ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و مافه سروشتی یه‌ی ههرنهتهوهو بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ، لای كورد‌و بزافه نه‌ته‌وه‌ویی یه‌كه‌ی بوو، به‌خه‌ون و هه‌ندێ جاریش خه‌ونی شاعیرانه . هه‌ڵبه‌ت ئاسایی یه چواره‌م نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی خۆرههلاَتی ناوه‌ڕاست و ناسیۆنالیزمه‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی سه‌ده‌یه‌كی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبێت ، ده‌وڵه‌ت وه‌ك خه‌ونێ لای هێزه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌و تاك و ئه‌ندامه‌كانی ئاماده‌بێت . له هه‌لومه‌رجی دژوار‌و تاقه‌ت پڕوكێنی كوردستان و ههورازو نشێوی خه‌باتی سه‌خت و ، دڵڕه‌قی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری دهسهلاَتدارهسهركوتكهرهكانی ئه‌و ولاتانه‌ی كوردیان به‌سه‌ردابه‌شكرا، كارێكیان كردووه كه خه‌ون ببینێت به‌ده‌وڵه‌تی كوردی یه‌وه ته‌نها ئامانجێكی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت . به‌ڵكو وه‌زیفه‌یه‌كی ده‌رونی و ڕوحی گه‌وره‌شی هه‌بێت كه ئه‌ویش بریتی بووه له‌به‌رگه‌گرتنی ئه‌و هه‌موو سه‌ختی و ناڕه‌حه‌تی و بێ ویژدانیه‌ی ده‌رهه‌ق به‌كورد ئه‌نجام دراوه و به‌رزبونه‌وه بۆ فه‌زایه‌كی وێناكراو له‌خه‌یاڵدانی سیاسی دا كه له‌وێدا بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی رۆژه سه‌خته‌كانی تێپهڕاندووهو، گه‌یشتووه به ئاكامه سروشتی یه‌كانی خۆی و، دهولهَتی كوردی دامه‌زراوه‌و شكۆی له‌ده‌ستچوی نه‌ته‌وه‌یی گێڕدراوه‌ته‌وه . بهلاَم جارێ باواز له‌م ڕووه‌ی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ چه‌مكی ده‌وڵه‌تی كوردی بێنین و هه‌ندێ لهڕویهكی تری مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لێدا ڕابمێنین و هه‌ڵوێسته بكه‌ین، كه ئه‌ویش له مامه‌ڵه‌یه‌كی ناته‌ندروستی هه‌ندێ له هێزه كوردیه‌كان له‌گه‌ڵ پرسی ده‌وڵه‌تی كوردیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه .
دیاره درێژبونه‌وه‌ی ڕێگای كوردایه‌تی و دره‌نگ كه‌وتنی به‌دیهاتنی خه‌ونی دێرینه‌ی مرۆڤی به‌خود هۆشیاری كورد كه له‌دامه‌زراندنی قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یدا به‌رجه‌سته ده‌بێت ، وایان كرد ناسیۆنالیزمی كوردی و هێزه‌كانی دووچاری جۆره‌ها نهخۆشیو شێواویو مامه‌ڵه‌ی ناتهنددروستهشهوه ببن هه‌ر بۆیه ده‌بینن له‌هه‌ندێ كات و شوێن و لای هه‌ندێ كه‌س وروژاندنی پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌بێته كه‌ره‌سه‌ی ململانێی حزبی و ئایدۆلۆژی و له‌م ڕوانگه ناته‌ندروسته‌وه ده‌وروژێنرێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل ده‌كرێت. هه‌موو وروژاندنێكی ئه‌م پرسه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌م هێزو ئه‌و هێزه‌وه، له دۆخی ناكۆك بوونی واقعی كاركردن و ڕه‌فتاری سیاسی و كارنامه‌ی هێزه‌كان له‌گه‌ڵ وشه‌دا بهرزكراوهكهدا ، به‌جۆرێك له جۆره‌كان له‌ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا ڕیزبه‌ند ده‌كرێت و جێ ی بۆ ده‌كرێته‌وه .
