گه‌ره‌كمانه له‌و ته‌وه‌ره‌دا بابه‌تێك سه‌باره‌ت به یه‌كێك له ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز كه دوو جار له قوڕئان‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه، باس بكه‌ین كه بریتییه له: «افلا یتدبرون القرا‌ن» واته: «بۆچی له قوڕئان ورد نابنه‌وه و به تێبینی نایخوێننه‌وه و سه‌رنجی ئایه‌ته‌كان ناده‌ن و له ماناكه‌ی ناكۆڵنه‌وه؟» ئه‌و ئایه‌ته جارێك له سوڕه‌تی (نسا‌ء) و جارێك له سوڕه‌تی (محمد) ئاماژه‌ی پێ كراوه.
أعوذ بالله من الشیطان الرجیم
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمدلله رب العالمین والصلاة و السلام علی سیدنا و نبینا محمد و علی آله و اصحابه و اتباعه الی یوم ا‌لدین
گه‌ره‌كمانه له‌و ته‌وه‌ره‌دا بابه‌تێك سه‌باره‌ت به یه‌كێك له ئایه‌ته‌كانی قوڕئانی پیرۆز كه دوو جار له قوڕئان‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه، باس بكه‌ین كه بریتییه له: «افلا یتدبرون القرا‌ن» واته: «بۆچی له قوڕئان ورد نابنه‌وه و به تێبینی نایخوێننه‌وه و سه‌رنجی ئایه‌ته‌كان ناده‌ن و له ماناكه‌ی ناكۆڵنه‌وه؟» ئه‌و ئایه‌ته جارێك له سوڕه‌تی (نسا‌ء) و جارێك له سوڕه‌تی (محمد) ئاماژه‌ی پێ كراوه. كاتێك قوڕئان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی گۆڕانكاری دڵ و ده‌روونی مرۆڤ كه تێڕامان و لێوردبوونه‌وه‌ی تێدا بكرێت. ئه‌گه‌ر به تێفكرین و وردبوونه‌وه قوڕئان نه‌خوێنینه‌وه، كارهگهرییهكی ئه‌وتۆیی نابێت.
بۆیه خوای گه‌وره باس له كه‌سانێك ده‌كات كه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(د.خ) بوون و له‌وانه‌یه له‌و كه‌سانه بووبن كه نوێژیان ده‌خوێند و هاتوچۆی مزگه‌وتیان ده‌كرد. چونكه ئه‌و ئایه‌ته له هه‌ردوو سوڕه‌ته‌كه‌دا، سه‌باره‌ت به دووڕووه‌كان هاتووه. له سوڕه‌تی نساءدا ده‌فه‌رموێت: «أفَلَا یَتَدَبَّرُونَ القُرآنَ وَ لَو کَانَ مِن عِندِ غَیرِ اللهِ لَوَجَدُوا فِیهِ اختِلَافًا کَثِیرًا» (نسا‌ء/82) واته: «ئه‌وه بۆ ئه‌وانه سه‌رنجی قوڕئان ناده‌ن و لێكی ناده‌نه‌وه و لێی ورد نابنه‌وه؟ خۆ ئه‌گه‌ر له لایه‌ن كهسێكیترهوه بوایه جگه له خوا، بێگومان جیاوازی و دژایه‌تیه‌كی زۆریان تێدا ده‌دۆزیه‌وه».
دیاره ئه‌و كه‌سانه هیچ تێڕامانیان له‌سه‌ر قوڕئان نه‌بووه، چونكه ئه‌م كتێبه كاتێك ده‌رده‌كه‌وێت كه كتێبی خوایه و هیچ یه‌ك له ئایه‌ته‌كانی پێكه‌وه ناكۆكی و دژایه‌تیان نییه، كه تێڕامانی تێدا بكرێت. زۆر كه‌س هه‌یه سه‌باره‌ت به قوڕئان قسه ده‌كات، به‌ڵام نه قوڕئانی خوێندۆته‌وه و نه له ماناكه‌ی تێده‌گات، یان له‌وانه‌یه مانای وشه‌به‌وشه‌ی بزانێت، به‌ڵام به وردبوونه‌وه و تێڕامان نه‌یخوێندبێته‌وه، له ده‌ره‌نجامدا كه‌ڵكێكی ئه‌وتۆیی لێ وه‌رناگرێت. هه‌روه‌ها له سوڕه‌تی محمددا ده‌فه‌رموێت: «أَفَلَا یَتَدَبَّرُونَ القُرآنَ أَم عَلَی قُلُوبٍ أَقفَالُهَا» (محمد/24) واته: «ئایا ئه‌وه بۆچی ئه‌وانه وردبینی له قوڕئان‌دا ناكه‌ن و گوێی بۆ ناگرن؟! یان ئه‌وه‌یه دڵه‌كان له ئاستی ڕاستیدا قفڵ دراوه؟»
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه توانای ڕامان و وردبوونه‌وه‌ی له قوڕئان‌دا هه‌بێت، به‌ڵام لێی ورد نه‌بێته‌وه، دیاره ئه‌م دڵه قفڵی لێ دراوه و قوڕئان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و دڵه نابێت. دڵی مرۆڤ ده‌فرێكه و هه‌ر وه‌ك یه‌كێك له پێشه‌وایان ده‌فه‌رموێت: ئه‌و ده‌فره ده‌بێ سه‌ره‌تا خاوێن بكرێته‌وه و ئاماده‌یی تێدا دابین بكرێت، جا ئه‌و ده‌م تیشكی قوڕئان لێی ده‌دات و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌بێت. كه‌واته یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه به‌ڕاستی ئاڵوگۆڕی له ده‌روونی مرۆڤدا به‌دی دێنیت، وردبوونه‌وه له قوڕئانه. واته ئه‌گه‌ر ته‌نیا ئایهتێكیش بخوێندرێته‌وه، با به تێڕامان بێت.
هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ر(د.خ) كه هێندێك جار یه‌ك ئایه‌تی له نوێژدا، ده‌یان جار ده‌خوێنده‌وه و هه‌ر جاره‌ی مانایه‌ك و واته‌یه‌كی لێ وه‌رده‌گرت و به خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كه، یه‌ك له دوای یه‌ك په‌رده‌كانی سه‌ر دڵی لاده‌دا.
كه‌واته هه‌رچی زۆرتر قوڕئان به وردبوونه‌وه و ڕامان بخوێنیه‌وه، زۆرتر ده‌توانی گه‌وهه‌ری ئه‌م قوڕئانه پیرۆزه به‌ده‌ست بێنی. خاڵێك كه جێی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه دروسته ئه‌و ئایه‌تانه‌ی سوڕه‌تی نسا‌ء و محمد، سه‌باره‌ت به دووڕووه‌كان هاتوونه‌ته خوار، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه موسوڵمانان ئه‌ركی وردبوونه‌وه له قوڕئانیان له‌سه‌ر نه‌بێت و بڵێن كه ئه‌و ئایه‌تانه سه‌باره‌ت به دووڕووه‌كانه و ئێمه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو ڕووی له ئێمه‌شه و پێویسته قوڕئان به تێڕامانه‌وه بخوێنینه‌وه. ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر له قوڕئان ورد نه‌بینه‌وه، كه‌ڵكێكی ئه‌وتۆیی لێ وه‌رناگرین و ده‌توانین بڵێین كه به‌م چه‌شنه دڵمان قفڵ بووه.
