ناوه‌ندی
11 بهمن 1401
0
118
بنه‌ماڵه و حيجابی منداڵان
به ڕاستی بنه‌ماڵه کاريگه‌رترين و يه‌که‌م شوێنه‌واری فێرکاری و په‌روه‌رده‌يی مرۆڤه و دايک و باب يه‌که‌م مامۆستای ئه‌ون. بنه‌ماڵه وه‌کوو ناوه‌کی سه‌ره‌کی و يه‌که‌می کۆمه‌ڵگايه ، چۆنيه‌تی بير و ده‌روونی مرۆڤ پێک دێنێت. منداڵ هه‌ر له کاتی بهدنياهاتن تاکوو چه‌ند ساڵ دوای ئه‌و، ته‌نيا له چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه دایه.
چاودێری نه‌کردنی حيجاب له‌لايه‌ن دايک و پێوه‌ندی دايک و باب له‌گه‌ڵ: نامه‌حره‌م به‌بێ چاودێری بنه‌ما ئاکاری و ئيسلامیيهکان، به ته‌واوی کاريگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر که‌مبوونه‌وه‌ی هه‌ستياری ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به‌تايبه‌ت منداڵ به‌رامبه‌ر به ئاکار و بايه‌خه ئايينيیهکان.

به‌پێی لێکۆڵينهوهکان، ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که زۆربه‌ی نزيک به هه‌موو که کچ و ئافره‌ته‌کانی بێحيجاب و سووچبارن يه‌ک يان چه‌ند له‌م تايبهتمنديانهيان هه‌بووه:
- تێکچوونی بنه‌ماڵه.
- پارێزگاری نه‌کردنی دايک و باب له منداڵ به هۆی نه‌زانی، گرفتاری و يان که‌می له‌ش، هه‌ست و سۆزدا.
- گيرۆدهيی، سووچباری و لادانی يه‌ک يان چه‌ند ئه‌ندامی بنه‌ماڵه.
- شوێنکاری ناشياوی بنهماڵهيی به‌هۆی جياوازی خستن و سووکايهتيکردنی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه به
تايبه‌ت دايک و منداڵانی کچ و يان ناز پهروردهيی، توندوتیژی، به‌غێڵی، زۆری ئه‌ندامی بنه‌ماڵه و...
- جياوازی مه‌زهه‌ب يان ڕه‌گه‌ز.
- لاوازی بڕوای ئايينی و به‌شدارینه‌کردنی دايک و باب له ڕێ و ڕه‌سمه ئايينيیهکان.
- ئاسووده‌يی زياده و داهاتی ناڕه‌وا و باهێنهر.
- ده‌سته‌نگی و کهمدهسی و کێشه‌ی ماڵی زۆر.
چه‌ن پێشنيار:
۱- بنه‌ماڵه‌کان به‌تايبه‌ت دايکه‌کان که باريان قورستره سه‌باره‌ت به په‌رورده‌کردنی کچه‌کانيان و پێوه‌ندی زۆرتريان هه‌يه له‌گه‌ڵياندا، کاتی به‌رنگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ نامه‌حره‌م، با به‌ته‌واوی پۆشته بن و له چاشێو و ئه‌و شتانه که‌ڵک بگرن، تاکوو کچهکانيشيان هه‌ر له منداڵیيه‌وه فێر ببن و چاويان لێی ببڕن و له‌گه‌ڵ حيجاب ئاشنا ببن. ئه‌ڵبه‌ت پێويسته له‌گه‌ڵ ڕاهێنانييان به حيجاب پێويسته له هه‌موو بابه‌ته‌وه باسی سوود و که‌ڵکی جل و پۆششيان بۆ بکه‌ن و هانيان بده‌ن بۆ جلی ئيسلامی و وريای دۆست و ههواڵهکانيان ببن.
۲- کۆنترۆڵی منداڵ له لايه‌ن دايک و باب کاتی ڕۆیشتنه ده‌ره‌وه و هاتنه‌وه‌يان بۆ ماڵ و چاودێری دانيشتن و ههڵسوکهوتنهکانيان له دانيشتنی تايبه‌ت و ناتايبهت.
٣- وشياری دايک و باب له که‌ڵکوه‌رگرتن له فيلمی خراپ و که‌ناڵه‌کانی سهدهلايت له ته‌نيشتی مندڵهکانياندا؛ چونکو ئه‌وه ده‌بێته هۆی کۆنجکۆڵی ئه‌وان و سه‌رمه‌شق گرتن لێیان.
٤- سه‌رنجدان به بنه‌ما ئاکاريه‌کان و جلی شياو له لايه‌ن دايک و باب له ته‌نيشتی منداڵهکانياندا، باوک له ته‌نيشتی کچ و دايک له ته‌نيشتی کۆڕ.
٥- لابردنی دڵه‌ڕاوکێی ژيان بۆ بنه‌ماڵه‌کان و که‌مکردنه‌وه و له کۆتاييدا له‌نێوبردنی جياوازی چينايه‌تی.
٦- دياریکردنی سنووری حيجابی ئيسلامی به سه‌رنجدان به کلتوری ده‌وڵه‌مه‌ندی ئيسلامی و ئێرانی بۆ کچ و کۆڕه‌کان.
سه‌رچاوه:
مانگنامه‌ی "پيام زن" ، ژماره 232 ، تير 1390
بۆچوونه‌کان