ئه‌مه‌ش نابێت لامان سه‌یر بێت چونكه به‌سه‌رنجدانێكی فكری‌و خوێندنه‌وه‌یه‌كی مه‌یدانی و واقیعی مێژووی ناسیۆنالیزمی كوردی له ڕابردوودا ، ده‌گه‌ینه ئه‌و به‌ره‌نجامانه‌ی كه هیچ پیرۆزی و به‌هاو میكانیزم و پێویستی یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و ناسیۆنالیستی نه‌بووه‌و نه‌ماوه‌ته‌وه ، له‌كات و شوێنی جیاوازداو به شێوازی جۆراوجۆر نه‌كرابێت به‌كه‌ره‌سه‌ی ململانێی حزبی و سیاسی نێوان باڵه‌كانی بزوتنه‌وه ناسیۆنالیسته كوردی یه‌كه خۆی . كه ئه‌وه‌ش له‌ڕێ ی خۆیه‌وه جۆره‌ها شێواوی فكری و ده‌رونی و ڕێكخراوه‌یی و بونیادی لێكه‌وتۆته‌وه و تاكو ئێستاش به‌ده‌ست ده‌رهاویشته نه‌رێنی یهكانیهوه ده‌ناڵێنێ و ناسیۆنالیزمی كوردیشی دوچاری جۆره‌ها گێرمه‌و و كێشه كردووه . گه‌ر له‌ماوه‌ی ڕابردووش‌دا موزایه‌ده‌ی سیاسی نه‌خۆشیه‌كی ناوگۆڕه‌پانی ژیانی سیاسی و حزبابهتی كوردستان بووبَین ئه‌وا موزایه‌ده كردن به‌ناوی ده‌وڵه‌تی كوردی یه‌وه ڕووێكی ناشرینی موزایهدهكهبووه .
وێناكردنی كۆمه‌ڵی كه‌س و هێز له قۆناغی ڕابردوودا به‌وه‌ی دژایه‌تی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن و له ئاستی فكریدا باوه‌ڕیان پێ ی نیه‌و له‌ڕووی مه‌یدانیشه‌وه دژی ده‌وه‌ستێته‌وه، به‌شێ بووه له‌م موزایه‌ده بێ تامه . له‌كاتێكدا مه‌به‌ست له‌م داوه‌ری و تۆمه‌ت و كێشمه كێشه خودی ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌بووه ، به‌ڵكو هه‌وڵدانێك بوه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی شه‌رعیه‌تێكی مه‌عنه‌وی له‌م هێزانه . به‌و سیقه‌یه‌ی هه‌ركه‌س و هێزێك بڕوای به‌ده‌وڵه‌تی كوردی نه‌بێت و نه‌یكردبێت به‌ئامانجی خۆی له نه‌ستی مرۆڤی كوردا ڕه‌وایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی نامێنێ و، له‌به‌ره‌نجامی كۆتایشدا ڕه‌وایه‌تی سیاسیشی به‌له‌رزه ده‌كه‌وێت و ده‌بێت به‌جه‌سته‌یه‌كی نامۆ‌و پڕۆژه‌ی نیگه‌رانیه‌كی دواڕۆژ. گه‌رچی له‌م بازنه‌شدا موزادهیهده كردنه‌كه نه‌هێڵراوه هێنده گه‌وره و فراوان بێت كه ئه‌و وه‌زیفه جه‌نگی ده‌رونیه تێپه‌ڕێنێت و جۆرێ له پابه‌ندی ئه‌خلاقی و نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی دروست بكات و ده‌ره‌وه‌ی سنور حسابی جدی بۆ بكات و به‌هه‌ندی وه‌ربگرێت و له‌ناوخۆشدا كه‌ره‌سته‌ی په‌روه‌رده‌یه‌كی سیاسی نوێمان بخاته به‌رده‌ست .
