وه‌ناو خوا که ده‌هه‌نده و دلۆڤانه
ئێمه کۆمه‌ڵێک له موسوڵمانانین له «کوردستان» زێدی باب و باپیرانمان سه‌رمان هه‌ڵداوه، به‌شێکین له رابوونی جیهانی ئیسلام و خۆمان به خزمه‌تگوزاری قورئان و سوننه‌ت ده‌زانین. بانگه‌واز ده‌که‌ین و ئامانج و داوامان حاکمکردنی شه‌رعی خوا و ژیان له سێبه‌ری ئیسلامه؛ هه‌ر به‌و جۆره‌ی بۆ پێشه‌وامان محه‌ممه‌د (صلی الله علیه و سلم) هاتۆته خوار و به‌و شێوه‌یه‌ی که پێشینیه ساڵحه‌کان (سلف صالح) بانگه‌وازیان بۆ کردووه و له ژیانیاندا به کرده‌وه ره‌نگی داوه‌ته‌وه؛ به جۆرێک که باوڕیی قووڵی پڕ به دڵییان پێیههبووه و تێگه‌یشتنێکی درووستی وایان هه‌بووه که ئاوه‌ز و زه‌ینیان بخه‌مڵێنێ و شه‌ریعه‌تێکیان په‌سه‌ند کردوه که هه‌موو هه‌ڵسووکه‌وت و ره‌وشتیان کۆنترۆڵ بکات. شێوازی بانگه‌وازیان بۆ لای خوا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه بووه که ده‌فه‌رموێ: «ادع الی سبیل ربک بالحکمة والموعظة الحسنة» بانگ بکه بۆ ڕێگه‌ی خاوه‌نه‌که‌ت به لێزانین و به په‌ند و ئامۆژگاری جوان. ئێمه له ژێر تیشکی ئایه‌ته پیرۆزه‌کانی قورئان و ژیان و سیره‌ی کرده‌یی و سوننه‌تی پێشه‌وامان محه‌ممه‌د (صلی الله علیه و سلم) بانگه‌واز ده‌که‌ین بۆ ئیسلام.
دیالۆگ و هه‌ڤپه‌یڤین لای ئێمه به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیه و له ڕیگای قانێعکردن و قه‌ناعه‌ت پێدانێکی ئه‌وتۆیه که پشت ئه‌ستووره به به‌ڵگه، لۆژیک و به‌ڵگه هێنانه‌وه. ئازادی لای ئێمه واجبێکه و مافێکی سروشتییه که خوا به مرۆڤی به‌ده‌ر له هه‌موو جیاوازیه ره‌گه‌زی، زمانی و فیکریه‌کان به‌خشیوێتی. ئازادی یانی ئازادی بیروباوه‌ر و به‌ندایه‌تیکردن و دربڕینی بۆچوونه‌کان و هاوبه‌شی له بریاردان. ده‌کارهێنانی مافی هه‌ڵبژاردن له کاناڵی هه‌بوونی ئیختیاری ئازادانه‌ی بێخه‌وش لامان په‌سه‌نده. هێچ که‌س بۆی نیه ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر مافی ئازادی و هێمنایه‌تی که‌سێکیتر. ره‌وا نیه بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی هێرش ده‌به‌نه سه‌ر ئازادیه‌کانی مرۆڤ و هێچ پاساو و بیانوویه‌ک شیاوی وه‌رگرتن نیه.
زانست کۆڵه‌که‌یه‌کی پته‌وی ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامییه و باڵاده‌ستبوون له وه‌ده‌سهێنانی ئه‌رکی سه‌رشانی موسوڵمانانه. «کرده‌وه» ره‌نگدانه‌وه‌ی «ئیمان» و باوه‌ره و تاکه ڕێگای پێشکه‌وتنی گه‌لی موسوڵمانه و ده‌سته‌به‌رکردنی ڕێگاکانی پارێزگاری له هێمنایه‌تی گه‌لی موسوڵمان و پشتیوانی له ئازادیه‌کانی و به‌رگریکردن له به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌کانی و جێبه‌جێکردنی ئه‌رکی راگه‌یاندنی جیهانی ئیسلام که خوا له سه‌ر شانی نه‌ته‌وه‌ی موسوڵمانی داناوه هه‌ر به زانست، ئیمان و کردوه‌ی چاک دێته دی. هه‌ر وه‌ها به‌رده‌وامبوون (ثبات) له سه‌ر ئه‌م ڕێگایه و وه‌دیهێنانی ئاماژه‌کانی ئیسلامی له خۆماندا به پێویست ده‌زانین.
