پێشه‌کی:
پێکهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ موسوڵمانان و ئیسلام و پرسی ئیسلامفۆبیایی له جیهانی خۆرئاوادا، دیارده‌یه‌کی نوێ نییه. ئه‌م کێشه‌یه ڕیشه‌ی مێژوویی هه‌یه و په‌رچه‌کردارێکه له هه‌مبه‌ر په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئیسلام له وێنده‌رێدا. په‌ره‌ئه‌ستاندنی ئیسلام له سه‌ده‌کانی سه‌ره‌تای کۆچی (سه‌ده‌ی هه‌شته‌می زایینی)، (له ئیتالیا و فه‌ڕانسه‌وه بگره هه‌تا ئیسپانیا)، چه‌شنێک ترسی له موسوڵمانان و ئیسلام له جیهانی مه‌سیحیه‌تدا به‌دی هێنا. بوونی موسوڵمانان له ئیسپانیا (ئه‌نده‌لۆس) هه‌شت سه‌ده‌ی خایاند. له سه‌ده‌کانی یازده هه‌تا سێزده‌ی زایینی، ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ دژ به موسوڵمانان به‌درێژایی شه‌ڕه‌کانی خاچی، پێههڵچوون و به‌گژداچوونی موسوڵمانان چه‌ند ڕه‌هه‌ندێکی دیکه‌ی لێ بووه. ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی موسوڵمانانی عوسمانی به‌سه‌ر بیزانس پێته‌ختی ڕۆمی ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ده‌ی 15ی زایینی و هێنانه ژێر کونتڕۆڵی به‌شێکی به‌رچاو و به‌ربه‌رین له ئورووپا (که هه‌تا گه‌مارۆی ڤیه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش، چووه پێشه‌وه) مه‌سیحییه ئه‌رسه‌دۆکسه‌کانی له ناوچه به‌رفراوانه‌کان، هێنایه ژێر کونتڕۆڵی موسوڵمانان و هه‌رێمی ده‌سه‌ڵاتی مه‌سیحییه‌تی له‌گه‌ڵ موسوڵماناندا، هاوسنوور کرد.
له سه‌ده‌کانی 19 و 20، ڕاوه‌ستان، پاسیوبوون و داڕزان له جیهانی ئیسلامدا، له نیگه‌رانیی گرووپه دژه ئیسلامه‌کانی که‌م کرده‌وه. له‌و کاته‌وه خۆرئاوا له حاڵه‌تی هێرشبه‌ریدا خۆی دیته‌وه و موسوڵمانانیش سه‌نگه‌ر به سه‌نگه‌ر مهتڕێزی خۆیان چۆڵ کرد و پاشه‌کشێیان کرد. پاش نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی دووباره و دیتنه‌وه‌ی شوناسی جیهانی ئیسلام له کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا که -به تایبه‌تی- به سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌ستی پێ‌کرد و دیسانه‌وه هه‌ستی ترس له ئیسلام و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ موسوڵمانان، له ڕۆژئاوادا له چه‌نده‌ها بووار دا، سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێکرده‌وه.
ده‌سپێکی سه‌ده‌ی 21 هاوکات له‌گه‌ڵ کاره‌ساتی 11ی سیپته‌مبه‌ر بوو. ئه‌م ڕووداوه و ده‌رنجامه‌کانی، دژایه‌تی له‌گه‌ل ئیسلام و ئیسلامفۆبیایی، هه‌موو جیهانی خۆرئاوای داگرت. ڕووداوی 11ی سیپته‌مبه‌ری 2001، ته‌قینه‌وه‌ی ئیستگای ناوه‌ندی شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی مه‌درید له مارسی 2004 و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له ئیستگای مێترۆی له‌نده‌ن له 2005دا، زۆر به‌خێرایی درانه پاڵ موسوڵمانان و ئه‌وانی تێدا تاوانبار کران و ئه‌و ڕووداوانه وه‌کوو سه‌مبۆلی کردار و فه‌رهه‌نگی موسوڵمانان پێناسه کران. شه‌پۆلی ڕه‌وته دژهموسوڵمانهکان له کۆمه‌لگا ڕۆژئاوایییه‌کاندا، وه‌کوو باقی ڕه‌وته دژهبییانیه و ڕاسیستیهکان، ڕه‌نگ و بۆنی توندوتیژیی به‌خۆوه بینی.
