سی ساڵ کوودەتا له تورکیا

لەسەر میراتی شێخ سەعید نورسی و بەرهەمەکانی، لە سەر بنەمای تەریقەتەکانی تورکیا، لە ساڵانی ١٩٧٠ بەدواوە، وتار بێژێکی ئایینی تورک بە ناوی فەتحوڵا گولەن توانی هێدێ هێدی لەناو پانتای ئایینی تورکیا و دوای کودیتای ١٢-ی سیپتەمبەری ١٩٨٠ لە پانتای سیاسی ئەم وڵاتەش ببێتە دەنگ و ڕەنگێکی بەرچاو. لە ساڵانی ٢٠٠٠ ڕاوێژکاری دەدایە ناوەندە ئەمنیەکانی تورکیا بۆ کردنەوەی قوتابخانەی تورکی لە هەرێمی کوردستان و هاوکات لە ئەوڕوپا، قەفقاز و ئەمەریکا ناوەندەکانی خوێندنی ئەم وتاربێژە لە گشت ئاستەکانی پەروەردە تۆڕێکی بەرفراوانیان لە لایەنگرانی گولەن لە تەواوی جیهانەوە لێک گرێداوە، ئەم وتاربێژە ئایینیە بوو بە سەرچاوەی فکری سەرۆک کۆماری ئێستاکەی تورکیا و دواتر شەڕ لە سەر هێز و دەسەڵات پەیوەندی ئەم دووەی تێکدا. ئەم کتێبە بە پوختی و بە کورتی پێکادانی ئەم وتار بێژە و ئەم سەرۆک کۆمارە بە چڕوپڕی لێکدەداتەوە.