عمار متاوع كه رۆژنامه‌نوسێكى میسریه‌و ئه‌ندامى ئیخوان المسلمین له میسر به‌سه‌رهاتێكى زۆر خۆشى خۆى ده‌گێرێته‌وه و ده‌ڵێت : رۆژێك به‌رپرسى ئوسره‌كه‌م (ئوسره وه‌ك شانه‌ى حیزبى وایه له هه‌یكه‌لیه‌ى ئیخوان المسلمین) ته‌له‌فونى بۆ كردم ، كاتێك له قۆناغى دووهه‌مى زانكۆدا بووم ، پێى وتم كه ئاماده بم بۆ خێوه‌تگه‌یه‌كى په‌روه‌رده‌ى كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش چونه ده‌ره‌وه له خێوه‌تگه‌كه قه‌ده‌غه‌یه . شێوازى ئه‌و خیوه‌تگانه‌ى كه ئیخوان المسلمین ده‌یانكرده‌وه ئه‌وه‌بو یه‌كه‌مجار هه‌موان كۆ ده‌كرانه‌وه پاشتر دروشمى خێوه‌تگه‌كه دیاریده‌كراو پاشتر به خشته‌یه‌ك ورده‌كارى خێوه‌تگه‌كه بڵاو ده‌كرایه‌وه ... به‌ڵام ئه‌وه‌ى سه‌یر بوو لامان ئه‌وه‌بو كه به‌رپرسى خێوه‌تگه‌كه‌مان پێى راگه‌یاندین كه دروشمه‌كه له كۆتارۆژى خێوه‌تگه‌كه‌دا دیاریده‌كرێت .. رۆژى یه‌كه‌م و دووهه‌ممان به‌رێكرد به شێوه‌یه‌كى ئاسایى و وانه‌كانى خوێندنه‌وه‌ى قورئان و شه‌و نوێژ و عیباده‌ت كردن و وانه‌وتنه‌وه و ...هتد . زۆرینه‌ى ئه‌و وانانه‌ى كه ئه‌و دوو رۆژه بۆیان باس ده‌كردین بریتى بو له چۆنێتى خۆشنودى له ژیانماندا و چه‌ند تموحمان هه‌بێت و دونیا له‌زه‌تى زۆرى تیدایه و پێویسته لێى بێبه‌ش نه‌بین .... له رۆژى سێیه‌م و كۆتاییدا ... هه‌موومانیان كۆكرده‌وه‌و پێیان راگه‌یاندین كه یه‌كێكمان په‌روه‌ردگار دیاریكردوه بۆ شه‌هیدى !، یه‌كێكمان ئه‌بێت بچین بۆ فه‌ڵستین بۆ به‌شداریكردن له كرده‌وه‌یه‌كى ئیستیشهادیدا ... گومان له‌وه‌دا نیه كه گه‌ر په‌روه‌ردگار رۆژى ته‌واو كردبێت ئه‌مرێت ... یه‌كه‌مجار به گاڵته‌و گه‌پمان زانى ... به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نه‌مان زانى برایه‌ك هاته ناومان كه جلوبه‌رگى فه‌ڵه‌ستنى له‌به‌ردا بوو وه به شێوه ئاخاوتنى فه‌ڵستینى قسه‌ى ده‌كرد .. ئه‌و كه‌سایه‌تیه ده‌ستى كرد به قسه كردن و وتار دان ... باسى گه‌وره‌ى جیهادى بۆ كردین .. شێوازه‌كانى شه‌ركردن و پاداشته‌كانى شه‌هید له به‌هه‌شت و لاى خوا ... پاشتر ئاگادارى كردینه‌وه كه یه‌كێك له ئاماده‌بوان له‌گه‌ڵ خۆى ده‌بات و نابێت كه‌سو كاره‌كه‌شى پێى بزانن و هه‌رگیز ناشگه‌رێته‌وه!!!. پاشتر تۆزێك بێده‌نگ بوو له‌ناو بێده‌نگیه‌كى سه‌یر