ئه‌م ڕووداوه جۆراوجۆرانه‌ی که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئامریکا و کۆمه‌ڵگه ئه‌ورووپییه‌کاندا ڕوویان دا، موسوڵمانانێک تێیاندا قوربانی بوون -به‌تایبه‌تی ئه‌مانه که‌سانێک بوون که فۆرم و دروشمه‌کانی ئیسلامی‌یان ڕه‌چاو ده‌کرد- به درێژایی ئه‌م چاخه و به‌تایبه‌ت ڕۆژه‌کانی دوای ئه‌م رووداوانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدرا، سه‌دان ئۆپه‌راسیۆنی جه‌نایه‌تکارانه، دژی موسوڵمانان، مزگه‌وته‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ی هیی موسوڵمانان بوون، ڕووی دا. تووندی ئه‌م هه‌نگاوه تووندوتیژییانه تا ڕاده‌یه‌ک زۆر بوو که ده‌بووه هۆی کوژرانی موسوڵمانانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه. ئه‌م جۆره هه‌ستانه و هه‌نگاوگه‌لی دژ به موسوڵمانان ته‌نیا له ئاستی کۆمه‌ڵگاکاندا قه‌تیس نه‌مایه‌وه، ئه‌مجۆره باسانه له قسه‌کان و هه‌ڵوێسته‌کانی به‌رپرسانی سیاسی و ڕێبه‌رانی ئایینی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه، فیلمه‌کان، کتێبه‌کان و چاپهمهنییهکانیشیاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.
شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسلام وه‌کوو هێرش بۆ ته‌واویه‌تی ئایینی ئیسلام به ناوی هۆی گرفتی سه‌ره‌کی جیهان و پێناسه‌کردنی دینی ئیسلام وه‌کوو زێده‌ڕه‌ویی، ئه‌مڕۆ بوونێکی جیددی و کاریگه‌ر له کۆمه‌ڵگا خۆرئاواییه‌کاندا و ته‌نانه‌ت له مێدیا شوێندانه‌ره‌کان له‌سه‌ر ڕای شه‌قامی گشتی جیهانیدا هه‌یه. له‌م ڕوانگه‌وه له ته‌واوی ئه‌و گیروگرفته‌کانی بۆیان هاتۆته پێشێ موسوڵمانان، تاوانباری سه‌ره‌کین.
خاڵێکی شیاوی وه‌بیرهێنانه‌وه ئه‌وه‌یه که له‌حاڵێکدا بیروباوه‌ڕی دژهجوولهکهکان وه‌کوو شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یه‌هودیه‌ت پێناسه ده‌کرێ، بۆچوونه‌کانی دژ به موسوڵمانان، ئیسلامفۆبیایی نێودێر ده‌کرێن که له‌م چه‌مکه‌شدا سه‌رچاوه‌ی گرفته‌که خوودی ئیسلام، پێناسه ده‌کرێ و له‌م ناوزهدکردنهدا، جۆرێک باری بایه‌خی و نۆرماتیو ده‌بینرێ.
