١- سۆز و خۆشه‌ویستیتان بۆ په‌روه‌ردگاری كه‌ون و ئایینه‌كه‌ی یه‌كلا بكه‌نه‌وه؛ دهمودهزگاكان، گه‌ل و هۆزه‌كان، كه‌سایه‌تی و لایه‌نه‌كانتان به ڕاده‌یه‌كی كه پابه‌ندی ئیسلامن و لێی نزیكن، خۆشتان بوێن.
٢- له هه‌ر بابه‌تێكدا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كتێبی خوا و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌سه‌ر تێگه‌یشتنی ڕاستگۆیانی گه‌ل و ئیسلام له ده‌ستێوه‌ردانی ده‌مارگرژان، هێرشی پووچهڵان و ڕاڤه‌كردنی نابه‌جێی نه‌زانان بپارێزن.
٣- له ده‌ربڕینی قسه‌ی حه‌ق له ئاست ملهوڕان و سته‌مكاران مه‌ترسن. فه‌رمان به كاری چاكه بكه‌ن و له كاری ناجوان بگێڕنه‌وه. له‌و ڕێبازه‌دا له لۆمه‌ی هیچ لۆمه‌كارێك و هێزی هیچ سته‌مكارێك مه‌ترسن. وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به‌وان ده‌فه‌رموێت: {الَّذِينَ يُبَلِّغُونَ رِسَالَاتِ اللَّهِ وَيَخْشَوْنَهُ وَلَا يَخْشَوْنَ أَحَداً إِلَّا اللَّهَ وَكَفَى بِاللَّهِ حَسِيباً} واته: كه‌سانێك كه (به‌رنامه) و په‌یامی خوا (به خه‌ڵك) ڕاده‌گێنن، له‌و ده‌ترسان و له هیچ كه‌سی تر نه‌ده‌ترسان و هه‌ر ئه‌وه به‌سه كه خوا به حیسابی (هه‌وڵ و تێكۆشان و پاداشی ئه‌وان) ڕاده‌گات.
٤- ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا به مه‌عازی كوڕی جه‌به‌ل و ئه‌بوو مووسا ئه‌شعه‌ری(خوا لێیان ڕازی بێ) ئه‌و كاته‌ی كه بۆ یه‌مه‌نی ناردن، بیكه‌نه سه‌رباشقه‌ی خۆتان: «ئاسانكار بن و سه‌ختگر مه‌بن، موژده بده‌ن و بێزاری به‌بار مه‌هێنن! زانایان و بانگخوازانی ئێمه به‌رده‌وام پێویستیان به‌و ڕاسپارده‌یه هه‌یه، به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌دا زیاتر له هه‌ر سه‌رده‌مێك پێویستیمان پێیه. واتای ئه‌و وته‌یه ئه‌وه‌یه كه دروشمی زانایان و بانگخوازان به‌جێی تونوتیژی و سه‌ختگیری، نه‌رم و نیانی و ئاسانگیری بێت، چونكه خوای گه‌وره نه‌رم و نیانی و سازانی له هه‌موو كارێكدا خۆش ده‌وێت، خوای گه‌وره ئاوا به حه‌زره‌ت ده‌فه‌رموێت: {وَلَوْ كُنْتَ فَظًّا غَلِيظَ الْقَلْبِ لَانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ} (ئالی عیمڕان:١٥٩) و ئه‌گه‌ر بهدخوڵق و دڵڕه‌ق بوای، ئه‌وه له ده‌وره‌ت بڵاوه‌یان ده‌كرد. ئاسانگیریی مه‌به‌ستی من، ئاسانگیری له لقه‌كان و ئامرازه‌كانه نه له بنه‌ما و ئامانجه‌كانی دین. كه‌واته له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك بكه‌ن. پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر موسوڵمانێك تا كاتێك كه فه‌ڕزه‌كان به‌جێ دێنیت و له تاوانه گه‌وره‌كان خۆی ده‌پارێزیت، وه‌ك هاوڕێی خۆتان هه‌ژماری بكه‌ن و ئه‌و هه‌سته‌شی پێ ڕابگێنن كه ئه‌و له ئێوه‌یه. هه‌رچه‌ند تووشی هێندێ تاوانی چووكه و ناڕه‌واش بێت كه له‌سه‌ریان ده‌وامی نییه. به‌رده‌وام به قسه و ئامۆژگاری جوان و په‌سه‌ند به‌ره‌و باشتربوون هانی بده‌ن. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره و مه‌ترسییه‌كی جدییه كه دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و تاقمه بكه‌ن و یان دژه ئایین هه‌ژماریان بكه‌ن و به‌م چه‌شنه دوژمنانی ئیسلام زۆر به ساكاری ئه‌و تاقمه بۆلای خۆیان ڕاكێشن و له باوه‌شی خۆیانی بگرن و بیانكه‌نه ئامرازێك بۆ له‌ناوبردنی ئیسلام.»