بۆیه زۆر كه‌س هه‌یه كه ده‌ڵێ قوڕئانیش ده‌خوێنمه‌وه، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دڵم نه‌بووه. له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین، ته‌نیا خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان بۆ زۆر كه‌س كه‌ڵكێكی وای نییه، هه‌رچه‌ند له‌وانه‌یه هێندێك كه‌س به ئاسووده‌ییه‌ك بگه‌ن و سوكنایییان به دڵدا بێت، به‌ڵام ئه‌وه ته‌واو نییه. ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ڵێت من زۆر قوڕئان ده‌خوێنمه‌وه، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ری نه‌بووه، ئه‌وه له ماناكه‌ی ورد نه‌بۆته‌وه و په‌یامه‌كه‌ی وه‌رنه‌گرتووه و دڵی ئاماده نه‌كردووه و چۆن دڵی ئاماده نییه، كه‌ڵكیشی لێ وه‌رناگریت. یه‌كێك له فه‌زڵ و نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره بۆ مرۆڤ، ئه‌وه‌یه كه خوای میهره‌بان له هاوچه‌شنی خۆمان، هێندێك مرۆڤی وه‌ك پێغه‌مبه‌ر هه‌ڵبژاردووه و ناردویه‌تی به كتێبێك كه ڕێنمایی ژیانی ئینسانی تێدایه و هه‌ر كتێبه‌ی په‌یامی تایبه‌تی خۆی هه‌بووه. تاكوو مرۆڤ سه‌ری لێ نه‌شه‌وێت و فریوی ئاوه‌ز و ئاقڵی ناته‌واوی خۆی نه‌خوات و له داوه‌كانی هه‌وا و هه‌وه‌سی خۆی نه‌كه‌وێت، ڕێگای هیدایه‌تی پێ نیشان داوه و له‌و ڕۆژه‌وه كه ئاده‌م هاتۆته سه‌ر زه‌وی، خوای گه‌وره ئه‌و بڕیاره‌ی داوه كه ئه‌و ئینسانه ڕێنوێنی بكات، چونكه ئه‌و ئینسانه‌ی هه‌روا به خۆڕایی و بێ‌ئامانج به‌دی نه‌هێناوه.
كۆتا په‌یامهێنه‌ر كه موحه‌ممه‌ده(د.خ)، كتێبی قوڕئانی وه‌ك ڕێنما و ڕێشانده‌ر، بۆ ژیانی مرۆڤ هێناوه و بۆخۆشی له ژیانیدا ده‌كاری كردووه و بۆخۆی سه‌رمه‌شقی كرداری به‌ڕێوه‌بردن و به‌جێهێنانی ئه‌و كتێبه بووه. خوای گه‌وره ئه‌و كتێبه‌ی وه‌ك وه‌ڵامده‌ری سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی مرۆڤ له هه‌موو دۆخ و كات و سه‌رده‌مێكدا ناردووه و هه‌ر كه‌سێك كه (اولی الالباب) بێت و ژیری خۆی ده‌كار بكات، ده‌توانێت به‌رنامه‌ی ژیانی خۆی له‌و كتێبه‌دا ببینێته‌وه، به‌ڵام به مه‌رجێك كه به وردبینی و تێڕامانه‌وه بیخوێنیته‌وه. باسی (اولوا الالباب) گرینگییه‌كی یه‌كجار زۆری پێدراوه له قوڕئان‌دا، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: «إِنَّ فِی ذَلِکَ لَذِکرَی لِاولِی الألبَاب» واته: ئه‌و قوڕئانه په‌ند و ئامۆژگارییه بۆ كه‌سێك كه عه‌قڵی خۆی ده‌كار ده‌كات. ناتوانین بڵێین كه قوڕئان بۆ كه‌سێك كه ژیری خۆی ده‌كار ده‌كات و كه‌سێك كه ژیری ده‌كاری ناكات و لێی ورد نابێته‌وه؛ وه‌ك یه‌كه! واته كه‌سێك ده‌توانێت كه‌ڵكی لێ وه‌رگریت كه بیر و فكر و ژیری خۆی ده‌كار بكات. پاراستنی قوڕئان: خوای گه‌وره كه ئه‌و كتێبه‌ی ناردووه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی داوه كه ئه‌و كتێبه بپارێزیت و وه‌ك كتێبه ئاسمانییهكانیتر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌یه‌ت. «أنَّا نَحنُ نَزَّلنَا الذِّکرَی وَ إِنَّا لَهُ لَحَافِظُونَ» (حجر/9) واته: «ئێمه ئه‌و كتێبه‌مان ناردوه و ئێمه‌ش ده‌یپارێزین».
به‌ڵگه و هۆكاری زۆر ڕاست و جێ‌متمانه‌ش هه‌یه كه خوای گه‌وره ئه‌و كتێبه‌ی پاراستووه و ده‌یپارێزیت و گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و كتێبه هیچ ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ئاشكرایه كاتێك كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت كه ئێمه ده‌یپارێزین، ئه‌وه هه‌ر خۆشی ده‌یپارێزیت، به‌ڵام به هۆی ئه‌سباب و كه‌ره‌سه‌ی پێویست، وه‌ك بڕوادارانێكی ڕاسته‌قینه و پاك كه ئه‌و كتێبه‌یان له سینگی خۆیاندا پاراستووه و له‌سه‌ر لاپه‌ڕه نووسیویانه‌ته‌وه و به ڕێژه‌یه‌كی زۆر كارقایمی كراوه كه ئه‌م كتێبه به‌و شێوازه بپارێزرێت. نه‌ك ئه‌وه‌یكه بڵێی ئه‌وه خوای گه‌وره فریشته‌كانی ناردوونه سه‌ر زه‌وی و هه‌ر كه‌سێك قوڕئان بگوڕیت، ئه‌وه تووشی به‌ڵا و غه‌زه‌بی ده‌كات. ته‌نانه‌ت له لایه‌ن نه‌یارانه‌وه، تا ئێستا زۆر هه‌وڵی ئه‌وه دراوه كه قوڕئان بگۆڕن كه موسوڵمانان ئه‌و هه‌وڵانه‌یان پووچه‌ڵ كردونه‌ته‌وه.
