سه‌ر له بەیانی ڕۆژی یه‌کشەممە، 2015/9/27سێیەم ڕۆژی جەژنی قوربان، سه‌رۆكی په‌یمانگای جیهانی فیكری ئیسلامی و زانا و خه‌مخۆری بیری ئیسلامیی و گه‌لی موسوڵمان دکتۆر جەمال بەرزنجی له ئەمریکا كۆچی دوایی كرد. ناوبراو كه دكتۆرای له (ئه‌ندازیاری كیمیایی) هه‌بوو، یەکێک بوو له‌و زانا كوردانەی ئیسلام کە ته‌مه‌نی له خزمەتى فیكر‌و مه‌عریفه‌ی ئیسلامیى و بڵاوکردنەوەی بانگەوازی ئیسلامیی به‌زمانی هاوچه‌رخ به‌سه‌ر برد، له‌و پێناوه‌دا دامه‌زرێنه‌رو ئه‌ندامی ژمارەیەک ڕێکخراو و دامەزراوەی ئیسلامیی جیهانیی بوو. وه‌فاتی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه له ئوممه‌ت، خوای گه‌وره قه‌ره‌بووی بكات. پێگه‌ی ھه‌واڵنێری ئیسلاح، به بۆنه‌ی کۆچی ئه‌م بانگخوازه زانایه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی ھه‌موو موسوڵمانانی جیھان ده‌کات، و ڕه‌حمه‌ت فراوانی په‌روه‌رگار و لێخۆشبوو‌ن و بەھه‌شتی به‌رینی له په‌روه‌ردگاری میھره‌بان داوا ده‌کات. إنا لله وإنا إليه را‌جعون. اللهم لا تحرمنا أجره ولا تفتنـا بعـده اللهم اغفر له وارحمه وتجاوز عنا وعنه آمين
بۆچوونه‌کان