ڕیشه‌کانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسلام له ئه‌ورووپا
که‌ره‌سه‌کانی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کان له هه‌وڵێکی هاوئاهه‌نگ و چڕ و پڕدا، هه‌میشه ئیسلام به چه‌مک و واتای نه‌رێنی و به عونسۆرێکی داوانه‌کراو پێشان ده‌ده‌ن و توانیویانه تێڕوانینی خه‌ڵکانی دیکه و به‌تایبه‌ت کۆمه‌ڵگه خۆرئاواییه‌کان فۆڕمۆڵه بکه‌ن. خۆرهه‌ڵاتناسی فۆڕمێکی کڵێشه‌یی داوه به خۆرهه‌ڵات و به داستانی درۆ و به سازکردنی سیناریۆێک، ئیمکانی ناساندنی پتری شوناسی خۆرئاوایی پێکهێناوه. ئه‌م بۆچوونانه، پێیان وایه رۆژهه‌ڵات، هه‌تاهه‌تایه هه‌ر دواکه‌وتوو ده‌مێنێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌کیشه بۆ به‌ها ڕۆژئاواییه‌کان. موسوڵمانان ناتوانن ئه‌رێنی بیر که‌نه‌وه و ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ک نایه‌نه سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست. به‌و پێیه خۆرهه‌ڵات؛ واته موسوڵمانان دیارده‌یه‌کی سه‌یروسه‌مه‌ره و ترسێنه‌رن که ده‌بێ له ژێر چاوه‌دێریدا بن. زۆربه‌ی خه‌ڵک له کۆمه‌ڵگه‌ی خۆرئاوادا، زانستێکی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ئیسلام و موسوڵمانان نییه و ئه‌م نه‌زانینه‌ش زه‌مینه‌ی بۆ وه‌رگرتنی حه‌کایه‌ته غاڵبهکانی مێدیاکانیان، ڕه‌خساندووه.
به‌م پێیه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسلام، دیمه‌نێکی وا له ئیسلام پیشان ده‌دا که هه‌ڵگری ئه‌م پارامێترانهیه: ئیسلام دینێکی کۆنه و وه‌حشییه، له ئایینه‌کانی دیکه جیایه، چه‌قبه‌ستووه و هیچ ڕه‌واداری و لێبوردهیهکی تێدا نییه، تووندئاژۆیه و پشتیوانی له ته‌عه‌ددا و تیرۆریزم ده‌کا. ئیسلام ئایدیۆلۆژیایه‌کی سیاسییه و له ئاکامدا تووندوتیژیی دژی موسوڵمانان سروشتی و لۆژیکییه.
ئه‌م بیرۆکه‌یه ئه‌مڕۆ له رۆژئاوادا، زۆر لایه‌نگری هه‌یه و شه‌ڕ دژی موسوڵمانان، ئه‌مڕۆ به به‌شێکی به‌رچاو که دیاریکه‌ری شوناسی ڕۆژئاوایه سه‌یری ده‌کرێ.
•هۆکار و زه‌مینه مێژووییه‌کان
له ڕوانگه‌ی مێژوویییه‌وه، په‌ره‌سه‌ندن و به‌ربه‌رین بوونه‌وه‌ی ئیسلام و سازدانی کۆمه‌ڵگه و حکوومه‌ته ئیسلامییه‌کان له زۆربه‌ی ناوچه‌کاندا، ئه‌وانی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ جیهانی ڕۆژئاوا و حکوومه‌ته مه‌سیحییه‌کاندا، ڕاگرتووه. موسوڵمانان 800 ساڵ ئهندهلۆسیان له ژێر کۆنتڕۆڵی دابووه. له شه‌ڕه‌کانی خاچدا، کۆمه‌ڵگه مه‌سیحییه‌کان له جیهادێكی سه‌رتاسه‌ری که نیزیک به دوو سه‌ده‌ی کێشا، له‌گه‌ڵ موسوڵماناندا، به شه‌ڕ هاتن.
له سه‌ده‌کانی 15-17دا موسوڵمانان هه‌تا هه‌ناوی ئه‌ورووپای رۆژهه‌ڵات چوونه پێشه‌وه و ئه‌م ناوچانه‌یان له ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیاندا گرت. له سه‌ده‌کانی 16 هه‌تا 20 ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانی جگه له گرتنی بیزانس که پێته‌خت و ناوه‌ندی دینی مه‌سیحییه‌تی شه‌رقی ده‌هاته ئه‌ژمار، کۆمه‌ڵگا مه‌سیحییه‌کانی له ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا دانابوو و بوو به دراوسێی کۆمه‌ڵگه مه‌سیحییه‌کانی ئه‌ورووپای ناوه‌ندی. کۆی ئه‌م ڕووداوانه ڕێخۆشکه‌ر بووه بۆ گرووپه دژهئیسلامییهکان و بواری بۆ ڕخساندون. له هینده‌ک له‌م کۆمه‌ڵگایانه‌دا، گرووپگه‌لێک بناغه‌ی شوناسی خۆیان و ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خوێندنه‌وه‌ی خۆیان له شوناسی نه‌ته‌وه‌ییان له به‌رانبه‌ریی له‌گه‌ڵ موسوڵماناندا پێناسه کرد و ئوستووره و ئه‌فسانه‌کان و پاڵه‌وانانی نه‌ته‌وه‌یی و کولتووری خۆیان له کوژراوان و ڕێبه‌رانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ موسوڵماناندا، هه‌ڵبژارد.
