ئیسلام، سیاسه‌تی چاکسازی خۆی له ناو خۆی موسڵمانان و هه‌روه‌تر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ غه‌یری موسڵمانان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و ته‌بایی داناوه.هه‌ر بۆیه، ئاشتی نه‌ریتێکی سه‌ره‌کیه که کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بۆ هاوکاری و یه‌كناسین و بڵاو کردنه‌وه‌ی خێر و چاکه ئاماده ده‌کات و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه ته‌نیا ویستی ئیسلام له غه‌یری موسڵمانان ئه‌وه‌یه که بۆ ده‌عوه‌ت و بانگهێشتی موسڵمان، به‌رگر دروست نه‌که‌ن چون ئه‌گه‌ر غه‌یری ئه‌مه بێت شێواوی و گرفته‌کان ساز ده‌بن. ئیسلام له‌وه‌یکه ئیجبار و زۆری، ئامرازی بانگه‌واز و بڵاو کردنه‌وه‌ی ئامۆزه‌کانی بێت، به ته‌واوی بێزاره. «وَلَوْ شَاء رَبُّكَ لآمَنَ مَن فِي الأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّى يَكُونُواْ مُؤْمِنِينَ: ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری تو ویستبای به دڵنیایی هه‌ر که‌س که له‌سه‌ر زه‌ویه هه‌موویان ئیمانیان دێنا، ئایا تۆ خه‌ڵک مه‌جبوور ده‌که‌ی ئیمان بێنن.(یونس99) که‌وابوو ئه‌گه‌ر غه‌یری موسڵمانه‌کان به چوار چێوه‌ی ئاشتی و ته‌بایی پابه‌ند بن، ئه‌وان و موسڵمانان له ڕوانگه‌ی ئیسلامه‌وه، له مرۆڤایه‌تیدا به‌رابه‌رن و ته‌واوی کۆمه‌ڵگا له چاکه‌کانی گشتی به‌یه‌که‌وه هاوکاری ده‌که‌ن و هه‌ر که‌س به هه‌ر دینێک، ده‌توانێ به حیکمه‌ت و وته‌ی جوان خه‌ڵک بۆ بیر و بڕوای خۆی ده‌عوه‌ت بکات بێ ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ر به که‌سێک بگه‌یه‌نێ یا مافی خه‌ڵکی تر پێشێل بکات. شه‌ڕ کردن له ئیسلامدا ئیسلام هیچ کات له‌م حاڵه‌ته سروشتیه (ئاشتی و سوڵح) ده‌رناچێ مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یکه ده‌سدرێژی و دوژمنی دژ به‌و ده‌ست پێ بکرێ و به‌رگرێک له سه‌ر ڕێگاکه‌ی دابنرێت و به ئازار دان و پێش گرتن [1] توشی ئاژاوه بێت، ته‌نیا له‌م حاڵه‌ته دایه ئیزن به ئه‌هلی ئیسلام دراوه دوژمنایه‌تی به دوژمنی وڵام ده‌نه‌وه تا دادپه‌روه‌ری و ئاشتی دووباره جێگیر بێته‌وه .قوڕئانی پیرۆز له‌م بواره‌وه ده‌فه‌رمێت: «أُذِنَ لِلَّذِينَ يُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ظُلِمُوا وَإِنَّ اللَّهَ عَلَى نَصْرِهِمْ لَقَدِيرٌ*الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِن دِيَارِهِمْ بِغَيْرِ حَقٍّ إِلَّا أَن يَقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ وَلَوْلَا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْضَهُم بِبَعْضٍ لَّهُدِّمَتْ صَوَامِعُ وَبِيَعٌ وَصَلَوَاتٌ وَمَسَاجِدُ يُذْكَرُ فِيهَا اسْمُ اللَّهِ: مۆڵه‌ت دراوه به‌و ئیماندارانه‌ی شه‌ڕیان پێ ده‌گێڕن که بجه‌نگێن و به‌رهه‌ڵستی بکه‌ن چونکه به‌ڕاستی سته‌م لێکراون بێ گومان