پڕۆفیسۆر ئەمیر حەسەن‌پوور ساڵی 1943ی زایینی لە شاری سابڵاغ (مەھاباد) چاوی بە دونیا ھەڵێناوە. سەرەتای خوێندنی لە مەھاباد بووە و پاشان بۆ درێژە بە خوێندن چوەتە تاران. بڕوانامەی کارناسی لە لقی ئەدەبیاتی ئینگلیسی لە ساڵی 1964 لە زانکۆی تاران وەرگرتووە. بۆ فەترەیەک دەگەڕێتەوە مەھاباد وەک مامۆستا قوتابخانە، سەرقاڵی وانەگوتنە دەبێ. پاشان لە 1968ی زایینی دەچێتەوە تاران و پاش دوو ساڵ بڕوانامەی ماستەر (=فوق لیسانس) وەر دەگرێ. پاشان بۆ خوێندن لە قۆناخی دکتۆرا، دەچێتە ئەمریکا و ساڵی 1989ی زایینی بڕوانامەی دکتۆرا لە پەیوەندیی کۆمەڵناسی زمان و ھەروەھا «مێژووی ھاوچەرخی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست» وەر دەگرێ. پاشان نیشتەجێی کەنادا دەبێت و ڕۆژی 24ی 6ی 2017ی زایینی لە شاری «تۆرێنتۆ»ی کەنادا بەھۆی نەخۆشینی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.


پڕۆفیسۆر حەسەن‌پوور لە باری «زمان و ئەدەبی» کوردیدا چەندین لێکۆڵینەوەی بەسوودی ئەنجام داوە و یەکێ لە بەرچاوترین شارەزایانی زمان و ئەدەبیاتی کوردی دەناسرێت کە تا ئێستا چەندین پەرتووک و دەیان وتار و مەقالەی لەسەر ژینۆسایدی زمانی، مێژووی ناسیۆنالیسمی کورد، زمان و ئەدەبیاتی کورد بڵاو کردوەتەوە.