٥- ڕۆژگار و دوژمن و خه‌باتی ئێستای خۆتان به‌باشی بناسن. خۆتان و قوتابیانتان سه‌رقاڵی خه‌باتی لاوه‌كی و چووكه و مێژووی ڕه‌ش مه‌كه‌ن؛ له‌كاتێكدا كه بێ‌ئاگا له خه‌باتی گه‌وره‌ی سه‌رده‌م بن. ئامانجی من به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسلام له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ڕۆژاوا و ڕۆژهه‌ڵاتن كه ده‌یانهه‌وێ بێباوه‌ڕی، بێدینی و بێبایه‌خكردنی به‌هاكان و ئایینه‌كان له‌نێوان مناڵه‌كانی ئه‌و گه‌له په‌ره پێ بده‌ن. ئه‌و لایه‌نه وێرانكارانه گه‌وره‌ترین دوژمنانی ئێمه‌ن كه پێویسته زۆرترین سه‌رنج و بیر و هه‌وڵمان بۆلای وان بێ، تاكوو كه‌سایه‌تی و ڕه‌سه‌نایه‌تی گه‌لی خۆمان بپارێزین و له تیاچوون و قاڵبوونه‌وه‌ی ڕزگار بكه‌ن.
٦- ئه‌و یاسا زێڕینه بكه‌نه دروشمی هه‌رمانی خۆتان و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ یه‌كتری بكه‌ن: له كارانێك كه تێیدا هاوڕاین، یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ین و له كارانێك كه هاوڕا نین، عوزر بۆ یه‌كتری ده‌هێنینه‌وه.
٧- تاكوو ده‌توانن خۆتان به زانست و زانیارییه‌كانی سه‌رده‌م ته‌یار بكه‌ن، بێگومان پێشه‌وا غه‌زاڵی ده‌وای ئه‌وه‌یكه به‌ته‌واوه‌تی زانستی فه‌لسه‌فه‌ی به‌ده‌ست هێنا و بوو به لێهاتووانی ڕۆژگاری خۆی له‌و بواره ، توانی فه‌لسه‌فه خاپوور بكات و زانستی ئایین زیندوو بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها شێخولئیسلام ئیبنی ته‌یمییه كاتێك توانی لادانه‌كانی گرووپه لاده‌ر و وهرچهپینهكان ڕوو بكاته‌وه كه باوه‌ڕ و زانسته‌كانیان كه جوله‌كه و مه‌سیحییه‌كانی له‌خۆ ده‌گرت، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كتێب و سه‌رچاوه‌كانی خۆیان بكات و به‌پێی شایه‌تیی میراته ههرمانهكهی، ئه‌و هه‌م له زانسته‌كانی شه‌رعی و هه‌م زانسته‌كانی ئاوه‌زیدا پێشه‌وا بوو. زانایانی ئه‌وڕۆی ئێمه پێویستیان به فێربوونی زانست و كولتووری ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك ده‌روونناسی، كۆمه‌ڵناسی، ئابووری، ڕامیاری، ئاكار، فه‌لسه‌فه و مێژوو و ئایینزا جۆراوجۆره‌كان هه‌یه.
