ئێواره‌ی دوێنێ بانگخـوازی ناسراوی جیهانی ئیسلامی و بیریار و نووسه‌ر و مێژوونووس و په‌روه‌رده‌كاری گه‌وره – دكتۆر منیر الغضبان – ی چاودێری گشتیی پێشووی ڕێكخراوی اخوال المسلمينی سوريا، له‌شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز كۆچی دواییكرد و له‌حـه‌ره‌مـی كـه‌عـبـه‌ی پـیـرۆزیـشـدا نـوێژی جـه‌نازه‌ی له‌سه‌ر كرا . دكتۆر منیر له‌دایك بووی ساڵی ( 1942 / ریفی دیمه‌شق ) ه و دوایین بڕوانامه‌ی به‌رزیش كه‌به‌ده‌ستی هێناوه دكتۆراكه‌ی بوو له‌زمانی عه‌ره‌بیدا له‌زانكۆی – القرا‌ن الكریم – له‌ووڵاتی سۆدان " 1997 ", جگه له‌وه‌ی كه‌چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیی له‌سه‌ر كاره به‌پێز و ناوازه و نوسینه نایابه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه و بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی شورای ڕێكخراوی ئیخـوان موسلیمین بووه . دكتۆر منیر خاوه‌نی ( 41 ) كتێبی ناوازه‌ی چاپكراوه له‌بواره‌كانی سیره‌تی ژیاننامه‌ی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وای ئیسلام – صلی الله علیه وسلم – و فیقه و مێژوو و سیاسه‌ت و په‌روه‌رده‌كانی سه‌ركردایه‌تی و حه‌ره‌كی و منداڵ و كۆمه‌ڵگا و ئافره‌تان و كارگێڕی و ڕه‌وشت و .... هتد . ئیخـوان موسلیمینی سوریا به‌گه‌رمی هاوخه‌میی بۆ كۆچی دوایی ئه‌و مامۆستا و گه‌وره نوسه‌ر و بانگخـوازه ده‌ربڕی و سه‌ره‌خۆشیی له‌خۆیان و ئه‌ندامانیان و ته‌واوی جیهانی ئیسلامیش كرد .
بۆچوونه‌کان