دووهه‌مین به‌رهه‌می قوڕئانیی «ترنم نور» كه بریتییه له خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی قوڕئانی پیرۆز، ٣٠ جوزو و ١١٤ سووڕه‌تی پیرۆز به‌شێوه جیاجیا، به ده‌نگی دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌دی هاشمی، ئاماده و بڵاو كرایه‌وه.
«دكتۆر سه‌ید ئه‌حمه‌دی هاشمی» له قوڕئانخوێنان و حافزانی باشووری وڵاته كه خوێندنی خۆی تا كۆتایی قۆناغی دواناوه‌ندی له ئێران به‌سه‌ر برد و كارناسی و مه‌سته‌ری له وڵاتی سوودان و دكتۆڕاكهشی (PhD) له مالێزیا به‌ده‌ست هێنا.
مه‌تین لۆتفی به‌ڕێوبه‌ری پڕۆژه‌ی «ترنم نور» له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئیسلاح‌وێب وتی:
«ترنم نور، پڕۆژه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی قوڕئانی پیرۆز به ده‌نگی قوڕئانخوێنانی ئێران و په‌ره‌سه‌ندن به واتا و ڕاڤه‌ی ئه‌و كتێبه پیرۆزه‌یه كه چالاكیی خۆی له زستاتی ١٣٩٨ ده‌ست پێ كرد.»
ئه‌و جه‌ختی كرد: «ئه‌و به‌رهه‌مه، بواری ڕاهێنانی پسپۆڕی له‌خۆی ناگرێ و زۆرتر بۆ گوێگرتن و پێداهاتنه‌وه و خه‌تمی قوڕئانی پیرۆز به ده‌ستی قوڕئاندۆستان پێشنیار ده‌كرێ».
جێی ئاماژه‌یه به‌رهه‌می «ترنم نور» به ده‌نگی به‌ڕێز «خالید موحه‌ممه‌دی» له قوڕئانخوێنانی كوردیش ساڵی ١٣٩٩ بڵاو كرایه‌وه.
بۆچوونه‌کان