ماوه‌ی په‌نجا ـ شه‌ت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئیسڕائیل قوڕئانێكی بڵاو كرده‌وه كه ته‌واوی ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه له زه‌م و فڕی نه‌ته‌وه‌ی ئیسڕائیلدا هاتوون، ده‌ری هاویشتن و به هه‌زاران دانه‌ی له‌و قوڕئانه له پاكستان و ده‌ورووبه‌ر بڵاو كرده‌وه و وایان زانی كه ئه‌وێ وڵاتێكه، كه‌س تێناگات و پاشان بڵاو ده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ قوڕئانهكانیتر تێكه‌ڵ ده‌بێت و خه‌ڵك سه‌ری لێده‌شه‌وێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ندی حافزی قوڕئان لێ بوو كه هه‌ر كه‌س ده‌یخوێنده‌وه، ده‌یدیت كه ئه‌و ئایه‌تانه‌ی لێ كه‌م بۆته‌وه. بۆیه فه‌رمانیان دا كه ته‌واوی ئه‌و قوڕئانانه كۆ بكه‌نه‌وه و بیانسووتێنن. ده‌یان كاری دیكه‌ی له‌م چه‌شنه‌ش كراوه، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌وانه شكستیان خواردوه. كه‌وابوو ئه‌ركێكی كه له‌و بواره‌وه موسوڵمانان له ئه‌ستۆیان گرتووه، ئه‌وه‌یه كه شه‌و و ڕۆژ ده‌یخوێننه‌وه و له‌به‌ری ده‌كه‌ن و... به‌م چه‌شنه ئه‌م قوڕئانه پارێزراوه. كارێكی به‌نرخی كه موسوڵمانان له‌و بواره‌دا كردوویانه، ئه‌وه‌یه كه له زۆر شوێن له ئاستی جیهانیدا بنكه‌ی له‌به‌ر كردنی قوڕئانیان داناوه، تاكو قوڕئانی پیرۆز له‌به‌ر بكه‌ن. ئه‌و ئه‌ركه‌یان به شێوازێكی زۆر جوان به‌جێ هێناوه و سپاس بۆ خوا ده‌بینین كه كه‌سانێكی زۆر له دنیادا هه‌ن كه قوڕئانیان له‌به‌ر كردووه.
كه‌سانێكیش كه له‌به‌ریان نییه، هه‌ر وه‌ك له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بۆته فه‌رهه‌نگ، قوڕئان ده‌خوێننه‌وه و خه‌تمی ده‌كه‌ن. ئه‌و فه‌رمووده سه‌حیحه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(د.خ) كه ده‌فه‌رموێت: هه‌ر كه‌س قوڕئان بیخوێنیته‌وه، بۆ هه‌ر پیته‌ی، ده خێری بۆ ده‌نووسرێت، موسوڵمانان به شێوازێك ئه‌و فه‌رمووده‌یان به‌كار هێناوه كه كه‌سانێكی زۆر كه هیچیش له قوڕئان تێناگه‌ن، به‌ڵام حه‌ز و شه‌وقێكی زۆریان هه‌یه كه به ماوه‌ی ساڵێ یا مانگێ جارێك و بگره كه‌متریش، قوڕئان خه‌تم بكه‌ن. به‌م چه‌شنه قوڕئانی پیرۆز وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و هه‌مووی ئه‌وانه پیرۆزن، به‌ڵام به‌س نییه. قوڕئان بۆوه‌ی نه‌هاتووه كه موسوڵمانان خه‌تمی بكه‌ن و خێره‌كه‌ی پێشكه‌شی ڕوحی خۆشه‌ویستانیان بكه‌ن. قوڕئان به‌رنامه‌ی به‌خته‌وه‌ری و ژیانی مرۆڤه. ئه‌و بواره‌ی كه له قوڕئانی پیرۆزدا زۆر گرینگی پێدراوه و به‌داخه‌وه كه‌متر سه‌رنجی دراوه‌تێ، باسی وردبوونه‌وه و تێفكرین له ئایه‌ته‌كانی قوڕئانه.
له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(د.خ) و دوای ئه‌ویش تا چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك، موسوڵمانان تێڕامانیان له قوڕئان زۆر بوو. به‌ڵام ورده ورده موسوڵمانان ڕوحی قوڕئانیان له‌بیر كرد و زۆرتر سه‌رنجیان داوه‌ته ڕواڵه‌تی ئه‌و و بهمچهشنه، وردبوونه‌وه‌یان له قوڕئان زۆر كه‌م بۆته‌وه و زیاتر یه‌كتریان هان داوه كه قوڕئان به‌س بخوێننه‌وه و خه‌تمی بكه‌ن. له كاتێكدا كه ئه‌وه بنه‌مای قوڕئان نییه و بنه‌ماكه‌ی كه تێڕامان و تێفكرینه، كاكڵی ئه‌و ئایینه پیرۆزه دێنیته ده‌ر. هیچ كات وه‌ك ئه‌م سه‌رده‌مه پێویستیمان به وردبوونه‌وه له قوڕئان نه‌بووه. چونكه مرۆڤ له‌و سه‌رده‌مه‌دا، وێڕای هه‌موو پێشكه‌وتنی زانستی و ئاسووده‌یی له ژیانیدا، به‌ڵام له سه‌رلێشێواوییه‌كی زۆر گه‌وره دایه، چونكه له نوور و هیدایه‌تی خوا بێ به‌شه. ته‌نانه‌ت موسوڵمانانیش سه‌رلێشێواون و زۆرێك له موسوڵمانان له په‌یامی ئه‌و كتێبه تێنه‌گه‌یشتوون.
ئه‌وڕۆ دنیا پڕ بووه له ڕكابه‌ری ماددی و گۆڕانكاری خێرا. هه‌مووی ئه‌وانه له‌سه‌رمان پێویست ده‌كات كه له قوڕئان ورد بینه‌وه. دنیای ئه‌وڕۆ له هه‌موو بوارێكدا پڕه له زانست و هه‌زاران په‌رتووك نووسراوه، به‌ڵام ئه‌وانه ته‌نیا به‌شێكی چووكن. ته‌نانه‌ت موسوڵمانانیش زۆر جار زانستی ئایینی‌یان زۆره و له هه‌ر بواره‌یدا شتێكیان بیستووه و ڕه‌نگه به ڕێژه‌ی ئوقیانووسێك زانستیان هه‌بێت، به‌ڵام ئوقیانووسێك كه قوڵاییه‌كه‌ی ته‌نیا دوو سانتیمیتره، چونكه له كاكڵی ئه‌و دینه تێنه‌گه‌یشتوون. مرۆڤ دوای ئه‌و هه‌موو زانسته، ئێستاش نازانێت مه‌به‌ست له به‌دیهاتنی چییه و بۆچی هاتۆته سه‌ر ئه‌و دنیایه؟ كاتێك كه هه‌رچه‌ند كه‌ره‌سه و پێداویستی ته‌واویشت هه‌بێت، به‌ڵام مه‌به‌ست له به‌دیهاتنت نه‌زانی، وه‌ك ئه‌وه‌یه كه هیچت نه‌بێت. زانایه‌ك ده‌ڵێت؛ بیر و هزری مرۆڤی ئه‌و سه‌رده‌مه، وه‌ك ئه‌وه‌یه كه كه‌سێك خۆی له دیوێكدا زیندانی كردبێت، ئه‌و دیوه هێندێك پێداویستی وه‌ك كتێب و ڕاخه‌ر و چرا و ... لێیه و هه‌مووانی ده‌یان و سه‌دان جار چاو لێكردوه و ده‌وری كردۆته‌وه، به‌ڵام ئێستاش نازانێت ئه‌و دیوه له چ خانوویه‌ك دایه، نازانێت له چ گه‌ڕه‌كێكه؟ یا له چ وڵاتێك دایه؟ و به جۆرێك هه‌ست به سه‌رلێشێواوی ده‌كات. جێی داخه كه زۆرێك له موسوڵمانان، كاروباری ڕۆژانه وایان لێ ده‌كات كه چی بكه‌ن و چی نه‌كه‌ن؟ واته: «هه‌رچی هاته پێش، به‌خێر بێت» و هیچ به‌رنامه و ئامانجێكیان بۆ ژیان نییه و نازانن كه ده‌بێ سه‌ره‌تا گرینگی به چ شتانێك بده‌ن! به بیری ئامانجی گه‌وره نین و نازانن كه خوای گه‌وره چ ئه‌ركێكی له‌سه‌ر شانی داناون. كه ئایا بۆ كێبڕكێیه‌كی بێكهڵك خوڵقێندارون یا بۆ ئامانجێكی گه‌وره‌تر؟ ئه‌وڕۆ موسوڵمانان، بواری لاوه‌كی و بنه‌ڕه‌تی ئایینیان لێ گۆڕاوه و هێندێك كه‌س، ته‌نیا جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر ڕواڵه‌تێك له دینداری، وه‌ك هێشتنه‌وه‌ی ڕیش و... و له شتانی دیكه زۆر بێ خه‌به‌رن. یا كهسێكیتر ته‌نیا جه‌ختی كردۆته سه‌ر ئایه‌تێك و ئه‌وه‌ی ده‌ی وه‌پشت گوێ خستوه. هه‌مووی ئه‌وانه به هۆی ئه‌وه‌یه كه له‌و كتێبه ورد نابنه‌وه، بۆیه موسوڵمانان ئه‌وڕۆ زۆر پێویستیان به ڕامان و وردبوونه‌وه له قوڕئانه. ژیانی موسوڵمان ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مینه‌كان نه‌بێت، هیچ كه‌ڵك و قازانجێكی نابێت. بۆیه پێویسته سه‌ره‌تا له قوڕئان ورد بینه‌وه.
