بسم الله الرحمن الرحیم چواره‌مین کۆنگره‌ی جه‌ماعه‌ت ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له ڕۆژانی 21 و 22ی گه‌لاوێژی ساڵی 1394 هه‌تاوی، له‌سه‌ر دروشمی «که‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی، مه‌عنه‌وییه‌تی ئیسلامی، شوناسی ئێرانی» به ئاماده بوونی ئه‌ندامانی کۆنگره له سه‌رتاسه‌ری وڵات به‌ڕێوه‌چوو. کۆنگره به پێویستی ده‌زانێت که به سه‌رنج دان به دۆخی ئێستای وڵات، ناوچه و جیهان ئه‌و بابه‌تانه‌ی خواره‌وه گرینگی‌یان پێ بدرێت: 1ـ نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئێران، به‌و هه‌ڵبژاردنه ژیرانه‌ی که له یازده‌هه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری دا ئه‌نجامیدا، له دۆخێک که خه‌سار و قه‌یرانی گه‌وره و بچوک له ئارا دا بوون، هێزی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاتی به‌ره‌و دیالۆگێک گواسته‌وه که «هاوسانی له بیر و کردار»دا له گه‌ڵ «چاره‌سه‌ری و هیوا» به ڕێدۆزی ته‌وه‌ری خۆی هه‌ڵبژاردبوو. ئێستا دوای تێپه‌ڕ بوونی دوو ساڵ، وێده‌چێ که ده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژێردراو، وێڕای کۆنتڕۆڵی ڕێژه‌ی ئاڵۆزی و ناپۆڕی رامیاری، ئابووری، کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی –له‌و بنکانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتی تێدا هه‌بوون- هێندێک هه‌نگاوی چاکسازی بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی زیانه‌کانی ئه‌و بوارانه‌ی که ئاماژه‌یان پێ کرا هه‌ڵێناوه‌ته‌وه. به‌ڵام ئاشکرایه و ده‌سه‌ڵاتداران و فهرمانگوزارانیش خۆیان ده‌زانن که ئه‌و هه‌نگاوانه سه‌ره‌ڕای گرینگی و بایه‌خێکی هه‌یانه، له گه‌ڵ هیوا و داخوازه ڕه‌واکانی شارۆمه‌ندان له‌لایه‌ک و ڕێژه‌ی فره‌یی کاره‌کانی جێماو که ئه‌نجام نه‌دراون له‌لایه‌کی تر هاوسه‌نگییه‌کی نییه و زۆر بواری دیکه‌ش هه‌یه که شیاوی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌ت و کارگوزاران گرینگی تایبه‌تی پێ بده‌ن. نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی ئێرانی و به تایبه‌ت شارۆمه‌ندانی ئه‌هلی سوننه‌ت که له چین و نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر پێک هاتوون، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن که له ساڵه‌کانی کۆتایی ده‌هه‌ی چواره‌می دهسهضات، مه‌ودای نێوان ده‌سکه‌وته‌کان و داخوازییه‌کانیان به که‌مترین ڕێژه‌ی خۆی بگات و خواسته ڕه‌واکانیان زیاتر له‌وه له ژێر که‌وانه‌ی نیگای ئیدۆئۆلۆژیک و زۆر کاتیش بێ ورد بوونه‌وه لێیان، وه‌پشت گوێ نه‌خرێن. 2ـ وتووێژی درێژخایه‌ن و ئه‌سته‌می ئه‌تۆمی و له کۆتاییدا واژووی به‌رنامه‌یه‌کی گشتی و هاوبه‌ش، له ده‌ستکه‌وته گرینگه‌کانی هێزی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (قوه مجریه) له دوو ساڵی سه‌ره‌تای چالاکییه‌که‌ی بووه. به‌رده‌وامی شاندی وت و وێژ له پێش بردنی گفتوگۆ و سازگارییه‌کی ڕێک و ته‌با له‌و کاته گونجاو و هه‌ستیارانه‌ی که ده‌یتوانی وتووێژ تووشی کۆتایی و شکست بێت، هه‌روه‌ها خۆبواردن له تۆراندن و بێ ده‌سه‌ڵاتی له کاتێکدا