ئەرنۆڵد ڤاندۆرمی هۆڵەندی ئەو دەرهێنەرەی كە فیلمێكی لەسەر پێغەمبەر (صلی‌ الله‌علیه‌وسلم) بەرهەمهێناو تێدا سوكایەتی تێدابوو، دوای ئەوەی مسوڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاندو  ئەمساڵ فەریزەی حەجی ئەنجامداو لەئێستادا كاردەكات بۆ دامەزراندنی پارتێكی ئیسلامی لەئەوروپا. 

ڤادۆرم لەلێداونێكدا ڕایگەیاند "كارەكانی دامەزراندنی یەكەم پارتی ئیسلامی لەئەوروپا كۆتایی پێهێناوە، ئامانجی ئەم پارتە ئیسلامییە ناساندنی ئیسلام‌و بڵاوكردنەوەی گیانی لێبوردەییە لەسەرجەم وڵاتانی  ئەوروپا".

هەروەها لەماوەی ڕابردوودا ڤاندۆرم ڕایگەیاندبوو كە دەیەوێت فیلمێك بەناوی "محەمەد سەید بەشر"  لەسەر ژیانی پێغەمبەر بەرهەمبهێنێت.