مرۆڤ هیچ كات وه‌ك ئه‌وڕو به به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوو، به‌ستێنی تێڕامان له قوڕئانی بۆ ئاماده نه‌بووه. پێشكه‌وتنی زانستی مرۆڤ، یارمه‌تی زۆری به وردبوونه‌وه له قوڕئان داوه. له بواری ده‌روونناسی، كۆمه‌ڵناسی، سروشتی و... مرۆڤ به‌ڕاده‌یه‌ك داهێنه‌ری و گه‌شه‌ی هه‌بووه كه به زۆرێك له نه‌هێنییه‌كانی جیهان گه‌یشتووه و زه‌ینی ئاماده‌یه كه له‌و كتێبه‌دا زۆرتر ورد بێته‌وه، كه له ڕابردوودا ئه‌و به‌ستێنه‌ی بۆ دابین نه‌كرابوو. ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پێشكه‌وتنی مرۆڤ و دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی جیهانی هه‌ستی و دیاره خوای گه‌وره‌ش كه ئه‌و كتێبه‌ی ناردووه، له‌گه‌ڵ زانستی جیهاندا هیچ دژایه‌تییه‌كی نییه. ئه‌م قوڕئانه له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهانه‌ی كه سه‌یری ده‌كه‌ین، هاوسانی ته‌واوی هه‌یه. به هه‌ر ڕاده‌یه‌ك كه به ڕامان له‌و جیهانه‌دا، گه‌وره‌یی خوای به‌دیهێنه‌رمان بۆ ده‌ركه‌وێت، هه‌ر به‌و ڕێژه‌یه گه‌وره‌یی ئه‌و كتێبه‌ش زۆرتر ئاشكرا ده‌بێت و به هه‌ر ڕێژه‌یه‌ك كه زۆرتر له‌و كتێبه تێبگه‌ین، زۆرتر له جیهانی هه‌ستی تێده‌گه‌ین و ده‌توانین بیرمان وهكار خه‌ین و لێی ورد بینه‌وه و ئه‌وه بنه‌مایه‌كی ڕاسته.
ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانی مرۆڤ كه تاكو ئێستا پێی گه‌یشتووه، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنه‌مای زانستێكی ڕاسته‌قینه بێت، ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لمێنیت كه قوڕئان له لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه هاتووه. ئه‌و زانست و دۆزینه‌وانه‌ی كه تا ئێستا مرۆڤ پێی گه‌یشتووه، هه‌مووی له به‌رهه‌می ئه‌و ئایه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «سَنُرِیهِم آیَاتِنَا فِی أَنفُسِهِم حَتَّی یَتَبَیَّنَ لَهُم أَنَّهُ الحَقُّ...» (فصلت/53) واته: «ئێمه له داهاتوودا به‌ڵگه و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ریان نیشان ده‌ده‌ین له ئاسۆكانی بوونه‌وه‌ردا له خودی خۆیشیاندا؛ ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی تا چاك بۆیان ڕوون بێت و دڵنیا بن كه ئه‌و زاته حه‌ق و ڕاست و ڕه‌وایه». به‌شه‌ر ئه‌وڕۆ هه‌رچه‌نده له بواره‌كانی جۆراوجۆردا پێشكه‌وتووه، به‌ڵام جگه له ده‌رخستنی ئایه‌ت و نیشانه‌كانی خوای گه‌وره، هیچ كاری دیكه‌ی نه‌كردووه. مرۆڤ ناتوانێت هیچ یاسایه‌ك بۆ سروشت داڕێژیت، به‌ڵكو ته‌نیا ده‌توانێت یاساكان ئاشكرا كات و بیاندۆزێته‌وه. له بواری پزیشكی، ئاسمانه‌كان و زه‌وی، هه‌موو چه‌شنی ئاژه‌ڵ و گیانله‌به‌ران، زه‌ریاكان و... ته‌واوی ئه‌و ئایه‌ت و نیشانانه، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه به‌ڕاستی ئه‌م كتێبه له لایه‌ن خواوه هاتووه. خوای گه‌وره 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سوێند به شوێنی ئه‌ستێره‌كان ده‌خوات: «فَلَا أُقسِمُ بِمَواقِعِ النُّجُومِ وَ إِنَّهُ لَقَسَمٌ لَّو تَعلَمُونَ عَظِیمٌ» (واقعه/75-76) واته: «سوێند به شوێنی ئه‌ستێره‌كان، بێگومان ئه‌و سوێنده گه‌ر بزانن سوێندێكی زۆر گه‌وره‌یه». ئه‌و شته‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆرتر ده‌ركه‌وتووه و ڕه‌نگه له سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر(د.خ) –به‌هۆی نه‌بوونی زانستی ئه‌ستێره‌ناسی- لێی تێنه‌گه‌یشتبن. زانایانی ئه‌ستێره‌ناس ده‌ڵێن؛ ڕێژه‌ی ئه‌ستێره‌كان، ده به‌رابه‌ری ورده به‌رده‌كانی سه‌ر زه‌وییه. هه‌روه‌ها دوو تریلیۆن كاكێشان دۆزراوه‌ته‌وه و هه‌ر كاكێشانهی سه‌دان میلیارد ئه‌ستێره‌ی هه‌یه (چه‌نده‌ش له‌ده‌ره‌وی زانستی ئینسان دایه، خوا بۆ خۆی ده‌زانێت). ده‌ی هه‌ر به‌دیهێنه‌ری ئه‌م بوونهوهرهش، ئه‌و كتێبه‌ی ناردووه: «وَ إِنَّهُ لَقَسَمٌ لَّو تَعلَمُونَ عَظِیمٌ، إنَّهُ لَقُرآنٌ کَرِیمٌ، فِی کِتَابٍ مَکنُونٍ، لَا یَمَسُّهُ إلَّا المُطَهَّرُونَ، تَنزِیلٌ مِن رَبِّ العَالَمِینَ» (واقعه/76-80). واته: «و ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌وه سوێندێكی زۆر گه‌وره‌یه، به‌ڕاستی ئه‌وه قوڕئانێكی زۆر پیرۆز و به‌رزه، له كتێبێكی شاراوه‌دا پارێزراوه، ته‌نیا پاكان نه‌بێت كه‌س ده‌ستی لێ نادات، ئه‌م قوڕئانه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانیانه‌وه نێردراوه‌ته خواره‌وه». كه‌واته مرۆڤ ئه‌وڕۆ به‌ستێنی وردبوونه‌وه له‌م قوڕئانه‌ی بۆ ئاماده‌یه. ئێمه لێره‌دا به كۆمه‌ڵه نموونه‌یه‌ك كه پێویستی مرۆڤه، ئاماژه ده‌كه‌ین: خاڵی یه‌كه‌م؛ هه‌ر وه‌ك كه دكتۆرێك ده‌رمانی جۆراوجۆر بۆ نه‌خۆشه‌كانی ده‌نووسێت و بۆ كه‌سێك كه نه‌خۆشه، هه‌ر جاره‌ی ده‌رمانێكی پێ ده‌دات. ئێمه‌ش بۆ قوڕئان، هه‌ر جاره‌ی پێویستیمان به شتێكه. له‌وانه‌یه ئه‌وڕۆ پێویستیمان به به‌ڕێوه‌بردنی ئایه‌تێك نه‌بێت، یا ڕه‌نگه ئایه‌تێك ئێستا كاتی نه‌هاتبێت. ئه‌وڕۆ موسڵمانان له بواری ژیاری، ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕه‌وشتی و... تووشی دابه‌زینێكی زۆر بوون و به‌داخه‌وه پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان له دنیادا نییه. هۆكاری ئه‌وه‌یكه كوشت و كوشتار له نێو موسوڵمانان وه‌ڕێ خراوه و دوژمنان و داگیركه‌ران ته‌ماحیان تێ كردوون و...