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له پێشه‌وه ئاماژه‌ی پێ كرا ده‌ربڕی به‌شێك له واقیعی ڕابردووی ئێمه بێت ، وه چیرۆكی ئه‌وه‌مان بۆ بگێڕێته‌وه كه پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌و جدییه‌ته‌ی پرسێكی وا چارهنوسسازو گه‌وره ده‌یخوازێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه ، ئه‌وا ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كۆی ئه‌و كلتوروههناسهو حزبایه‌تی و مامه‌ڵه نه‌ته‌وایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه كۆتایی بێت و مه‌سه‌له‌كه به‌جدی وه‌ربگرێت و له‌چوارچێوه‌ی ستراتیژێكی نه‌خشه‌بۆ داڕێژراودا سه‌یربكرێت و وه‌ك ئه‌گه‌رێكی به‌هێز به‌رده‌م ناسیۆنالیزمی كوردی لێ ی بڕوانرێت و كۆمه‌ڵگای بۆسازبدرێت و زه‌مینه‌سازی بۆ بكرێت . چونكه تاكو ئه‌م پرسه نه‌بێت به‌ستراتیژێكی چوارچێوه‌داری ڕوون و خاڵێكی ناوكۆیی سه‌رجه‌م هێزه‌كان و نه‌چێته چوار چێوه‌ی حساب بۆ كردنه سیاسی و ئابوری و كۆمهلاَیهتیهكانهوه ، ستراتیژهكهش ره‌نگدانه‌وه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تی و زانستی و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی پێدراوه سیاسی و جوگرافی و ناوخۆیی و هه‌رێمی یه‌كان نه‌بێت ، وهخوێندنهوهكه توانای ئه‌وه‌ی نه‌بێت ئاڕاسته‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ئێستا له ئاینده‌و كاردانه‌وه‌كانی به‌سه‌ر پرسی ده‌وڵه‌تی كوردیدا ده‌ستنیشان بكات ، تا بتوانێت ببێته نه‌خشه‌ڕێگای به‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه ناتوانێت باس له‌هه‌وڵێكی جدی و ئیراده‌یه‌كی سیاسی به بڕشت بكه‌ین و پێمان وابێت خه‌ونه‌كه به‌ره‌و به ئامانج بوون ده‌چێت و به‌دیهێنانی ئامانجه‌كه‌ش ئه‌سته‌م نه‌ماوه ، ستراتیژێكی له‌مجۆره‌ش جگه‌له‌وه‌ی هه‌ل ومه‌رجێكی دیاریكراوی ناوخۆیی ده‌خوازێت ، خوازیاری تێكهلاَوكردنی سه‌رجه‌م وزه‌و توانا‌و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵگاشه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی ئومێد به‌خشدا . به‌و واتایه‌ی ده‌بێت ناوه‌نده ئه‌كادیمی و ڕۆشنبیری و فكریه‌كان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پێكهاته جۆراوجۆره‌كانی كۆمه‌ڵگا له پاڵ عه‌قڵ و هێزه سیاسی یه‌كان و بڕیاربهدهستهكاندا هه‌رهه‌موویان به‌شداری خهملاَندنی ئه‌و ستراتیژه‌و له‌هه‌مانكاتدا جێ به‌جێ كردنی .
بۆ ئه‌وه‌ی ستراتیژی ناسیۆنالیزم و كۆمه‌ڵگای كوردی بێت و .......... وه‌گه‌ڕخستنی تواناكان و توانای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كێشه‌و تهحهدهاكانیش له ئاست گرنگی و چاره‌نوسسازی ئامانجه نه‌ته‌وه‌یه یه‌كه‌دا بێت ، له‌م سۆنگه‌وه كه ئه‌وه‌ی له ڕابردوودانهما نیوه‌و هه‌رئه‌ویش ڕێگر بووه له‌وه‌ی سودێكی زۆرتر له كۆمه‌ڵێ ده‌رفه‌ت وه‌ربگرین نه‌بوونی ئه‌و ستراتیژه‌و عه‌قڵێكی ستراتیژی بووه .
