گیانی مرۆڤه‌كان ئه‌مانه‌تێكی نهێنی له لایه‌ن خوای گه‌وره‌یه و ته‌نیا ئه‌وه كه شایانی گرتنه‌وه‌ی ئه‌وی هه‌یه. بۆیه خوای گه‌وره كوشتنی مرۆڤێكی بێتاوانی وه‌ك كوشتنی ته‌واوی مرۆڤه‌كان و زیندوو ڕاگرتنیشی به‌رامبه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی هه‌ژمار كردووه. گیانی مرۆڤ، به‌پێی چه‌مكه‌كانی ئیسلامی و مافی مرۆڤ، به‌ڕێزه و كوشتنی ده‌سكه‌وتێكی جیا له توندوتیژی و نه‌هێشتنی ئارامی و ئاسووده‌یی له كۆمه‌ڵگادا نیه.
گرووپ و لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی كوردستانی ئێران، له چه‌ند ده‌یه‌ی كۆتاییدا، وێڕای جیاوازیی له ڕوانگه و بۆچوونه‌كان، ژیانێكی ئاشتیخوازانه‌یان پێكه‌وه هه‌بووه و له‌سه‌ر یه‌كتر نه‌بوونه مه‌ترسی.
به‌داخه‌وه كوشتنی دوو مامۆستای كورد و ئه‌هلی سوننه‌ت له مه‌ودای یه‌ك مانگی ڕابردوودا، دۆخی ده‌روونی كۆمه‌ڵگای زیاتر هه‌ڵایساندووه و شه‌پۆلێك له نائارامی و دڵه‌ڕاوكێ ناوچه‌ی له‌خۆ گرتووه.
شوڕای ناوچه‌یی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ڕۆژاوای وڵات، وێڕای داوا له ته‌واوی لایه‌نه‌كان به پاراستنی دانبهخۆدان و خۆپاراستن له توندوتیژی و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ پته‌وكردنی بنه‌ماكانی برایه‌تی و یه‌كگرتوویی، به‌توندی ئیدانه كوشتنی كه‌سه‌كان، له لایه‌ن هه‌ر كه‌س و بزافێك ده‌كا و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی پێوه‌ندیدار ده‌كا به‌پێی ئه‌ركی یاسایی خۆیان، له‌سه‌ر بنه‌مای دابینكردنی هێمنی و ئاسووده‌یی كۆمه‌ڵگا، به زووترین كات هۆكار و یا هۆكارانی ئه‌و جینایه‌تانه بدۆزنه‌وه و به سزای خۆیان بگێنیت، تاكوو جارێكی تر شایه‌تی دوپاتبوونه‌وه‌ی وه‌ها ڕووداوێكی ناخهه‌ژێن له ناوچه‌دا نه‌بین.
شوڕای ناوچه‌یی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی ڕۆژاوای وڵات
٣٠ ڕێبه‌ندانی ١٤٠١
بۆچوونه‌کان