، چییه؟ پێویسته كه موسوڵمانان هۆكاره‌كه‌ی بدۆزنه‌وه و چاره‌سه‌ری بكه‌ن. بۆ ئه‌و كاره‌ش پێویسته سه‌ردانی كتێبه‌كه‌یان بكه‌ن و بزانن كه ئه‌و هه‌موو هه‌ژاری و نه‌داری و نه‌گبه‌تییه، بۆ له نێو موسوڵمانان دایه؟ ئایا دینداری و قوڕئان ئه‌وه‌ی هێناوه؟ هه‌ر وه‌ك زۆرێك له خه‌ڵك به‌داخه‌وه تێگه‌یشتنێكی ئاوا هه‌ڵه‌یان له ئایین هه‌یه و ده‌ڵێن هه‌ر شوێنێك موسوڵمانی لێ بێت، به‌دبه‌ختی و نه‌گبه‌تی لێیه! نه‌خێر، به‌ڵكو موسوڵمانان به هۆی دووربوونه‌وه له به‌رنامه‌ی خوا، تووشی ئه‌و گرفت و چارهڕهشییه بوون. كێ هه‌یه مناڵ و خێزان و كۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر بنه‌مای قوڕئان په‌روه‌رده كردبێت و تووشی خه‌سار و به‌دبه‌ختی بووبێت؟! دوای ئه‌و هه‌موو پیلانگێڕانه‌ی دژ به موسوڵمانان له دنیادا، ئه‌و بیره بۆ موسوڵمانان دروست بووه كه ئه‌و ته‌وژمه، هه‌مووی له ژێر سه‌ری ئه‌و پیلانانه دایه و ئه‌گه‌ر دوژمنان كاریان به ئێمه نه‌بێت، ئه‌وه ئێمه له ژیانێكی زۆر ڕێك‌وپێك و بێ‌گرفتدا ده‌بووین. ئه‌گه‌ر داگیركه‌ران وڵاتیان لێ داگیر نهكردبایین، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سه‌رچاوه سروشتیانه‌ی كه هه‌مانه، ئێستا له دۆخێكی زۆر جیاوازدا ده‌بووین!! به‌ڵام له‌بیرمان بێت ئه‌و دنیایه، شوێنی تاقی كردنه‌وه‌یه و ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی نێوان زۆردار و لاواز كه ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ست به‌سه‌ر لاوازدا ده‌گریت، هه‌ر هه‌بووه. به‌ڵام قوڕئان ڕێنوێنیمان ده‌كات كه ئه‌ركی ئێمه‌ی موسوڵمان لێره‌دا چییه؟ ئێمه ئه‌گه‌ر موسوڵمانێكی ڕاسته‌قینه بین، هێنده خه‌ساره‌ت نابینین. به‌ڵام به‌داخه‌وه موسوڵمانان له‌سه‌ر پێوه‌ری كتێبی خوا ژیانیان نه‌بردۆته سه‌ر و زۆر لێی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
هه‌ر وه‌ك جه‌سته‌یه‌كی لاواز كه هه‌موو ویرووسێك ده‌توانێت هێرشی بۆ بكات، به‌ڵام جه‌سته‌یه‌ك كه واكسێن كراوه و به‌هێزه، ئه‌وه ویرووسه كاری تێناكات و بچێته نێو نه‌خۆشانیش، نه‌خۆش نابێت. كه‌واته: «له خۆمانه‌وه‌یه هه‌رچی كه به‌سه‌رمان دێت». خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به پیلانی دوژمنان ده‌فه‌رموێت: «لَن یَضُرُّکُم إلَّا أَذًی وَ إِن یُقَاتِلُوکُم یُوَلُّوکُمُ الأدبَارَ ثُمَّ لا یُنصَرُونَ» (ال عمران/111) واته: «هه‌رگیز ناتوانن زیان (له بیر و باوه‌ڕتان) بده‌ن، مه‌گه‌ر ئازارێكی كه‌م و ئه‌گه‌ر دژ به ئێوه شه‌ڕ بكه‌ن، پشتتان لێههڵدهكهن و هه‌ڵدێن، له‌وه‌و دواش سه‌ركه‌وتوو نابن». به‌ڵام ئایا موسوڵمانانی ئه‌وڕۆ به‌م چه‌شنه‌ن؟ زۆرێك له موسوڵمانان ده‌ڵێن ئه‌و ئایه‌ته ده‌بێ سه‌باره‌ت به ئێمه‌ش ڕاست بێت! به‌ڵام ئایا ئه‌و موسوڵمانانه خۆیان ئاماده كردووه؟ ئایا یه‌كگرتوون؟ ئایا په‌رته‌وازه‌یی ئه‌وانی له حه‌رزێ نه‌داوه، له كاتێكدا دوژمنان هه‌موو یه‌كگرتوو و یهكپارچهن؟ ده‌ی به‌م چه‌شنه‌یه كه موسوڵمانان تێكده‌شكێن. ئه‌و موسوڵمانانه‌ی كه بوونه‌ته ده‌یان و سه‌دان ده‌سته و فكر و هه‌ر كامیان خۆی به ڕاست ده‌زانێت و ئه‌وه‌یتر به كافر و بێ‌دین هه‌ژمار ده‌كات. خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَ لا تَنَازَعُوا فَتَفشَلُوا وَ تَذهَبَ رِیحُکُم وَاصبِرُوا إِنَّ اللهَ مَعَ الصَّابِرِینَ» (انفال/46) واته: «و ئاشووب و ئاژاوه مه‌گێڕن و مه‌چن به‌گژ یه‌كدا، خۆ ئه‌گه‌ر بچن به‌گژ یه‌كدا و یه‌كتر بشكێنن، ئه‌وه شكست و لاوازی ڕووتان تێده‌كات و هه‌یبه‌ت و شكۆداری و ده‌سه‌ڵاتتان له‌به‌ین ده‌چێت و ده‌بێ خۆگر بن، چونكه به‌ڕاستی خوا یار و یاوه‌ری خۆگر و ئارامگرانه». بۆیه موسوڵمانان له دۆخێكی شیاودا نین. له كاتێكدا ئه‌گه‌ر خۆڕاگر و یه‌كگرتوو بن، به دروستی له قوڕئان تێگه‌یشتبن و په‌یڕه‌وی لێ بكه‌ن و ئه‌هلی سه‌بر و خۆڕاگری بن، ئه‌هلی برایه‌تی و یه‌كگرتوویی بن، ئه‌وه فڕ و فێڵی دوژمنان كاریان تێ ناكات. نه ئه‌وه‌یكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك ته‌نیا جیاوازییه‌كی چوكی له‌گه‌ڵ ئێمه هه‌بێت، زۆر به ساكاری به بێ‌بڕوا و بێ‌دین و تاوانبار هه‌ژماری بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه له دنیای ئه‌وڕۆدا كه دوژمنان یه‌كجار زۆرن، به دروستی له‌و ئایه‌تانه تێگه‌یشتبین، ده‌توانین ژیانێكی زۆر هاوسه‌نگ و ڕێكوپێكمان هه‌بێت.