خوا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که سه‌ریان بخات و سه‌رکه‌وتنیان پێ ببه‌خشێ *ئه‌وانه‌ی که به ناحه‌ق له وڵاتیان ده‌ربه‌ده‌ر کران (ته‌نیا تاوانیا ئه‌وه‌بوو) که ده‌یانوت:پهروهردمان (الله)یه خۆ ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی نه‌دا به‌یه‌کداو دژی باتڵ نه‌وه‌ستێت،هه‌رچی شوێنی خواپه‌ره‌ستی جووله‌که‌و گاور هه‌یه له خه‌ڵوه‌تگه و کڵێسا وکه‌نیسه و هه‌روه‌ها مزگه‌وتانیش که ناوی خوای زۆر تێدا ده‌بڕێت،هه‌مووی کاول ده‌کرێت سوێند بێت خوا ئه‌و که‌سه سه‌رده‌خات که پشتگری ئایین و به‌رنامه‌که‌ی ده‌کات و هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌دات،به ڕاستی خوا زۆر به هێز و باڵا ده‌سته) (الحج 39،40) [2] «وَقَاتِلُواْ فِی سَبِیلِ اللّهِ الَّذینَ یقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ یحِبُّ الْمُعْتَدِینَ: و له ڕێگای خوادا له‌گه‌ڵ که‌سانێک که له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شه‌ڕ دێن شه‌ڕ بکه‌ن .و ده‌سدرێژی مه‌که‌ن چون خوا ده‌ستدرێژکارانی خوش ناوێت» (البقره190) فِی سَبِیلِ اللّهِ الَّذینَ یقَاتِلُونَكُمْ وَلاَ تَعْتَدُواْ إِنَّ اللّهَ لاَ یحِبُّ الْمُعْتَدِینَ: ئیسلام سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌کانی تایبه‌ت به شه‌ڕ، سه‌رنجێکی زۆری نیشان داوه که له بنه‌ماکانی ژێره‌وه وه‌ده‌ر ده‌که‌وێ: یه‌که‌م؛ بنه‌ما و قاعیده له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک هاوکاری و ئاشتیه. دووهه‌م: شه‌ڕ ته‌نیا ڕێگای چاره‌سه‌ر کردنی هه‌ندێک بابه‌تی که‌م وێنه‌یه که به حیکمه‌ت و وته‌ی جوان کاریگه‌ر نابێت. سێهه‌م: له کاتی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ، ئه‌م ڕووداوه له پێداویستییه‌کان له ژومار دێت و پێویسته له ڕق وکینه و ده‌سدرێژی به دوور بێت. چواره‌م؛ نابێ به غه‌یری ده‌سدرێژکه‌ران و که‌سانێک که له شه‌ڕدا هیچ ده‌ستێکیان نیه، ئازار و زه‌ره‌رێک بگات. پێنجه‌م؛ ئه‌گه‌ر هه‌رکام له لایه‌نه‌کان ئاشتی و سوڵحیان ویست پێویسته به زوویی ئه‌م داخوازه به‌ڕێوه بچێت و شه‌ڕ کۆتایی پێ بێت. شه‌شه‌م ؛ له‌گه‌ڵ ئه‌سیره‌كانی شهر به جوانی و چاکی به‌ره‌نگاری بکرێت تا ئه‌وه‌یکه له کۆتاییدا به فیدیه یا بێ فیدیه ئازاد بکرێن. نه‌رم و نیانی ئیسلام له شه‌ڕدا سه‌ره‌تا (ئیسلام له‌وه‌یکه شه‌ڕ کوشت و کوشتار و وێرانی لێ که‌وێ، نه‌هی ده‌کات که‌وابوو کوشتنی غه‌یری ده‌سدرێژکه‌ران و ژنان و منداڵان و به ساڵاچووان و شارۆمه‌ندانی بێ تاوان حه‌رامه و له سفارشتهکانی پێغه‌به‌ر (د.خ) ه که : : «ألا لا تَقتُلُوا ذُرِّيَّة، ألا لا تَقتُلوا ذُرِّيّة: ئاگادار بن ! نه‌کا ژنان و مناڵان پکوژن،نه‌کا ژنان و مناڵان بکوژن » پاشان له پێغه‌مبه‌ریان پرسی :«ألَیسوُا اولادَ المُشرِکینَ؟ فَقال: اوَ لَیسَ خِیارُکُم اولادَ المُشرِکینَ: ئایا ئه‌وان مناڵی موشریکان نین پێغه‌مبه‌ر له وڵامدا فه‌رمووی:ئایا باشترینی ئێوه مناڵی موشریکان نین [3] دووهه‌م) ده‌ست پێکردنی شه‌ڕ دروست نیه مه‌گه‌ر پاش ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ و له ماوه‌یه‌ک که هه‌واڵه‌که‌ی به دوژمن بگات. سێهه‌م) ڕێگا به خراپ جووڵانه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌سیرانی شه‌ڕ و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ئه‌وان نه‌دراوه چ بگات به کوشتنی ئه‌سیر! سه‌باره‌ت به گیراوان بنه‌مایه‌کی مه‌زنانه دانراوه : «فَإِمَّا مَنًّا بَعْدُ وَإِمَّا فِدَاء: پاشان یا [له‌سه‌ر ئه‌وان] منه‌ت دانێن و [ئازادیان بکه‌ن] و یا فدیه [له‌وان وه‌ربگرن ]»( محمد 4) خۆراک دان به ئه‌سیران له تایبه‌تمه‌ندی چاکان و نزیکانی باره‌گای خوایه: «وَیطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَى حُبِّهِ مِسْكِینًا وَیتِیمًا وَأَسِیرًا: و خۆراکیان به هه‌ژاران و هه‌تیوان و ئه‌سیران ده‌دا، له پێناو خۆشه‌ویستی خواوه (الانسان 8) چواره‌م) شه‌ڕ تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ست درێژکهرهکان سوڵح ده‌که‌ن، درێژه‌ی ده‌بێ و و ئه‌وه‌نده به‌سه ده‌ست هه‌ڵگرن و شه‌ڕی خۆیان که‌م کهنه و به‌ڵێن به کۆتایی شهڕداگیرسان بده‌ن و له‌سه‌ر پاراستنی ماف و پێش یاخی بوون و ئاژاوه دژ به‌خه‌ڵک په‌یمان ببه‌ستن. ئه‌مه شه‌ریعه‌تی ئیسلامه ده‌رباره‌ی قتال که کتێبی قورئان، ئه‌وی داناوه و ڕه‌سووڵی خوا (د.خ) و جێنشینه ڕاشیدهكانیش عه‌مه‌لیان پێ کردووه. په‌یماننامه‌کان له ئیسلامدا کاتێک ئیسلام، سوڵح و ئاشتی وه‌ک بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌کی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک داده‌نێ و شه‌ڕکردنی جگه بۆ ئه‌و کاتانه‌ی که حیکمه ت و وته‌ی جوان بێ که‌ڵکه، دروست نازانێ که‌وابوو کاتێک شه‌ڕێک ده‌ست پێ بکرێ و یه‌کێک له لایه‌نه‌کان خوازیاری سوڵح بێت واجبه که بۆ پێشگری له خوێن ڕژی به ده‌عوه‌تی سوڵح «لبیک » بکوترێ : «وَإِن جَنَحُواْ لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى اللّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِیعُ الْعَلِیمُ: و ئه‌گه‌ر خوازیاری سوڵح بوون تۆش خوازیاری سوڵح به و پشت به خوا ببه‌سته که ئه‌و بیسه‌ر و زانایه( الانفال/61) ژێرنووسی وه‌رگێڕ : [1]. «فتنه» له شێوازی ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی ماناهایهکی جۆراوجۆری هه‌یه که له شێوازی ئایه‌ته‌کانی قتال به واتای گۆڕینی بیروڕا به زۆریا پارێزگای ئایینه.