ئاماده‌بواندا هاوارى كرد كه هه‌مومان به توندى چاو داخه‌ین .. پاشتر پرسیارى لێكردین كه ئه‌و كه‌سه كێیه ئاماده‌یه بێت له‌گه‌ڵم به‌و مه‌رجانه‌ى له‌سه‌ره‌وه باسمكرد با ده‌ست به‌رز بكاته‌وه .. به‌راستى هه‌ڵوێستێك بوو هه‌رگیز وه‌سف ناكرێت .. دڵى هه‌موان به په‌له لێى ده‌دا .. ده‌ست به‌رز بكه‌یته‌وه واته ژیانت بۆ هه‌تا هه‌تایه كۆتاى هاتوه ... پاش تێپه‌ر بوونى چه‌ند ساتێك پێى راگه‌یاندین كه چاوه‌كانمان بكه‌ینه‌وه و كه دیمان هه‌موومان ده‌ستمان به‌رز كردوه‌ته‌وه ، پاشتر رایگه‌یاند كه مادام هه‌موومان ده‌ستمان به‌رز كردوه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ى كه‌س عاجز و بیتاقه‌ت نه‌بێت ناچاره رێگه‌یه‌كى تر به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سایه‌تیه دیارى بكات ... پێى وتین كه هه‌ندێك پرسیار ده‌كات و كێى هه‌مویانى به به‌ڵى جواب دایه‌وه ئه‌وا ئه‌و كه‌سه براوه ده‌بێت و دیاریده‌كرێت : پاشان ده‌ستى به پرسیاره‌كانى كرد : كێ هه‌موو قورئانى له‌به‌ره ؟ كێ ئه‌م مانگه‌ى رابردوو به ته‌واوى هه‌موو به‌یانیه‌ك نوێژى به كۆمه‌ڵى له مزگه‌وتا كردوه ؟ كێ ئه‌م مانگه‌ى رابردوو به بێ دابران هه‌موو دوشه‌مه‌و پێنج شه‌مه‌یه‌ك به‌رۆژوو بوه ؟ كێ و كێ و كێ ؟؟؟ وه‌ڵامه‌كان له ئاستى پرسیاره‌كاندا نه‌بوون و هه‌موومان سورهه‌ڵگه‌رابووین و ته‌ریق ده‌بوینه‌وه .. پاش ئه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى ته‌واو كرد ، ئه‌و برا فه‌ڵه‌ستینیه به ده‌نگێكى به‌رز هاوارى كرد كه به داخه‌وه كه‌ستان نه‌تانتوانى بگه‌نه ئه‌و ئاسته... زۆر به‌داخه‌وه !. پاشتر ئه‌و میوانه له‌ناكاوه رۆشت و پاشتر زانیمان كه ئه‌و برایه ، برایه‌كى كارامه‌ى كۆلێژى ئه‌ندازیارییه.. ئه‌و بابه‌ته‌كه‌ى كه توشیان كردین هه‌مووى فێڵێك بوو لێمان ... پاشتر و به‌رپرسى خێوه‌تگه‌كه‌مان هاته ناومان و لافیته‌یه‌كى به‌ده‌سته‌وه بو كه به‌رزى كرده‌وه و تیدا نوسرابوو دروشمى خێوه‌تگه‌كه‌مان ئایه‌تى : ولو أرادوا الخروج لأعدوا له عدة ئه‌گه‌ر بیانویستایه ده‌رچن (بۆ غه‌زا) ئه‌وه خۆیان بۆ ئاماده ده‌کرد...
بۆچوونه‌کان
بدون‌نام
31 مرداد 1393 - 05:46ده س خوش به راستی جی خویه تی هموی بیر‌و باوه ر دارانی فیکره ی ئیخوانی ئه م بابته ته وه به رچاو بخن.