ده‌سته‌یه‌ک له ھێزه ئه‌منیه‌کانی شاری تاران، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به گرتن و داخستن ده‌رگاکانی مزگه‌وتی «صادقيه» له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن له‌م شوێنه‌دا به‌رگریان کرد. به پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری ئیسلاح وێب، ھێزه ئه‌منیه‌کان کاتژمێر 30 : 6ی سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له به‌ر مزه‌گه‌وتی سادقیه‌ی تاران ئاماده‌بوونی و به‌رگریان کرد له‌وه‌ی خه‌ڵکی بچنه ناو مزگه‌وت و ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ھاتبوون بۆ نوێژ، ده‌رکران. بە پێی قسه‌ی وته‌بێژی شۆڕای مزگه‌وته‌کانی ئه‌ھلی سوننه‌ت، پۆلیسی ئه‌منی، نیمه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی نوێژ داوای به‌ڵگه‌ی فه‌رمی کردبوو و له ماوه‌یه‌کی که‌مدا، ئه‌م نوێنه‌ره ده‌چێته فه‌رمانگه‌ی شاری تاران و دوای ئه‌وه‌ی که پێوه‌ندی به به‌ڕێوبه‌ری پارێزگای تاران، پێی ده‌گوترێ که به پێی به‌ڵگه‌ی فه‌رمی، ده‌بێ ھه‌ندێ گوشار بخرێته سه‌ر نوێژی ته‌به‌عه بیانیه‌کان نه‌ک ئه‌ھلی سوننه‌تی دانیشتووی تاران، و له‌م باره‌وه ھیچ به‌رگریه‌کی فه‌رمی نییه. به‌م بۆنه‌وە و به‌پێی یاسای ساڵانی رابردوو، له سه‌ره‌تای ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ده‌رگاکانی مزگه‌وتی سادقیه بۆ نوێژخوێنان کرایه‌وە و قورئان خوێندن و ئەڵڵاھوئهکبهر ده‌ستی پێ‌کرد به‌ڵام به‌ھۆی به‌رگری سه‌ربازه‌کان له‌به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژن، خەڵکی به ناڕەحەتی و ناھومێدیهوه به‌ره‌و ماڵی خۆیان گەڕانهوه و ھه‌ندێکیشان چوون بۆ مزگه‌وته‌کانی دیکه. دكتۆر ستووده ڕایگه‌یاند : وه‌کوو ساڵانی پێشوو به‌رگریه‌کان به شێوه‌ی زاره‌کی و نافه‌رمیانه بوو و ھیچ به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ به‌رگریکردن پیشانی ئێمه نه‌دراوه. ستووده وێڕای ده‌ربڕینی خه‌م و ناڕه‌حه‌تی خۆی له‌م ئیشه‌ی پۆلیسی ئه‌منی که بووه ھۆی پێشێلکردنی مافی ئه‌ھلی سوننه‌تی تاران، گله‌یی له ھاوکاری نه‌کردنی به‌رپرسی پارێزگا و فه‌رمانگه‌ی تاران کرد و ھاوکاری به‌ھێزتر و باشتری ڕێکخراوه به‌رپرسه‌کان وه‌کوو ڕاوێژکاری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار له‌به‌شی که‌مایه‌تیه ئایینی و مه‌زھه‌بیه‌کان و ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێرانی داوا کرد. به‌پێی ڕاپۆرتی ھه‌واڵنێری ئێمە، مزگه‌وتی «شارۆچکه‌ی دانش» له‌و مزگه‌وتانه‌ی که ژێر چاودێری شۆرای مزگه‌وته‌کان له به‌ڕێوه‌چوونی نوێژ به‌رگری کرا به‌ڵام له مزگه‌وته‌کانی دیکه نوێژ به‌ڕێوه چوو. شایانی باسە که مزگه‌وتی پونهکیش یه‌کێ له‌و شوێنانە بوو که به‌رگری به‌ڕێوه‌چوونی نوێژی جه‌ژنی لێ کرا.
بۆچوونه‌کان