سوھه‌یلا جێلۆدارزاده؛ ناودێری سه‌ركه‌وتوویی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ھه‌مین خولی په‌رله‌مانی شۆڕای ئیسلامی، نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه‌ی 29ی گوڵان، له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، له‌گه‌ڵ ئه‌مینداری گشتی و تاقمێك له ئه‌ندامانی بنکه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت چاوپێكه‌وتن و وت‌ووێژیان كرد. مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان پیرانی وێڕای پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنی ئه‌ندازیار سۆیلا جێلۆدارزاده له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌یه‌مین خولی پاڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی، خۆشحاڵی خۆیی له گرنگی‌دانی ئه‌و به پێگه‌ی شارۆمه‌ندان و به‌تایبه‌ت دانیشتوانی ئه‌هلی سوننه‌ت له تاران، ده‌ربڕی و هیوای خواست كه به بوونی كه‌سایه‌تییه‌كانی میانه‌ڕه‌وی وه‌ك ئه‌و، به‌ستێنی به‌دی‌هاتنی مافی شارۆمه‌ندی به‌تایبه‌ت داواكارییه‌كانی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی ئه‌هلی سه‌ننه‌ت زۆرتر له ڕابردوو دابین بكرێت. ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسوڵمان، له به‌شێك له قسه‌كانی‌دا جه‌ختی كرده سه‌ر ڕێبازی به‌رده‌وامی جه‌ماعه‌ت له هاوپێوه‌ندی و ژیانی ئاشتی‌خوازانه‌ی له ئاستی وڵات و ناوچه‌دا. ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت له درێژه‌ی قسه‌كانی‌دا، هێندێك له بنه‌ماكانی فكری جه‌ماعه‌تی ته‌ته‌ڵه كرد و پارێز له گۆشاری ڕوحی و ته‌كینه‌وه، گرنگی‌دان به دیترپه‌زێری و یه‌كگرتوویی، ئاشتی‌خوازی و میانه‌ڕه‌وی و هه‌روه‌ها تێكۆشان بۆ به‌دیهێنانی مافی شارۆمه‌ندی، وه‌ك بنه‌ماكانی تیۆره‌كی و كرده‌وه‌یی جه‌ماعه‌ت ئاماژه پێ كرد. ئه‌ندازیار سۆیلا جێلۆدارزاده؛ هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵكی تاران، له ده‌یه‌مین خولی پەڕله‌مانی شوڕای ئیسلامی، مه‌به‌ستی له ئاماده بوون له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، وه‌ك ڕێز و سپاس له پشتیوانییه‌كانی جه‌ماعه‌ت له ڕۆژانی هه‌ڵبژاردن‌دا، ئاماژه پێ كرد و هیواشی خواست كه پەڕله‌مانی داهاتوو به مه‌به‌ستی چاكسازی دۆخی ناوخۆیی وڵات و هه‌روه‌ها بۆ لابردنی گرفت و كه‌مایه‌سییه‌كانی گشت شارۆمه‌ندان و به‌تایبه‌ت شارۆمه‌ندانی ئه‌هلی سوننه‌ت هه‌نگاوی باش و شیاو هه‌ڵێنیته‌وه. جێلۆدارزاده؛ نوێنه‌ری هه‌ڵبژاردراوی خه‌ڵكی تاران، ڕێی، شه‌میرانات، ئیسلامشار و په‌ردیس، گرنگی‌دان به یه‌كێتی و یه‌كگرتوویی كۆمه‌ڵایه‌تی، به پێویست زانی و جه‌ختی كرده سه‌ر تێكۆشانی گشتی بۆ لابردنی كێشه و گرفتی نه‌ته‌وه كه‌مینه‌كان. دكتۆر لوقمان ستووده؛ به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌تی ده‌عوه‌ت و ئیسلاح، وێڕای خستنه ڕووی هەندێك له كێشه و گرفتی ئه‌هلی سوننه‌ت، هیوای ئەوه‌ی خواست به ئاماده بوونی كه‌سانێكی تێگه‌یشتووی وه‌ك ئه‌ندازیار جێلۆدارزاده له پاڕله‌مان، به‌ره‌نگاری هێندێك له‌و بڕیاره ناكارناسانه بێته‌وه كه به جێی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان، ده‌بن به هۆی زۆرتر بوونیان. له درێژه‌ی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا، حومه‌یڕا حه‌میدی، به‌رپرسی جێگری ناوه‌ندی ئافره‌تانی جه‌ماعه‌تیش، پیرۆزبایی له سه‌ركه‌وتنی ئه‌ندازیار جێلۆدارزاده بۆ پەڕله‌مان كرد و دوای جه‌خت له‌سه‌ر ماف و داوای ژنان، به پێویستی زانی كه به جیددی سه‌رنج بدرێته نیگه‌رانی ئه‌وان و بۆ لابردن یا كه‌م كردنه‌وه‌ی گرفته‌كانیان، به مه‌به‌ستی چاكسازی و دابین كردنی هاوسانی كۆمه‌ڵایه‌تی، حه‌ول بدرێت. له كۆتایی ئه‌و دانیشتنه‌دا، ئه‌مینداری گشتی جه‌ماعه‌ت، به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ڕێز جێلۆدارزاده له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ده‌یه‌می شوڕای ئیسلامی، له‌وحی ڕێزلێنانی پێشكه‌ش كرد. له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ناوه‌ندی، به‌رپرسی بنكه‌ی هه‌ڵبژاردن، جێگری ناوه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و تاقمێكی‌تر له به‌رپرسانی ناوه‌ندی و پارێزگایی به‌شدار بوون.
بۆچوونه‌کان