که جه‌خت له مافی نه‌ته‌وه ده‌کرا –وه‌کوو نوێنه‌رانی ته‌وه‌ری رامیاری چالاک- هه‌مووی ئه‌وانه له تۆمارکردنی ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتوو و بێ وێنه له مێژووی هه‌ڵسوکه‌وتی سیاسی وڵات و ناوچه‌دا رۆڵی گرینگ‌یان هه‌بووه. ئه‌و ڕووداوه گرینگه، جیا له کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤی که ده‌توانێت له‌سه‌ر بواره‌کانی جۆراوجۆر، به‌تایبه‌ت ئابووری و ئاسانکاری بۆ گه‌یشتنی ئێران و خه‌ڵکی ئێران به پێوه‌ندییه جیهانییه‌کان له سه‌رده‌می دوای گه‌مارۆکاندا هه‌بێت، له بواری سه‌رکه‌وتنی گفتوگۆی ئاشتیخوازانه و وتووێژی به‌سه‌ر و توند و تیژیدا، کاریگه‌ری زۆری هه‌بووه. 3ـ ئه‌و ڕه‌وته‌ی که له چوار ساڵی ڕابردوودا و به‌دوای ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مه‌لایه‌ن له به‌شه‌کانی به‌ربلاو له جیهانی عه‌ڕه‌بدا سه‌ری هه‌ڵدابوو، گه‌ره‌کی بوو که داهاتوویه‌کی جیاواز له به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌کانی ناوچه‌دا بخولقێنێت. ئه‌و گه‌لانه‌ی که له‌ده‌ست لاساری ده‌سه‌ڵاتداران و سهرسپاردنیان به هێزه ملهوڕه غه‌واره‌کان، به چۆک داهاتبوون؛ به‌ڵام نه‌بوونی به‌ستێنێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی شیاو و پێویست و ئاماده نه‌بوونی زۆبه‌ی حیزب، ته‌یار و که‌سایه‌تییه ناوازه‌کان له زۆربه‌ی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌دا بۆ هه‌وڵدانی هاوبه‌ش له پاڵ رقهبهراندا، و له هه‌مان کاتدا چالاک بوونی ته‌وه‌ری پاش ماوه به‌هێزه‌کانی ڕژێمه وه‌لانراوه‌کان له هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ڕیزێک له ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی عه‌ڕه‌بی که نیگه‌رانی گه‌یشتنی شه‌پۆلی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ر مهڵبهندهکهیاندا بوون، هه‌مووی ئه‌وانه له کاتێکی کورت‌دا هیوای گه‌نجانی شۆڕشگێڕی کوژانده‌وه و بێ هیوایی ڕووی تێکردن و له پشت هه‌وره ڕه‌شه‌کانی کووده‌تا و نیزامه لاساره‌کانی نوێ‌دا، ئاسۆیه‌کی بهرگیراو و تاریک به‌سه‌ر ئاسمانی سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌دا سه‌پێندراوه. ده‌کرێ بگوترێت که، نه‌بوونی ماکی گرینگ و سه‌ره‌کی «دیتر په‌زێری» له دۆخی ئاخافتنی ئه‌و وڵاتانه‌دا، یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین هۆکاره‌کانی ڕێخۆشکه‌ری بۆ ده‌رکه‌وتنی ئه‌و دۆخه پڕ له مه‌ینه‌ت و دڵ ته‌زێنه. هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵسوکه‌وتی هێندێک له وڵاتانی ڕۆژئاوا و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارنی لاسار و کووده‌تاچییه‌کان، نیشانه‌ی پابه‌ندنه‌بوونی ئه‌و وه‌ڵاتانه به واتا به‌نرخه‌کانی وه‌ک دیمۆکڕاسی، مافی مرۆڤ و ده‌سه‌ڵاتی یاسایه و داگری دووروویی و دژوازی ڕاشکاو له گۆڕه‌پانی پێوه‌ندییه جیهانییه‌کانه. ئاشکرایه که ته‌نیا براوه‌ی ئه‌و دۆخه ئاڵۆز و نائارامییه‌ی ئێستا له جیهانی عه‌ڕه‌بدا، ڕژێمی داگیرکه‌ر و ناڕه‌وای ئیسڕائیله، که بێ ئه‌وه‌یکه زیانێکی لێ بکه‌وێت، شاهیدی له ناوچوونی ژێر به‌نای وڵاتانی ئیسلامییه. 