جـیـهـاد پێنج جۆری سەرەکی هەیە.
١. جهادی نەفس و هەوای خۆمان کە گەورەترین جیهادە و هەتا بەسەر حەز و هەوا و ئارەزوو و ڕیا و خۆدەرخستن و عوجب و خۆبەچاکزانین و کیبر و خۆبەزلزانیندا سەرنەکەوین، ناتوانین هیچ جۆرە جیهادێک بکەین، ئەویش بە پەروەردەکردنی لەسەر ئارامگرتن، لەسەر چاکەکردن و گوناه و خراپەنەکردن و ڕازیبوون بە قەدەری خوا.
۲. جیهادی شەیتانەکانی مرۆڤ و پەری، ئەویش بە سهبر و یهقین سەبر لەسەر شەهەوات و هەوا و ئارەزوو، یەقین دژ بە گومان و شوبووهات.
٣. جیهادی مونافیقەکان، بە بەڵگە و حوججە و سەلماندن و موناقەشەی زانستییانە.
٤. جهادی دهعوهت بۆ بانگەوازکردنی موسوڵمانانی نەشارەزا و هەروەها بۆ بانگەوازی کافری مسالم و معاهد، چونکە ئوومەتی دەعوەن، بە ڕوونکردنەوە و بەڵگەی ڕاست و درووستی نەقڵی و بەڵگەی ڕوونی عەقڵی و ڕوونکردنەوەی زانستی.
٥. جهادی قتالی کە کاری دەوڵەتی ئیسلامییە دژ بەو کافر و زاڵمانەی کۆسپ دەخەنە ڕێی دەعوەی ئیسلامی، یان هێرش دەکەنە سەر خاک و وڵاتی موسوڵمانان، یان ستەم دەکەن لە خەڵکانی لاواز، جا ئەو زاڵمە ئەگەر موسوڵمانیش بێت، دەبێ لە دژی جیهاد بکرێت هەتا دەست هەڵدەگرێ لە زوڵم و ستەم و ئەگەر کافر ــ مسالم یان معاهد ــ بوو شەڕ لە دژی ناکرێ، بەم بەڵگە قوڕئانییانە.
١- یەکەم ئایەتی قوڕئان کە ئیزنی جهادی دا بە موسوڵمانان و دەفەرموێ: «ٲُذِنَ لِلَذینَ یُقاتَلونَ، بِٲنَّهم ظُلِموا...» (یقاتلون)، بە فەتحەی سەر تاکە و سیغەی موقاتەلە، لەسەر وەزنی موشارەکە، بەڵگەیە بۆ بوونی بەرامبەرێکی بادئ و معتدی «بِٲنهم ظُلِموا»، واتە: هۆکارەکە زوڵمە، نەک کوفر.
٢- ئایەتی: «وَ قاتلوهم حتی لا تَکونَ فِتنە، وَ یکونَ الدینُ للەِ، فَٳن انتَهَو فَلا عُدوانَ ٳلاّّ علی الظالمیـنَ» (بهقهڕه/۱۹۳) جەنگی کافران بکەن تا نەبنە (فیتنە) بۆخەڵکی بێدەسەڵات، واتە: جەنگ دژی سەرانی قوڕەیش و فارس و ڕۆم، کە بۆ مانەوەی دەسەڵات و بەرژەوەندی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی خۆیان ڕێگر بوون لە بڵاوبوونەوەی ئیسلام و ڕێگربوون لە خەڵکی ژێردەسەڵاتیان کە موسوڵمان ببن، زەوتکردنی ئازادی لە خەڵک بۆ هەڵبژاردنی بیروباوەڕی خۆی، ئەوە -فیتنەیە- جا کـاتـێک کە کۆسپەکان لابران بە جـیــهـادکـردن، پـاشـان خەڵکی ئاسایی ئـازادن، مـوسوڵمان دەبن یان بەکافری دەمێننەوە، چونکە -لاٳکراەفی الدین- بۆئەو خەڵکە عامەیە، کۆتایی ئایەتەکە خوا دەفەرموێ: «فلاعدوان الا علی الظالمین» بەڵگەیە کە دژایەتی و شەڕی بەردەوامی ئیسلام لەگەڵ زاڵـمــ دایـە جـا موسوڵمان بێت یان کافر، وەک لە سوورەتی حوجوڕاتدا دەفەرموێت: «وَ ٳن طائفتان من الۇمنین اقتتلوا، فٲصلحوا بینهما فَٳن بَغَت ٳحداهما علی الٲخری، فقاتلوا التی تبغی...» واتە/ شەڕی لایەنە زاڵمەکە بکەن کە موسوڵمانیشه.
٣- لە لایەکی ترەوە خوای گەورە دەفەرمووێت: «لا یَنهاکُمُ اللەُ عَن الذین لَم یقاتلوکم فی الدین وَ لم یُخرجوکم مِّن دیارکم، ٲن تَبُرُّوهم، وَ تُقسِطوا ٳلیهم» ئەو کافرانەی کە شەڕتان لەگەڵ ناکەن و لە دین و خاکتان دەرتان ناکەن، بــە بــیـڕ و چاکە و قیست -دادپەروەری و ڕەحم و بەزەیی، مامەڵەیان لەگەڵ بکەن، چونکە- (قسط)- ماناکەی لە عهدل فراوانترە و بە مانای عـــەدل و ڕەحمەت دێ، کەواتە جیهاد دژ بە زاڵـمەکانـە لـە دونـیـادا و کافر بە هەموو جۆرەکانییەوە لە قیامەتدا دەخرێتە دۆزەخەوە و لێرە لە دنیادا ئـازادە و زۆری لێ ناکرێ بۆ گۆڕینی قەناعەت و بیروباوەڕی.
ــ لە دەوڵەتی ئیسلامیدا، لە شاری مەدینە و دەورووبەریدا کـە پـڕ بـوو لــە ــ کــافــر و مـونـافـق و جـولـەکـە و مـەسـیـحی، کەسیش بەزۆر موسوڵمان نەکراوە، چونکە ئــازادی لــە دونـیــادا یـەکەمـین مـافی سـەرەتـــایی مـرۆڤـەکانـە و خـوای گەورەش بە هیچ جۆرێک -ئیمانی بە زۆر و ئیکراهی پێ قەبووڵ نییە، شەڕەکانی- بهنی قهینوقاع و بهنی نهزیر و بهنی قورهیزه و خهیبهر- دوای خیانەت و موئامەرەی ئەو هۆزە جولەکانە بوو دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی. ئەگینا، چەندین هۆزی تری جولەکە مەسیحی بە ئاسایی ژیاوون لە چوارچێوەی دەوڵەتی ئیسلامیدا و داوای گۆڕینی بیر و باوەڕیان لێ نەکراوە، وەک مەسیحییەکانی شاری نەجران و جولەکەکانی بەنی عەوف لە مەدینە.
ئەکرەم ئەنوەر
بۆچوونهکان