له‌و خوله ٢٦ كاتژمێرییه، بابه‌تی هاوكاری، بنه‌ماكانی هاوكاری، چالاكییه خۆبه‌خشه‌كان، شێوازی چوونه نێو كۆمه‌ڵگا و یا گه‌ڕه‌ك، ئاسانكاری و... به شێوازی یاری جۆراوجۆر و كاری هاوبه‌ش به‌ڕێوه چوو.
بڕیار درا ئاماده‌بووان دوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌و خوله فێركارییه، ناوه‌ڕۆكی خوله‌كه فێری ئه‌ندامانی تر له گه‌ڕه‌كی خۆیان بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها ئاماده‌بن بۆ كار و چالاكیی خۆبه‌خشانه له شار و گوند و گه‌ڕه‌كی خۆیان.
ئه‌و كارگه‌یه به هاوكاریی جێگریی كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی هۆرمۆزگان به‌ڕێوه چوو.
بۆچوونه‌کان