•هۆکاره‌کان و کێشه دمۆگرافیکییهکان و حه‌شیمه‌ت
هۆکارێکی گرنگی دیکه که وه‌کوو به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ په‌ره‌پێدانی دژهئیسلامبوون و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسلام له کۆمه‌لگه ڕۆژئاواییه‌کاندا دێته به‌ر باس، له‌زیادبوونی حه‌شیمه‌تی موسوڵمانان له خۆرئاوا دایه. کۆچی موسوڵمانان بۆ ئه‌م کۆمه‌لگایانه و بنیاتنانی کۆمه‌لگه‌یه‌کی جیاواز له ناو کۆمه‌لگه‌ی خۆرئاواییدا و هه‌روه‌ها گیرۆده‌بوونی ناموسوڵمانان له کۆمه‌ڵگه خۆرئاواییه‌کان به ئیسلام و گه‌شه‌ی حه‌شیمه‌تی زۆرتری موسوڵمانان به نیسبه‌ت خه‌ڵکی سه‌ره‌کی و خۆماڵی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه بۆته هۆی به‌دیهێنان و په‌ره‌پیدانی کۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان له کۆمه‌ڵگه‌ی غه‌ربیدا. له حاڵی حازردا 15 میلیۆن موسوڵمان له ئورووپا دا ده‌ژین که به پێی به‌راوه‌ردی 30 ساڵی داهاتوو، ئه‌م ژماره‌یه به 50 میلیۆن که‌س ده‌گا.
له زۆربه‌ی کۆمه‌لگا غهربییهکاندا، موسوڵمانان وه‌کوو گه‌وره‌ترین که‌مینه‌ی مه‌زهه‌بین که حهشیمهتییان ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبوون دایه و ڕێژه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکیش له حه‌شیمه‌ت، له‌وان پێک دێ و هێدی هێدی ده‌چنه ناو هێزی یاسادانان و ته‌نانه‌ت هێزی به‌ڕیوه‌به‌ری ئه‌م وڵاتانه‌وه. وه‌ده‌رکه‌وتن و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌م که‌مایه‌تییانه که له حاڵی گه‌شه دانه له‌گه‌ڵ په‌رچه‌کرداری گرووپه زۆرینه‌کان، ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه.
•دوژمنایه‌تی دوژمنان
جگه له کێشه مێژووییه‌کان ده‌بێ هۆکاری سیاسی گه‌وره‌ی جیهانی خۆرئاوا، به‌تایبه‌تی ئامریکاش له‌به‌ر چاو بگرین. خۆرئاوا و ئامریکا به درێژایی ساڵه‌کانی پاش شه‌ڕی دوهه‌می جیهانی، هه‌میشه بۆ سیاسه‌ته‌کانی خۆیان به عینوانی به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزم و شه‌یتانی سوور، پاساویان بۆ ده‌هێناوه. ڕووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت، مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک که میحوه‌ری سیاسه‌ته‌کان و پاساوهێنه‌ره‌وه‌ی کرداری کۆمه‌ڵگه‌ی غه‌ربی بوو، له ناوی برد و ئه‌م کێشه‌یه ده‌یتوانێ، گرفتی دیکه بێنێته سه‌ر ڕێی ئه‌م کۆمه‌ڵگایانه. دۆزینه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌ک که پاساوهێنه‌ره‌وه‌ی کرداری کاربه‌ده‌سته باڵاکانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌کوو ئه‌مریکا بێ، یه‌کێک له دڵه‌ڕاوکێ هه‌ره سه‌ره‌کییه‌کانی باڵی ده‌ستێوه‌ر و شه‌ڕخواز بوو. ئه‌گه‌رچی مه‌ترسیگه‌لێکی وه‌ک چین و ڕووسیه له نه‌وه‌ده‌کاندا ده‌هاتنه گۆڕێ. به‌ڵام قابلیه‌ت و هه‌لومه‌رجی پێویستیان فه‌راهه‌م نه‌ده‌کرد. ڕووداوی 11ی سیپته‌مبه‌ر