دادگای باڵای قاھیرە حوکمی زیندانی ھەتاھەتایی بۆ محەمەد بەدیع، ئەمینداری گشتی «ئیخوانولموسلمین» و دوو کەسی دیکەی لە فایلی «بەرپرسانی عەمەلیاتی ڕابێعە» دەرکرد.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح وێب، ئەم دادگایە حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بۆ 15 تاوانبار دەرکرد. حوکمی بی‌تاوانیشی بۆ 21 کەسی دیکە دەرکرد وەکوو «سعد الحسینی» ئەندامی پێشووی پاڕلەمان .

لەو تاوانانەی کە ئەم کەسانەی پێ تاوانبار کراون، ڕێنوێنی گرووپی «اخوان المسلمین» بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دەوڵەت و بشێوێنی لەم وڵاتەیە دوای ئەوەی کە مانگرتنی گۆڕەپانی «العدویە» و «النهضة» ھەڵوەشێندرایەوە. ھەروەھا تاوانی داڕشتنی گەڵاڵە بۆ سووتاندنی داراییەکانی دەوڵەت و کڵێسەکان.