به‌ربه‌ره‌کانی، له‌قاودانی هه‌ر چه‌شنه خۆداسه‌پاندن، ئیستیعمار، سته‌م و ملهۆڕی و دزینی سامانی موسوڵمانان به هه‌ر ناوێک بێ شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و به دژی راده‌وه‌ستین. بنه‌ڕه‌ت و سه‌رچاوه‌ی فێربوون و فێرکردن، چه‌مکه‌کان، ره‌وشت، باشییه‌کان، یاساکان، تێکه‌ڵبوونه‌کان، ڕێساکان و چاکسازیه‌کان کتێبه‌که‌ی خوا واته قورئان و سووننه‌تی راسپارده‌ی گه‌وره‌ی خوا موحه‌ممه‌ده (صلی الله علیه و سلم) که پێمانوایه ئه‌گه‌ر موسوڵمانان ده‌ست به‌و دووانه بگرن و شوێنیان که‌ون هه‌رگیز سه‌رلێشێواو نابن.
به تێگه‌یشتنی ئێمه ئیسلام و بیری ئیسلامیی ده‌توانێ گشت بواره‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی له هه‌موو شوێن و کاتێکدا به‌ڕێوه برێ. به باوه‌ڕی ئێمه ئیسلام ته‌واوتر و بانتره له‌وه‌یه که هه‌موو ورده‌کاریه‌کانی ژیان باس بکات و پلانی بۆ دیاری بکا به تایبه‌ت له‌و شتانه‌ی که تایبه‌ت به ژیانی ئه‌م جیهانه‌ن، به‌ڵام بۆ ئه‌م به‌شه‌ش بنه‌ما و ڕێسای گشتی و هێڵی سه‌ره‌کی داناوه که خه‌ڵک بۆ دهعهمهل هێنان و پیاده‌کردنی کرده‌یی؛ ده‌توانن که‌ڵکی لێوه‌ربگرن و پێیدا بڕۆن.
نوێژ کۆڵه‌که‌ی دینه و جیهاد و تێکۆشان لووتکه‌ی ئامانج و گه‌وره‌ییه و خوا مه‌به‌سته و پێغه‌مبه‌ر پێشه‌وا و ڕێبه‌رمانه و مردن له ڕێگای خواش گه‌وره‌ترین ئاواتمانه.
ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌ری به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌ت بێ، «یه‌کسانی» ش یه‌کێک له گرنگترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانێتی. له کۆمه‌ڵگای موسوڵمان‌نشین دا سه‌روه‌ری بۆ یاسایه‌که که له شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌رگیرابێ؛ هه‌روه‌ها بۆ وه‌دیهاتنی دادپه‌روه‌ری له سه‌ر یه‌کسانی تاکه‌کان پێداگری ده‌که‌ین.
په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تان و گه‌لان ده‌بێ له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر، هاوکاری و هاوسۆزی و گۆڕینه‌وه‌ی زانست بێ. هێچ که‌س و لایه‌نێک بۆی نیه ده‌ست له کاروباری گه‌لان و ده‌وڵه‌تانی دیکه وه‌ربدات. هه‌موو گه‌لێک بۆی هه‌یه مافی چاره‌ی خۆ نووسینی هه‌بێ و بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات. خوای گه‌وره هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئازاد دروست کردوه و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی، ره‌گه‌زی، زمانی و ره‌نگی پێستی سه‌لماندوه و هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک بۆی نیه به ناوی ئیسلام نهتهوهکانیتر بچه‌وسێنێته‌وه، ئیسلام مڵکی که‌س نیه، ئیسلام هی ئه‌و که‌سه‌یه باوه‌ڕی پێیه‌تی و له کرداری و ره‌وشتی ره‌نگ ده‌داته‌وه جا له هه‌ر جێگایه‌ک بێ و به هه‌ر زمانێک قسه بکا. لای خواش پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌ست به به‌رپرسیارێتی واته «ته‌قوا» یه.
ئێمه خوازیاری چاکسازین و لامان وایه هه‌موو گه‌له چه‌وساوه هه‌ژاره‌کان و موسوڵمانه زوڵملێکراوه به‌شخوراوه‌کان بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانیان ده‌بێ هه‌وڵی جیددیان بۆ بدرێ. ئێمه له ناسنامه‌ی زاڵم ناپرسین به‌ڵکوو خوودی «زوڵم» مه‌حکووم ده‌که‌ین جا هه‌ر که‌سێک به هه‌ر ناوێک له هه‌ر شوێنێک بیکا.
ئێمه «بانگه‌واز و ده‌عوه‌تێکی سه‌له‌فین» به‌و مانایه که بانگێشتن ده‌که‌ین بۆ گه‌رانه‌وه بۆ ئیسلام و بۆ سه‌رچاوه سه‌ره‌کیه‌کانی وه‌کوو قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (صلی الله علیه و سلم) و ڕه‌وشێکی «سوننی» ین له به‌ر ئه‌وه که خۆمان له هه‌موو شتێکدا به تایبه‌ت له «باوه‌ر و عه‌قیده» و «عیباده‌ته‌کان» دا به شوێنکه‌وتووی سوننه‌ت ده‌زانین.
