هەناسەدان و فوکردن لە هەرشتێک کە گەرم بێت یان لەکاتی پژمیندا، هەڵمژینی ئەو پرژانە دەبێتە هۆی گواستنەوەی زۆرێک لە نەخۆشیەکانی درمەکانی وەک هەڵامەت و سورێژە و سیل و نەخۆشی پێست، و چەندین نەخۆشی تریش بە تایبەتی ڤایرۆسیەکان.
پێغەمبەری خوا (د.خ) شوێنکەوتوانی ئاگادارکردوتەوە کە «فوو» نەکەنە ناو ئەو قاپانەی کە خواردنەوەیان تێدا دەخۆنەوە ، یا خود خواردنییان تێدا دەخۆن، هەروەها فەرموویەتی: لە کاتی پژمین و باوێشکدان دا دەم داپۆشن بو ئەوەی ئەو هەوا ڤایرۆساویەی لەگەڵ پژمینەکەدا دێتە دەرەوە بڵاو نەبێتەوەو، نەبێتە هۆی بڵاو بونەوەی نەخۆشی و ناڕحەت کردنی موسڵمانان.....
عەبدوڵای کوڕی عەبباس (ر) لە پێغەمبەری خوا (د.خ) بۆمان ئەگێریتەوە کە فەرموویەتی: «نَهَی رَسُولُ اللهِ صلی الله علیە وسلم ٲنْ یَتَنَفَّسَ فِي الإناء ٲو ینفخ فیه» ـ واتە: پێغەمبەری خوا (د.خ) قەدەغەی کردووین لەوەی کە لەناو قاپەکان هەناسە بدەینەوە و ، هەناسەکەمان بچێتە ناو ئەو خواردن و خواردنەوەیەی ناو قاپەکە، یاخود فووی لێ بکرێت.
ئەگەر ئەوە دەرخستنی لایەنێکی زانستی بێ ، ئەوە لە هەمان کاتدا سەڵماندنی هەقیقەتی فەرموودەی پێغەمبەرە (د.خ) کە چۆن ئامۆژگاریمان دەکات: «إِنَّ النبى صلى الله عليه وسلم نَهَى عن النفخ فى الشراب، فقال رجل : القذاة أراها في الأناء؟ قال : اهرقها ،قال : فإني لا أروى من نفس واحد؟ قال : فإبن القدح عن فيك» واتە: پێغەمبەری خوا (د.خ) ڕێگری کردووە لەوەی کە فوو لە خواردن و خواردنەوە بکرێت، پیاوێکیش وتی : ئەی ئەگەر من پیسی لە ناو قاپەکە دا ببێنم؟ فەرمووی: بێرێژە ـ وتی ئەگەر بە یەک قوم ئاو تاکو هەناسە خواردنەوە تێر ئاو نەبووم؟ فەرمووی: کە وایە قاپەکە لە دەمت دوور بخەوە ئینجا هەناسە بدە و ، پاشان قومێکی تر بخۆرەوە) رواەٲبوداود .
لە فەرمودەیەک ئەبو هوڕەیڕە (ڕ) بۆمان دەگێریتەوە :
«أنّ رَسُولَ الله صلى الله عليه وسلم إِذَا عَطَسَ غَطَى وَجهَه بِيَديه أَو بِثَوبه و غض بها صوته» واتە: ئەگەر بپژمیبایە دەم و چاوی خۆی دادەپۆشی بە دەستی یا بە پۆشاک و جلو بەرگەکانی، دەنگەکەشی بە هۆیەوە نزم دەکردەوە } الترمذي .
هەروەها لە فەرمودەیەکی تردا بەو شێوە هاتوە : «إذا تثاءب أحدكم فليضع يده على فيه» پێغەمبەری خوا (د.خ) فەرمویەتی: ئەگەر هەریەکێتان پژمی با دەستی بخاتە سەردەمی» صحيح الجامع.
زانستی سەردەم لە و فەرموودیە!
پسپۆران ئەوەیان دەرخستوە کەوا لە لەشی مرۆڤ بەکتریایەکی سوود بەخش هەیە یارمەتی لەش دەدات لە سەر بەرەنگار بوونەوەی زۆرێک لە نەخۆشیەکان، ئەم بەکتریایەش لە گەرووی مرۆڤ لە تە نیشت زمانە بچۆکەڵەدایە .
بە جۆرێک کەوا وەک پاسەوان ڕێگا لە میکڕۆبەکان دەگرن ، بهڵام کاتێک مرۆڤ «فوو» لە خواردنەکانی دەکات ، ئەم بەکتریایە هاوڕێ لەگەڵ هەوای ناو لەش دێتە دەرەوە ، لەگەڵ بەیەک گەیشتنی بە خواردن یا خواردنەوە گەرمەکە، دەبێتە بەکتریایەکی زیان بەخش و سەر دەکێشێ بۆ تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.....
سەرچاوە : ماڵپەڕی الهيئة العالمية للإعجاز العلمي في القرآن والسنة
بۆچوونهکان