مه‌گه‌ر خه‌ڵكی هیندوستان چۆن توانیان داگیرگهرانی ئینگلیز له وڵاتی خۆیان وه‌ده‌ر نێن؟ ئایا به شه‌ڕی چه‌كداری؟ نا؛ ته‌نیا به به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی نه‌رێنی، واته نه‌ته‌وه‌یه‌كی یه‌كگرتوو بوون. به‌ڵام موسوڵمانان كه هێنده خه‌ساره‌ت ده‌بینن، به هۆی ئه‌و په‌رته‌وازه‌یی و په‌رێشانییه‌یه كه له نێوانیان دایه. موسوڵمانان پێویسته به وردبوونه‌وه له‌و كتێبه به خۆیاندا بێنه‌وه، كه ئایا یهكگرتوویییان هه‌یه؟ هه‌ر وه‌ك كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «وَاعتَصِمُوا بِحَبلِ اللهِ جَمِیعًا وَ لَا تَفَرَّقُوا» (ال عمران/103) واته: «(هه‌وڵ بده‌ن) هه‌ر هه‌مووتان به توندی ده‌س بگرن به ئایینی خواوه‌وه و بڵاو مه‌بن»، ئایا ئێمه ئه‌و كاره‌مان كردووه، ئه‌گه‌ر وامان كردبێت، ئه‌وه به دڵنیایی دوژمنان ناتوانن زه‌فه‌رمان پێ ببه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نه‌بووین، ئه‌وه زۆر به ساكاری تووشی خه‌سار و زه‌ره‌ری گه‌وره ده‌بین. خاڵی دووهه‌م؛ زۆرێك له موسوڵمانان به‌رده‌وام جه‌خت ده‌كه‌نه ڕه‌خنه له‌سه‌ر دوژمنان و سه‌رنجیان له ده‌ره‌وه‌ی خۆیانه و كه‌س نییه خۆی به تاوانبار بناسێنیت.
ئه‌و كۆمه‌ڵه ده‌ره‌نجام و گرفت و كێشانه‌ی كه له جیهانی ئیسلامدا هه‌یه، به گژ ئه‌وه‌یتری داده‌بات. ته‌نانه‌ت ئێمه نه‌ته‌وه‌ی پێش خۆمان تاوانبار ده‌كه‌ین و له‌وانه‌یه هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ش نه‌ته‌وه‌ی دوای ئێمه‌ش، ئێمه به تاوانبار بزانێت. ئه‌وه بۆته كولتوورێك له ناو موسوڵماناندا: «كێ بوو كێ بوو؟ من نه‌بووم». ئێمه ئه‌گه‌ر به وردی له قوڕئان‌دا، تێڕوانینمان هه‌بێت، ده‌بینین كه خوای گه‌وره نموونه‌مان له ژیانی پێغه‌مبه‌رانێك بۆ دێنیته‌وه كه پاك و بێ‌تاوان بوون. ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه بۆ خۆیان ڕه‌خنه‌یان له زاتی خۆیان گرتووه. خوای گه‌وره ئه‌و ئایه‌تانه بۆ ئێمه باس ده‌كات، تاكو په‌ند و ئامۆژگاریان لێ وه‌رگرین. پێغه‌مبه‌ر ئاده‌م(دروودی خوای لێ ببێت) دوای ئه‌وه‌یكه له داره قه‌ده‌غه‌كراوه‌كه‌ی خوارد و له باخه‌كه وه‌ده‌رێ نهرا، له خوای گه‌وره پاڕایه‌وه: «قَالاَ رَبَّنَا ظَلَمنَا أَنفُسَنَا وَ إِن لَّم تَغفِر لَنَا وَ تَرحَمنَا لَنَکُونَنَّ مِنَ الخَسِرِینَ» (اعراف/23) واته: «وتیان: په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان كرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمان‌دا نه‌یه‌ته‌وه، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به خوا له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین». ئاده‌م پێغه‌مبه‌ری خوایه كه له خوا ده‌پاڕێته‌وه و ئه‌وه‌مان فێر ده‌كات، كه ئه‌ی موسوڵمانان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش تووشی هه‌ڵه و تاوان بوون، سه‌ره‌تا ڕه‌خنه له خۆتان بگرن نه‌ك بۆ هه‌مووشتێك دیتران به تاوانبار بزانن. خوای گه‌وره سه‌باره‌ت به یونس(دروردی خوای لێ بێت) ده‌فه‌رموێت: «وَ ذَا النُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَضِبًا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقدِرَ عَلَیهِ فَنَادَی فِی الظُّلُمَاتِ أَن لَا إلَهَ إَلَّا أَنتَ سُبحَانَکَ إِنِّی کُنتُ مِنَ الظَّالِمِینَ» (انبیاء/87) واته: «یادی (ذو النُّونِ)یش بكه‌ره‌وه (كه یونس پێغه‌مبه‌ره) كاتێك به توڕهیییهوه ڕۆیشت، گومانی وابوو كه هه‌رگیز دنیای لێ ته‌نگ ناكه‌ینه‌وه، جا له ناو تاریكاییه‌كاندا، هاوار و نزای لێ به‌رز بۆوه و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ك نییه جگه له تۆ، پاكی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه، به‌ڕاستی من له سته‌مكاران بووم».
