گروپی که‌ژوانی قه‌ندیل به‌ھۆی نزیکبوونه‌وه ساڵیادی بۆردومانی کیمیاوی سه‌رده‌شت، له ڕۆژانی 15 و 16ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ چوونه سه‌ر قه‌ڵای 3300 میتری بینالود له پارێزگای خۆراسان. گروپی که‌ژوانی قه‌ندیلی سه‌رده‌شت، که له شه‌ش کەس پێکھاتووه له ڕۆژانی 15 و 16ی پووشپه‌ڕی 93، به دروشمی «سوڵحی جیھانی بۆ ھه‌موان» و بۆ به‌رزڕاگرتنی یادی کوژراوانی بۆردومانی کیمیاوی سه‌رده‌شت چوونه سه‌ر کێوی 3300 میتری بینالوود له پارێزگای خۆراسان. به پێی وته‌ی ڕه‌ئوف ئازه‌ری له ئه‌ندامانی گرووپی که‌ژوانی، له سه‌ر لووتکه‌ی کێو به به‌شداریی ده‌سه‌یه‌ک له میامی سه‌ر به پارێزگای سمنان، مه‌شھه‌د و نه‌یشابوور وێڕای خوێندی فاتێحا بۆ ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو ئه‌نوه‌ر خه‌لیل پوور که له ڕۆژی ھه‌ڵاچوونه سه‌ر کێودا به‌ھۆی برینی کیمیابارانه‌که‌ی ڕژیمی به‌عس ساڵی 67ی سه‌رده‌شت کۆچی دوایی کردبوو، به شێوه‌ی گشتی یاد و بیری شه‌ھیدان و بریندارانی کیمیابارانه‌کەی سه‌رده‌شتیان به‌رز ڕاگرت و فه‌تحی لووتکه‌ی کێوه به‌وان پێشکه‌ش کرا. جێگای باسه که گروپی که‌ژوانی قه‌ندیل یه‌کێ له مێژینه‌ترین گروپه که‌ژوانیه‌کانی سه‌رده‌شته که به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی که‌ژوانی ھه‌یه و تا ئێستا چوونه‌ته سه‌ر زۆربه‌ی کێوه‌کانی ناوخۆ و ده‌ور و به‌ر و ھه‌موو ساڵێکیش له سه‌ره‌تای ساڵیادی بۆردومانی کیمیاوی سه‌رده‌شت ده‌چنه سه‌ر کێوی زیاد له 3000 میتری.
بۆچوونه‌کان