بیری ڕه‌خنه‌گری به واتای توانایی له ڕوون و ئاوه‌زمه‌ندانه بیركردنه‌وه دایه و تێگه‌یشتن، پێوه‌ندیی ژیربێژانه‌ی نێوان بیرۆكه‌كانه. بیری ڕه‌خنه‌گری له سه‌رده‌می یوونانی كۆنه‌وه به‌رباسی فیلسووفانێكی وه‌ك ئه‌فلاتوون و ئه‌ره‌ستوو بووه و تاكوو ئه‌و سه‌رده‌مه درێژه‌ی هه‌بووه. بۆ نموونه توانایی له ناسینه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست. بیری ڕه‌خنه‌گری له‌وانه‌یه سه‌ربه‌خۆ و به لێوردبوونه‌وه پێناسه بكرێت.
بیری ڕه‌خنه‌گری له‌سه‌رتان پێویست ده‌كا كه توانایی بهڵگهویستی خۆتان به‌كار بهێنن. واته به‌جێی ئه‌وه‌یكه ته‌نیا زانیاری وه‌رگرن، زانیارییه‌كان فێر بن. كه‌سانێكی كه بیری ڕهخنهگرییان هه‌یه به‌جێی قه‌بووڵكردنی ڕواڵه‌تی بیرۆكه و گومانه‌كان، ده‌یانبه‌نه ژێر پرسیار. ئه‌و كه‌سانه به‌رده‌وام به‌دوای كاریگه‌ری له‌سه‌ر بیرۆكه و به‌ڵگه‌كان و سه‌لمێنراوه‌كان و نواندنی وێنایه‌كی گشتی دان. بیرمه‌ندانی ڕه‌خنه‌گر، دۆزییهكان ده‌دۆزنه‌وه و تاوتوێیان ده‌كه‌ن و به‌شێوازێكی سیسته‌می چاره‌سه‌ریان ده‌كه‌ن، نه‌ك ته‌نیا له‌ڕووی ئاشكرابوونیان یا غه‌ریزه.
كه‌سانی ڕه‌خنه‌گر ده‌توانن:
- واز له پێوه‌ندی نێوان بیرۆكه‌كان بێنن.
- گرینگی و پێوهندیداریی نێوان بیرۆكه و بابهتهكان دیاری بكه‌ن.
- بابهتهكان دیاری بكه‌ن و ئه‌وان پێك بێنن و به‌راوردیان بكه‌ن.
- هه‌ڵه و دژهیهكان له‌ڕووی زانست و به‌ڵگه ڕوون بكه‌نه‌وه.
- له‌ڕووی حیساب و كتاب و به‌بێ دژایه‌تی ڕووبه‌ڕووی گرفته‌كان ده‌بنه‌وه.
- بۆ ئاراسته‌كردنی گریمانه و باوه‌ڕ و به‌هاكانی خۆیان بیر ده‌كه‌نه‌وه
. بیری ڕه‌خنه‌گری واته بیركردنه‌وه به شێوازێكی تایبه‌ت كه له‌ودا وێڕای ئاگابوون به دۆخ، باشترین ڕێگای چاره‌سه‌ری وه‌دۆزن. واته جۆرێك بیر بكه‌نه‌وه كه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری ئه‌و شتانه‌ی كه بیری ئێوه‌یان سه‌رقاڵ كردووه به باشترین ئاكامێك كه ده‌كرێ بگه‌ن. بیری ڕه‌خنه‌گری به واتای كۆكردنه‌وه‌ی زانست و زانیاری یا شتێك نییه كه بتوانههوێ فێری ببن و له داهاتوودا كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن، وه‌ك فێربوون و له‌به‌ر كردنی خشته‌ی لێكدان. به‌ڵكوو به واتای بیركردنه‌وه به شێوازێكی تایبه‌ت له كاتێكی تایبه‌ت دایه.
ئه‌و شاره‌زاییانه‌ی كه بۆ بیری ڕه‌خنه‌گری پێویستیمان پێیه:
شاره‌زاییه‌كانی پێویست بۆوهیكه بتوانین ڕه‌خنه‌گرانه بیر بكه‌ینه‌وه، جۆراوجۆرن و بریتین له: دیتن، تاوتوێكردن، ڕاڤه‌كردن، وردبوونه‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندن، هه‌ڵگۆزین، ڕوونكردنه‌وه و بڕیاردان. به‌تایبه‌ت ده‌بێ بتوانین:
به شێوازێكی جیاواز و هه‌ستپێكراو بیر له بابه‌ته‌كه بكه‌ینه‌وه.