4ـ له‌وانه‌یه یه‌کێک له تووندترین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان له گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک و ده‌وڵه‌تی پێکهاتوو له‌و ڕاپه‌ڕینه، ئه‌و کوده‌تا خوێنینه بوو که سه‌رۆک کۆماری یاسایی و هه‌ڵبژێردراوی گه‌لی میسر که له سه‌ر ده‌سه‌ڵات وه‌لابرد. گرینگی وڵاتی میسر له جیهانی عه‌ڕه‌ب و جیهانی ئیسلام له که‌س شاراوه نییه و ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌و گرینگییهشی بووبێته هۆی ئه‌وه‌یکه پیلانێکی وا دژوار و چه‌ند لایه‌نی دژ به‌و بگێڕدرێت. له نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی که له حاڵی گۆڕانکاری دان ته‌نیا وڵاتی میسر جیا له‌وه‌ی که سنوورێکی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌واری غه‌زه هه‌یه، له‌گه‌ڵ ناوچه داگیرکراوه‌کان له لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه، سنوورێکی هاوبه‌شی دوور و درێژی هه‌یه. له لایه‌کی تره‌وه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی بنچینه‌ترین ته‌یاری میانه‌ڕه‌وی ئیسلامی له‌و وڵاته‌دا، حیزب و ته‌یاره‌کانی رقه‌به‌ر و ته‌نانه‌ت هێندیک له کۆمه‌ڵه ئایینیه سوننه‌تییه‌کانی نیگه‌ران کردبوو. ڕه‌فتاری جیاوازی ئه‌و وڵاته له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌و ته‌یاره، له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ دۆزی ناوچه و به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی بنه‌ڕه‌تی پشتگیری له ئامانجی فه‌له‌ستین، که به ئاماده بوونی سه‌رۆک وه‌زیری ده‌وڵه‌تی میسر له نه‌واری غه‌زه له پاڵ دروشمه‌کانی به‌رگری له فه‌له‌ستین له ڕۆژانی هه‌شت ڕۆژ شه‌ڕدا زیاتر هاته به‌رچاو، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که هاو په‌یمانێکی ناپیرۆز و ناله‌بار که له سهرلهشکران و تاقمێک له سیکۆلار و هه‌وادارانی سه‌له‌فی و تاقمێک له ئامۆژیارانی خوونکار و ناوه‌ندی کلیسا پێک هاتبوو، دژ به ده‌وڵه‌تی یاسایی و سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژێردراو سه‌ر هه‌ڵده‌ن و ده‌ست به پیلان داڕشتن بکه‌ن. جیا له زیندانی کردنی زۆرێک له باشترین ڕۆڵه‌کانی گه‌لی میسر که سه‌رمایه‌ی جیهانی ئیسلامن، به چه‌ند دۆسییه‌ی گاڵته‌جاری و بیانوو و هۆکاری ئابڕووبه‌رانه، له چه‌ند قۆناغدا ده‌ستییان کرد به له سێداره دانی ئه‌و که‌سانه، تا به‌و شێوازه ناخی پڕی رک و قینی خۆیان بۆ ڕۆڵه سه‌ربه‌رزه‌کانی گه‌ل نیشان بده‌ن. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین که بیر و هزر به سه‌ر گرتن و تۆقاندن سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ و ئه‌وه‌ش نه‌ریتی مێژووییه. بێگومان ئه‌وه نه‌ته‌وه‌کانن که چاره‌نووسی خۆیان به ده‌ست ده‌گرن و ده‌نگ و زایهضهی دڵسۆزان، ئه‌و ئاوازه ئهبهدییانهن که له بیری نه‌ته‌وه‌دا ده‌مێننه‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و مانایه نییه که دان به هه‌ڵه‌کانی بزاڤی ئیخوانولموسلمین له سه‌رده‌مه کورته‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتداریدا نه‌نێین. به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی که جێی داخه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ناشارستانییه‌ت و زۆر توندوتیژانه‌ی کوودهتاگێڕان بوو که له کاتی سه‌رکوته دڕندانهکهیاندا نیشانیاندا و ڕۆحی گه‌لی میسر و جوامێرانی هه‌موو جیهانیان بریندار کرد. ئه‌و بزاڤه دامه‌زراوه کۆمه‌ڵایه‌تییه له مێژووی هه‌شتا ساڵه‌ی چالاکی خۆیدا، له پێچ و هه‌وراز و نشێوی زۆر به سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕیوه و ده‌سه‌وداوێن و پابه‌ند به دروشمی ئیستراتژیکی «سلمیتنا اقوی من الرصاص» بووه و به یارمه‌تی خوای مه‌زن ئه‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌ش به سهرهبهرزانه تێپه‌ڕ ده‌کات. 5ـ ڕاوه‌ستانی پڕۆسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ناوچه‌دا، جیا له زیانه‌کانی ناوخۆیی که بۆ داهاتووی هه‌ر وڵاتێک ساز ده‌بێ، بۆته هۆی گفتوگۆیه‌کی زێده‌ڕه‌وی و توندوتیژانه له ناوچه‌دا. بیری زێده‌ڕه‌وی دیارده‌یه‌کی چه‌ند لایه‌نه؛ و پێویسته له هه‌موو سووچه‌کانی کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕامیاری و هه‌روه‌ها ڕێدۆزی مێژوویی، کارناسانه تاوتوێ بکرێت و ڕێگا چاره‌ی شیاو بۆ کۆنتڕۆڵی ئه‌و زیانه کاولکه‌رانه ڕه‌چاو بکرێت. ڕووکردنی رێژه‌یه‌کی به‌رچاو له گه‌نجان بۆ لای ئه‌و گروپانه‌ی که خاوه‌ن هزری چه‌وت و ناڕه‌وان له جیاتی ئه‌وه‌ی که بکه‌ونه جموجۆض و چالاکی له بواری جۆراوجۆری وه‌ک به‌رپرسیاره‌تی له کۆمه‌ڵگادا و به په‌رۆش بوون بۆ کۆمه‌ڵگا و ههوضدانی جیدی بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی تایبه‌ت، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌رکی دڵسۆزانی وه‌ک حکومه‌ت، زانایان و ههضکهوتهکان، حیزب و گروپه جۆراوجۆره‌کان زۆرتر بێت. 6ـ کۆمه‌ڵگای ئێران، فره چه‌شن و خاوه‌ن شوناسی ئایینزایی و قه‌ومی جۆراوجۆره، که هه‌وێنی یه‌کگرتوویی ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌کتر، پێشینه‌ی شارستانییه‌تێکی هاوبه‌ش و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییه. ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران بۆ گه‌شه‌پێدانی ناوچه، جیا له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی و ئایینزایی بۆ به‌هێزترکردنی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی گرینگی پێ بده‌ن، پێویستییه‌کی ژیانبه‌خش و حاشا هه‌ڵنه‌گه‌ره. ئێستا و دوای دوو ساڵ له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێ، به‌داخه‌وه هه‌ڵسوکه‌وت و کارکردی هێندێک له به‌رپرسانی ناوخۆیی له هێندێک له پارێزگاکاندا هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ دروشمی ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ته بنه‌ڕه‌تییه‌کانی نییه. به‌و حاڵه پێویسته خواسته‌کانی تایبه‌تی هه‌ر ناوچه‌یه‌ک، به سه‌رنج دان به دۆخی کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌و ناوچه‌یه دیاری بکرێن و هه‌م ده‌وڵه‌ت و هه‌م ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆ و حیزبه‌کان له لێکدانه‌وه‌کانی