ئیمام موحه‌ممه‌د عه‌بده له ته‌فسیری «المنار» له ژێر ئایه‌تی 191 «البقره» ده‌لێ : ««وَالْفِتْنَةُ أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ) أَيْ: إِنَّ فِتْنَتَهُمْ إِيَّاكُمْ فِي الْحَرَمِ عَنْ دِينِكُمْ بِالْإِيذَاءِ وَالتَّعْذِيبِ، وَالْإِخْرَاجِ مِنَ الْوَطَنِ، وَالْمُصَادَرَةِ فِي الْمَالِ، أَشَدُّ قُبْحًا مِنَ الْقَتْلِ؛ إِذْ لَا بَلَاءَ عَلَى الْإِنْسَانِ أَشَدُّ مِنْ إِيذَائِهِ وَاضْطِهَادِهِ وَتَعْذِيبِهِ عَلَى اعْتِقَادِهِ الَّذِي تَمَكَّنَ مِنْ عَقْلِهِ وَنَفْسِهِ» (تفسیرالمنار2/169) علامه الزمخشری حه‌نه‌فی و ئیمام فه‌خری رازی شافێعی ئه‌م واتایان بۆ فیتنه ھێناوه (الکشاف1/235،236 ـ دار الکتاب العربی بیروت) (مفاتیح الغیب5/290 ـ دار احیا‌ء التراث العربی) الفراهیدی(179هـ) زانای زمان‌ناسی له کۆنترین فه‌رھه‌نگی عه‌ره‌بیدا له پێناسهگرتنی «فتنه»دا ده‌نووسێ : «وكانَ أصحابُ النبی(ص) یفْتَنُون بدینهم، أی یعَڕبُون لیرُدّوا عن دِینهم، ومنه قوله تعالى: وَالْفِتْنَه أَشَدُّ مِنَ الْقَتْلِ: ئه‌سحابی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له بیر‌و بڕواکه‌یان تووشی «فتنه» ده‌بوون یانی ده‌که‌وتنه به‌ر ئازار و ئه‌شکه‌نجه تا له دین و بڕوای خۆیان ده‌ست هه‌ڵگرن و پشتگری ئه‌و مانایه ئه‌م وته‌یه‌ی خوایه که " «فتنه» له کوشتن توندتره »" (العین8/127 ـ دار و مکتبه الهلال) هه‌روه‌تر خه‌به‌رێکی واحید له سه‌حابه عه‌بدوڵڵای کوڕی عومه‌ر له ژێر ته‌فسیری ئایه‌تی (قَاتِلُوهُمْ حَتَّى لاَ تَكُونَ فِتْنَه/الانفال39) سه‌باره‌ت به مانای «فتنه»،گێڕدراوه‌ته‌وه : «فَعَلْنَا عَلَى عَهْدِ رَسُولِ اللَّهِ صلَّى اللهُ عَلَیهِ وَسَلَّمَ وَكَانَ الإِسْلاَمُ قَلِیلًا، فَكَانَ الرَّجُلُ یفْتَنُ فِی دِینِهِ: إِمَّا قَتَلُوهُ، وَإِمَّا یعَذبُونَهُ، حَتَّى كَثرَ الإِسْلاَمُ فَلَمْ تَكُنْ فِتْنَه: ئێمه له سه‌رده‌می ڕه‌سووڵی خوا وه‌هامان ده‌کرد (جه‌هاد دژ به دوژمنی ده‌ست درێژکهر) و ئه‌و کاته ئیسلام لاواز بوو، که‌وابوو ئه‌و که‌سه له دینیدا تووشی «فتنه» ده‌بوو به‌م واتایه که یا ئه‌ویان به هۆی بیروباوه‌ڕه‌که‌ی ده‌کوشت و یا عه‌زابیان ده‌دا تائهویکه ئیسلامه‌تی زۆر بوو و هیچ «فتنه»یه‌ک نه‌ما » (بخاری/کتاب التفسیر: باب وقاتلوهم حتى لا تكون فتنه ویكون ا‌لدین لله...) [2].سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه، هه‌ندێک هه‌واڵ هه‌یه که له‌سه‌ر چیه‌تی ته‌واوی پێشگرانه‌ی کوشت و بڕ له ئیسلامدا جه‌خت ده‌کات. بۆ وێنه حاکم نه‌یشابووری له ئیبنی عه‌بباسه‌وه .... ده‌گێڕێته‌وه که ئایه‌تی 39 سووڕه‌تی «الحج» هه‌وه‌ڵین ئایه‌تێکه که سه‌باره‌ت به کوشت وبڕ نازڵ بووه (المستدرک علی الصحیحین: 2376،2968،3469 ـ دار الكتب العلمیة بیروت) [3].خه‌به‌ری واحید له ئه‌حمه‌د و ئهلدۆرامی و.. گێڕدراوه‌ته‌وه که حاکم نه‌یشابووری و ئه‌لبانی، سه‌نه‌دی ئه‌و به سه‌حیح ده‌زانن (المستدرک علی الصحیحین: 2376،2968،3469 ـ دار الكتب العلمیه بیروت) سه‌رچاوه: الإسلام عقیدة شریعة / الفصل الثانی(العلاقات الدولیة فی الإسلام): ص‌ص453 ـ 455، الإمام محمود شلتوت، دار الشروق القاهره، طـ18
بۆچوونه‌کان