«جومعە ئەمین»، جێگری ئەمینداری جەماعەتی ئیخوانی میسر، سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە 4ی ڕێبەندان لە شاری لەندەن کۆچی دوایی کرد. بەپێی ھەواڵی سایتی فەرمی «اخوان المسلمین»ی میسر، مامۆستا جومعە ئەمین عەبدولعەزیز، لەدایکبووی 1934ی زایینی لە پارێزگای بەنی سوەیف، لە تەمەنی ھەشتا ساڵی، پێش لە ڕوودانی کودەتای سەربازی لە میسر، چبووە لەندن کۆچی دوایی کرد. له ساڵی 1951ی زایینی بوو بە ئەندامی جەماعەتی ئیخوانولموسلمین. ساڵی 1965 کاتێک کە چالاکی ئیخوان شێوازی نھێنی و نافەرمی بوو، لە لایەن ڕژیمی جەماڵ عەبدولناسر قۆلبەست کرا و دوای شەھیدکردنی مامۆستا سەید قوتب و ھاوڕێکانی لە ساڵی 1966 لە زیندان ئازاد کرا. جومعە ئەمین یەکێ لە ڕابەرە فیکریەکانی ئیخوانی میسر بوو کە چاودێری پڕۆژەی نووسینەوەی مێژووی ئیخوانەلموسلمینی ئەکرد. کتێبی زۆر لە بارەی بانگەواز و پەروەردەی ئایینی بە پێی بەرنامە و ئامۆژهکانی قوتابخانەی پەروەردەیی ئیخوان بە یادگار ماوەتەوە کە دەکرێ بە گرینگترینیان ئاماژە بکەین : -فی ظلال الأصول العشرین -الدعوة قواعد و أصول -منهج القرآن فی عرض عقیدة الإسلام -منهج التغییر عند الإمام البنا إنّا لله وإنّا إلیه راجعون، ڕەحمەتی خوای لێ بێت و ڕێگەی پڕ ڕێبوار بێت !
بۆچوونهکان
اميد
07 بهمن 1393 - 09:18خوا دەرەجاتی عالی کات ...