ئه‌وڕۆ برای ئیمانی «موحه‌ممه‌د تۆفیق ئه‌حمه‌دی» ئه‌ندامی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له شاری پاوه، کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئیسلاح‌وێب «موحه‌ممه‌د تۆفیق ئه‌حمه‌دی» مامۆستای قوتابخانە و له ئه‌ندامانی چالاک و دڵسۆزی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح له شاری پاوە، شه‌وی هه‌ینی ١١ی پووشپەڕ، دوای خوێندنی نوێژی خه‌وتنان به‌جه‌ماعه‌ت، له‌کاتی کارێکی به‌کۆمه‌ڵی خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵک و مزگه‌وت و جێبەجێکردنی تانکێڕی ئاو لەسەر بانی مزگەوتی موحه‌ممه‌د ڕه‌سوله‌ڵڵا(د.خ) بەداخەوە تووشی کارەساتی بەربوونە لەسەر بان دەبێ و بریندار ده‌بێ و به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه گیانی پاکی له‌ده‌ست ده‌دا و ترمی پیرۆزی لەناو خەم و پژارەی خەڵکی ئایینپەروەر و گەلدۆستی پاوە بەگشتی و کۆی هاوڕییانی له نووسینگه‌ی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، لە زیارەتانی زێدەکەی خۆی، ئاوایی «ساتیاری» بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.
پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی کرماشان، وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه دڵته‌زێن و ناخهه‌ژێنه، به بڵاوکردنه‌وه‌ی په‌یامێک، سه‌ره‌خۆشی خۆی به بۆنه‌ی نه‌مانی ئه‌و برا ئیمانی و مامۆستا دڵسۆزه پێشکه‌شی بنەماڵەی به‌ڕێزی ئه‌حمه‌دی و بنەماڵەی ده‌عوه‌ت و ئیسلاحی لقی کرماشان و پاوه دەکا.
پاوه - دوریسان
١١ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٠
بۆچوونه‌کان