به ته‌رحی تێۆریزمی ئیسلامی به‌خێرایی ئه‌م بۆشاییه‌ی پڕ کرده‌وه و کۆمه‌ڵگه غهربنشینهکان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه که ڕووی له زیادبوون دابوو، خۆیان ڕێکخست. هه‌ر بۆیه مه‌ترسی ئیسلام و موسوڵمانان وه‌کوو سه‌ره‌کیترین هه‌ڕه‌شه بۆ ئاسایش، فه‌رهه‌نگ و شارستانیه‌تی غه‌ربی هاته به‌ر باس و له‌لایه‌ن مێدیاکان و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ری کولتوری و کرداریی ڕۆژئاوا، که‌ڵکیان لێ وه‌رگیرا و به‌شێوه‌ی دوژمنێکی پڕمه‌ترسی له جێگه‌ی کۆمۆنیزم و شه‌یتانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت دانرا. زاوێنییهکان یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین لایه‌نه‌کان بوون که له‌م دۆخ و پڕۆسه‌یه‌دا قازانجیان کرد. ئه‌وان توانیان شه‌پۆلگه‌لی دژی یه‌هوودی و شه‌ڕ له‌گه‌ڵ یههوودیهتیهک که له ڕۆژئاوادا بوونی هه‌یه، بیکه‌نه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسلام و حاشیهیهکی ئه‌من بۆخۆیان دروست بکه‌ن. هه‌ر وه‌ها ڕژیمی زاوێنی له‌م که‌ش و هه‌وایه‌دا به باشترین شێوه بۆ سه‌رکووتی دڕندانه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کان که‌ڵکی وه‌رگرت و به فوو لێکردن و گه‌شاندنه‌وه‌ی ئاوری شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسلام، توانی هه‌موو کرده‌وه‌کانی خۆی له کۆمه‌لگای غه‌ربیدا، ڕه‌واو به‌جێ نیشان بدا.
•ڕابوونی ئیسلامی و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوناسی موسوڵمانان
هۆکارێکی دیکه‌ی که له‌م چوارچێوه‌یه‌دا جێگای سه‌رنجدانه، پڕۆسه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوناس له کۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌کانه، کۆمه‌ڵگه موسوڵماننشینه‌کان پاش ئه‌وه‌ی که به درێژایی چه‌نده‌ها ده‌یه له سه‌ده‌ی ڕابردوو، له دۆخی پاسیوبوون دابوون و له ده‌رنجامی شکست یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان، قۆناغ به قۆناغ له حاڵی پاشه‌کشێ دابوون و ئه‌م بۆچوون و ڕاڤه‌یه له کۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌کاندا ڕه‌واجی په‌یدا کرد که له پرۆسه‌ی به جیهانیبووندا ده‌بێ له هه‌موو ئوسول و ئاماژه‌کانی شوناسی خۆت ده‌ست هه‌ڵبگری. له ده‌یه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه خه‌ڵک، هێور هێور، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر شوناسی خۆیان و چاره‌ی سه‌رکه‌وتنیان له نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوناسی ئیسلامی‌دا دیته‌وه. سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، یه‌کێک له یه‌که‌مین نموونه‌کانی ئه‌م پڕۆسه‌یه له جیهانی ئیسلام دابوو و ئه‌مڕۆ ڕابوونی شوناسی له سه‌رتانسه‌ری جیهانی ئیسلامدا، ڕه‌نگ و ڕواڵه‌تی جۆراوجۆری به‌خۆوه بینیوه و به ته‌واویی دیاره و هه‌ستی پێده‌کرێ.