ئه‌وه بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێمه‌ی موسوڵمان فێر بین كه سه‌ره‌تا ڕه‌خنه له زاتی خۆمان بگرین و ئه‌و فه‌رهه‌نگه بكه‌ینه باو له نێو كۆمه‌ڵگادا، دایك و باوك ڕه‌خنه‌په‌زێر بن، مامۆستا، كرێكار و هه‌ر كهسێكیتری نێو كۆمه‌ڵگا ڕه‌خنه له خۆی بگرێت و ڕه‌خنه‌په‌زێر بێت. چونكه هیچ كه‌س به ته‌واوی پاك و بێههڵه نییه و هه‌ر كه‌س شتێكی وا بڵێت، ئه‌وه به هه‌ڵه‌دا چووه. كاتێك كه پێغه‌مبه‌رانی خوا كه پاكن، به‌ڵام دان به هه‌ڵه‌ی خۆیان داده‌نێن، ئه‌ی ئێمه چی؟! خوای گه‌وره ئه‌و چیرۆكانه بۆ ئێمه باس ناكات كه بڵێت ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ئاوا بووه! به‌ڵكو پێمان ده‌ڵێ كه ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه ڕه‌خنه له خۆمان بگرین و دان به هه‌ڵه‌كانی خۆمان دابێنین و داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای مه‌زن بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئێمه له قوڕئانی پیرۆز ورد نه‌بینه‌وه، ناتوانین ئه‌و په‌یامانه وه‌رگرین. زۆرێك له خه‌ڵك چیرۆكی حه‌زره‌تی یونس و پێغهمبهرانیتر ده‌خوێنیته‌وه، به‌ڵام هیچ ئامۆژگاری لێ وه‌رناگریت. یا پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(د.خ) له قوڕئانی پیرۆزدا لۆمه‌ی لێ كراوه: «عَبَسَ وَ تَوَلَّی أَن جآءَهُ الأعمَی» (عبس/1-2) یا له شوێنێكی‌تردا ده‌فه‌رموێت: واته: «خوا لێت خۆش بێت (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)) بۆ مۆڵه‌تت دانێ؟ (نه‌ده‌بوایه مۆڵه‌تیان بده‌یتێ) هه‌تا به‌چاكی بۆت ده‌ربكه‌وێت، كێ ڕاسته و باوه‌ڕ دامه‌زراوه، كێش درۆزن و دووڕوویه». خوای گه‌وره ئه‌و شتانه باس ده‌كات و ڕه‌خنه‌كه ئاراسته‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و پێغه‌مبه‌ره‌كانیش دان به هه‌ڵه‌ی خۆیان داده‌نێن. یا به حه‌زه‌رت موحه‌ممه‌د ده‌فه‌رموێت: داوای لێخوش‌بوون هه‌م بۆ خۆت بكه و هه‌م بۆ بڕواداران. ده‌ی ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه كه موسوڵمانان به‌خۆیان دابێنه‌وه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك خۆی پێ پاك بوو و ڕه‌خنه‌ی له خۆ نه‌گرت و هه‌موو شته‌كانی خۆی پێ دروست بوو، ئه‌وه هیچ كات ناتوانێت ده‌رباز بێت و هه‌ڵه دوای هه‌ڵه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌یكه پشتی بچه‌مێته‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا خۆی پێ ڕاست و له‌سه‌ر حه‌قه. كه‌سێك كه ڕه‌خنه له خۆی ده‌گرێت، هه‌وڵ ده‌دات هه‌ر سته‌مێكی كه له ئاست خۆی یا خوای گه‌وره و یا له ئاست خه‌ڵكدا بیكردبێت، قه‌ره‌بووی بكاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه له خۆی نه‌گرت، ئه‌وه هه‌ر درێژه به‌و ڕێبازه هه‌ڵه و به‌لاڕێیه‌ی ده‌دات. خاڵی سێهه‌م؛ ئه‌ركه‌كانی ئه‌م دینه زۆرن، كهمكاریش له لایه‌ن موسوڵمانان یه‌كجار زۆره. زۆرێك له بانگخوازانی ئایینی ئیسلام له گۆڕه‌پانی بانگه‌وازیدا، دێن هێندێك له گوناح و تاوانه‌كان له ڕاده‌به‌ده‌ر زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه، له كاتێكدا ئه‌و تاوانانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ تاوانهكانیتری كه لای خوای گه‌وره زۆر گه‌وره‌تر و مه‌ترسیدارترن، ئه‌وه‌نده گرینگ‌یان نییه. ئێمه ئه‌گه‌ر چاو له قوڕئانی پیرۆز بكه‌ین، بابه‌ت و تاوانه گه‌وره‌كانی به هه‌موو جۆر دوپات كردۆته‌وه و گرینگی تایبه‌تی پێ داون. واته ئه‌گه‌ر له‌وانه تێگه‌یشتین و ئیمان و بڕوا له‌وانه‌دا دامه‌زراو بوو، ئه‌وه له شتانی‌دی ده‌پارێزرێین. شتانی وه‌ك ئه‌وه‌یكه خۆت بۆ خوای گه‌وره یه‌كلا بكه‌یه‌وه و ئیمان به دواڕۆژ و ترس له لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه له دڵدا دامه‌زرێت، هه‌روه‌ها چه‌مكه‌كانی وه‌ك نوێژ، ڕۆژوو، زه‌كات، زانست، پارێزگاری و فه‌رمان به چاكه و قه‌ده‌غه له خراپه و... كه له دڵ و ده‌روونی موسوڵماناندا دامه‌زراو بێت، ئه‌وه له زۆرێك له تاوانهكانیتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه. ئایه‌ته‌كانی جۆراوجۆری قوڕئانی پیرۆز باس له‌و بابه‌تانه‌ی كه ئاماژه‌یان پێ كرا، ده‌كات. یه‌ك له چواری ئایه‌ته‌كانی قوڕئان باس له دواڕۆژ ده‌كات. زۆرێك له ئایه‌ته‌كان خوای گه‌وره‌مان پێ ده‌ناسێنیت، یا باس له پێغه‌مبه‌ران ده‌كات و ده‌یان و سه‌دان جار ئه‌وانه دوپات ده‌كاته‌وه.
به‌ڵام ده‌بینین له قه‌راغ ئه‌وه‌شدا هێندێك تاوان هه‌ن كه خوای گه‌وره یه‌ك جار ئاماژه‌ی پێ ده‌كات. له قوڕئان‌دا یه‌ك جار باس له خوسپ و پاشه‌ملێ قسه‌كردن كراوه، یا دوو سێ جار باسی دزی كراوه، به‌ڵام یه‌كێك دێت غه‌یبه‌ت له ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌وره ده‌كات. به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا نایه‌ت كه وردبوونه‌وه و تێڕامان له‌سه‌ر به‌هێز كردن و پته‌وكردنی ئیمان به خوا و دواڕوژ بكات. له كاتێكدا خوای گه‌وره له قوڕئان‌دا، ئه‌وانه وه‌ك ئه‌ساس وبنهما، به ڕێژه‌یه‌كی زۆر باس لێ ده‌كات. كه‌سێك كه هه‌میشه خۆی له ژێر چاودێری خوای گه‌وره‌دا ببینێت و به بیری دادگای دواڕۆژ بێت، ئه‌و كه‌سه تووشی خۆسپ نابێت. خوای گه‌وره پێمان ده‌ڵێت كه بنه‌ماكان ڕه‌چاو بكه‌ین. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نییه كه ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر ماڵ و نامووسی خه‌ڵك و گرینگی پێ نه‌درێت، به‌ڵكو یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ئه‌و دینه پاراستنی ماڵ و گیانی مرۆڤه‌كانه. یا ئه‌وه‌یكه بڵێین دزی ڕه‌وایه، نه‌خێر خوای گه‌وره به ڕه‌وای نازانێت. به‌ڵام ته‌نیا دوو جار باسی ده‌كات، یا خۆسپ جارێك باسی كردووه و زۆرێك له تاوانه‌كان هه‌ر باسی لێ نه‌كردوون و ته‌نیا له فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر(د.خ)دا هاتوون.