خۆیاندا، بۆ تێگه‌یشتن له‌و نیازانه و خستنه ڕووی چاره‌سه‌ری شیاو سه‌رنجی ته‌واوی پێ بده‌ن. 7ـ گه‌شه‌ی زانیاری سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی، زانیاری له‌سه‌ر ماف و ئازادی کۆمه‌ڵایه‌تی، سازکردن و په‌ره‌سه‌ندنی ڕێکخراوه سه‌ربه‌خۆکان، په‌ره‌سه‌ندن به کولتووری دێمۆکڕاتیک له هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵگادا، بۆ به‌رده‌وام بوونی بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی پێویستن. تێنه‌گه‌یشتن له بارودۆخی مێژوویی، پارێز له چالاک نه‌بوون و کار نه‌کردن له لایه‌ک و یا ئایدیالگه‌رایی و ده‌سه‌وداوێنی چاره‌سه‌ره توندئاژۆییه‌کان له لایه‌کی تر، له ئاپۆڕه‌کانی ئه‌و ڕێبازه‌یه. پێویسته به ڕاست بینی و تێکۆشانێکی ئاگادارانه و ڕێکخراوه‌یی، توانای هه‌موو هێزه‌کانی به‌ئاگا و به‌رپرس ده‌کار بکرێت تاکوو له هه‌موو ئه‌و ئامراز و که‌ره‌سه‌ی که له به‌ر ده‌سته که‌ڵک وه‌ربگیرێت و قۆناغی ئێستا به‌ره‌و قۆناغێکی بهرقهرارتر بڕوات و ئه‌وه‌ش پێویستی به ئاراسته‌یه‌کی چالاک بۆ ناساندنی ئه‌و هێزانه و به‌رنامه‌ڕێژییه‌کی شیاو هه‌یه، تاکوو تواناکانی کۆمه‌ڵه جۆراوجۆره‌کان بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر دۆز و کێشه جۆراوجۆره‌کانی کولتووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و رامیاریدا چڕتر بکات. 8ـ بۆ مانگه‌کانی داهاتوو دوو ڕووداوی زۆر گرینگ و چاره‌نووس ساز له ئارا دایه. هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس شوڕای ئێسلامی و هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس خوبره‌گانی ڕێبه‌ری. وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێ که له قۆناغه‌کانی جیاوازی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا، هه‌م به‌ڕێوبه‌ران و چاودێران و هه‌م ڕاوێژکاران و ڕقهبهران، پێداویستییه‌کانی هه‌ڵبژاردنێکی شایسته دابین بکه‌ن. ڕیکخراوه گرینگه‌کانی پاڕله‌مان و خوبره‌گان، ده‌توانن ڕۆڵی کاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌ره‌و پێش چوونی نه‌ته‌وه هه‌بێ و بیر له ده‌رفه‌ته زێڕینه‌کان بکه‌نه‌وه و ده‌کاریان بکه‌ن. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه ئه‌وه‌یه که بۆ یه‌کانگیری هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگا، فه‌رمانبه‌رداری چالاکانی سیاسی و ڕه‌خسانی به‌ستێنێکی کاریگه‌ر و تۆکمه له گۆڕه‌پان جیاوازه‌کاندا، پێویستی به ئاگاداری و پێشکه‌وتنی ئاستی ڕه‌وا بوون و کارزانی ڕێکخراوه‌کانی هه‌ڵقوڵاو له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه. 9ـ به‌دوای ڕه‌وتێک که به تایبه‌ت له دوو ساڵی کۆتاییدا له ئاشکرا کردنی گه‌نده‌ڵییه‌کانی ئابووری و ڕوون کردنه‌وه له‌و بواره‌وه ده‌ستی پێکراوه، کۆمه‌ڵگا و بیر و هزری گشتی شه‌پۆلێک له هیوا و متمانه‌ی بۆ ساز بووه؛ واته لێکۆڵینه‌وه‌کان به جیددی به‌دواداچوونیان بۆ ده‌کرێ و ئاستی سه‌ره‌وه‌ی پله‌ی ده‌سه‌ڵات له –ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی (قوه مجریه)- له خۆگرتووه و جۆرێک ڕوون