ئه‌م ڕابوونی شوناسییه، بۆته هۆی ئه‌وه که موسوڵمانان له هه‌مبه‌ر سته‌م، سه‌رکووت و به سووک سه‌یرکردنی مێژوویی‌دا ڕابوه‌ستن. خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر داگیرکردن و دڕنده‌یی له فه‌له‌ستین، عێڕاق و باقی وڵاتانی ئیسلامی، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌خۆوه بینیوه. ترس له‌م هه‌ستی خۆڕاگری و دژه زوڵم بوونه، له سه‌رۆکه‌کانی کۆمه‌لگه له حاڵی گه‌شه‌سه‌ندنه‌کاندا ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ئه‌وان (ڕۆژئاواییه‌کان)، ڕۆحیه‌ی شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسلام و موسوڵمانان له کۆمه‌ڵگه‌کانی خۆیان دروست بکه‌ن و په‌ره‌ی پێ بده‌ن.
ئه‌م وه‌همه، زۆر به ئه‌سپایی، له ئه‌ورووپادا ته‌شه‌نه ده‌ستێنێ که ئه‌ورووپاش به دوو گه‌ل دابه‌ش ده‌کرێ:
1- ئه‌ورووپاییه سیکۆلار و ده‌وڵه‌مه‌ند و به ته‌مه‌ن و لاواز و له حاڵی له که‌میدان له باری جه‌سته‌ییه‌وه.
2- موسوڵمانانی مه‌زهه‌بی، لاو، هه‌ژار، به‌هێز و ڕوو له گه‌شه‌سه‌ندن.
به پێی ئه‌م بیرۆکه‌یه، خه‌ڵکی ئه‌ورووپا له حاڵی له‌ناوچوون دان و له ترسێکی زۆردا ده‌ژین و گیرۆده‌ی نائومێدێکی دێمۆگرافیک بوون. ئه‌م بیرۆکه‌یه خۆی چه‌شنێک ترس له موسوڵمانان و ده‌سه‌ڵاتی ڕوو له زیادبوونی ئه‌وان، به‌دی دێنێ. ئه‌م بۆچوونه، موسوڵمانان له حاڵی شه‌ڕدا وێنا ده‌کا. به‌م پێیه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسلام و موسوڵمانان له سێ به‌ره‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه:
۱- به‌ره‌ی ناوه‌ندی (رۆژهه‌ڵاتی ناڤین)
۲- به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی (باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا: ئه‌فغانستان، پاکیستان و ئه‌ندۆنیزیا)
۳- به‌ره‌ی خۆرئاوایی (ئه‌ورووپا و ئامریکا): ئه‌م شه‌ڕه له‌گه‌ڵ کۆچبه‌رانی موسوڵمان له وڵاتانی خۆرئاوایی موته‌مه‌رکیز بووه.
دیمه‌نه‌کانی خۆڕاگری له وڵاتانی وه‌ک فه‌له‌ستین و عێڕاق به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕاستییه‌کانی داگیرکاری و مافی موسوڵمانان بۆ دیفاع له نیشتمانی خۆیان به عینوانی جه‌نایه‌تی موسوڵمانان له ڕای شه‌قامی جیهانیدا، پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێ. ئامریکاش له سه‌ره‌تای دۆکۆمێنتی ئیستراتیژیکی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی که له ساڵی2006 له‌لایه‌ن کۆشکی سپی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی ئه‌مریکا وه‌کوو فه‌رمیترین دۆکۆمێنتی ئاسایشی ئه‌م وڵاته بڵاو کرایه‌وه، ده‌ڵێ: «ئامریکا، ئه‌مڕۆ له‌شه‌ڕ دایه، شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئایدیۆلۆژیایه‌کی لادراو و ده‌ستێوه‌ردراو(ئیسلام) ».