٨- ئه‌و كاره به ئاكام ناگا تاكاتێك وابیر بكه‌نه‌وه كه ته‌نیا فه‌رمانبه‌ری فه‌رمی كۆلێژ و زانكۆ و قوتابخانه و هاوپه‌یمانییه‌كی دینین. به‌ڵكوو پێوسته ئه‌و هه‌سته‌تان هه‌بێ كه ئێوه خاوه‌نی بانگه‌شه‌یه‌ك و هه‌ڵگرانی بیر و په‌یامێكی گه‌وره و گرینگن. فه‌رمانبه‌ران و بانگخوازان جیاوازییه‌كی زۆریان هه‌یه؛ یه‌كه‌میان به‌نێوی ئیسلام نان ده‌خوا و دووهه‌میان بۆ ئیسلام ده‌ژیت و گیانی به‌خت ده‌كا.
٩- له ئاستی جیهانیدا له‌گه‌ڵ یه‌كتری پێوه‌ندیتان هه‌بێ. بێگومان زانایانی موسوڵمان به شوێنكه‌وتووانیان و كاریگه‌رییه‌كی هه‌یانه، هێز و ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌ن كه خۆزگه له هه‌ر وڵاته‌ی هه‌موویان له‌لای یه‌كتر بان و پاشان له ئاستی جیهانیدا هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن. دوژمنانی ئیسلام زۆر به‌باشی جیاوازییه چووكه‌كانی كه ناكۆكی ده‌خه‌نه نێو زانایانی موسوڵمان، ده‌زانن؛ بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه ئه‌و جیاوازیانه به‌هێز و گه‌وره نیشان بده‌ن و به‌رده‌وام زیندوویان ڕاگرن و هێندێ جار بۆ له‌ناوبردنی زانایان كه‌ڵكیان لێ وه‌رگرن. ئه‌و دوژمنانه جۆرێك خۆیان ده‌نوێنن كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ تاقمێكن دژ به تاقمێكی تر، له‌كاتێكدا ئه‌وان دژ به هه‌موویانن و ئه‌وه پیلانی گه‌نده‌ڵ و چه‌په‌ڵی هه‌میشه‌ییانه. ئه‌وه داوا له ئێمه‌ی موسوڵمان ده‌كا كه چاوتیژتر و وشیارتر و ئاگادارتر بین و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ی دوژمنان بۆ خۆیان بگه‌ڕێنینه‌وه..
١٠- هاوڕێی هه‌ر بانگه‌شه‌یه‌كی ئیسلامی بن كه كردار و ڕه‌وشتی په‌سنده و بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی دین بۆ ژیان هه‌وڵ ده‌دا. ئه‌گه‌ر له ڕیزی یه‌كه‌می بانگه‌شه بۆ ڕێنمایی و هه‌وڵ و قوڕبانیدانیش نین، ئه‌وه به‌هێزی بكه‌ن، ده‌ستی بگرن و هه‌ڵه‌كانی چاك بكه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ستان دێ یارمه‌تی بده‌ن. {وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلاً مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحاً وَقَالَ إِنَّنِي مِنَ الْمُسْلِمِينَ}.
واته: جا كێ له‌و كه‌سه جوانگوفتارتر و قسه‌ی به‌جێ تره كه بانگه‌وازی كردووه بۆ لای خوا، كار و كرده‌وه‌ی چاكیشی ئه‌نجام داوه، وتووشیه‌تی: به‌ڕاستی من له ڕیزی موسوڵمانان دام.
مامۆستا ئه‌و وتانه‌ی له ڕۆژانی كۆتایی ژیانیدا و بۆ پێشه‌كی دیوانه‌كه‌ی كه ئێستاكه ئاماده‌ی چاپه، نووسیبوو. خوای گه‌وره لێی ڕازی بێ و یارمه‌تیمان بدات كه ئه‌و ڕاسپاردانه جێبه‌جێ بكه‌ین.
بۆچوونه‌کان