ناسیۆنالیزم و كۆمه‌ڵگای بێ ستراتیژیش زۆر زه‌حمه‌ته له‌گه‌ڵ بوونی جۆره‌ها به‌ربه‌ست و ته‌حه‌دی و ململانیچ ی توند توانی به‌رزبونه‌وه‌ی بۆ ئاستی خواست و ئامانجه بنچینه‌یی و بالاَكانی هه‌بێت و ، یاخود توانای ئاڕاسته‌كردنی ڕووداو گۆڕانكارییه‌كانی به‌وجۆره هه‌بێت كه خزمه‌ت به ستراتیژ‌و ئامانجه‌كانی ئه‌م ده‌كه‌ن .
باسكردن له ستراتیژیش له‌م شوێنه‌دا بانگه‌شه‌كردنه بۆ ڕاچلهكین و هه‌ڵوێسته‌كردن و دووباره خۆ خوێندنه‌وه‌و وێناكردنی داهاتوو به‌ڕێوه‌بردنێكی نوێ ی كۆمهڵگاو ململانێ سیاسی یه‌كان . ستراتیژ ئاماژه‌یه بۆ كۆتای هێنان به‌دۆخی په‌رش و بلاَوی حزبی و سیاسی و موزایه‌ده‌و دروشمبازی و تێكهلاَوبوونی حزب و نه‌ته‌وه‌و ناكارایی ئه‌خلاقی و سیاسی و نزمی چاوه‌ڕوانی و ئیراده لاوازی و نه‌بوونی سه‌نته‌رێكی كۆكه‌ره‌وه‌و ئاڕاسته كه‌ری دیموكراسی و نه‌ته‌وه‌یی . ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌ی چوارچێوه‌دار كه حسابی نه‌خشه‌ڕێگای به‌ره‌و به‌ده‌وڵه‌ت بوونی بۆ بكرێت و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌یه‌كی یه‌كگرتووی سیاسی و هه‌ستكردن به شوناسێكی هاوبه‌شی به‌هێزی نه‌ته‌وه‌یی هاوچه‌رخ بێت ، جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته چوارچێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و هیوا به‌خشی نوێ بۆ هاوهه‌ڵوێستی هێزه‌كان و وه‌لانانی ناكۆكی یه لاوه‌كی یه‌كانیان و قوڵبونه‌وه‌ی گیانی یه‌كیه‌تی خوازی له‌سایه‌ی ڕێزگرتن له‌جیاوازی یه فكری و سیاسی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی یه‌كاندا وه‌ك ئاماژه به‌بوونی دیموكراسی و .......، له‌توانایدایه خزمه‌تێكی زۆر به‌م قۆناغه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمه بكات ، چونكه به‌شێك له‌كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێمه له نه‌بوونی ستراتیژ‌و عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی ساراتیژی یه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه ، ئیداره‌كردنی ڕۆژانه‌ی سیاسه‌ت و جومگه‌كانی دهسهلاَت و كایه‌كانی كۆمهڵگاو دیارنه‌بوونی ئاسۆكانی ئاینده‌و ڕێكه‌وتنی سیاسی له‌سر ستراتیژێكی نه‌ته‌وه‌یی تۆكمه.........له‌ئێمه كردووه ، دووچاری خۆخواردنهوو هه‌ستكردن به‌لاوازی و خۆدوپاتكردنهوه بێنێ پرسی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌رێكی به‌هێزو ....... به‌رده‌ممان بێت ده‌بێت پرسی كۆمه‌ڵگا بێت به‌هێزو ته‌وژمه جۆراوجۆره‌كانیانه‌وه . بۆئه‌وه‌ی به‌وجۆره‌ش بێت نه‌كرێت به‌كه‌ره‌سه‌ی موزایه‌ده‌ی سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش ڕونه‌دات و هه‌وڵ و وروژاندنهكان میسداقییهتیان هه‌بێت پێویستمان به‌ستراتیژێكی ڕوونه له‌م ڕوه‌وه .
بۆچوونه‌کان