رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا بە یاوەری ئامینە ئەرۆدغانی خێزانی سەردانی ووڵاتی ئەلبانیای كردو هەر لەوێش بەردی بناغەی گەورەترین مزگەوتی ئەو ووڵاتـەی دانا و لە مەراسیمەكەدا دەستی كرد بە گریان . دوو هەفتە لەمەوبەر لە نێوان كۆبونەوەی باڵای سەرۆك كۆماری توركیا و ئەلبانیا ، رەجەب تەیب ئەرۆدگان بەڵێنی دروست كردنی گەورەترین مزگەوتی لە شاری (تیرانا)ی پایتەختی ووڵاتـی ئەلبانیا داو و هەروەها لە پاڵ مزگەوتەكەش گەوەرەترین مۆزەخانە لەو ووڵاتە دەكاتەوە . ئەردۆغان ئەركی دروست كردن و سەرپەرشتی ئەم مزگەوتەی بە كۆمەڵەی ئاینەكانی توركیا (TDV) سپاردە و ئاشكرایشی كرد كە مەبەستی ئەو تەنها پیكەوە ژیان و لێك نزیك بونەوەی زیاتری هەردوو لایە . بە پێێ هەواڵێكی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، دوێنێ چوار شەممە لە كاتی مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی مزگەوت و مۆزەخانەكە ،(بویار نیشانی ) سەرۆك ووڵاتـی ئەلبانیا و خێزانەكەی و چەندین بەرپرسی تر ئامادە بوون . دەربارەی ڕووبەری گەورەیی ئەو مزگەوتە ، ئاژانسی ئەخبار تورك ئاشكرای كردوە كە ئەو مزگەوتە لەسەر ڕووبەری 10 دۆنم زەوی دروست دەكرێت و جێگای 4500 نوێژ خوێن دەبێتەوە . بەشەكانی تر ئەم مزگەوتە پێك هاتووە لە هۆڵی كۆبونەوە كە جێگای 332 كەس دەبێتـەوە و گەارجەكەی جێگای 500 دەبێتەوە ووە 10 بەشی تر لە نێو باڵەخانەی مزگەوتەكە بە شێوەی جیا جیا دروست كراون وەكو فێربونی قورئانی پیرۆز و پێشانگا و كتێبخانە و ژووری چاودێری كردنی منداڵی بچووك و مۆزەخانە و كافتریا و شوێنی كەم ئەندامان . ئەەی جێگای سەرنج بوو ، لە كاتی ەراسیمی كردنەوەی ئەو مزگەوتە ، كۆمەڵێك و سرودیی ئاینی وتەواشح پێشكەش كرا و بەو هۆیەشەوە ئەرۆدگان و هاوسەرەكەی دەست كرد بە گریان و بەڵێنیان دا كە خزمەتی زیاتری موسڵمانەكانی ئەلبانیا بكەن . شایەنی باسە زەوی مزگەوتەكە ناوی (نمازغا)یە و زەویەكەشی لەلایەن (ئیدی راما)سەرۆك وەزیراتی ووڵاتی ئەلبانیا پێشكەش بە موسڵمانەكان كراوە . كۆماری ئەلباینا یەكێكە لە دەوڵەتەكانی هەرێمی بەلقان و دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاـی ئەوروپا و پایتەختەكەی ناوی تیرانا یە ژمارەی دانیشتوانی نزیكەی 3 ملیۆن كەس و لەو ژمارەیەش زیاتر 70% موسڵمانە
بۆچوونهکان