به‌ڵگه‌كانی جۆراوجۆری سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی تایبه‌ت دیاری بكه‌ین.
بۆ دیاریكردنی متمانه و ڕێژه‌ی به‌هێزبوونی خاڵێك، هه‌ڵیسه‌نگێنین.
خاڵه لاواز و نه‌رێنییه‌كانی به‌ڵگه و هۆكاره‌كان دیاری بكه‌ین.
سه‌رنج بده‌ینه واتای پاڵهكی وته و باسه‌كان.
بۆ بابه‌تێكی كه ده‌مانهه‌وێ باسی لێ بكه‌ین، پشتیوانهیهك له هۆكاری پێكهاته‌یی ئاماده بكه‌ین.
پڕۆسه‌ی بیری ڕه‌خنه‌گری:
هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئاگاداری ئه‌و بابه‌ته بین كه هیچ كه‌س به به‌رده‌وامی ڕه‌خنه‌گرانه بیر ناكاته‌وه. هێندێ كات ناتوانین ڕه‌خنه‌گرانه بیر بكه‌ینه‌وه. بۆ نموونه كاتێك تووڕه‌یی، ناڕه‌حه‌تی یا شادومانی كاریگه‌ریمان له‌سه‌ر داده‌نێ، ناتوانین خۆمان كۆنتڕۆڵ بكه‌ین یا كاتێك كه ده‌ستوپێی خۆمان ون ده‌كه‌ین و ده‌شڵه‌ژێین. به‌ڵام هه‌واڵی خۆش ئه‌وه‌یه كه هه‌رچه‌ند توانای بیری ڕه‌خنه‌گری ئێمه ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری دۆخی ڕۆحی ئێمه، به‌ڵام زۆربه‌ی كات ده‌توانین فێر بین كه به ته‌مرین و ممارسه و به‌كارهێنانیان ئه‌و تواناییه له‌خۆماندا به‌هێز بكه‌ین. ئه‌وه‌ی بزانن كه گه‌شه‌ی لێهاتوویی بیری ڕه‌خنه‌گری ته‌مرین و پشوودرێژی ده‌وێ.
بۆ یارمه‌تیدانی گه‌شه‌ی لێهاتوویی بیری ڕه‌خنه‌گری ئه‌و ته‌مرینه ساكارانه جێبه‌جێ بكه‌ن:
بیر له قسه‌یه‌ك بكه‌نه‌وه كه له‌و كۆتاییانه كه‌سێك پێی وتوون و پاشان ئه‌و پرسیارانه له‌خۆت بكه:
چ كه‌سێك پێی وتووی: ئایا ده‌یناسی؟ ئایا ده‌سه‌ڵاتدار خاوه‌ن پله و پایه‌یه؟ ئایا گرینگه كێ وتوویه‌تی؟
چی وتووه: ئایا زانیارییه‌كیان ئاماژه پێ كردووه یا ڕاوبۆچوونیان ده‌ربڕیوه؟ ئایا ته‌واوی زانیارییه‌كانیان ئاماده كردووه؟ ئایا شتێكیان به‌جێ نه‌هێشتووه؟
ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌كوێ باس كردووه: له شوێنی گشتی باسیان كردووه یا تاكه‌كه‌سی؟ ئایا كه‌سێكی تر ده‌توانێ وه‌ڵامگۆ بێت؟
كه‌نگێ وتوویانه: ئایا پێشتر، دوایی یان له‌كاتی ڕوودانی ڕووداوێكی گرینگ باسیان كردووه؟ ئایا كاته‌كه‌ی گرینگه؟
بۆچی وتوویانه: ئایا بۆ بۆچوونه‌كه‌یان هۆكارێكیان هه‌یه؟ ئایا هه‌وڵیان داوه كه‌سێك باش یا خراپ بنوێنن؟ چۆنیان باس كردووه؟ خۆشحاڵ بوون یا ناڕاحه‌ت؟ تووڕه بوون یا هێمن؟ بابه‌ته‌كه‌یان نووسیوه یا وتوویانه؟ ده‌توانی بزانی چیان وتووه؟ ده‌تهه‌وێ به شتێك بگه‌ی؟
یه‌كێك له گرینگ‌ترین بواره‌كانی بیری ڕه‌خنه‌گری، دیاریكردنی ئامانجێكه كه ده‌تانهه‌وێ پێیان بگه‌ن و پاشان له‌ڕووی پێوه‌ر و ڕاده‌ی ئامرازه‌كان بڕیار بده‌ی. جارێك كه ئامانجت دیاری كرد، ده‌توانی وه‌ك خاڵی ده‌ستپێك له ته‌واوی قۆناغه‌كانی دی كه پێویستیت به بیركردنه‌وه و بڕیاردانی زۆرتر هه‌بوو، كه‌ڵكی لێ وه‌رگری. بۆ درێژه‌دان به ئامانجتان هه‌ركات پێویست بوو هاوكاران و بنه‌ماڵه و دهورووبهریانت له ئامانجت ئاگادار بكه‌وه. پاشان پێویسته تاكوو گۆڕانی دۆخه‌كه درێژه به ڕێگات بده‌ی، واته پێویسته پێداچوونه‌وه بۆ ده‌ستپێكی پڕۆسه‌ی بڕیاردانت بكه‌ی.
