‌بی ئیسلامی به‌پێویستی ده‌زانێ جیا له كاتی پێویست، ده‌سكه‌وتی هه‌ر كه‌سێك به‌و كه‌سه پێوه‌ندی بداته‌وه.
بۆچوونه‌کان