•په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژیی و چه‌قبه‌ستوویی به ناوی ئیسلام
کرده‌وه توندوتیژییه‌کانی وه‌ک دانانه‌وه‌ی بۆمب، کوشتاره‌کان، جه‌نایه‌ته‌کان که به ناوی ئیسلامه‌وه له هه‌موو که‌لێن و قوژبنی دنیا ئه‌نجام ده‌درێن و ده‌بنه هۆی نفره‌ت و ڕق له موسوڵمانان، ئه‌مانه‌ش هۆکاری دیکه‌ن بۆ به‌رین بوونه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسلام و ڕه‌وته هه‌لپه‌رسته‌کان، له کاتی خۆیدا، که‌ڵکی پێویستیان لێ وه‌رده‌گرن. که‌ڵک وه‌رگرتنی ته‌بلیغی له‌و تاوانانه‌ی له ناوچه‌کانی ئه‌فغانستان و عێڕاق به ده‌ستی گرووپه لاڕێ و گۆمانلێکراوه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن، زه‌ق کردنه‌وه و هێنانه‌گۆڕی ئه‌م جۆره دیمانه قێزه‌ونانه، بۆته به‌رنامه‌ی هه‌میشه‌یی و ئه‌م دیمه‌نه ئازارده‌رانه به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له مێدیا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا وه‌کوو پێناسه‌ی ئیسلام و موسوڵمانان بڵاو ده‌کرێنه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌م مێدیایانه تێده‌کۆشن که له موسوڵمانان ڕووخسارێکی تووندئاژۆ وێنا بکه‌ن که ده‌ست ده‌که‌ن به کوشتنی خه‌ڵکانی دیکه و له دیتنی مه‌رگی ناموسوڵمانان خۆشحاڵ ده‌بن.
ده‌ره‌نجامی باس و چاوێک له داهاتوو
بزاڤه شه‌ڕخوازه دژهئیسلامهکان به هۆکار و به شێوه‌ی جیاواز له جیهانی رۆژئاوادا، له حاڵی په‌ره‌سه‌ندن دان. ئه‌م ڕه‌وته له مێدیاکان و که‌ره‌سه‌ی کاریگه‌ر له‌سه‌ر ڕای گشتی به شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه که‌ڵک وه‌رده‌گرن و له سازکردنی وێنای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی و ته‌نانه‌ت بژارده‌ی کۆمه‌ڵگاکان، ڕۆڵێکی به‌رچاویان هه‌یه. فۆڕمۆڵه‌کردنی دوژمن بۆ سه‌قامگیرکردنی شوناسی خۆی، ئه‌مجاره به زیانی موسوڵمانانه. ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی به‌ناوی ئیسلام، دێنه گرتن و ئه‌و کارانه‌ی به ناوی ئیسلام دێنه کردن، زۆرترین قازانج به‌م ڕه‌وته دژه‌ئیسلامه ده‌گه‌ێنێ. هه‌روه‌ها ڕه‌وته خۆڕاگری و به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ره‌کانیش، له خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌وته دژهئیسلامهکاندا وه‌کوو تێرۆریزم، توندوتیژیی و چه‌قبه‌ستوویی پێناسه ده‌کرێن. له‌لایه‌کی دیکه‌وه ڕاسته‌قینه‌ی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوناسی جیهانی ئیسلام دوای چه‌ندین ده‌یه پاسیوبوون و به‌هێزبوونی موسوڵمانان له سه‌رتانسه‌ری جیهان و ناوچه ئیستراتیژییه‌کانی جیهان و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی به‌رفراوانی بوون و ڕۆڵی موسوڵمانان له کۆمه‌ڵگه‌ی غه‌ربیدا به نییه‌ته‌کان و هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌کانی ڕه‌وته دژهئیسلامهکانی دژ به ئیسلام ئیزافه بووه. له‌به‌ر ئه‌مه و به سه‌رنجدان به پرۆسه‌ی فراوانبوونی ده‌سه‌ڵات و هێز، بوون و ڕۆڵی موسوڵمانان و برینداربوونی زامی ڕه‌وته دژهئیسلامیی زاوێنی و ده‌سه‌ڵاتخوازان و ده‌سه‌ڵاتداران و خاوه‌نی که‌ره‌سه‌کانی فۆڕمۆله‌کردنی ڕای گشتی له کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاواییدا، وا دێته به‌ر چاو که داهاتووی چاوه‌ڕوانکراو، هه‌روا شاهیدی بوون و په‌رسه‌ندنی ڕه‌وته دژهئیسلامهکان به تایبه‌ت له وڵاتانی خۆرئاوایی دایه.
