دکتۆر محەمەد تالبی، بیرمەندی گەورە و مامۆستای زانکۆ خەڵکی وڵاتی تونس، ڕۆژی دوو شەممە 11ی گوڵان لە تەمەنی 95ی ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، دکتۆر تالبی، ساڵی 1921ی زایینی چاوی بە جیھان ھەڵێنا. لە قوتابخانەی «سادقیە» خوێندنی سەرەتایی دەسپێکرد و پاشان لە زانکۆی «سوربۆن»ی پاریس، بڕوانامەی دکتۆرای وهرگرت.
ساڵی 1955ی یەکەم بەرپرسی کۆلێجی ئەدەبی زانکۆ تۆنس بووە و پێش وەرگرتنی ئەم پلەیە، وانەی «مێژووی ئیسلامی» دەگوتەوە.
دکتۆر تالبی لە 80 کانا سەرۆکی کمیسیۆنی فەرھەنگی میللی بوو و پاشان لە ساڵی 1955دا چووە ناو ئەنجومەنی میللی ئازادی تونێس. لە بواری زانستە قورئانی و لێکۆڵینەوە لەسەر قورئان، بیرو ڕای تایبەتی خۆی بوو.
کتێبی «گشتگیربوونی قورئان» (2002)، «بیرمەندی جوامێر لە ئیسلامدا » (2002)، «ناوجێیەتیەک بۆ ئیسلامی سەردەم» (1998)، چەن ئاسەوارێکن لە دووی بەجێ ماون.
بۆچوونهکان