لێره‌دا موسوڵمانان ده‌بێ ئه‌وه‌یان له‌بیر بێت كه بنه‌ماكان ڕه‌چاو بكه‌ن و بزانن كه قوڕئانی پیرۆز جه‌ختی كردۆته سه‌ر چ شتێك؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له‌و شتانه تێگه‌یشتین، ئه‌و ده‌م به وردبوونه‌وه له‌و بنه‌ما نه‌گۆڕه‌ی كه قوڕئان زۆری جه‌خت له‌سه‌ر كردووه، سه‌رقاڵی ئه‌وان بین و له دڵ و ده‌روونی خۆمان و بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵگادا دامه‌زراویان بكه‌ین، بێگومان ئه‌و ده‌م له زۆرێك له تاوانهكانیتر دوور ده‌كه‌وینه‌وه و ده‌پارێزرێین. هه‌ر وه‌ك كه ناتوانین به كه‌سێكی ده‌ست و لاق به‌ستراو كه له ئاوێی هاویژین، پێی بڵێین ته‌ڕ مه‌به. تا كاتێك بیر و باوه‌ڕی كه‌سێك به خوا و به قیامه‌ت دامه‌زراو نه‌بێت، ناتوانین بڵێین كه پابه‌ند به یاساكانی دین بێت! ئه‌و قوڕئانه‌ی كه زۆرتر له چوارسه‌د ئایه‌تی سه‌باره‌ت به ئه‌حكامه‌كانی كردهویی ئیسلام نییه، به‌ڵام ئهوهیدی هه‌مووی باس له باوه‌ڕ ده‌كات. چونكه تاكو دڵ دانه‌مه‌زرێت، كارهكانیتر به خۆڕاییه و كه‌ڵكی نابێت. كۆتا خاڵ؛ خوای گه‌وره ئێمه‌ی دروست كردووه و پێمان ده‌فه‌رموێت: «لِیَبلُوَکُم أَیُّکُم أَحسَنُ عَمَلًا» (تبارك/2) واته: «تا تاقیتان بكاته‌وه، كێتان كرده‌وه‌ی چاكتر و په‌سه‌ندتره». تاقیكردنه‌وه‌كانی خوای گه‌وره له‌و دنیایه‌دا به دوو شته:
یه‌كه‌م؛ په‌رستشی خوای گه‌وره، به به‌جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی خوا و دووری‌كردن له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردوه. دووهه‌م؛ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی زه‌وی و دۆزینه‌وه‌ی یاساكانی خوای گه‌وره له جیهانی هه‌ستیدا. ئه‌وه‌ی كه ئه‌وڕۆ ئێمه ده‌یبینین، ته‌نانه‌ت له ناو موسوڵمانانیشدا زۆرێك له توێژه‌ران و چاكسازان، زۆرتر جه‌خت له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و دنیایه ده‌كه‌ن و ئه‌وه ڕه‌چاو ناكه‌ن كه ئه‌و مرۆڤه كاتێك هاوسه‌نگ و ئیسلاح ده‌بێت كه سه‌ره‌تا فه‌رمان و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی خوا جێبه‌جێ بكات. گه‌له‌كانی ڕابردوو به هۆی ئه‌وه‌یكه دنیایان ئاوه‌دان نه‌كردۆته‌وه له ناو نه‌چوون، به‌ڵكو به هۆی لادان له به‌رنامه‌ی خوا و به‌لاڕێدا چوون، تووشی غه‌زه‌ب و توڕه‌یی خوا بوون. ده‌ی كاتێك خوای گه‌وره ئه‌و چیرۆكانه ده‌گێڕیته‌وه، ده‌یهه‌وێت به موسوڵمانان بڵێت كه ئێوه نابێ ته‌واوی نیگه‌رانی و خه‌متان، هه‌ر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و دنیایه بێت. هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: «فَأَعرِض عَن مَن تَوَلَّی عَن ذِکرِنَا وَ لَم یُرِید إلَّا الحَیَاةَ الدَّنیَا» (نجم/29) واته: «گوێ مه‌ده به‌و كه‌سه‌ی كه یاخی بووه له یاد و به‌رنامه‌ی ئێمه، مه‌به‌ستیشی نه‌بووه ته‌نیا ژیانی دنیایی نه‌بێت». پێغه‌مبه‌ر ئه‌و دوعایه ده‌كات: «اللهم لا تجعل الدنیا اکبر همنا و لا مبلغ علمنا» واته: «خوایه ته‌واوی خه‌م و تاسه‌مان دنیا و خه‌می دنیا نه‌بێت و ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی زانستمان نه‌بێت». هه‌ڵبه‌ت ناڵێین كه موسوڵمانان ئه‌وڕۆ له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دنیا زۆر پێشكه‌وتوون، به‌ڵكو هه‌رچه‌ند ئه‌و كتێبه زۆریشی جه‌خت له‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام زۆر له دوایین.
به‌ڵام به‌و حاڵه ئه‌وه‌نده‌ی كه بۆ ژیانی دنیا هه‌وڵ ده‌ده‌ین كه ئاوه‌دانی بكه‌ین، ئه‌وه‌نده هه‌وڵ ناده‌ین كه فه‌رمانه‌كانی خوای گه‌وره جێبه‌جێ بكه‌ین و دواڕۆژمان ئاوه‌دان كه‌ینه‌وه. ئه‌گه‌ر چاو له به‌رنامه‌كانی قوتابخانه و زانكۆكانی جیهانی ئیسلام بكه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی كه گرینگی به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌م دنیایه و ژیانی دنیا و چونییه‌تی سه‌ركه‌وتن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و پێشكه‌وتن و... ده‌درێت، هیچ كات ئه‌وه‌نده باسی ئیمان، پارێزگاری، ڕه‌وشتبه‌رزی و ئاكار جوانی ناكرێت. ئه‌وه‌نده‌ی كه له ته‌واوی دنیادا بنكه‌ی له‌به‌ركردنی قوڕئانیان داناوه، ئه‌وه‌نده قوتابخانه‌ی تێگه‌یشتن له قوڕئان بۆ وردبوونه‌وه و تێفكرین و تێگه‌یشتن له‌و كتێبه دانه‌ندراوه. به‌و هیوایه‌ی كه ئێمه به ویستی خوا ده‌گه‌ڵ ئه‌م كتێبه تێكه‌ڵاویمان هه‌بێت و به تێگه‌یشتن و وردبوونه‌وه و تێڕامان له قوڕئان‌دا، جه‌واهێر و گه‌وهه‌ره‌كانی ئه‌م كتێبه بدۆزینه‌وه و بیكه‌ینه ڕووناكی ڕێگای ژیانمان.
و آخر دعوانا ان الحمدلله رب العالمین
والسلام علیكم و رحمةالله و بركاته.
بۆچوونه‌کان