بوارگهیهک لەسەر شەست ساڵ هەوڵ و تێکۆشانی مامۆستا سەیید موحەممهدی مستەفایی، بە گێڕانەوەی دوکتۆر سەید موحەممهدڕهزا مستەفایی کوڕی خوالێخوشبوو مامۆستا مستەفایی:
مامۆستا سەید موحەممهدی مستەفایی لە ٦ی ڕشەمەی ١٣١٤ لە گوندی خانقای پاوە لە دایک بووە. بەهۆی ئەوەی باوک و دایکی هۆگری ئایین و بەجێهێنانی نزا و پاڕانەوە و پهرهستش بوون، هەر لە ڕۆژانی مناڵی بەدوای وانە و بەندایەتی و عیبادەت دابووە. دایکی ئەوی بۆ وانهی فێربوونی قوڕئان و زانستی ئایینی و قوتابخانە نارد. بە هۆی هۆگری زۆری بە زانستی ئایینی و قوڕئانی پیرۆزه، مامۆستا و هاوکلاسییەکانی نازناوی ”سەرکرێکار موحەممهد“یان پێ دابوو.
دوای تەواوکردنی قۆناغی سەرەتایی، بە بانگهێشتکردنی شێخ موحەممهد سەعید و مامۆستا شێخ عەتا دەچێتە سەردەی پاوە و لەوێ وەکوو فەقێ و قوتابی خەریکی خۆیندن دەبێت. دوای ماوەیهک مانهوه له پاوه، بۆ درێژهدان به خوێندنهکهی بەرەو لای سنە و دەورووبەری کە شوێنی خوێندنی تەلەبەی ئایینی بوو، دەچێ و دواتر بۆ تەواوکردنی خوێندن دەچێتە حەبەشە و ئهبابیلە و ناوەندی زانستی تری هەرێمی کوردستان.
دوای تێپەڕکردنی قۆناغی فەقێیەتی، دەگەڕێتەوە بۆ پاوە و لە وانەکانی زانای ههڵکهوته مەلا زاهید زیایی و مامۆستا کاکە مەلا ئەنساری، قۆناغی کۆتایی فەقێیەتی تێپەڕاند و لە دەست کاکە مەلا مۆڵەتی ڕێنوێنی و ئامۆژگاری وەرگرت. دوای وەرگرتنی مۆڵەت و وانەبێژی، سەرلەنوێ دەچێتەوە زێدەکەی و لەوێ وەکوو پێشنوێژ و وتارخوێن خەریک دەبێ. دوایی خوالێخۆشبوو مامۆستا سەیید باقی ناسری کە سەرنووسینگەی لە ئەستۆ بوو، بەوی دەسپێریت و سەرنووسینگەکەی بۆ زێدی خۆی ڕاگۆیز دەکات و لە خزمەت خەڵکی گوندەکەیدا دەبێت. مامۆستا دەبێتە ژێدەری چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانی خەڵک و بابەتەکانی میرات، سەودا و دابەشینی زەوی و زار و... بەو هۆیەوە بە ”مامۆستا دادوەر“ دەناسرێت و ناوبانگ دەردهکا.
مامۆستا هەر لە قۆناغی گەنجی لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا هەوڵی پەروەردەکردنی قوتابی و فەقێ و حوجرە و کەلاسداری هەبووه، تا ئەوەیکە نزیک سەرەتاکانی شۆڕشی ١٣٥٧، پێشنوێژی پێشووی گوندی خانقاه خوالێخۆشبوو حاجی شێخ نەجیب ئەشڕافی کە لە پیرانی تەریقەت بوو، پێشنوێژی و وتاربێژی ڕادەستی مامۆستا کرد. لەو ڕێکەوتە تا دە ساڵ پێش”١٣٨٩“ کە تووشی نەخۆشی و لەشگرانی بوو، بەرعۆدەی ئەو بەرپرسایەتییە بەنرخ و مەزنە بوو.
مامۆستا دامەزرێنەری مزگهوتێکی تر لە زێدەکەی بە نێوی ”مزگەوتی نەبی“ بوو کە بە کۆمەکی خوا ئەویشی بە ئاکام گەیاند و لە تەنیشت ئەو مزگەوتەش هەوڵی دروستکردنی کلاسی حوجرە و پەروەردەی قوتابی دهدا.
مامۆستا قازی نزیکەی شەست ساڵ لە خزمەتی خەڵک ”وتار، دادوەر، چارەسەری کێشە، حوجرە و کلاسی ماناکردنەوە“دا بوو، تا ئەوەیکە لە دە ساڵی کۆتایی تەمەنیدا تووشی نەخۆشی جەستەیی بوو. بۆ بە ئاسانی گەیشتن بە دەوا و دەرمان و مەڵبەندی خزمەتکاری پزیشکی، ناعیلاج چوو بۆ کرماشان. بەو حاڵەشەوە لە کرماشان هیچ کات وانهی ڕاڤهکردنی واز لێ نههێنا و تا کاتی دەستپێکردنی کۆڕۆنا ئەو کلاسانە بەردەوام بوون.
مامۆستا بە گۆڤای دۆستان، وەکوو زانایهکی سەربەخۆ هەموو کات بەرژەوەندی ئایینی بە بەرژەندی تردا هەڤیازی دەکرد و گرێداری هیچ جەماعەت و گرووپی ئایینی نەبووە و هەموو کات لەگەڵ هەموویان پەیوەندی هەبووە و پێشنیاری دەکرد کە ئامانجتان تەنیا ئایین بێت. مامۆستا پێشنیاری بە هەموان دەکرد کە بەیکەوە یەکگرتوو بن.
بۆچوونهکان