كولتوور بیرۆی شاری دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا له واڵی تایبه‌تی خۆیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕایان گه‌یاندووه، كه دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی لیژنه‌ی تایبه‌ت به خه‌ڵاتی "نیلی زاكس"، بڕیار درا خه‌ڵاتی ساڵی 2017 ببخشرێته (به‌ختیار عه‌لی) نووسه‌ری ناودار و گه‌وره‌ی كورد.
هه‌واڵی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نیلی زاكس له لایه‌ن (به‌ختیار عه‌لی)یه‌وه، كه یه‌كێكه له كۆنترین خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و ته‌نیا به كه‌سایه‌تییه زۆر ناسراو و گرنگه ئه‌ده‌بییه‌كان دراوه، له میدیا و لاپه‌ڕه كولتوورییه‌كانی ئه‌ڵمانیا گرنگییه‌كی زۆری پێ درا و سه‌رنجی زۆربه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌ده‌بیاتی بۆ خۆی ڕ‌اكێشا.
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی پێشتر ئه‌م خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتووه بریتین له: (ئه‌ریك فرۆم، میلان كۆندێرا، نادین گۆردمیر، ئه‌لیاس كانیتی، كریستا ڤۆڵف، دافید گرۆسمان، مارگرت ئه‌تود).
به‌ختیار عه‌لی نووسه‌ری ناوداری گه‌وره‌ی كورد ئێسته له به‌رلین ئاماده‌ی فێستیڤاڵی ئه‌ده‌بیی به‌رلینه، به‌پێی زانیاری ناوه‌ندی چاپی "یونیۆنس فێرلاگ"، كه كتێبه‌كانی به‌ختیار عه‌لی چاپ ده‌كات، ده‌یان نامه‌ی پیرۆزبایی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ناوه‌نده.
به‌ختیار عه‌لی ڕۆماننووس، شاعیر و ڕۆشنبیری ناوداری گه‌وره‌ی كورده و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی گۆڤاری ڕه‌ھه‌ند، یه‌كه‌م رۆمانی به ناوی مه‌رگی تاقانه‌ی دوووه‌م، ساڵی ١٩٩٧ له سوێد بڵاو كرایه‌وه، شێرۆك بێكه‌سی شاعیر له وه‌سفیدا ده‌ڵێت :"به‌ختیار دیارییه‌كی ئه‌زه‌ل و دووباره نابێته‌وه له 100 ساڵی داهاتووش".
یه‌كه‌م به‌رھه‌می بڵاوكراوه‌ی به‌ختیار عه‌لی قه‌سیده‌ی "نیشتیمان"ه. له ساڵانی ھه‌شتادا به‌ختیار كۆمه‌ڵێك قه‌سیده‌ی درێژ ده‌نووسێت، له‌وانه «شار»، «گوناھ»، «كه‌رنه‌ڤاڵ» و چه‌ندی تر، ده‌ستنووسی یه‌كه‌می ڕۆمانی «مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م»یش ھه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه. له پاییزی ساڵی ١٩٨٩دا یه‌كه‌مین وتاری به دوو به‌ش به ناونیشانی «قسه‌كردن له په‌راوێزی بێده‌نگی»دا له ڕۆژنامه‌ی «پاشكۆی عێراق»دا بڵاوده‌بێته‌وه. له ڕۆژانی سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕیندا، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك نووسه‌ری تردا ژماره یه‌كی "گۆڤاری ئازادی" ده‌رده‌كه‌ن كه دواتر پێنج ژماره‌ی لێ بڵاوده‌بێته‌وه. له ساڵی ١٩٩٢دا یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه شیعری به‌جۆرێكی ئێجگار ساده و سه‌ره‌تایی و به تیراژێكی كه‌م چاپ ده‌كرێت. له نێوان ساڵانی ١٩٩٢ تا ١٩٩٤ چه‌ندین كۆڕ و سیمینار له ھه‌ولێر و سلێمانی پێشكه‌ش ده‌كات و ئیشه‌كانی له پاڵ ئیشی كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و ڕۆشنبیری تردا وه‌ك سه‌ره‌تای سه‌رھه‌ڵدانی جۆره تێڕوانینێكی جیاواز بۆ ئه‌ده‌ب و كۆمه‌ڵگا سه‌یرده‌كرێن.
بۆچوونه‌کان