إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • له‌ سه‌حه‌ردا، ڕۆژووگر بۆ خواردنی‌ پاروویه‌ك نان‌ و قومه‌ ئاوێك له‌ خه‌و هه‌ڵده‌ستێ‌، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌م (نان‌ و ئاوه‌) ــ هه‌ر له‌و سه‌ره‌تایه‌وه‌ ــ بیباته‌ سه‌ر خوانێكی‌ ڕۆحیی‌‌ و ئاسمانیش، پارشێو وه‌ك چۆن وزه‌یه‌كی‌ جه‌سته‌یی ده‌به‌خشێ‌، ده‌بێ‌ وزه‌یه‌كی‌ ڕۆحیش بدا به‌ ڕۆژووگر.

    نووسه‌ر:
    مامۆستا نه‌به‌ز هه‌ورامی
  • شه‌معی‌ دینت بیمی‌ خامۆشیی‌ نیه‌

    تا حه‌شر بادی‌ موخالیف لێیبدا

    سالم (نوور)

    له‌ قوڕئاندا فه‌زایه‌كی‌ سه‌رنجڕاكێش‌ و سه‌رسامكه‌ره‌‌ و... ده‌یان پرسیار ده‌وروژێنێت، ئه‌و هه‌موو حزووره‌ی‌ (نوور) له‌ قوڕئاندا بۆچی‌؟ خوداوه‌ند سه‌رچاوه‌ی‌ ڕۆشنایی‌ ئاسمانه‌كان‌ و زه‌مین‌ و... (نوور)ی‌ ئه‌زه‌لیی‌ ئیمان‌ و هیدایه‌ته‌ به‌ره‌و نووری‌ ئه‌به‌دییه‌ت، په‌یامه‌كان‌ و په‌یامبه‌رانیشی‌(سه‌لامی خوایان لێ بێ) له‌ چه‌ندین ئایه‌تدا باسی‌ (نوور)یان له‌گه‌ڵدا هاتووه‌. وه‌ك چۆن (ڕۆشنایی‌) سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ی‌ ژیانی‌ (ماددیی‌‌ و دنیاییه‌)، ڕۆشنایی‌ ژیانی‌ (ئیمانیی‌‌ و ڕۆحی)ش له‌ خۆری‌ ناوه‌جوانه‌كانی‌ په‌روه‌ردگار‌ و له‌ قوڕئانه‌وه‌یه‌.

    نووسه‌ر:
    مامۆستا نه‌به‌ز هه‌ورامی