کردنه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندندا به‌دوادا بووه. له‌و دۆخه‌دا پێویسته که به‌ڕێوبه‌رانی باضادهست و سیاسه‌تمه‌دارانی ستراتێژیست، ئه‌مه‌گناسانه به‌رامبه‌ر پێویستییه‌کانی «ده‌سه‌ڵاتێکی باش» له پاوان کردنی ده‌سه‌ڵات بۆ ڕیزێک یا ته‌یارێکی تایبه‌ت پێشگری بکه‌ن و چه‌رخانی ئازادی ده‌سه‌ڵات له نێوان ڕیزه‌کانی خاوه‌ن بیری جۆراوجۆری فیکری و سیاسی و شوناسه‌کانی قه‌ومی و ئایینزایی فره چه‌شنی وه‌ڵاتدا، ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن و باروودۆخی وه‌ڵات به شیوازێک نه‌چێته پێش که هیوا و متمانه بۆ داهاتوو تووشی رووشان و زیان بێت. 10ـ ئه‌هلی سوننه‌تی ئێران که له پێشکه‌ش کردنی سه‌دان زانا، توێژه‌ر، ڕاڤه‌کار، حه‌دیس زان، ئایینزان و که‌لام زان و ئه‌دیب و شاعیر ڕۆڵی به‌رزی هه‌بووه له گه‌شه پێدانی شوناسی ئێرانی و شارستانییه‌تی ئیسلامی؛ ئه‌وڕۆش به ئاماده بوون له پارێزگا هه‌ستیار و ناوچه سنوورییه‌کانی وڵات، به به‌هره‌مه‌ند بوون له سه‌رمایه‌ی به نرخی مرۆڤانی شارۆمه‌ند و یاسامه‌ند، ههڵکهوتانی زانست و ڕێکخراوه چالاکه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ پاراستنی یه‌کگرتوویی و یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وایه‌تی، ئاماده‌یه ڕۆڵێکی مێژوو سازی هه‌بێ. به داخه‌وه دۆخی ئێستای ناوچه سوننه‌نشینه‌کانی وڵات، له بواری به‌هره‌مه‌ندی له ئه‌و ماف و ئازادییانه که له یاسای بنه‌ڕه‌تیدا ئاماژه‌ی پێ کراوه، له‌گه‌ڵ توانا و لێهاتوویی و ڕێژه‌ی ئاپۆڕه‌ی وه‌ڵاتدا هاوسه‌نگی نییه. خشته‌ی داوا و که‌م و کورتی ناوچه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ت له هه‌موو بواره‌کانی جۆراوجۆری پله‌ی سیاسی-کۆمه‌ڵایه‌تی ڕا بگره تا مافی کولتووری و شوناسی و به‌هره‌مه‌ندی له سامانی نه‌ته‌وه‌یی به ورده‌کاریه‌کانییه‌وه له بۆنه جۆراوجۆره‌کاندا له لایه‌ن دڵسۆزانی ئه‌هلی سوننه‌ت و بۆ نموونه به‌یانییه‌کانی جه‌ماعه‌ت ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، ته‌ته‌ڵه کراون. جه‌ماعه‌ت به‌رامبه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌رکی خۆی، به‌رگری له ماف و ئازادی شارۆمه‌ندانی ئه‌هلی سوننه‌ت، به ئه‌رکی زاتی خۆی ده‌زانێت و به یارمه‌تی خوای مه‌زن له قۆناغه‌کانی دواتریش بۆ به‌جێ هێنانی داواکانی ئه‌و به‌شه له شارۆمه‌ندان به به‌کار هێنانی هه‌موو ئامراز و که‌ره‌سه‌ی پێویست که‌م کاری ناکات و بێ هه‌ڵوێست نابێت. له کۆتاییدا دوای سپاسی خوای باڵاده‌ست، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین کۆنگره‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی که له هه‌ر شوێنێک له وڵات بن، ده‌که‌ین، بۆ ئه‌ندامانی شوڕای هه‌ڵبژێردراو، داوای یارمه‌تی له خوای مه‌زن ده‌که‌ین که له به دوا داچوون بۆ ئامانجه‌کانی تۆمار کراو له مه‌رامنامه و ئه‌ساسنامه و هه‌روه‌ها بۆ سه‌قامگیری ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که هه‌یه و که‌م که‌ردنه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌کان، سه‌رکه‌وتوو بن. والسلام علیکم و رحمة الله و برکاته
بۆچوونه‌کان