هه‌رچه‌ند هێندێ به‌ربه‌ست ده‌توانێ له‌سه‌ر ڕێگای بڕیار هه‌بێ، بۆ نمونه هه‌مووی ئێمه هێندێ حه‌ز و بێزاریمان هه‌یه، ڕه‌فتاره‌كانی كه به‌ده‌ستیان دێنین و گرینگییه‌كانی تاكه‌كه‌سیمان. ئه‌وانه ناسنامه‌ی مرۆڤن.
گه‌وره‌ترین یارمه‌تی سه‌باره‌ت به‌وه‌یكه دڵنیا بین كه ڕه‌خنه‌گرانه بیر ده‌كه‌ینه‌وه، زانیاری سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندی تاكه‌كه‌سی، بنه‌ماكان و یهكهمینهكانه و ئه‌وه‌یكه ئه‌وان تێكه‌ڵی بڕیار و بیره‌كانمان بكه‌ین، جا چ پێش ئه‌و یا وه‌ك به‌شێك له پێداچوونه‌وه‌ی بیریی كه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ربه‌سته‌كانی چاوه‌ڕواننه‌كراو پێویسته. هه‌رچی سه‌باره‌ت به خۆمان، خاڵه به‌هێز و لاوازه‌كانی خۆمان زۆرتر بزانین، بیری ڕه‌خنه‌گری ئێمه كارامه‌تر ده‌بێ.
هه‌ڤیازی داهاتوونواڕی
له‌وانه‌یه گرینگ‌ترین به‌شی بیری ڕه‌خنه‌گری داهاتوونواڕی بێ. ته‌واوی بڕیاره‌كانی كه ده‌یده‌ین و كاریان پێ ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هۆكارێك بۆ هه‌ڵه‌بوون و وهلانانیمان هه‌بێ، ناتوانن كاره‌ساتاوی بن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر كاتی گه‌یشتن به ئامانجێك بڕێك بیر بكه‌ینه‌وه و كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كان و كاروباری ده‌ورووبه‌رمان له‌نه‌زه‌ر دابێ، بڕیاردانی ئێمه ده‌توانێ باشتر بێ و به سه‌ركه‌وتنی زیاترمان بگه‌یه‌نیت.
ئه‌و شتانه‌ی كه پێویسته ڕه‌چاو بكرێن، زۆرتر جۆراوجۆر و جیاوازن. له زۆرێك له‌و شتانه‌دا، ڕه‌چاوكردنی به‌شێكی له ڕوانگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه كاتێك كه شوێن بڕیارێك ده‌كه‌وی، ده‌توانێ مه‌ترسییه‌كان ئاشكرا بكات. بۆ نموونه، ڕاگوێزانی كاروئیشێك له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی تر، هه‌رچه‌ند ده‌كرێ به شێوازێكی به‌رچاو ببێته هۆی زۆربوونی داهات، به‌ڵام كاتێك زۆر دوور كه‌وته‌وه، له‌وانه‌یه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی كرێكارانی لێهاتوو و به‌توانا. كامه‌یان له یه‌كه‌مین دایه؟ ئایا ڕێگایه‌كی تر به كه‌مترین دژیه‌كی هه‌یه؟
وه‌رگێڕ له ئینگلیزی: ناسر ڕوسته‌م نه‌ژاد
وه‌رگێڕ بۆ كوردی: به‌شی كوردی ئیسلاح وێب
بۆچوونه‌کان
رەحیم ئەحمەد
19 دی 1399 - 09:42ئەوە نووسەران و ووتاربێژانی جەماعەت لەکوێن دوو ووتار بنووسن لەم بارەوە، سێ موحازەرە بدەن و ٤ دیمانە پێشکەش کەن؟ لە مامۆستا جەلال کەڵک وەربگرن.