ده‌عوه‌تی ئێمه «هه‌قیقه‌تێکی سۆفی» شه؛ به‌و مانایه که بناغه‌ی خێر و چاکه له خاوێنکردنی ده‌روون، پاقژکردنه‌وه و سڵامه‌تی دڵ و له ئه‌نجامدانی وشیارانه‌ی کرده‌وه‌ی چاک ده‌زانین، ته‌نیا بۆ خوا کار ده‌که‌ین و خۆشه‌ویستیمان بۆ خاتر و له ڕێگای خوا دایه و برایه‌تیشمان هه‌ر بۆ ئه‌وه. ئێمه «گرووپێکی کۆمەڵایەتی» شین؛ داوای چاکسازی و ئیسلاح له بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی ده‌که‌ین و هه‌روه‌ها پێمان وایه که په‌یوه‌ندی ئوممه‌تی موسوڵمان له گه‌ڵ گهلانیتر ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی تێدا بکرێ و په‌روه‌رده‌ی گه‌لی موسوڵمانیش ده‌بێ له سه‌ر بنه‌مای عیززه‌ت و که‌رامه‌ت بێ.
ئێمه «ده‌سته‌یه‌کی وه‌رزیشی» ین که ساغی له‌شمان لا گرینگه و ده‌شزانین که ئیمانداری به هێز له ئیمانداری که‌م هێز و لاواز باشتره. به فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله علیه و سلم) که ده‌فه‌رموێ: «ان لبدنک علیک حقا» به راستی له‌شی تۆ مافی به‌سه‌رته‌وه‌یه؛ پابه‌ندین و ئاشکرایه که ئه‌رکه‌کان به له‌شی به هێز، به دڵێکی پڕ له ئیمان و زه‌ینێکی خاوه‌ن تێگه‌یشتنێکی دروست رادهپهڕێن.
له هه‌مان کاتدا ئێمه «کۆمه‌ڵێکی فه‌رهه‌نگی و زانستی» شین، زانست و مه‌عریفه له ئیسلام دا ئه‌رکی سه‌رشانی موسوڵمانانه؛ ئیسلام بۆ وه‌ده‌سهێنانی -هه‌تا ئه‌گه‌ر له دوورترین شوێنیش بێ- هانمان ده‌دا و به په‌ره‌ورده‌کردنی له‌ش، عه‌قڵ و ڕۆح گرینگی ده‌ده‌ین. شایانی باسه ده‌سه‌ڵات و ده‌وڵه‌ت به «زانست» و «ئیمان» به‌دی دێ.
ئێمه «شیرکه‌تێکی ئابووری» ن؛ ئیسلام گرینگی داوه به به‌ڕێوه‌به‌ری سامان و شێوه‌ی وه‌ده‌سهێنانی و پێغه‌مبه‌ری ئازیزش (صلی الله علیه و سلم) ده‌فه‌رموێ: «نعـم المال الصالح للرجل الصالح» باش سامانێکه ماڵی باش! بۆ پیاوی لێهاتوو و باش. و دیسان فه‌رموویه‌تی که هه‌ر که‌س له به‌رهه‌می ده‌ستی خۆی شه‌و بکاته‌وه له تاوانه‌کانی ده‌بوردرێ.
هه‌ر وه‌ها ئێمه «بیرێکی ره‌سه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی» شین و له سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی ئێش و ئازاره‌کانی کۆمه‌ڵگا جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه و تێده‌کۆشین رێگاکانی چاره‌سه‌ری و ساخکردنه‌وه‌ی گه‌لی موسوڵمان بدۆزینه‌وه.
ئه‌م تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌یه بریتییه له «تێگه‌یشتنێکی فره‌ره‌هه‌ند بۆ ئیسلام» و پێمانوایه ئیسلام هاتووه که ته‌واوی ژیانی مرۆڤایه‌تی بخه‌مڵێنێ و وڵامده‌ری بواره‌کانی ژیانی تاکه‌که‌سی، بنه‌ماڵه‌یی، جڤاتی و... ی ئه‌م جیهانه و دوارۆژیشی بێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نیه که وڵامه‌کان به گشتی له ده‌قه سه‌ره‌کییه‌کانی ئایینی ئیسلام دا حازرن به‌ڵکوو زانایانی موسوڵمان ده‌بێ له هه‌ر سه‌رده‌مێک دا به ده‌کار هێنانی عه‌قڵ و تێگه‌یشتنی خۆیان ئه‌م به‌رنامه و چاره‌سه‌ریانه ههڵبێنجن. به باوه‌ڕی ئێمه ئیسلام هه‌مووی ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه، هیچیان به ته‌نیا ئیسلام نین و ئیسلام له هه‌مووی ئه‌و بوارانه دا داوای تێکۆشانمان لێده‌کا.
الله اکبر ولله الحمد
بۆچوونه‌کان