هه‌وڵدان بۆ له ده‌ست ده‌رهێنانی نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام و موسوڵمانان له ده‌ست ڕه‌وته ئیفڕاتی و لاڕێیه‌کان و پیشاندانی رۆخساری ڕێک و پێک و دروستی ئیسلامی، ده‌توانێ یه‌کێک له سه‌ره‌کیترین هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتانێک بێ که به ده‌ستی ئه‌وان و یان به نێوی ڕه‌وته تووندڕه‌وه‌کان له هه‌ر دوولاوه کار ده‌که‌ن. موسوڵمانان له ناو ڕه‌وتی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوناس و به‌هێزبوونی دووباره تێده‌کۆشن گه‌وره‌یی و عه‌زه‌مه‌تی خۆیان دووباره زیندوو که‌نه‌وه، ئه‌م نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوناسه له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا، به شکڵی خۆراگری له هه‌مبه‌ر داگیرکاری خۆی نیشان داوه، به‌ڵام هه‌ڵوێستی لاڕێیانهی ده‌ست بردن بۆ هه‌ڵوێستگه‌لی تووندئاژۆیانه‌ی دژه‌ئیسلامی دژ به هاوئایینان و خه‌ڵکی بێگانه ده‌توانێ له‌م پڕۆسه‌یه‌دا، ته‌نگژه‌ی جیددی بێنێته دی.
ڕه‌وته تووندڕه‌وه‌کان تێده‌کۆشن به‌سه‌ر ئه‌م شه‌پۆلی به‌هێزی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوناس و هێزی موسوڵماناندا زاڵ بن و ئه‌وان له ڕێگای سه‌ره‌کیی خۆیان به‌لاڕێ دا به‌رن. موسوڵمانانی سه‌رانسه‌ری جیهان به داگیرکاری و هه‌ڵوێستی داگیرکارانه زۆر به تووندی موخالیفن و له ڕه‌وته‌کانی خۆڕاگری پشتیوانی ده‌که‌ن. گرووپه لاڕێیه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌م ئیحساسات و سۆز‌و عاتیفه‌یه خراپ که‌ڵک وه‌ربگرن و ئه‌م شه‌پۆلی دژه داگیرکارییه به لاڕێدا به‌رن و بۆ لای تووندوتیژیی به‌رن و نووکی پلیکانی ئه‌م تووندوتیژییانه‌ش بۆ لای موسوڵمانان بگه‌ڕێته‌وه. گۆڕانکارییه‌کانی عێڕاق، فه‌له‌ستین و لوبنان و به‌شه‌کانی دیکه، نیشان ده‌دا که ئه‌م جموجۆڵانه‌ی به ناوی ناسیۆنالیزم و ته‌نانه‌ت به ناوی ئیسلام له‌لایه‌ن به‌شێک له سهسه فیه تووندڕه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌درێن و شه‌پۆله‌کانی دژبه داگیرکه‌ران بۆلای تۆڵه‌ئه‌ستاندنه‌وه له موسوڵمانانی دیکه ده‌شکێننه‌وه، هه‌ڵویستی گۆمانلێکراون که جگه له‌وه‌ی که که‌له‌به‌ر له ناو ڕیزه‌کانی هێزه خۆماڵییه‌کاندا به‌دی دێنێ، ئامێر و بیانووی پێویستیش ده‌داته ده‌ستی ڕه‌وته دژهئیسلامهکان. ئه‌م ڕه‌وته لاڕێیه که تێده‌کۆشێ به‌سه‌ر ڕه‌وتی نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی شوناسی ئیسلامی‌دا زاڵ بێ، یه‌کێک که له‌و هه‌ڕه‌شه جیددیانهیه که ڕه‌وتی ڕابوونی ئیسلامی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
بۆچوونه‌کان